گۆڕان بوەتە جێی ئومێدی خەڵکی کەرکوک

دیمانەی: سۆران كامه‌ران

مه‌لا فه‌رمان، هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ كه‌ركوك ئاماژە بەوە دەکات، یەکێتی و پارتی لە کەرکوک بە نەفەسی نەوەدەکان کاردەکەن و لە هەندێ شوێن دڵداری دەکەن و لە کەرکوکیش حیزبایەتی و هەڵوێست وەرگرتن لە یەکتر لەسەر حیسابی کەرکوک و خەڵکەکەی.
ئەوەش دەخاتەڕو، چیتر خەڵکی کەرکوک متمانەیان بەو دو حیزبەو بە بەڵێنەکانیان نەماوە و لە هەڵبژاردنی داهاتودا خەڵک بە دەنگەکانیان تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان، باس لە ئاستی جەماوەری گۆڕانیش دەکات و دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان گەشەیەکی گەورەو بەرچاوی بەخۆوە بینیوە لەکەرکوک و بەهۆی راستگۆیی لەبەڵێن و هەڵوێستەکانی، بۆتە جێی ئومێدی خەڵکی ئەو شارەو متمانەی تەواویان پێی هەیە، ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە گۆڕان پلان و بەرنامەی خۆی هەیە بۆ ئەم شارە خزمەتکردنی خەڵکەکەی.

سبه‌ی‌: كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌دواكه‌وتنی‌ قۆناغه‌كانی‌ ماده‌ی‌ سه‌دوچلی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌؟
مەلا فەرمان: هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراق دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک :لەوانە نەخوێندنەوەی دروستی سەرکردایەتی کورد بۆ واقعی عێراق و فاکتەرە دەرەکیەکان هۆکارێکی سەرەکیە، ئەمەش زیاتر لەو بڕوابونە ١٠٠% بو بەو پەیوەندی و هاوپەیمانیەی لەگەڵ هەندێ لە سەرکردەکانی شیعە هەیان بو، پێشیان وابو پێکهاتەی سونە لەپرۆسەی سیاسی عێراق رۆڵیان نابێت و بڕیارەکان لەدەستی پێکهاتەی شیعەن. ئەم خوێندنەوەیە دەرکەوت یەکێکە لە هەڵەکان.
لای سەرکردایەتی کورد پرسی خاک و نەتەوە لەئەولەویاتی بەرنامەی گفتوگۆکان نەبوە لەگەڵ بەغدا. لەمبارەیەوە کەمتەرخەمیەکی بەرچاو دەبینرێت، تا ئەو رادەیەی زۆر جار هەندێ لەسەرکردە سوننە و شیعەکان بە ئاشکرا باس لەو کەمتەرخەمیەی سەرکردەکانی کورد بکەن بە تایبەتی ئەو کوردانەی لەبەغدا لەسەر حیسابی پرسی کورد پۆست و ئیمیازاتی زۆریان وەرگرتوە. جگە لەمەش لای سەرکردەکانی هەردو پێکهاتەی سونە و شیعەش ویستێک نیە بۆ جێبەجێکردنی ئەم مادە دەستوریە، بەشێکیان ئەم نەویستییەیان نەشاردۆتەوە بە ئاشکرا باسیان کردوە.
هەڵەیەکی دیکەی سەرکردەکانی کورد سەرقاڵکردنی بەغدایە بەهەندێ گفتوگۆی لاوەکی و بچوکەوە، بچوک بە بەراورد بە پرسی خاک. لاوەکی وەک گرێبەستی نەوت و بودجە و پۆست و ئیمتیازاتی شەخسی، لەوانە پێدان و وەرگرتنی خانو و زەوی گرانبەها لە هەولێر و سلێمانی و بەغدا. بەدەرلەوانە دیارە هۆکاری دەرەکیش بەشی خۆی کاریگەری نەرێنی هەبوە لەسەر جێبەجێنەکردنی ئەم مادەیە.

سبه‌ی‌: لەئێستادا ئاستی جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕان لەو شارە چۆنە؟ کە وه‌ك دەبینرێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاستی‌ جه‌ماوه‌رییەکەی‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه؟
مەلا فەرمان: بەراورد بە هەڵبژاردنی ٢٠١٠، ئێستا گۆڕان لەڕوی رێکخراوەییەوە گەشەیەکی گەورەو بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، ئەویش بونی بازنەی رێکخستن لەهەمو گەڕەکەکانی قەزای ناوەند و ناحیە و قەزاکانی کەرکوک. ئەمەش بەهۆی راستگۆیی گۆڕان لەبەڵێن و قسەکانی بۆتە هۆی ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان جێی ئومێدی خەڵکی کەرکوک بێت و متمانەیان پێی بێت. جگە لەمەش ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٥/٧/ ٢٠٠٩و ٧/٣/٢٠١٠ و ٢١/٩/٢٠١٣ پەرلەمانی کوردستان، کاریگەری باشی کردۆتە سەر شەقامی کەرکوک بە تایبەتی لە سەر ئەوانەی تا رادەیەک راراو گومانیان هەبو لە هێز و پێگەی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان، پێیان وابو گۆڕان هەڵچونێکی کاتیە و دادەمرکێتەوە. هەربۆیە ئومێد دەکەین ئەو گۆڕانکاریە سیاسیەی لەکوردستان رویداوە لە کەرکوک تەواو بکرێت و لەبەغدا رەنگبداتەوە.

سبه‌ی‌: وەک بەشێک لە قسەی خەڵک، یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا هێندەی خه‌می‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوكیان بوه‌ خه‌می‌ خاكەکەیان نه‌بوه‌، هۆكار‌ چیه‌ دوای‌ زیاتر له ‌10 ساڵ تاكو ئێستا نه‌توانراوه‌ كه‌ركوك بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان؟
مەلا فەرمان: وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد هەڵەو کەمتەرخەمییەکی دیکەی سەرکردەکانی کورد (پارتی و یەکێتی) لەم بارەوە سەرقاڵکردنی بەغدایە بە هەندێ گفتوگۆی لاوەکی و بچوکەوە، چارەنوسی سیاسی نادیاری ئەم شارە دوای ١١ ساڵ لەڕوخانی بەعس بەڵگەی بونی ئەو هەڵەو کەمتەرخەمیانەن.

سبەی: چۆن دەڕواننە ئەو ململانێ حیزبییەی یەکێتی و پارتی لەکەرکوک پەیڕەوی دەکەن؟
مەلا فەرمان: ئەم دو حیزبە نەک بە نەفەسی نەوەدەکان، ئەگەر ئەو زەمینەیەی شەستەکان لە ئارادا بوایە بەو نەفەسەش کاریان دەکرد. هەمان ئەو ئەزمونی ٥٠ بە ٥٠ و دو ئیدارەیی و رکابەری حیزبی لە کوردستان دەیانکرد و لەوێ بەهۆی فشاری خەڵک و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە بۆیان تەوا نەکرا، گواستویانەتەوە کەرکوک و ئازاری کەرکوکی پێدەدەن. ئێستاش ئەم دو حیزبە لە کوردستان و لە هەندێ شوێن دڵداری دەکەن و لە کەرکوکیش حیزبایەتی و هەڵوێست وەرگرتن لە یەکتر لەسەر حیسابی کەرکوک. تێکدانی لیستی کوردستانی و ناکۆکیەکانی ئیدارەی کەرکوک (پارێزگار و قائیمقام) و پارتی و یەکێتی دو نمونەی زیندوی زۆر نزیکن لەم بارەوە.

سبه‌ی‌: ئێوه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پلان و به‌رنامه‌تان چیه‌ بۆ كه‌ركوك؟
مەلا فەرمان: بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دیراسەکردن و داڕشتنی بەرنامەیەکی گونجاو و لەبار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان ژورێکی تایبەتی دامەزراندوە و لەلایەن شارەزایانی ناوچەکە خۆیەوە بەڕێوە دەچێت. کەرکوک و پرسی خاک لەئەولەویەتی بزوتنەوەی گۆڕاندایە و دەمانەوێ سیمای دزراوی شاربون و کوردستانی بونی کەرکوک بگێڕینەوە. کە تێیدا مافی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک لە دەستوری هەرێمدا پارێزراو بێت.

سبەی: دەوترێت کە هەوڵدەدرێت کەرکوک بکرێتە هەرێمیکی سەربەخۆ؟
مەلا فەرمان: لەگەڵ کاک لەتیف فاتح فەرەج و کاک ئەحمەد عەزیز بە ئاگاداری و رێنمایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەپێی بەرنامەیەک لە دەرگای پێکهاتەی تورکمانمان دا. زۆر بەڕاشکاوی لەسەر کێشەی کەرکوک و ئەهمیەتی ئەم شارە بۆ گەلی گوردستان دواین. لەگەڵ مەجلیسی ئەعیانی تورکمان و چەندین کەسایەتی تورکمان دانیشتین. پێمان راگەیاندن ئێمەی کورد دەمانەوێ لەگەڵ تورکمان وەک هاوڵاتی یەک هەرێم و وڵات بژین بەپێی گرێبەستێکی دەستوری و یاسایی. هەردولا پێمان باش بو هەر لایەنە لەمبارەوە پرۆژەیەک ئامادە بکات و ببێتە بنەمایەک بۆ گفتۆگۆکردنی راشکاوانە لەنێوان هەردولادا. بەڵام دوای ٢ مانگ زانیمان کە جۆرێک لەپەشیمان بونەوە هەیە لەلایەن ئەو مەجلسەوە. دوای بە دواداچون بۆمان دەرکەوت کە پارێزگاری کەرکوک لە چەندین دانیشتندا باسی لە هەرێمی سەربەخۆی کەرکوک کردوە، بەڕای من ئەمە هۆکاری ساردبونەوەی ئەو مەجلسە بوە لە نوسینەوەی ئەو پرۆژەیە.
هەر لەمبارەوە، لە سەردانێکی شاندێکی فراکسیۆنی گۆڕان (حاکم شێخ لەتیف، کاک شۆڕش حاجی و کاک سەردار عەبدوڵا) لە پەرلەمانی عێراق بۆ لای جەنابی پارێزگار کە بەندەش لە دانیشتنەکە ئامادە بو، جەنابی پارێزگار بەڕاشکاوی باسی لەسەربەخۆیی هەرێمی کەرکوک کردو دەرکەوت کە کاری بۆ کردوە و پشتیوانی دەکات.
 
سبه‌ی‌: دوای‌ چه‌ندین جار به‌ڵێن به ‌هاوڵاتیانی‌ كه‌ركوك، تاكو ئێستا ئه‌م دو حیزبه‌ نه‌یانتوانی‌ به‌ڵێنه‌كانیان ببنه‌ سه‌ر، له‌ئێستاشدا وەک دەبینرێت توڕەیی خەڵک زیاتر بوە، بۆچونی تۆ لەوبارەیەوە.
مەلا فەرمان: تاپۆکردنی خانو و گێڕانەوەی زەوی جوتیارانی کورد لەکەرکوک یەکێک بو لەو بەڵێنانەی لەبانگەشەی هەڵبژاردنی ٧/٣/٢٠١٠ کاندیدەکانی ئەم دو حیزبە بە خەڵکی کەرکوکیان دا. ئێستا و دوای چوار ساڵ بەسەر ئەو بەڵێنە، خەڵک بە توڕەییەوە دەڵێن "ئیتر بەسە، کوا تاپۆی خانو و زەویەکانمان"، بۆیە چیتر خەڵک متمانەی بە بەڵێنەکانیان نەماوە و لە هەڵبژاردنی داهاتودا خەڵک بە دەنگەکانیان تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.

سبەی: ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی بوە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی لیستە هاوبەشەکەی کورد لەکەرکوک، ئەمە تا چەند کاریگەری لەسەر دەنگی کورد دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا؟
مەلا فەرمان: بەڵێ تێکدانی ئەو لیستە جێی نیگەرانی و توڕەبونی خەڵکی کەرکوکە، لەسەرەتادا خەڵکی زۆر ساردکردوە لە وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان. بەڵام ئێستا ئەو ساردبونەوەیە بەرەو نەمان دەچێت. ئەگەر کورد یەک لیست بوایە ئەگەری زۆر هەبو بەپێی یاسای سانتلیگۆی هەموارکراو لە کۆی ١٢ کورسی، کورد بتوانێ ٧ کورسی بەدەست بهێنی. بەداخەوە ئەم دو حیزبە لە هەرێم دڵداری دەکەن، لە کەرکوک لەسەر حیسابی ئەم شارە هەڵوێستی توندی حیزبیانە لەیەک وەردەگردن. ئێستاس بزوتنەوەی گۆڕان پێشنیاری بۆ ئەو دو حیزبە و هەمو حیزبەکان کردوە، بۆ ئەوەی پێکەوە چاودێری سندوق بۆ ناوچەکانی حەویجە و ریاز دابین بکەن. چونکە لەهەڵبژاردنی ٧/٣/٢٠١٠ ساختەکاریەکی زۆر لەدەنگی ئەو ناوچانە کرا. بەداخەوە تا ئێستا هیج هەنگاوی جدی لەم بارەوە نەنراوە.

سبه‌ی‌: به‌بڕوای‌ به‌ڕێزتان چی‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك له‌وه‌ زیاتر له‌په‌راوێزی‌ عه‌قڵیه‌تی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كوردستان نه‌بێت؟
مەلا فەرمان: زۆر راو بۆچون و پێشنیار کراوەو هەیە. بەڵام باشترین پێشنیار لای دەنگدەری کەرکوکە، لەرۆژی دەنگداندا دەتوانن بڕیاری لێ بدەن. چونکە پێموایە ئەم دو حیزبە چۆن لە ١١ ساڵی رابردودا نەیانتوانیوە بە یەک بەرنامەی نەتەوەیی کار بکەن، لەمەودواش چاوەڕوان ناکرێت بتوانن پێکەوە کار بکەن. بۆیە داوا لەخەڵکی کەرکوک دەکەم بچن کارتی دەنگدان وەربگرنەوە و بە پەرۆشەوە بچن بۆ دەنگدان و بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن.


26/03/2014 بینین: 31663
 
زیاتر
دەبێت ئەو تاڵە داوانە بدۆزینەوە کە هەموانی کۆ
شێخ ئه‌نوه‌ر ئه‌لعاسی‌
ئەسیل نوجێفی: پلانی ئازادکردنی موسڵ لە قۆناغی
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم: ئارامی‌ كوردستا
محەمەد ئاکیف‌
ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكە وایكردوه‌ بتوانین روبه‌ڕوی ق
د.یوسف محەمەد‌
د. دەرباز محەمەد: گەلێك جوڵاوە، نەك ئاوارەبون
وه‌زیری‌ ئه‌وقاف: له‌ هه‌ولێرەوە ده‌ستمان پێك
به‌غدا بوه‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ گه‌شتنی‌ چه‌ك به‌
مسته‌فا سه‌ید قادر‌
گۆڕان بوەتە جێی ئومێدی خەڵکی کەرکوک
مه‌لا فه‌رمان‌
یەکێتی و پارتی خەڵکی کەرکوکیان دابەشکردوە
ئه‌دهه‌م جومعه‌‌
سلێمانی به‌رده‌وام سزا دراوه‌
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر‌
ئەگەر رێگەی هەڵبژاردن شکستی خوارد، خەڵک بیر ل
نەوشیروان مستەفا‌
كەس تەفاسیلی كێشەكان و گفتوگۆ داخراوەكان ناز
ئارام شێخ محەمەد‌
حه‌جمێ‌ حه‌قیقی‌ ده‌سه‌لات ژ بادینان ل موعار
حه‌مید حه‌سه‌ن‌
گه‌نجێن بادینان بهیچ ره‌نگه‌كێ‌ تاكره‌ویێ‌ ق
حاجی‌ رێكانی‌‌
ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت ن
جه‌لال جه‌وهه‌ر‌
له‌به‌ر نه‌وت كه‌ركوكیان كردۆته‌ قوربانی‌
نه‌وزاد شوانی‌‌
عه‌یب ‌و عاره‌كانیان كه‌شف بو
كاوه‌ محه‌مه‌د‌
له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێم كاره‌بای‌ به‌رده‌وام نی
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس‌
هه‌ندێك قه‌باره‌ی‌ خۆیان نازانن
یوسف محه‌مه‌د:‌
پارێزگاری‌ نوێی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵده‌بژێرین
دانا عەبدولکەریم‌
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق