پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە

(سبەی):

ئا. ئاریان رەوف
ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان


ده‌ستپێك
رۆژی‌ 12/5/2015 گروپی قه‌یرانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان (International crisis group)  راپۆرتێكی به‌ ناونیشانی (Arming Iraqs Kurds: Fighting IS،  Inviting Conflict)  بڵاوكردوته‌وه‌. له‌ كورته‌ی‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ وڵاتانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی داعش به‌ په‌له‌ ده‌ستیانكردوه‌ به‌ چه‌كداركردنی هێزه‌ كوردییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ ستراتیژیه‌تێكی‌ ئه‌وتۆ بگیرێته‌به‌ر تا له‌گه‌ڵ هێزێكی یه‌كگرتو مامه‌ڵه‌بكرێت به‌مه‌به‌ستی‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ داعش، نه‌ك هانی چه‌كداركردن و دروستكردنی‌ گروپی چه‌كداری‌ ناحكومی بدرێت له‌عێراقدا.

له‌ به‌شێكی تری‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌كداركردنی‌ هێزه‌ كوردییه‌كان، بوه‌ته‌ هۆكار بۆ دروستكردنی‌ ناكۆكی‌ له‌ نێوان پارتی دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان، ئه‌م ناكۆكیه‌ش له‌ ده‌رئه‌نجامدا رێگه‌ی‌ بۆ هێزه‌ هه‌رێمیه‌كان خۆشكردوه‌ كه‌ ده‌ست له‌سیاسه‌تی ناوخۆی‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ربده‌ن. ئه‌ویش به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ ناوچه‌ی‌ جێ نفوزی‌ یه‌كێتی‌ و به‌ ده‌ستوه‌ردانی توركیا له‌ ناوچه‌ی‌ جێ نفوزی‌ پارتی ره‌نگیدایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ چه‌كداركردنه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردو گروپه‌ خاوه‌ن رۆڵه‌كانی‌ تری‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئاڵۆزتركردوه‌، كه‌ ره‌نگه‌ دۆخی جه‌نگی دژ به‌داعش له‌و ناوه‌ندانه‌دا درێژه‌ پێبدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ وڵاتانی رۆژئاوا به‌ چه‌كداركردنی‌ كورده‌كان هه‌ستاون، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ سه‌ربكێشێت به‌ره‌و دۆخی‌ سه‌ربه‌خۆیی بۆ كورده‌كان له‌عێراقدا.

راپۆرته‌كه‌ پێداگری‌ ده‌كات له‌ به‌ نیشتمانیكردنی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و به‌ پیشه‌یی‌ كردنیان و ده‌ركردنیان له‌چنگ و ده‌ستی‌ حیزب. هه‌روه‌ها رێنوێنی هاوپه‌یمانان ده‌كات له‌ بری‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی، پێویسته‌ هانی كورد بده‌ن بۆ یه‌كخستن و به‌ داموده‌زگاكردنی‌ یه‌كه‌ سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ دوربێت له‌ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌كاتێكدا ده‌بێت كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ردو هێزی‌ پارتی و یه‌كێتی خۆی‌ له‌ به‌ پیشه‌یی‌ كردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌دا ببینێته‌وه‌، نه‌ك به‌ حیزبی كردنی.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا داوای هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌ نێوان كورد و گروپه‌ خاوه‌ن رۆڵه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك (توركمان و عه‌ره‌ب) له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان. زیاتر له‌وه‌ش ڕێنوێنی‌ ده‌دات كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی كورد و حكومه‌تی‌ فیدراڵ پلانێك دابرێژرێت بۆ به‌هێزكردنی‌ پشتێنه‌ و هاوكاری‌ ئه‌منی له‌و ناوچانه‌دا.

به‌شێكی تری‌ راپۆرته‌كه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ راسپارده‌كان و كۆی راسپاره‌كانیش بریتین له‌ 10 خاڵ كه‌ به‌شێكی گرنگیان ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم كراون، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی راسپارده‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ئاراسته‌ كراون:
1. بۆ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكاو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
2. بۆ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی‌
3. بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
4. بۆ حكومه‌تی‌ عێراق
5. بۆ حكومه‌تی‌ توركیا و ئێران

ده‌قی راپۆرته‌‌كه‌ی ‌ (Crisis Group)

چه‌كداركردنی‌ كورده‌كانی‌ عێراق : شه‌ڕی‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) (IS) ، بانگهێشتكردن بۆ ناكۆكی‌
Arming Iraqs Kurds: Fighting IS, Inviting Conflict

كورته‌ و راسپارده‌كان
وڵاتانی رۆژئاوا به‌ په‌له‌ ده‌ستیان به‌ هاوكاری‌ سه‌ربازی كورده‌كانی عێراق كرد بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (IS) له‌ یونیوی 2014، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا پێویسته‌ ستراتیژیه‌تێكی تۆكمه‌ بگرێته‌ به‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردن، ئه‌وه‌ش خۆی‌ له‌روبه‌رو وه‌ستاندنه‌وه‌ی‌ یه‌ك هێزی سه‌ربازی دژ به‌ هێرشه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی ئیسسلامی ببینێته‌وه‌. نه‌ك پێكهێنان و چه‌كداركردنی‌ میلیشیاو گروپه‌ چه‌كدارییه‌ ناحكومیه‌كان له‌ عێراقدا.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هه‌رزو بونیادنانی هێزی كوردی بوه‌ مایه‌ی دابه‌شكاری‌ سیاسه‌تی كوردی و فراوانبونی بێ متمانه‌یی‌ له‌ نێوان ئه‌م هێزه‌و ئه‌و هێزانه‌ی‌ تر كه‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا بونیان هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ترس هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ چه‌كداركردنه‌ درێژه‌ به‌ جه‌نگ له‌ دژی داعش بدات و بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر بكات.

هه‌وڵدان بۆ به‌ دامه‌زراوه‌ی‌ و پیشه‌یی كردنی‌ هێزه‌ چه‌كدارییه‌ كوردیه‌كان، سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ ترسی‌ لای هێزه‌ رۆژئاواییه‌كان دروستكردوه‌، له‌ باره‌ی‌ هێنانه‌ ئارای‌ هه‌لی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كورده‌كان، به‌ڵام له‌ ئێستادا پارته‌ كوردییه‌كان زیاتر پشتیان به‌ هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران به‌ستوه‌، له‌وه‌ته‌ی‌ داعش هاتوه‌. توركیا ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ توانای پێدانی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كانی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وانیش پێویستیان به‌ جوڵه‌ی‌ كارا هه‌یه‌ به‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ كورد كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌و هه‌نگاوه‌ هه‌ڵبستێت، له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێكی‌ دیكه‌ له‌ به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌ پیشانده‌ده‌ن كه‌ ئاره‌زویه‌كیش هه‌یه‌، بۆ هێشتنه‌وه‌ی‌ عێراق به‌ یه‌كگرتویی‌.

هه‌وڵی وڵاتانی رۆژئاوا له‌ ئێستادا "به‌ پێدانی چه‌ك به‌ كورده‌كان له‌ رێگه‌ی‌ به‌غداوه‌، هه‌وڵێكه‌ بۆ هاندانی هه‌ردولا له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی نێوانیان، له‌ باره‌ی‌ داهاته‌كانی نه‌وت و مانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی‌ عێراقدا"، له‌ڕاستیدا پێشخستنی‌ هێزی سه‌ربازی پیشه‌یی كوردیی پێش مه‌رجی پێویسته‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ به‌غدا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ دژ به‌ داعش.

هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌كانی رۆژئاوا پشت به‌و روانگه‌یه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ به‌خشینی چه‌ك و راهێنانی هێزی‌ كوردی "پێشمه‌رگه‌" توانای پێشمه‌رگه‌ باشتر ده‌كات، له‌ روبه‌روبونه‌وه‌و جه‌نگی‌ دژ به‌ داعش. له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ر دو پارتی دیاری‌ كوردستان (پارتی و یه‌كێتی) دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌و رێكه‌وتنامه‌ ستراتیژیه‌ی‌ له‌نێوانیاندا هه‌بو كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ یه‌ك به‌ره‌دا هه‌ردو هێزی‌ هێشتبویه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراق و ئێران و توركیادا.

ئه‌مه‌ش خاڵێكی لاوازی كورده‌كانه‌ له‌جێگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دۆخه‌ بیانگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری‌ یه‌كبونی داموده‌زگا كوردیه‌كان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شه‌ری‌ دژ به‌ تیرۆر سه‌رله‌نوێ ناكۆكی‌ كۆن له‌نێوانیان سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌ره‌ به‌ هه‌نگاوه‌كانی گۆڕینی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ هێزێكی سه‌ربازی و پیشه‌یی و ناسیاسی بده‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌رگاكانی‌ بۆ ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌ ده‌ره‌كیه‌كانی‌ وه‌ك (ئێران) له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم و سیاسه‌تی‌ كوردی كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی كورده‌كان به‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌و سه‌رچاوه‌كانی كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن به‌شێكه‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌یان، په‌یوه‌ندی نێوان كورد و هێزه‌ عه‌ره‌به‌ سونیه‌كان و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاڵۆزتركرد.

وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ دیاره‌ دوای وه‌رگرتنی یه‌كه‌م هاوكاری‌ سه‌ربازی رۆژئاوایی له‌ مانگی 8ی‌ 2014 پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرا، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی به‌غدا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك چه‌كی جۆراوجۆر وه‌رگیران، له‌ لایه‌ن هێزه‌ به‌خشه‌ره‌كانه‌وه‌، به‌بێ مه‌رج بون، له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردن و به‌كارهێنانی‌ له‌هێڵكه‌كانی پێشه‌وه‌ی‌ به‌رگری. ئه‌مه‌ش وایكرد له‌ده‌رئه‌نجامدا پارتی دیموكراتی به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕێك و تاك لایه‌نه‌ سود له‌م هاوكاری‌ و چه‌كانه‌ وه‌ربگرێت، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی نیشتیمانیش زیاتر پشتی‌ به‌ یارمه‌تیه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئێران به‌ست و له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ جۆرێك له‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ PKK دروستكرد. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ردو هێزه‌ شه‌ریكه‌كه‌ له‌حكومه‌تی‌ یه‌كڕیزی نیشتیمانی‌ ئاره‌زویان بۆ دابه‌شكردنی‌ رۆڵ و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان لاوازبو، هه‌ربۆیه‌ رۆڵی هێزه‌ كوردیه‌كان كه‌متر كاریگه‌ر بو كه‌ ده‌بوایه‌ به‌هێزبن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانان هاوكاریه‌كانی په‌یوه‌ستكرد به‌ ره‌زامه‌ندی و رۆڵی حكومه‌تی‌ عێراقی له‌ دابه‌شكردنی، چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌بو بۆ یه‌كپارچه‌یی‌ عێراق، له‌راستیدا تێكچونی هاوسه‌نگی له‌ نێوان خودی كورده‌كان و عه‌ره‌بی سونه‌، كورده‌كان و حكومه‌تی‌ به‌غداو تاران و ئه‌نكه‌ره‌ زیاتر كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ تواناكردنی هێزه‌ كوردیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی زیاتر رێگه‌ خۆشكه‌ربو بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و لاوازكردنی‌ به‌ داموده‌زگاكردنی ده‌وڵه‌ت. ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره‌ دروست ده‌كات چۆن پێدانی زیاتری چه‌ك ده‌توانێ زیاتر به‌ هێزتری‌ بكات؟.

هاوپه‌یمانان له‌ جیاتی هه‌ماهه‌نگی پێویسته‌ زیاتر باوه‌ڕ به‌ كورده‌كان بهێنن، كه‌ یه‌كخستن و به‌ داموده‌زگاكردنی‌ یه‌كه‌ سه‌ربازی و ئه‌منی‌ و زانیاری‌ هاوتاكان ته‌واوبكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك پایه‌كانیان دوربێت له‌ حیزبی بون، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی پارتی و یه‌كێتی به‌ پیشه‌یی‌ كردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بێت، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی تر له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها پلانێك دابرێژن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ فیدراڵ بۆ به‌هێزكردن و هاوكاری‌ ئه‌منی له‌و ناوچانه‌دا.

سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان دواكه‌وتن له‌ یه‌كخستنی‌ نێو ماڵی خۆیان، كه ‌ده‌بوه‌ یارمه‌تی ده‌رێكی باشیان له‌شه‌ری‌ دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌نگه‌ كێشه‌ كۆنه‌كانی‌ ناوخۆ سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌. به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌توانین بڵێین زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی‌ ئارامی له‌ناوچه‌كه‌دا.

 
راسپارده‌كان
بۆ ویلایەته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكاو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
1. پێكهێنانی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانان، كه‌ ده‌توانرێت له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازیه‌كان بكات بۆ كورده‌كانی عێراق، كه‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
أ‌. هه‌ماهه‌نگی بۆ ناردنی هاوكاریه‌كان بۆیان و راهێنانی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانان.
ب‌. ئه‌و ناوه‌نده‌ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ بكات كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ پێویست دابه‌شبكرێن و به‌كاربهێنرێن له‌لایه‌ن لیوا هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتی و پارتییه‌وه‌.
ج‌. به‌شداری پێكردنی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ و یه‌كێتی‌ و پارتی سه‌ركرده‌كانی لیوا هاوبه‌شه‌كان له‌سه‌ر تاكتیكه‌ سه‌ربازیه‌كان و به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ كه‌ هاوپه‌یمانان دابینی ده‌كه‌ن.
د‌. پاڵپشتی سه‌ربازی به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ هێزه‌ خاوه‌ن رۆڵه‌كان و غه‌یره‌ كوردیه‌كان و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ عه‌بادی بكرێت، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن دژ به‌ داعش له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها رێكه‌وتن له‌سه‌ر  دارشتنی  پلانێك  له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عه‌بادی  بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی‌ داموده‌زگا خۆجێیه‌كان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌.

بۆ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی‌
2. پێكهێنانی ژوری‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كه‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركرده‌كانی لیوا هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتی‌ و پارتی و ده‌زگا ئه‌منیه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌خۆ بگرێت، بۆ داڕشتنی ستراتیژیه‌تی ئه‌منی كوردی.
3. به‌رده‌وامی دان به‌ تێكه‌ڵكردنی هێزه‌ نیمچه‌ سه‌ربازیه‌كانی له‌ لیوا هاوبه‌شه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌بێت بۆ یه‌ك زنجیره‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی كردن و وازهێنان له‌ بڵاوه‌ پێكردنی‌ هێزی‌ نارێكخراو دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش).
4. باشكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عه‌بادی و سوپای عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ك و راهێنان بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم .
5. تێكه‌ڵكردنی‌ ته‌واوی‌ سه‌رجه‌م ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منی و زانیاریه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
6. هاندانی یه‌كخستنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ گشتی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌ت و رزگاركردنیان له‌ هه‌ژمونی حیزبی.
7. هاوبه‌شی پێكردنی‌ حكومه‌تی‌ عه‌بادی له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و داموده‌زگا خۆجێیه‌كان و وازهێنان له‌ بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆی كورد .
8. زیادكردنی هه‌وڵه‌كانی‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ زیاتر به‌رقه‌راكردنی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێم .

بۆ حكومه‌تی‌ عێراق
9. دانانی ستراتیژیه‌تیه‌كی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ داعش، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی له‌ باره‌ی‌  ناردنی نه‌وت و دابینكردنی‌ بودجه‌.

بۆ حكومه‌تی‌ توركیا و ئێران
10. پاڵپشتی كردنی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌ داموده‌زگا كردنی پێشمه‌رگه‌ و باشتركردنی هاوكاریكردنی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند.

به‌غدا/ هه‌ولێر/ برۆكسڵ، 12 مایو 2015



تێبینی له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌
- له‌ به‌شێكی ئه‌م راپۆرته‌دا گروپی (ICG) جۆرێك له‌ مامه‌ڵه‌ی نابابه‌تی به‌ناوی‌ كورد و چه‌كداركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تاكه‌ هێزه‌ كه‌ له‌ ماده‌ی‌ 121/ بڕگه‌ی‌ پێنجه‌م له‌ ده‌ستوری‌ عێراق به‌ ره‌سمی ناسێنراوه‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ هێزه‌كانی به‌رگری‌ عێراق، هه‌روه‌ها چه‌كداركردنی‌ چه‌ندین جار له‌بودجه‌ی‌ عێراق و رێككه‌وتنی سیاسی هه‌رێم و حكومه‌تی‌ فیدراڵیدا ئاماژه‌ی‌ بۆ كراوه‌، بەڵام حكومه‌تی‌ فیدراڵ پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ چه‌كداركردنی هێزی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌. ئه‌وه‌تا له‌ ئێستادا حكومه‌تی‌ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت (ئێران) چه‌ندین گروپ و هێزی ملیشیایی عێراقیان چه‌كدار كردوه‌، به‌ڵام له‌ راپۆرته‌كه‌دا به‌و شێوه‌ نا بابه‌تیه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ناویان نه‌هێنراوه‌.
- له‌ چه‌ند خاڵێكی تردا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی‌ چه‌كداركردنی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و راهێنانیان ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌، ئه‌م هاوكاری‌ كردنه‌شی‌ پابه‌ندكردوه‌ به‌ یه‌كخستن و به‌ پیشه‌یی‌ كردنی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌. ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه‌، كه‌ پێداگری‌ له‌سه‌ر یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ده‌ركردنیان له‌ژێر ده‌ستی‌ حیزب ده‌كات.
- له‌به‌شێكی راسپارده‌كانی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، جه‌خت له‌ یه‌كخستنی هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منی‌ و هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و پێداگری‌ له‌داڕشتنی ستراتیژیه‌تی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ وای ده‌بینێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌رێم له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و به‌كارهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه‌ دورده‌خاته‌وه‌.



بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ به‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌، کلیک لێرە بکە:


20/05/2015 بینین: 6020
 
زیاتر
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق