تۆخكردنه‌وه‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌

موزه‌فه‌ر هه‌مزه‌ ره‌زا

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم:
 تۆخكردنه‌وه‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌ و هه‌راجكردنی‌ رێنماییه‌كان له‌پێناو چیه‌؟

ئه‌وه‌ی‌ ده‌مه‌وێ‌ له‌م بابه‌ته‌دا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه‌ چه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌ كردنێكه‌ له‌سه‌ر ئه‌دای‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم له‌ خه‌رجكردنی‌ جیاوازی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ سه‌رده‌می‌ دو ئیداره‌ی‌ پێشوی‌ هه‌رێم، كه‌ تێیدا به‌شكستێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ‌، تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ به‌پێی‌ پێویست تێرامانی‌ تێدا بكات و ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ خۆی‌ دژئامێز(نقچ) ده‌كاته‌وه‌، وه‌كو له‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ تێبینی‌ ده‌كرێت:

1- ده‌ركردنی‌ رێنماییه‌كان یه‌ك به‌دوایه‌كدا شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌راجكردنی‌ وه‌رگرتوه،‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی‌ نه‌بون و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ وتارێكی‌ یه‌كگرتوه‌ له‌نێوان بڕیاربه‌ده‌ستانی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌.

2- په‌یڕه‌وكردن له‌ سیاسه‌تی‌ جه‌مسه‌رگه‌رایی‌ وایكردوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ دۆخێك، كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ كاروباری‌ دارایی‌ ته‌نها به‌ده‌ركردنی‌ رێنماییه‌ك دۆخه‌كه‌ یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات، چونكه‌ هه‌ر جه‌مسه‌رێك دان به‌ رێنمایی‌ خۆی‌ داده‌نێت. ته‌نانه‌ت دۆخه‌كه‌ وا دژوار بوه‌، كه‌ تێیدا ده‌ركردنی‌ رێنمایی‌ دارایی‌ له‌لایه‌ن جه‌مسه‌رێكی‌ دیاریكراو بۆ خودی‌ خۆشی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌سته‌م ده‌بێت واته‌ ئاسان نه‌بێت، ئه‌و ره‌وشه‌ ته‌واو له‌م ره‌زامه‌ندییه‌ به‌ده‌ركه‌وت كه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ به‌ نوسراویان ژماره‌(17874) له‌ رێكه‌وتی‌ (19/9/2011) ده‌ریكرد و میكانیزمی‌ خه‌رجكردنی‌ جیاوازی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ تێدا رونكراوه‌ته‌وه‌ و فه‌رمانی‌ به‌ گه‌نجینه‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ كردوه‌، به‌پێی‌ زنجیره‌ی‌ مێژویی‌ پابه‌ندی‌ خۆیان به‌ خه‌رجكردنی‌ ئه‌و جیاوازییانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ركردنێكی‌ له‌م جۆره‌ چ خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ بۆ ده‌كرێ‌؟
3- ده‌ركردنی‌ ره‌زامه‌ندی‌ به‌ خه‌رجكردنی‌ ئه‌و جیاوازییانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌، له‌ رێگای‌ دابه‌شكردنی‌ گوژمه‌ی‌ خه‌رجكردنه‌كان به‌سه‌ر ئیداره‌ی‌ كۆنی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر، كاركردنه‌ له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ریه‌كانی‌ دو ئیداره‌یی‌، به‌ڵكو نوێكردنه‌وه‌شیه‌تی‌، ئه‌گینا وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ له‌رێگای‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ سیاسه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌ودایه‌ ده‌توانێ‌ نه‌هامه‌تیه‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌كانی‌ دو ئیداره‌یی‌ كاڵبكاته‌وه‌، نه‌وه‌ك راسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ و تۆخكردنه‌وه‌یان بكات كه‌ دوره‌ له‌ ویستی‌ شه‌قام و رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ته‌نانه‌ت توێژی‌ فه‌رمانبه‌رانیش.

4- وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ پێش ده‌ركردنی‌ رێنمایی‌ و ره‌زامه‌ندیه‌كان، خوێندنه‌وه‌ و به‌داواداچون له‌سه‌ر پاشخانی‌ (سابقه‌) ئه‌و دۆخه‌ ناكه‌ن، كه‌ ده‌یانهه‌وێ‌ چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن، واته‌ عه‌ره‌بانه‌ له‌پێش ئه‌سپه‌كه‌وه‌ قایمده‌كه‌ن و پاشان به‌ رێنماییه‌كی‌ تر عه‌ره‌بانه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌وه‌ پشتی‌ ئه‌سپه‌كه‌ و دیسان دوباره‌ی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

5- ده‌ركردنی‌ ره‌زامه‌ندی‌ به‌ خه‌رجكردنی‌ جیاوازی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی‌ پیشوتر له‌ ئیداره‌ی‌ سه‌وز دامه‌زراون و پاشان گواستراونه‌ته‌وه‌ هه‌ولێر له‌پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردو ئیداره‌ له‌ كابینه‌ی‌ پێنچه‌مدا، به‌شێوه‌یه‌ك رێنماییه‌كه‌یان وا داڕشتوه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 1/1/2004 تاكو 1/1/2009 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دارایی‌/س (واته‌ سلێمانی)‌  گوژمه‌ی‌ خه‌رجكردنه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، له‌ رێكه‌وتی‌ 1/1/2009وه‌ تاكو 31/12/2010 له‌ ئه‌ستۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دارایی‌، واته‌ هی‌ هه‌ولێر ده‌بێت، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ گه‌مه‌یه‌ك ده‌كات كه‌س سه‌یری‌ ناكات، ئه‌گینا چۆن ره‌زامه‌ندیه‌ك به‌ پێنوس و واژۆی‌ خۆتان ده‌رده‌كه‌ن، گه‌نجینه‌كانی‌ خۆتان كاری‌ پێناكه‌ن. فه‌رمانبه‌ران له‌م نێوه‌دا به‌شخوراو ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ موسته‌هه‌قاتی‌ ئه‌وان دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ ده‌كرێت و ئێستاش به‌ هه‌راجكردنی‌ چه‌ندین رێنمایی‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌رتانكردوه‌, ده‌وێسترێ‌ له‌بیری‌ ئه‌وانی‌ ببه‌نه‌وه.
 
6- وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌كو وه‌زاره‌تێكی‌ بنه‌ڕه‌تی،‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ گشتاندنی‌ هه‌مو ئه‌و رێنمایی‌ و ره‌زامه‌ندی‌ و بڕیارانه‌ی‌ هه‌بێت و له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ كوردستان كاری‌ پێبكرێ‌، هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت پابه‌ند بكات به‌ جێبه‌جێكردنی‌، كه‌چی‌ خۆی‌ خۆی‌ دو له‌ت ده‌كات.

7-  وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌مو ئه‌و بینه‌ و به‌رده‌یه‌ ده‌كات له‌ هه‌راجكردنی‌ هه‌مو ئه‌و رێنماییانه‌ بۆ خه‌رجكردنی‌ جیاوازی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ نێوان دو ئیداره‌ی‌ پێشوی‌ هه‌رێم، باشه‌ چۆن ده‌توانێ‌ ستراتیجی‌ درێژخایه‌نی‌ دارایی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان دابڕێژێت و بره‌و به‌پرسی‌ شه‌فافیه‌ت بدات، له‌ كاتێكدا بودجه‌ی‌ گشتی‌ به‌شی‌ به‌كارخستنه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت خاڵیه‌ له‌م ستراتیجانه.

8- من به‌زه‌ییم به‌م وه‌زاره‌ته‌ دێته‌وه‌ كاتێ‌ سه‌یری‌ لیسته‌كانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ و حیساباتی‌ خیتامی‌ ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت حیساباتی‌ خیتامی ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژارانه‌ ئاماده‌ ده‌كات كه‌ تێیدا ته‌نها له‌ ئاماده‌كردنیدا چاوێك به‌ یاسای‌ بودجه‌ و ده‌رخسته‌ ولیسته‌كانی‌ ساڵی‌ دارایی رابردو ناخشێنێته‌وه، كه‌ خۆی‌ له‌خۆیدا حیساباتی‌ خیتامی بریتیه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ یاسای‌ بودجه‌ به‌راورد به‌ خه‌رجی‌ فیعلی‌ حكومه‌ت له‌و ساڵه‌دا.
 
له‌ كۆتاییدا من ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم: پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ و كه‌سی‌ سیاسه‌تمه‌دار له‌هه‌ر كونجێكی‌ ئه‌و جیهانه‌ 15 تاكو 20 ساڵ، له‌ روی‌ "بیركردنه‌وه‌ و پێشبینی‌ كردنه‌وه‌" له‌پێش كۆمه‌ڵگاوه‌ بن، كه‌چی‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌ی‌ من پێچه‌وانه‌وه‌یه‌.


18/10/2011 بینین: 2783
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
ئاسۆی‌ چاكسازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كارنامه‌كه‌ی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م ...
(99) پرۆژه‌ یاسا، دیوه‌ نادیاره‌كان، خاڵه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان...
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان...
دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و حكومه‌تی ژیر- Good Governance - ...
پێشنيارى هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (4)ى ساڵى (2006)...
سیستمی‌ حوكمڕانی‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان...
ئه‌دای‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با...
له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بۆ سازشكردن...
راستاندنی‌ بودجه‌ی‌ 2011 و ئاراسته‌ی‌ چاكسازییه‌كان...
حیساباتی‌ خیتامی‌ - 2009ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم
- خاڵه‌ لاوازه‌كان و راسپارده‌كان –...
له‌ ده‌رخستنی‌ رێژه‌ و هێلی‌ هه‌ژاری‌ كوردستان، بۆچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بێده‌نگه‌...
په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ئۆتۆمبیل و گرفته‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان...
میكانیزمی‌ ئیشكردنی‌ ده‌زگای‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراقی‌؟...
چه‌مكی‌ هه‌ژاری‌ و چۆنییه‌تی‌ دیاریكردنی‌ هێڵه‌كانی‌...
دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چۆن له‌نێو ده‌سه‌لاَت و كۆمه‌ڵگادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌...
كاتێ‌ ئابوری‌ بازاڕ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌ ناكامی‌ پراكتیزه‌ ده‌كرێت...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...