موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا
گه‌نده‌ڵی كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆدا به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. بۆ حكومه‌ت ده‌بێته هۆی نزمبونی متمانه پێیه‌وه و كێرڤی ریز و ستایش بۆكردنی، داده‌به‌زێت. بۆ كۆمه‌ڵگاش ده‌بێته مایه‌ی كاڵبونه‌وه‌ی ئینتیما و پیرۆزییه‌كان و لاوازبونی چه‌مكی هاولاَتیبون، پاشانیش ده‌بێته له‌مپه‌ری به‌رده‌م خۆشگوزه‌رانی ئه‌و و دواخستنی. گه‌نده‌ڵی مێژوی رابردوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌بارده‌بات و له‌كه‌داری ده‌كات.
ده‌كرێ كۆمه‌لێ پرسیار بروژێنرێ سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه. ئایا گه‌نده‌ڵی به‌سه‌ر شێوه‌ی گه‌وره و بچوكدا پۆلیندهكرێت؟ ئه‌گه‌رنا په‌یوه‌ندییان به یه‌كتره‌وه چیه و چۆن له نێو كۆمه‌ڵگا و دهسهلاَتدا خۆی ده‌نوێنێ؟.
چۆن دیارده‌كه چه‌كه‌ره‌ی كرد:
له هه‌بونی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستاندا دهسهلاَت و كۆمه‌ڵگا هه‌ردوكیان لێی به‌رپرسن. چونكه دهسهلاَت له‌سه‌ر بنچینه‌ی دامه‌زراوه‌یی بنیادنه‌نراوه گه‌نده‌ڵی گه‌وره و بچوك رایه‌ڵه‌كانی خۆی ته‌واو هۆنیته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی پێی هه‌ڵبستێت به تاوان دانانرێت، لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا ناكرێت، بۆیه حكومه‌ت به‌شێك له به‌رپرسیاریه‌تی به‌رده‌كه‌وێت له‌هه‌بونی درزه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به فیرۆچونی سامان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، خۆی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره بهچارهسهكردنی. بۆیه له‌سه‌ر ئاستی دهسهلاَت و حكومه‌تدا ئه‌گه‌ر گوژمه گه‌وره‌كان بۆ به‌رده‌م رای گشتی و شه‌قامی كوردی رونگهراییانه پیشان نه‌درێن، ئه‌وا ده‌رگا له‌به‌رده‌م به‌رتیل و بهرتیلكاری له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا، ده‌خاته سه‌رپشت.
له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگاش گه‌نده‌ڵی به قه‌باره‌ی بچوكتر ئه‌نجامده‌درێ. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت شه‌قامی كوردی ئه‌وه‌نده به هێز نیه له بهگژداچونهوهیدا كه تێیدا كه‌لێنێكی زۆر گه‌وره له نێوان وتار و ئاماژه‌كان له لایه‌ك و له نێوان پراكتیزهكردنیاندا هه‌یه. به گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی گرێدراوی ئاستی هه‌ستكردنی هاولاَتیانه به هه‌بونی، كه تا چه‌ند هه‌ست به كاریگه‌رییه نێگه‌تیفه‌كانی ده‌كات. بزانێ بۆ بێكاره، بۆ ئاستی داهاتی تاكه‌كه‌سی نزمه، بۆ ناتوانێ شوێنێكی حه‌وانه‌ی شایسته بۆ نیشته‌جێكردن دابین بكات، بزانێ خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆچی به شێوه‌ی پێویست نیه له ولاَتهكهی، بۆ گرفته كۆمهلاَیهتیهكان رۆژ له دوای رۆژ بره‌وی هه‌یه، بۆ زۆربه‌ی تاكی هاولاَتی كورد چاوی بڕیوه‌ته هه‌نده‌ران، بۆچی پۆست به‌رزه‌كانی دهسهلاَت به‌رده‌وام قه‌رزاری كارنامه‌ی پۆستهكهیانن ...هتد.
ئه‌گه‌ر هه‌ستكردن به دوراییهكانی ئه‌و بارودۆخه نێگه‌تیفانه هه‌بوایه وای له هاولاَتیان ده‌كرد وتارێكی یه‌كگرتو له نێوانیاندا له دایك ببێت، له سونگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و پاراستنی ئه‌زمونه‌كه‌ی فشاری پێویستی له رێگای رێكخراوه‌كانی NGO بۆ سه‌ر جومگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دهسهلاَت دروست ده‌كرد.
په‌یوه‌ندی نێوان ئاسته‌كانی گه‌نده‌ڵی:
گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر دو ئاست پیاده ده‌كرێ. ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له ئاستی خواره‌وه‌دایه به قه‌باره‌ی بچوكتر ئه‌نجامده‌درێ و په‌یوه‌ندی به توێژێكی موچه‌خۆره‌وه هه‌یه كه تێیدا به‌رتیل بۆ بژێوی خێزانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و كه‌سی به‌رامبه‌ریش "به‌رتیلده‌ر" ئاماده‌یه له به‌رامبه‌ر راییكردنی كاره‌كه‌ی كه زۆرجار ده‌سپێكێكی یاسایشی هه‌یه، بڕێك پاره به به‌رتیلخۆر ببهخشَیت. كه‌سی بهرتیلخۆریش ده‌بینێ له‌سه‌ره‌وه پاره و سه‌رمایه‌ی كۆمهلاَیهتی به گوژمه‌ی گه‌وره تۆزی لێههڵدهستێنرێ، ئه‌ویش سڵی له وه‌رگرتنی ئه‌و بڕهیهدا ناكاته‌وه. هه‌رده‌میش هه‌ژاران بونه‌ته قۆچی قوربانی ئه‌و دیارده‌یه كاتێ ده‌كه‌وێته داوییه‌وه چونكه بێ پاڵپشته و ده‌رچون لێیه‌وه ئاسان نییه.
هۆكاری هه‌بونی ئه‌و دیارده‌یه له قوچهی دهسهلاَتیشدا لاوازی هه‌ستی نیشتمانی و بێخه‌م بونه له ئێستا و رابردو و ئایندهی هه‌رێمه‌كه. له ئه‌نجامی نه‌بونی چاودێرییه له‌سه‌ر خه‌رجی و داهاته‌كانی حكومه‌ت. نه‌بونی لێپرسینه‌وه‌یه له پێدانی پاره‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ی كه پێویسته ئه‌نجام بدرێت.
چۆن به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پراكتیزه بكرێت؟
- هه‌بونی كۆده‌نگی له نێو كۆمه‌ڵگادا و هه‌بونی ویست بۆ به گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن دهسهلاَتهوه رێگا بۆ قۆناغێكی تر خۆشده‌كات كه ئه‌ویش داڕشتنی یاسا و رێساكانه بۆ سزادانی هه‌ر كه‌سێك به‌و تاوانه هه‌ڵبستێت.
- چ كاتێك دهسهلاَتی دادوه‌ری له ده‌سوه‌ردانی دهسهلاَتهكانی تر جیاكرایه‌وه به تایبه‌تی حیزبی، بزانه پرۆسه‌ی به گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكرد. چونكه ئه‌وانه‌ی گومانی گه‌نده‌ڵی كردنیان لێده‌كرێت، جیاوازییان پێناكرێت له هه‌مو ئاسته‌كاندا.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی چالاَكوانن له بواری بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی پاداشت بكرێن، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ش بگرێته‌وه كه به دیكۆمێنت ئه‌وه‌یان له باردایه كه جۆرێك یان درزێك له درزه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بكه‌ن.
- هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاولاَتیان به تایبه‌تی چینه هه‌ژاره‌كان به مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وانه‌ی له گه‌لێدا هه‌یه، واته هه‌رچه‌ند ته‌وژمی گه‌نده‌ڵی به هێزبێت، ئه‌و زیاتر خه‌ڵك ده‌خلیسكێنه ژێر هێل وبازنه‌ی هه‌ژاری.
له هه‌رێمی كوردستاندا چۆن گه‌نده‌ڵی ده‌گوزه‌رێ!
- لێپرسینه‌وه وه‌كو ره‌وشتێكی سیاسی، بڤه‌یه، چونكه جێ به سیستمی ته‌وافوق و رێكه‌وتنه‌كان، له‌قده‌كات.
- له هه‌رێمه‌كه‌ماندا جیاوازی چینایه‌تی گه‌یشتۆته ترۆپك و بیریش له هاوسه‌نگی كۆمهلاَیهتی ناكرێته‌وه. گه‌ڕه‌ك و ئاوایی تایبه‌ت به به‌رپرسان داده‌مه‌زرێ، قوتابخانه‌ی تایبه‌ت بۆ منداڵه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه، شوێنی گه‌شتیاری و كات رابواردنی تایبه‌تیان هه‌یه، كۆمه‌ڵێ خزمه‌تكاریان هه‌یه له شوفێر و جل شۆر و قاپشۆر و قاوه‌چی وقاوهگرهوه،واته كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تی به ئه‌ندازه داده‌مه‌زرێ.
- پلانی ئابوری و كۆمهلاَیهتی ئه‌قلی پێدا ناشكێت و زۆر لاوازه و زیاتر كار به میراتی یاسا و رێسا كۆنه‌كان ده‌كرێت.
- له ولاَتی گه‌نده‌ڵ مرۆڤه‌كان بێ ئاواتن و بهرچاورونیان بۆ ئایندهی ئابوری و كۆمهلاَیهتیان نیه. ژیان به پێی رۆژه. زۆربه‌یان خه‌مۆكین.
- له جۆره ولاَتی وه‌هادا كات بێ نرخه، بۆ چاره‌سه‌ره‌كان ته‌رخان ناكرێن، بۆیه قه‌یرانه‌كان چركه دوای چركه هه‌ڵده‌ئاوسێت و و هه‌میشه وه‌كو میزڵدانی مندالاَن له لێواری ته‌قینه‌وه‌دایه.
- له‌هه‌رێمی كوردستاندا جه‌سته‌ی دهسهلاَت نیوه‌ی عیلمانییهكی شه‌ق و په‌قه، نیوه‌كه‌ی تریشی تیوكراسییه THEOCRACY یه.
- له هه‌رێمی كوردستاندا رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ژێر هێلی هه‌ژاریدان، یان لێیه‌وه نزیكن، كه‌س لێیان ناپێچێته‌وه. بۆیه بازنه‌كه‌ی كات دوای كات گه‌وره‌تر ده‌بێت. داهێنان تینی نامێنێت، چونكه ده‌ركه‌وتوه هه‌ژاری په‌یوه‌سته به گه‌شه‌نه‌كردنی بیر ومێشكی مرۆڤه‌كان.
|