ئەمنستی: لە (2014)دا سزای مەرگ بەڕیژەیەکی مەترسیدار زیادیکردوە

(سبەی):
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەناشناڵ ئاشکرای دەکات کە بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی ناوخۆیی نەیجیریا و میسر، سزای مەرگ (لەسێدارەدان) لە جیهاندا بەرزبوەتەوە و لەسەرانسەری جیهاندا (22) وڵات سزاکە جێبەجێ دەکەن.
ئاماژە بەوەشدەکات وڵاتانی سعودیە و ئێران و عێراق ریژەی (72%)ی سزاکە لەسەر ئاستی جیهان و (90%) لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا جێبەجێ دەکەن.
هەروەک نیگەرانی خۆیشی نیشان دەدات لەوەی ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتان سزای مه‌رگیان به‌کارهێناوه‌ وه‌ک چاره‌سه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی راستی یان هه‌ست پێکراو له‌سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌ت، له‌وانه‌ش تیرۆریزم، تاوان و ناسه‌قامگیری ناوخۆیی.

سزای مه‌رگ

راپۆرتی: ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ

له‌ ئینگلیزییه‌وه:‌ ئاراز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د


* وڵا‌تان له‌ جێبه‌جێکردنی سزای مه‌رگ بۆ مامه‌ڵکردن له‌ گه‌ڵ تاوان، تیرۆریزم و ناسه‌قامگیری ناوخۆی رێگه‌ی هه‌ڵه‌ به‌کارده‌هێنن.
* زیادبونێکی به‌رچاو‌ی سزای له‌سێداره‌دان به‌ تایبه‌ت له‌ میسر و نایجیریا. 2،466 سزای مه‌رگ له‌ جیهاندا هه‌بوه‌، به‌ڕێژه‌ی (28%) به‌به‌راورد به‌ 2013 زیادی کردوه‌.
* له‌ 607 حاڵه‌تی تۆمارکراوه‌، ڕێژه‌ی (22%) که‌متر له‌چاو 2013 دا تۆمارکراوه‌. (بێجگه‌ له‌ چین که‌ به‌ ته‌نها زیاد له‌ هه‌مو جیهان سزای له‌ سێداره‌دانی جێبه‌جێ کردوه‌).
* 22 وڵات سزای له‌سێداره‌دانی جێبه‌جێ کردوه‌، که‌ هه‌مان ژماره‌ی 2013 یه‌.

ڕێکخرای ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا و له‌ 2014 دا رایگه‌یاندوه‌، ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتان سزای مه‌رگیان به‌کارهێناوه‌ وه‌ک چاره‌سه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی راستی یان هه‌ست پێکراو له‌سه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌ت، له‌وانه‌ش تیرۆریزم، تاوان و ناسه‌قامگیری ناوخۆیی.

ژماره‌ی تۆمارکراوی سزای مه‌رگ له‌ 2014 دا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 500 زیاتر به ‌به‌راورد به‌ 2013. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و زیادبونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بارگرژییه‌کانی میسر و نایجیریا که‌ بڕیاری سزای مه‌رگی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ هه‌ردو وڵاتدا به‌ پاساوی پێکدادانی ناوخۆی و ناسه‌قامگیری سیاسی جێبه‌جی کراوه‌. 

سه‌لیل شێتی سکرتێری گشتی ۆێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ئاشکرای کرد که‌ "ئه‌و حکومه‌تانه‌ی سزای مه‌رگ جێبه‌جێ ده‌که‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاوان ته‌نها خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ بیسه‌لمێنێت هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌دان وه‌ک سزایه‌ک رێگری بکات له‌ ئه‌نجامدانی تاوان". 

شێتی ئه‌وه‌شی سه‌ربارکرد که‌ "له‌ 2014 دا، دیارده‌ی نه‌خوازراوی حکومه‌ت له‌ په‌نابردنیان بۆ سزای مه‌رگ وه‌ک هه‌وڵێکی نه‌زۆک بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی راستی یان ئه‌ندێشه‌کراو دژ به‌ ئاسایشی ده‌وڵه‌ت و ئاشتی گشتی به‌رزبونه‌وه‌ی مه‌ترسیداری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه. مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ وڵاتان یاری به‌ ژیانی خه‌ڵک ده‌که‌ن- جێبه‌جێ کردنی سزای مه‌رگ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵه‌ و به‌ بیانوی رێگری کردن له‌ 'تیرۆریزم' یان پاراستنی سه‌قامگیری ناوخۆ‌‌". 

سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، له‌ 2014 دا هه‌واڵی دڵخۆشکه‌ره‌ش هه‌بون- له‌ سێداره‌دانی که‌متر تۆمارکرا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2013 دا و هه‌ندێک وڵاتیش هه‌نگاوی ئه‌رێنیان ناوه‌ به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای مه‌رگ.

وڵاتانی سه‌رتۆپی له‌سێداره‌ده‌ران

وڵاتی چین به‌ ته‌نها له‌ کۆی هه‌مو وڵاتانی تر به‌یه‌که‌وه‌ سزای له‌سێداره‌دانی جێ به‌جێ کردوه‌. رێکخراوی ئه‌منیستی پێیوایه‌ که‌وا هه‌زاران سزای له‌ سێداره‌دان له‌ چین ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سزاکه‌ به‌ نهێنی له‌ لای ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌ و زانینی ژماره‌ی راستی ئه‌سته‌مه‌. 

ئه‌و پێنچ وڵاته‌ی که‌ زۆرترین رێژه‌ی له‌ سێداره‌دانی تێدا ئه‌نجام دراوه‌ له‌ 2014 دا : ئێران 289 ‌له‌سێداره‌دان به‌ ره‌سمی ڕاگه‌یه‌نراوه‌ و 454  تری له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ دانی پێدا نراوه‌، سعودیه‌ به‌ 90 له‌ سێداره‌دان، عێراق ‌ 61 و ئه‌مەریکاش ‌ 35.

به‌بێ چین، 607 حاڵه‌تی له‌ سێداره‌دان له‌ 2014 دا ئه‌نجام دراوه‌، له‌ کاتێکدا له‌ 2013 دا 778 حاڵه‌ت تۆمارکرا. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ به‌ڕێژه‌ی له‌ (20%) له‌سێداره‌دان دابه‌زیوه‌.

له‌ 2014 دا سزای له‌ سێداره‌دان له‌ 22 وڵاتدا تۆمارکراوه، رێک وه‌ک هه‌مان ژماره‌ی ساڵی 2013. ئه‌مه‌ دابه‌زینێکی به‌رچاوه‌ به‌ به‌راوردێک به‌ 1995، که‌ رێکخراوی ئه‌منیستی له‌ 41 وڵاتدا حاڵه‌تی له‌ سێداره‌دانی تۆمارکردبو. ئه‌مه‌ مه‌یلی وڵاتان ده‌رده‌خات له‌ پاشه‌کشه‌کردن له‌ ئه‌نجامدانی سزای له‌سێداره‌دان. ‌

سه‌لیل شێتی رایگه‌یاند: "ژماره‌کان خۆیان به‌ڵگه‌ن- سزای مه‌رگ خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ به‌شێک له‌ رابردو. ئه‌و ژماره‌ که‌مه‌ی وڵاتان که‌وا هه‌تاوه‌کو ئێستا له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌که‌ن پێویسته‌ پرسیاری جدی روبه‌ڕوی خۆیان بکه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر سورن له‌سه‌ر پێشێلکردنی مافی ژیان. ده‌بێت ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و کاره‌ دڕنده‌ و سزا نامرۆییه‌ وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان".

ئاسایشی وڵات

دیارده‌ی/بیانوی وه‌ڕسکه‌ری وڵاتان له‌ جێبه‌جێ کردنی سزای مه‌رگ بۆ روبه‌ڕوبونه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌بینرێت. وڵاتانی وه‌ک چین، پاکستان، ئێران و عێراق هه‌مویان له‌سێداره‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ تاوانبارکردنی خه‌ڵک به‌ "تیرۆریزم".

پاکستان ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامدانی له‌ سێداره‌دان به‌هۆی هێرشه‌که‌ی سه‌ر قوتابخانه‌ی پێشاوه‌ره‌وه‌. حه‌وت که‌س له‌ مانگی 12-2014 دا به‌ مه‌رگ گه‌یه‌نران و حکومه‌تیش بڕیاری داوه‌ سه‌دانی تر به‌هۆی تۆمه‌تباربونیان به‌ کاری تیرۆریستییه‌وه‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت. له‌ ساڵی 2015 دا له‌ پاکستاندا، له‌سێداره‌دان به‌ڕێژه‌ی به‌رز ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ چین، به‌رپرسان په‌نایان برد بۆ سزای مه‌رگ وه‌ک ئامڕازێکی ته‌مێ کردن له‌ که‌مپه‌ینی "لێدان به‌ توندی" دژ به‌ بارگرژییه‌که‌ی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی خینجیانگ ئوخور. به‌رپرسان نزیکه‌ی 21 که‌سیان له‌ سێداره‌دا له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا به‌هۆی هێرشی جیا جیاوه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا له‌ گردبونه‌وه‌یه‌ک له‌ یاریگایه‌ک له‌به‌رده‌م هه‌زاران ته‌ماشاکه‌ردا سێ که‌س سزای له‌سێداره‌دانی به‌ کۆمه‌ڵیان به‌سه‌ردا‌ سه‌پێنرا. ‌

شێتی ئاشکرای کرد: "له‌ ساڵێکدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن هیزه‌ چه‌کداره‌کانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا و کاریگه‌ری دانا له‌سه‌ر ویژدانی مرۆڤایه‌تی، جێگای مه‌ترسییه‌ که‌ هه‌ندێک  حکومه‌ت په‌نا ده‌به‌ن بۆ له‌ سێداره‌دانی زیاتر به‌هۆی کاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌شه‌یان به‌رامبه‌ر تیرۆریزم و تاوان".
له‌ وڵاتانی وه‌ک کۆریای باکور، ئێران و سعودییه‌، حکومه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌کارهێنانی سزای مه‌رگ وه‌ک ئامڕازێک بۆ کپ کردنی ناکۆکی سیاسی.

هه‌ندێکی تر له‌ وڵاتان سزای له‌ سێداره‌دان ئه‌نجام ده‌ده‌ن هاوشێوه‌ی رێگه‌ هه‌ڵه‌کانی وڵاتانی سه‌ره‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ بۆ تاوان. ئوردن کۆتایی هێنا به‌ هه‌ڵپه‌ساردنێکی هه‌شت ساڵی و یانزه‌ تاوانباری له‌ مانگی 12-2014 دا له‌ سێداره‌دا، به‌ پاساوی کۆتای هێنان به‌ شه‌پۆلی تاوانی جه‌رگبڕ. له‌ ئیندۆنیزیا، حکومه‌ت رایگه‌یاند که‌وا پلانی داناوه‌ بۆ له‌ سێداره‌دانی بازرگانیکه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و "باری ناکاوی ناوخۆی"- هه‌رچه‌نده‌ حکومه‌ت به‌ڵێنی داوه‌ له‌ 2015 دا چاکسازی بکات له‌ سزای له‌ سێداره‌داندا.

به‌رزبونه‌وه‌ی سزای مه‌رگ

به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی دراماتیکی له‌سێداره‌دان له‌ ساڵی 2014 دا تۆمارکراوه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2013- به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 2،466 بۆ ساڵی 2014، 1925 بۆ ساڵی 2013. هۆکاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێشهاته‌کانی نایجیریا و میسر که‌ به‌ سه‌دان هاوڵاتی سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

له‌ نایجیریا له‌ 2014 دا، 659 سزای مه‌رگ تۆمارکراوه‌، له‌ کاتێکدا له‌ 2013 دا 141 تۆمارکراوە؛ واته‌  518 زیادی کردوه‌.له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا و له‌ دادگایکردنی جیاجیادا، دادگای سه‌ربازی بڕیاری سزای مه‌رگی به‌ کۆمه‌ڵی به‌سه‌ر نزیکه‌ی 70 سه‌ربازدا سه‌پاند. ئه‌و 70 سه‌ربازه‌ به‌ تاوانی یاخی بون سزا دران به‌ هاریکاری له ململانێی چه‌کداری دژ به‌ بۆکۆ حه‌رام. 

له‌ مییر له‌ 2014 دا، دادگاکان نزیکه‌ی 509 سزای مه‌رگیان سه‌پاند، له‌ کاتێکدا له‌ 2013 نزیکه‌ی 109 تۆمارکرا. ئه‌و 509 سزای له‌ سێداره‌دانی به‌‌ کۆمه‌ڵەش‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ به‌سه‌ر 37 که‌سدا سه‌پێنرا له‌ مانگی 4-2014 دا و 183 که‌س له‌ مانگی 6، ئه‌وه‌ش دوابه‌ دوای دادگایه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌ی گشتی.

رێگاکانی سزای مه‌رگ و تاوانه‌کان

رێگاکانی له‌سێداره‌دان له‌ 2014 دا ئه‌م شێوازانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت: مل په‌ڕاندن، هه‌ڵواسین، ده‌رزی کوشنده‌ و کوشتن به‌ چه‌ک. له‌ ئێران و سعودییه‌ له‌سێداره‌دان له‌ پێش چاوی جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام درا.  

خه‌ڵک هه‌یه‌ روبه‌ڕوی سزای مه‌رگ کراوه‌ته‌وه‌ به‌‌ تاوانی نا-کوشنده‌ی وه‌ک دزیکردن، تاوانی بازرگانی به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌رپێچی ئابوری. ته‌نانه‌ت خه‌ڵک هه‌یه‌ سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا سپێنراوه‌‌ له‌سه‌ر تاوانی وه‌ک "داوێنپیسی"، "کفرکردن" یان "جادوبازی"، که‌ پێوسیت نییه‌ وه‌ک تاوان هه‌ژماربکرێن. هه‌ندێک له‌ وڵاتان وشه‌ی ناڕونی وه‌ک "تاوان"ی سیاسی به‌ پاساو داده‌نێن بۆ به‌ مه‌رگ گه‌یاندنی‌ که‌سانی یاخی.
  ‌
تێکشکانی هه‌رێمی

ئه‌مەریکا

ئه‌مەریکا ته‌نها وڵاته‌ له‌ ناوچه‌که‌ی خۆیدا خەڵک ڕوبه‌ڕوی مه‌رگ بکاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌سێداره‌دان له‌ 39 له‌ 2013 دا دابه‌زیوه‌ بۆ 35 له‌ 2014 دا- ئه‌مه‌ش دابه‌زینێکی هێواشه‌ له‌و وڵاته‌ له‌ به‌کارهێنانی له‌سێداره‌دان به‌ به‌راورد به‌ساڵی پێشوتر. ته‌نها 7 ویلایه‌ت له‌ 2014 دا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌ ئه‌نجام گه‌یاندوه‌ (له‌ 2013 دا 9 ویلایه‌ت بو)، به‌ ته‌نها ویلایه‌ته‌کانی ته‌کساس، میزۆری، فلۆریدا و ئۆکلاهۆما له‌ (89%)ی ئه‌و 39 له‌سێداره‌دانه‌یان له‌ 2014 ئه‌نجام داوه‌. ویلایه‌تی واشنتۆن له‌ مانگی 2-2014 دا له‌سێداره‌دانی هه‌ڵپه‌سارد. به‌گشتی له‌ ئه‌مریکادا، له‌سێداره‌دان له‌ 95 حاڵه‌ته‌وه‌ له‌ 2013 دا بۆ 77 حاڵه‌ت له‌ 2014 دا دابه‌زیوه‌. 

وڵاتانی ئاسیای زه‌ریایی هێمن

له‌ 2014 دا، وڵاتانی ئاسیای سه‌ر به‌ زه‌ریای هێمن به‌رزبونه‌وه‌ی سزای مه‌رگی به‌خۆیه‌وه‌ دی. سزای له‌سێداره‌دان له‌ 9 وڵاتدا تۆمارکراوه‌، به‌ ڕێژه‌ی یه‌ک وڵات که‌متر به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2013. پاکستان هه‌ڵپه‌ساردنی له‌سێداره‌دانی له‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتی مه‌ده‌نی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌. 32 حاڵه‌تی له‌سیداره‌دان له‌م ناوچه‌یه‌دا تۆمارکراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ چین و کوریای باکور له‌ خۆناگرێت. حکومه‌تی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند له‌ 2015 دا‌ ده‌ست ده‌کاته‌وه‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی له‌سێداره‌دان به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و‌ که‌سانه‌ی تاوانبارن به‌ بازرگانی به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌.  

وڵاتانی سه‌ر به‌ زه‌ریایی هێمن به‌رده‌وامن‌ له‌وه‌ی که‌ یه‌که‌م هه‌رێمی‌ ئازاد بن له‌ جیهاندا له‌ ئه‌نجامدانی سزای مه‌رگ، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردو حکومه‌تی پاپوا غینیای نوێ و کیریباتی ده‌ستیان کرده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان یان ناساندنی سزای مه‌رگ.

له‌ 2014 دا، وڵاتانی بیابانی سه‌هارا له‌ ئه‌فریقا دابه‌زینی له‌سێداره‌دانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی. 46 سزای له‌ سێداره‌دان له‌ 3 وڵاتدا تۆمارکراوه‌ به‌ به‌راورد به‌ 64 له‌سێداره‌دان له‌ 5 وڵاتدا له‌ 2013 دا، واته‌ به‌ رێژه‌ی له‌ (28%) دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌. ته‌نها سێ وڵات له‌سێداره‌دانیان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وانیش غینیای ئیستیوائی، سۆماڵ و سودان بون.

وڵاتی ماداگاشکارهه‌نگاوێکی ئه‌رێنی ناوه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای مه‌رگ کاتێک ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئه‌و وڵاته‌ ره‌شنوسی یاساکەی له‌ مانگی 12-2014 دا پێشنیار کرد بۆ لابردنی سزاکه‌، هه‌رچه‌نده ره‌شنوسه‌که‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆکی وڵاته‌که‌وه‌ ئیمزای له‌سه‌ر بکرێت هه‌تاوه‌کو ده‌بێت به‌ یاسا. ‌

وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیای ناوه‌ڕاست

بیلاڕوس- ته‌نها وڵاته‌ له‌ ناوچه‌که‌دا له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌کات- له‌ 2014 دا، 3 که‌سی له‌سێداره‌دا، به‌وه‌ش کۆتایی هێنا به‌ 24 مانگ له‌ڕاگیرانی سزاکه‌. سزای له‌سێداره‌دانه‌که‌ به‌ نهێنی ئه‌نجامدراو پاشان ئه‌ندامانی خێزان و پارێزه‌ره‌کانی 3 قوربانییه‌که‌ ئاگادارکرانه‌وه‌. ‌

وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا

به‌کارهێنانی به‌ربڵاوی سزای مه‌رگ له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا به‌ جدی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌. ئێران، عێراق و سعودییه‌ پشکی شێریان به‌رده‌که‌وێت به‌ڕێژه‌ی له‌ (90%) هه‌مو سزای له‌سێداره‌دانه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌واتایه‌کی تر ئه‌و سێ وڵاته‌ له‌ (72%)ی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆمارکردوه‌، جگه‌ له‌ چین.

له‌ 2014 دا، سزای له‌سێداره‌دان له‌ 8 وڵاتدا تۆمارکراوه‌، واته‌ 2 وڵاتی زیاتر به‌ به‌راورد به‌ 2013. 16 وڵات سزای مه‌رگیان سه‌پاندوه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا- واته‌ زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌ سزای مه‌رگ په‌یڕه‌و ده‌که‌ن‌.
رێژه‌ی گشتی تۆمارکراوی سزای مه‌رگ له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا (مێنا)، له‌ 638 حاڵه‌ته‌وه‌ له‌ 2013 دا بۆ 491 له‌ 2014 دا دابه‌زیوه‌. ئه‌م ژماره‌یه‌ ئه‌و سه‌دان له‌سێداره‌دانانه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ له‌ ئێران ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام به‌ڕه‌سمی ناناسێنرێن. له‌ 2014 دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دانیانا به‌ ئه‌نجامدانی 289 لەسێداره‌دان، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ متمانه‌پێکراوه‌کان رایده‌گه‌یه‌نن که‌ 454 سزای له‌ سێداره‌دانی تر هه‌بوه‌ . به‌ کۆی گشتی، 743 حاڵه‌ت ئه‌نجام دراوه‌. 


08/04/2015 بینین: 9196
 
زیاتر
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق