هەمان سیاسەتی سەردەمی بەیاننامە حەوت خاڵییەکەمان هەیە

سازدانی: سالار جاف

٢٩ی کانونی دوەمی ساڵی ٢٠١١، بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکی حەوت خاڵیدا داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتی حیزبی و پەرلەمانی کرد، هاوکات پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی بۆ هەڵبژاردنێکی بێگەرد، داواشیکرد مەنعی یەکێتی و پارتی بکرێت لە دەستێوەردان لە کاروبارەکانی حکومەت و رەشنوسی دەستوریش بگەڕیتەوە پەرلەمان و ماڵ و موڵکی گشتیش بگەڕێندرێتەوە.
لەم دیمانەیەدا، محەمەد تۆفیق رەحیم، رێکخەری ژوری پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان تەئکید لەوە دەکاتەوە، کە بزوتنەوەکەی هەمان سیاسەتی پێشوتری هەیە و نەگۆڕاوە، ئەگەر حکومەتێکی کاتیش پێکبهێندرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە کوردستاندا، ئەوا کێشەکان چارەسەردەبن، هاوکات ئەو سیاسەتە دو پێوانەییەش روندەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمدا و بەتایبەت لەگەڵ ناوەندا پەیڕەوی دەکات، پێشیوایە، کە داواکارییەکانی خەڵک کۆتایی نەهاتوە و کەسیش نازانێت پاش روخانی رژێمی ئەسەد دۆخی کوردستان بە چ ئاراستەیەکدا هەنگاو دەنێت.

سبەی: پێش دو ساڵ بەیاننامەیەکی حەوت خاڵیتان بڵاوکردەوە، پاش ئەو بەیاننامەیەش جۆرێک لە پشێوی سیاسی و روداوی جۆراوجۆر رویدا، ئێستا وەک هەڵسوڕاوی بزوتنەوەکە بۆچونت لەسەر ئەو بەیاننامەیە چییە؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: ئەو بەیاننامەیە کە دو ساڵ بەر لە ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە، پێشنیاری بزوتنەوەکە بو بۆ ئەوەی دەسەڵات هەستێت بە چاکسازی، تا بتوانێت ئەو قەیرانە چارەسەربکات کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، بزوتنەوەی گۆڕان لەڕوی بەرپرسیارێتییەوە ئەو بەیاننامەیەی ئاڕاستەی دەسەڵات کرد، ئێستاش ئەگەر ئەو حەوت خاڵە جێبەجێ بکرێت تاڕادەیەکی زۆر دەکرێت ئەو قەیرانەی هەرێمی کوردستانی پێدا دەڕوات، چارەسەر بکرێت، ئەو خاڵانەشی لە بەیاننامەکەدا هاتوە ئێستاش لە جێگای خۆیەتی.

سبەی: پاش دو ساڵ لە دەرکردنی بەیاننامەکە و داواکردنی هەڵوەشانەوەی حکومەت و پەرلەمان، چ گۆڕانکارییەک لە سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستاندا رویداوە؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: لەوکاتەوە تائێستا دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بە هەمانشێوەی جاران لە توانایدا نیە کێشەکان چارەسەربکەن، ئێستاش هەمان بۆچونمان هەیە کە حیزبە حاکمەکان لەڕێگەی ئەو پەرلەمانەی ئێستا هەیە ناتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن.

سبەی: پێتانوایە دەسەڵات هیچ بەخۆداچونەوەیەکی کردبێت لە کارەکانیدا؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: هیچ گۆڕانکارییەک لە عەقڵیەتی حوکمڕانی کوردستاندا و لە لایەن حیزبەکانی دەسەڵات روینەداوە، چونکە ئەم حیزبانە لە توانایاندا نیە چاکسازی لە هەرێمی کوردستاندا بکەن، بۆیە هەمان هەڵویستیان هەیە کە جاران هەیانبوە و هیچ بە خۆداچونەوەیەکیان نەکردوە.

سبەی: لەوکاتەدا دەسەڵات پێیوابو بەیاننامەکە لەژێر کاریگەری بەهاری عەرەبیدا نوسراوە، ئێوەش پێشوازیتان لە روداوەکانی بەهاری عەرەبی کرد، ئەمە تا چەند راستە؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان ساڵ و نیوێک پێش دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی بو، بزوتنەوەی گۆڕان کە دروسبوە داوای گۆڕانکاری کردوە لە سیسەتمی سیاسی هەرێمی کوردستاندا، بۆیە گۆڕان پێش هەمو لایەک هەستی بەوەکردوە کە ئەم ناوچەیەی ئێمە بە هەرێمی کوردستانیشەوە پێویستی بە بەخۆداچونەوە و ئاڵوگۆڕ هەیە، لەم وڵاتانە بە هەرێمی کوردستانیشەوە سیستەمی سیاسی لەڕێگای خەباتی چەکداری یان کودەتاوە بێت کە دێنە دەسەڵات، دواتر لەڕێگەی هەڵبژاردنی ساختەوە دەمێننەوە، لێکچون هەیە لەنێوان خەڵکی هەرێمی کوردستان و خەڵکی ناوچەکە، هاوکات لەنێوان دەسەڵاتی هەرێم و دەسەڵاتی ناوچەکەش، لەبەرئەوە بزوتنەوەی گۆڕان هەستی بەوە کردوە کە چاکسازی و گۆڕانکاری پێویستە بکرێت، چونکە هەتا شێوەی حوکمڕانی و عەقڵیەتی حیزبەکانی ناوچەکەش لە یەک دەچن، ئەوەش شتێکی عەیبە نیە کە ئەو داواکارییانەی ئێمە پێشتر داوامانکردوە لە داواکارییەکانی ئەو وڵاتانە بچێت، کە بەهاری عەرەبی تێدا رویداوە.

سبەی: ئەو وڵاتانەی بەهاری عەرەبی گرتنیەوە خۆپیشاندەران نەچونەوە ماڵەکانیان تا گۆڕانکاری ریشەییان کرد، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەو جۆرە نەبو؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: داواکانی خەڵکی هەرێم وەک جاران ماوە ئەگەر زیاتریش نەبوبێت، خەڵکیش بەشێوەیەک لە شێوەکان بەردەوامە لە ناڕەزایی دەربڕین، راستە ئێستا وەک جاران نیە، بەڵام کەس نازانێت سبەی یان دوسبەی کە گۆڕانکاری لە سوریا رویدا چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان، یان کاتێک دۆخی عێراق کەوتە ژێر کاریگەری روخانی رژێمی ئەسەد لە سوریا چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوە هەمو ئەگەرەکان کراوەن.

سبەی: یەکێک لە خاڵەکانی ناو بەیاننامە حەوت خاڵییەکەی ئێوە هەڵوەشانەوەی حکومەت بو، ئەوکات دەسەڵاتی کوردی ئەوەی بە کودەتا ناوبرد، بەڵام ئێستا خۆیان هەمان داوا لە حکومەتی ناوەند دەکەن، ئەو دوپێوانەییە لە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی هەرێمدا چی دەگەیەنێت؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: ئەمە لە کوردیدا پێی دەڵین بانێکە و دو هەوا، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا دەیەوێت وا خۆی نیشان بدات کە  بەرگری لە بەرژەوەندیە دیموکراتییەکان دەکات لە عێراقدا، بەڵام لە هەمانکاتدا خۆی بەرژەوەندی و پرەنسیپە دیموکراتییەکان پێشێلدەکات، ئەوەی ئێستا داوادەکرێت مالیکی بیکات، دەبێت لە ماڵی خۆیانەوە دەستپێبکەن، وەرە لە ماڵی خۆتەوە دەستپێبکە و چاکسازی بکە و پرەنسیپی دیموکراتی بەهێزبکە، رۆڵی پەرلەمان و دامودەزگاکان جێبەجێ بکە و حکومەتەکەش لەبری حکومەتی حیزب و گروپێکی دیاریکراو بکە بە حکومەتی خەڵک، ئەوکاتە دەتوانی بە بەغدا بڵێی وەرە چاو لە من بکە، بەڵام ئەمانە هەموی پێویستە لە هەرێمی کوردستاندا بکرێت، کەچی داوا دەکەن لە بەغدا بکرێت، بۆیە زیاترە مەسەلەکە پڕوپاگەندەیە.

سبەی: لە پاش دەرکردنی بەیاننامەکەی ئێوە، چەند شوێنێکی گشتی کە حیزب دەستی بەسەردا گرتبو گەڕێندرایەوە، کە ئەوەش یەکێک بو لە داواکارییەکانی ئێوە، ئەو هەنگاوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: ئەوە بۆ نمایشکردن بو، چونکە یەک دو شوێنێک دراوەتەوە، بەڵام هەمو وڵاتەکە لەژێر هەیمەنە و دەسەڵاتی حیزبدایە، ئەگینا چۆڵکردنی خوێندنگایەک لێرە و لەوێ بۆ نمایشکردنە و شتی راستەقینە نەکراوە.

سبەی: یەکێک لە داواکانی ناو بەیاننامەکەتان پێکهێنانی حکومەتی کاتی بو، ئێستاش دەسەڵات داوای بەشداریکردنتان لێدەکات بۆ حکومەتی بنکە فراوان، جیاوازی ئەو داواکارییەی ئێوە و دەسەڵات چیە؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: دەسەڵات مەبەستی لە پێکهێنانی حکومەتی بنکە فراوان بۆ ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆن نەمێنێت، چونکە دەیانەوێت حکومەتێک دروست بکەن بە چەند پۆست و وەزارەتێک ئۆپۆزسیۆن رازی بکەن و بێ دەنگ بن، ئەو حکومەتە کاتیەی کە ئێمە ئەوکات داوامانکردوە، ئێستاش ئەگەر بمانەوێت هەڵبژاردنێکی بێگەرد بکرێت، دەبێت حکومەتێکی کاتی هەبێت کە سەرپەرشتی قۆناغێکی دیاریکراوی پێش هەڵبژاردن بکات، ئەو حکومەتە کاتیەشی کە ئێمە داوامان دەکرد، ئێستا ئەمان داوای دەکەن لە بەغدا بۆئەوەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکەن، کەواتە ئەوەی ئێمە وتومانە هەم بۆ هەرێم راستە و هەم بۆ بەغدا، بەڵام بۆچی لە بەغدا بکرێت و لێرە نەکرێت.

سبەی: بەیاننامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان چ کاریگەرییەکی لەسەر شەقامی کوردی هەبو؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: ئەوەندەی من تێبینی دەکەم ئێستا خەڵک لە هەرێمی کوردستان زیاتر هۆشیار بوەتەوە و بە ئاگاترن لە بارودۆخەکە، ئێستاش بە هەمان شێوەی جاران داوای ئەوە دەکەن دەسەڵات بە خۆیدا بچێتەوە و چاکسازی بکات.

سبەی: پاش دەرکردنی بەیاننامە حەوت خاڵییەکە، دەسەڵات هێزە چەکدارەکانی لە ململانێی سیاسیدا جوڵە پێکرد، ئەوە چ شتێکی بۆ ئێوە رونکردەوە؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: ئەو راستیەی دەرخست ئەو هێزانە هێزی حیزبین نەک نیشتیمانی، ئێستا داوا لە عێراق دەکرێت کە سوپا لە ململانێ سیاسیەکاندا بەکارنەهێنێت، بەڵام ئەمان هێزی پێشمەرگەیان لە ململانێ سیاسیەکاندا بەکارهێنا، ئەوە دەیسەلمێنێت کە ئەم هێزانە نیشتیمانی نین و حیزبین، بۆئەوەی وڵاتەکەت و هەرێمەکەت بەهێز بێت، پێویستت بەوەیە هێزێکی نیشتیمانی بەهێزت هەبێت، کە ئێمە ئەو هێزەمان نییە و هێزی حیزبیمان هەیە، پێویستت بەوەیە دەزگایەکی ئاسایشی نەتەوەییت هەبێت، بەڵام ئێمە تائێستاش دەزگایەکی ئاسایشی حیزبیمان هەیە، پێوستمان بەوەیە ئابورییەکی بەهێز و تۆکمە هەبێت، کە ئێمە نیمانە و بودجەی وڵاتەکە لە دەسەڵاتی حیزبدایە.

سبەی: کاتێک هێزە چەکدارەکان حیزبی بن و ئێوەش خاوەنی هیچ هێزێکی چەکدار نەبن، چۆن دەتوانن سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان بگۆڕن؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: ئێمە لەڕێگەی هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدانەوە بیر لە گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئەم هەرێمە دەکەینەوە، هەرگیز بیر لەوە ناکەینەوە هێزی سەربازی و چەکداری خۆمان هەبێت، دەسەڵات زۆری پێخۆشە ئێمەش هێزی چەکداری و سەربازی و پۆلیس و ئاسایشی خۆمان هەبێت، تا بڵێن ئەوە نیە ئێوەش هەتانە.

سبەی: ئەوکات کە بەیاننامەکەتان دەرکرد دەسەڵات بە کودەتاچی ناویان دەبردن، بەڵام ئێستا هەندێک باس لەوە دەکەن کە بزوتنەوەی گۆڕان لە سیاسەتکردندا نەرمتر بوەتەوە، ئایا ئەمە راستە؟
محەمەد تۆفیق رەحیم: ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان هەمان سیاسەتمان هەیە کە هەمانبوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بە سەردا نەهاتوە.


29/01/2013 بینین: 46507
 
زیاتر
دەبێت ئەو تاڵە داوانە بدۆزینەوە کە هەموانی کۆ
شێخ ئه‌نوه‌ر ئه‌لعاسی‌
ئەسیل نوجێفی: پلانی ئازادکردنی موسڵ لە قۆناغی
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم: ئارامی‌ كوردستا
محەمەد ئاکیف‌
ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكە وایكردوه‌ بتوانین روبه‌ڕوی ق
د.یوسف محەمەد‌
د. دەرباز محەمەد: گەلێك جوڵاوە، نەك ئاوارەبون
وه‌زیری‌ ئه‌وقاف: له‌ هه‌ولێرەوە ده‌ستمان پێك
به‌غدا بوه‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ گه‌شتنی‌ چه‌ك به‌
مسته‌فا سه‌ید قادر‌
گۆڕان بوەتە جێی ئومێدی خەڵکی کەرکوک
مه‌لا فه‌رمان‌
یەکێتی و پارتی خەڵکی کەرکوکیان دابەشکردوە
ئه‌دهه‌م جومعه‌‌
سلێمانی به‌رده‌وام سزا دراوه‌
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر‌
ئەگەر رێگەی هەڵبژاردن شکستی خوارد، خەڵک بیر ل
نەوشیروان مستەفا‌
كەس تەفاسیلی كێشەكان و گفتوگۆ داخراوەكان ناز
ئارام شێخ محەمەد‌
حه‌جمێ‌ حه‌قیقی‌ ده‌سه‌لات ژ بادینان ل موعار
حه‌مید حه‌سه‌ن‌
گه‌نجێن بادینان بهیچ ره‌نگه‌كێ‌ تاكره‌ویێ‌ ق
حاجی‌ رێكانی‌‌
ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت ن
جه‌لال جه‌وهه‌ر‌
له‌به‌ر نه‌وت كه‌ركوكیان كردۆته‌ قوربانی‌
نه‌وزاد شوانی‌‌
عه‌یب ‌و عاره‌كانیان كه‌شف بو
كاوه‌ محه‌مه‌د‌
له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێم كاره‌بای‌ به‌رده‌وام نی
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس‌
هه‌ندێك قه‌باره‌ی‌ خۆیان نازانن
یوسف محه‌مه‌د:‌
پارێزگاری‌ نوێی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵده‌بژێرین
دانا عەبدولکەریم‌
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق