موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا
فه‌لسه‌فه‌ی ئابوری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ده‌ركه‌وته‌ی(واقیع) ئه‌و كۆمهڵگایهوه كه تێیدا گوزه‌ر ده‌كات، ده‌خه‌مڵێت، چونكه ئه‌و كاته ده‌بێته وهلاَمدهرهوهی خواست و داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا به پێی ئه‌و قۆناغه‌ی پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌قێك یا فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئابوری – كۆمهلاَیهتیش لادانی تێیدا ئه‌نجامدرا، ئه‌وا كاره‌سات بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌رهه‌مدێنێ.
ئابوری بازاڕ ئه‌و سیستمه ئابورییه‌یه له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا سه‌ری ده‌رهێنا و تا گه‌یشته قۆناغی شوَرشی زانیاری ئه‌مرۆ، ئه‌وه ره‌وتێك بو ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌ستی بیرمه‌ندانیان توانیان ئه‌و شۆرشه سیسته‌می و كۆمهلاَیهتییه به‌رپابكه‌ن.
كاتێ هه‌رێمی كوردستان له سیستمێكی ئابوری سه‌نتراڵی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسییه‌وه به‌ره‌و ئابورییه‌كی كراوه هه‌نگاوینا،تێیدا خه‌ڵكی كوردستان ئامانجێكی زۆری پێیه‌وه گرێدا، ئه‌و ئامانجانه له قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی پێش راپه‌ریندا چاوی لێپۆشرابو، چونكه ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه سیاسییه‌كان له‌و كاتدا گرنگی زیاتری بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌بو، پاش راپه‌رینیش هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی حوكمرانی كوردیدا ئیداره‌ی ئابوری ئه‌و هه‌رێمه به‌رگێگی حیزبییانه‌ی پێیه‌وه پۆشترا و سه‌ربار و بنباریش شه‌ری ناوخۆ هه‌ڵگیرسێنرا و زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رگه حیزبییه كرده‌وه بۆ ئابورییه ماندوه‌كه‌ی ئه‌و هه‌رێمه، كه ئه‌میش بۆ پاره‌داركردنی (تمویل) تێچونی شه‌ڕی یه‌ك به‌دوا یه‌كه‌كانی سێ ساڵه‌ی جه‌نگی ناوخۆ بو. تاكو ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت ئابوری هه‌رێم له رێگای ئه‌و به‌رگه حیزبییه‌ی پێیه‌وه پۆشتراوه گیرۆده‌ی چه‌ندین گرفتی ئابوری و كۆمهلاَیهتی بۆته‌وه كه ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ری به‌و ئاسانییه هه‌بێت.
له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی ناوخۆ و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو ئیداره‌ی هه‌رێمیش ده‌سكرا به بانگه‌شه‌كردن بۆ پراكتیزه‌كردنی سیستمی ئابوری بازاڕ- Market Economy، تێیدا یاسای وه‌به‌رهێنان دارێشترا و بهگهرخرا، بۆنده‌كان له بواره جیاجیاكانی كه‌رته ئابورییه‌كان ده‌ستی پێكرد، به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان له‌م نێوه‌دا خه‌ریكی خۆ رێكخستنهوهبون، خۆ رێكخستنه‌وه‌یه‌ك به بێ رهتبون به تونێلی حیزبه‌كان مهحاڵبو و ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت، سه‌ربگرێت. ئازادی له كاركردندا به‌ره‌و ئاسۆی مۆنۆپۆلی حیزب هه‌نگاوینا. هه‌ر له‌و رهههندهوهش سنوری سیستمی ئابوری بازاڕ ئه‌وه‌نده بچوككرایهوه تا ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نها نوخبه‌ی حیزبی سودمه‌ندی هه‌ره‌گه‌وره بو تێیدا. به كارهێنانی دهسهلاَتی حیزبی بۆ به ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان سیستمی ئابوری بازاڕی خسته ژێر پرسیاره‌وه. به شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌قانه‌ی له سیستمی ئابوری بازاڕدا هه‌ن ( لێیگه‌ری با كار بكات و لێیگه‌رێ با كێبركێ بكات ) بوه ده‌قێكی مردو له گه‌ڵیشیدا دیالێكتیكی گه‌شه‌ی زانستییانه‌ی ئابوری و كۆمهلاَیهتی پاشه‌كشێی كرد، هه‌مو ئه‌مانه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه رۆییای-Vision سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و سیستمه ئه‌وه‌نده كورتبینه كه كه‌ڵكی بۆ وهچهرخاندن و راپێشكردنی قۆناغه ئابورییه‌كه‌ی ئه‌و هه‌رێمه، پێوهنههێشت. خاوه‌ن ئابورییهكین هیچ پیوه‌ر و داتا و توێژینه‌وه‌ی زانستیمان نیه، ژینگه‌ی ئابوری ئێمه ملكه‌چی مه‌قاییس نیه له نمونه‌ی رێژه‌ی گه‌شه، قه‌باره‌ی ده‌رفه‌تی كار، رێژه‌ی بێكاری، كورتهێنانی سه‌رجه‌م به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و بودجه، كاركردن به‌و پیوه‌رانه ته‌نانه‌ت بۆ سیستمه تێكهلاَو و كۆمۆنیستهكانیش پێویسته، نه‌بونیشی له سیستمی ئابوری بازاڕدا به مانای نه‌بونی خودی سیستمه‌كه‌وه دێت، چونكه پیوه‌ر و داتا له سیستمی ئابوری بازاڕدا نیشاندهرێكه قه‌باره‌ی قازانج و زه‌ره‌ر بۆ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك و ولاَت و هه‌رێمێك، رونده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌بونی دیراساتی كۆمهلاَیهتی وه‌كو زێده‌بونی رێژه‌ی كچانی قه‌یره و كوڕانی ره‌به‌ن، هه‌ڵكشانی مردنی رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌سه‌ر منداڵبون ده‌مرن، زیدهبونی رێژه‌ی خلیسكان بۆ نێو بازنه‌ی هه‌ژاری. نه‌بونی ئه‌و توێژینه‌وه و روپێوانه، نه‌ته‌وه‌یه‌ك روبه‌ڕوی كاره‌سات ده‌كاته‌وه وه‌كو ئه‌مرۆ له ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ده‌یبینین.
دهسهلاَتدارانی سیاسی ئه‌و هه‌رێمه نه‌یانتوانی ئه‌و ستایله بده‌ن به فه‌لسه‌فه‌ی ئابوری بازاڕ كه بتوانرێت سود له تواناكانی تاكی هاولاَتی كورد وه‌ربگیرێت.
بڕیاڕدان بۆ ئه‌و جۆره سیستمه ئاماده‌باشییه‌كی پێشوتری باشی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه له گه‌ڵ خواست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك گونجاو بێت. به‌و مانایه‌ی گونجانێك پێویسته ئه‌نجامبدرێت له نێوان سه‌رخانی سیستمی ئابوری بازاڕ له گه‌ڵ ژێرخانه‌كه‌ی. واته بیر وهزری خه‌ڵك بۆ چۆنییه‌تی هه‌ڵس و كه‌وت كردنیان له‌و جۆره سیستمه‌دا له وه‌به‌رهێنان، له بزاوتی سه‌رمایه‌یان، له بازرگانیدا، له به‌گه‌ڕخستنی هێزی كاردا كه به دهینامۆی ئه‌و سیستمه ده‌زانرێت وا بگونجێنرێ شیاوی ئه‌و دو كۆڵه‌كه بنچینه‌ییه‌ی ئه‌و سیستمه بێت. چونكه گه‌ر به‌و میكانیزمه كار نه‌كرێت، سیستمی ئابوری بازاڕ ته‌نها ده‌بێته ده‌قێكی مردو.
چه‌مكی ئابوری بازاڕ له هه‌رێمی كوردستاندا بۆته قوتابخانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌و فه‌رهه‌نگه مۆنۆپۆلكارییه سه‌رانسه‌رییه بدرێت كه حیزبه‌كان بۆ ئابوری هه‌رێمیان به گهڕخستوه، ئابوری بازاڕیان له راستی ده‌قه‌كانیدا لاداوه و بۆته ئابوری سه‌رمایه‌داری حیزب. ئه‌و نمونه‌یه‌ی ئێستای ئابوری هه‌رێم زیاتر له‌و ستایله نزیكه كه نوخبه‌ی حیزبی له سه‌رده‌می برجنێفی سۆڤییه‌تیدا پیاده‌یان ده‌كرد كه پاشان بوه مایه‌ی هه‌ره‌سی پێرۆی سۆشیالیزم له ئیداره‌ی سیاسی و ئابوری ئه‌و ولاَتهدا. ره‌نگه جۆره ئازادییه‌ك له هه‌رێمی كوردستاندا له‌و جۆره پیشانه‌دا هه‌بن كه ناچێته نێو ئه‌و ئهوخانهیهی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵمژینی بێكاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه هه‌بێت، ئه‌ویش زیاتر له كاری بازرگانیدا به ده‌رده‌كه‌وێت وكێبركێییهكی ساده و ساكاریش هه‌یه كه زیاتر هه‌ر له نێو ئه‌و توێژه‌دایه.
ده‌ركه‌وته‌ی ئابوری وكۆمهلاَیهتی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكدایه پێویستی به چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنێكی باشی حكومه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌و كایه ئابورییانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێیانه‌وه به‌ستراوه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌رێمه‌كه له‌سه‌رپێ ده‌وه‌ستێت.
كاری مۆنۆپۆلكاری له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌نده تۆخ بۆته‌وه وایلێهاتوه كاریگه‌ری ته‌واویشی بخاته سه‌ر كه‌رته ئابورییه‌كان و تێكهه‌ڵكێشی خۆی بكات و له خزمه‌تیدا بێت، كه‌چی كه‌رته‌كه گرێدراوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه.
وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه به ناوی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كه‌رتی نه‌وت و كانزا و فلزی ئه‌و هه‌رێمه ده‌كات. كێ ده‌توانێ وه‌به‌رهێنانی حیزب و حكومه‌ت له‌و وه‌زاره‌ته‌دا له‌یه‌ك جیا بكاته‌وه. چۆن له ره‌وشێكی وه‌هادا وه‌به‌رهێنانی حكومه‌ت كه سه‌رچاوه‌ی زاده‌ی خه‌ڵكه، له هی حیزب‌دا جیابكرێنه‌وه! ئه‌وه وایكردوه كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم نه‌بێته ئه‌و زه‌مینه له‌باره بۆ هه‌ڵمژینی بێكاری كورد، یان بۆ پێگه‌یاندنی كادیری نه‌وتی له ده‌رهێنان و پشكنییدا. ته‌نانه‌ت كۆمپانیاكانی نه‌وتی به‌رهه‌مهێن له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر رونگهراترن وه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێم كه میوانداری كردون.
قرتاندنی به‌شێك له هاوكێشه‌ی ئابوری بازاڕ "ئازادی له كاركردن" و فرێدانی "ئازادی له پێشبڕكێكردن" مۆدێلێكی تری هێنایه به‌رهه‌م له هه‌رێمی كوردستاندا كه ئه‌ویش مۆنۆپۆلی حیزبه.
|