بۆ گۆڕینی هاوكێشه‌ی (ئابوری × ته‌مه‌نی حوكمڕانی = به‌سفر) پێویستمان به چیه؟
|
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح مه‌عروف
ئابوری و سیاسه‌ت دو كارتی كاریگه‌رن، له دو هێڵی ته‌ریبدا ئاوێته‌ی یه‌كترن، به‌رده‌وام (سه‌رده‌میانه‌و زانستانه) بۆ ئیستا و ئاینده ژیانێكی شایسته بنیاد ده‌نێن، ئاشكرایه كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كان تاوتوێی پرسه سیاسیه‌كانیش ده‌كرێت، كه ئه‌مه راستیه‌كی سه‌لمێنراو بێت كه‌واته سیاسه‌ت و ئابوری دوانه‌یه‌كن له‌یه‌ك جومگه‌دا وپێویسته پێكه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكرێت، له پێناو به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرسه هه‌مه لایه‌نه‌كانی شایسته به ژیانی هاونیشتیمانیان، لێردا پێویسته له خۆمان بپرسین ئه‌گه‌ر له دوای راپه‌ڕینی به‌هاری (1991)وه هه‌تا ئیمڕۆ دروستانه كارمان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئابوری بكردایه، ئه‌وه (ئابوری × ته‌مه‌نی حوكمڕانی یه‌كسان نه‌ئه‌بو به سفر).
ئه‌گه‌ر نوێبونه‌وه و گۆڕانكاری و به‌هێزبونی پێگه‌كانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر نه‌وه‌ك به (10) ساڵ ئه‌ژمار بكرێت ئه‌وا نزیكه‌ی 24 ساڵه، له بازنه‌ی ( ئه‌قڵێتی قوڕخكاری وپاوانخوازی و بره‌ودان به گیانی شۆڕشگێڕی حیزبی ده‌خولێینه‌وه) به‌داخه‌وه له پێگه‌ی كارگێڕی و ئابوریمان دا گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی نابینرێت، راسته كوردستان له‌و وڵاتانه‌یه كه كاولكاری جه‌نگی به‌سه‌ردا هاتوه، به تێپه‌ڕاندنی چه‌ندین قۆناغیش گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه‌ی ئیمڕو، خوێندنه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی رابردوش له دیده جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر چۆنێك بێت بون به به‌شێك له مێژو، مانه‌وه‌مان له‌سه‌ر بڕوابون به رازاندنه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی رابردو ئیستا خولانه‌وه‌یه له بازنه‌یه‌كی داخراودا له قاڵپدانی مهفاهیمهكانی (سیاسی وئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه) وهاوڵاتی بون و هاونیشتمانی بونیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، كه‌واتا له دوای نزیك بونه‌وه له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له حوكمڕانی به هۆی نه‌بونی نه‌خشه و پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دانه‌مه‌زراندنی پایه‌كانی ژێر خانی ئابوری، نه‌مانتوانیوه ئیستا و ئاینده بنیادبنێین، به خوێندنه‌وه‌ی كایه‌كانی كارگێڕی وئابوری لهئیمڕۆدا ده‌كه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی دروستكردن له‌وه زیاتر دوانه‌خرێت، كه ئابورییه‌كی به‌هێز وكارگێڕییهكی به‌یاسا له پایه‌كانی پێشكه‌وتن و بڕوابون به بنیادنان بێت، ئه‌وا ئه‌و دۆخه چه‌قبه‌ستوه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی هه‌مو به‌رته‌سككردنه‌وه وقۆرخكارییهكان دا ژیانێكی شایسته‌ی به مرۆڤایه‌تی خستۆته به‌رده‌م سه‌دان پرسیاری بێ وه‌ڵامه‌وه، ره‌وشێكی ئا له‌و شێوه‌ی كه ئیمڕۆ له هه‌رێم دا گوزهرئهكات ده‌مانخاته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه چاكسازی ئابوری و كارگێڕی له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان بێت، چاكسازی ئابوری و كارگێڕی و بابه‌ته‌كانی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردن وبنیادنان قسه‌وباسێكی زۆر هه‌ڵئه‌گرێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك روبدات كاریگه‌ری توندی له‌سه‌ر ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی وكارگێڕی ئه‌بێت، وه‌ك ئه‌بینرێت پلاندانان و سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ركردن بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی كێشه‌كان ساڵانێكه هه‌ر له چوارچێوه‌ی وتهدایه و نه‌بۆته كردار، له‌لایه‌ك لاوازی به‌رنامه ئابورییه‌كان و له لایه‌كی تره‌وه بونی ژینگه‌یه‌كی رامیاری نه‌شیاو شوێنه‌واری توندی له‌سه‌ر ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری و گشت چه‌مكه‌كانی تری ژیان داناوه، له پێناو بنیادنان دا پێویستمان به (گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی یه له‌ڕێبازی ئابوری دا، ئاشكرایه كه هه‌ر چاكسازییه‌كی ئابوریش ناكرێت ئه‌گه‌ر (كارگێڕیه‌كی زانستی و خواستێكی راسته‌قینه‌و مهرجایهتییهكی بابه‌تی وه‌ك بنه‌ماكانی زه‌مینه خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی) نه‌بێت، له سیاسه‌تی ئابوری دا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه كه ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئابوری ببه‌سترێت، كه‌واتا له پێناو بنیادنان دا (چاكسازی ئابوری و كارگێڕی) ئه‌ركی سه‌ر شانی نه‌وه‌ی ئیمڕۆیه كه به به‌كارخستنی هێزی كار له هه‌رێمه‌كه‌مان دا پایه‌كانی ژێرخانی ئابوری چهسپاوبكات، بۆخستنهڕوی گرنگی وبایه‌خی ئه‌و ئه‌رگه‌ش پێویسته هۆكاره‌كانی سست بون شرۆڤه بكه‌ین تا رێگاكانی بنیاتنان رۆشنتربخهینهڕو.
یه‌كه‌م / لاوازی كه‌رته به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان و هاوسه‌نگ نه‌بونیان ده‌بنه هۆكاری نزمبونه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه و به‌شی هه‌ر تاكێك:
ئاشكرایه حكومه‌تی به‌عسیه‌كان له ساڵانی حه‌فتاكان وهه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسه‌م دا پرۆسه‌كانی (راگواستن و ئه‌نفالی) له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی زه‌وی سوتاو ( أرض المحروقة) به‌ئه‌نجام گه‌یاند، ده‌رئه‌نجام جگه له زیانه مرۆییه‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی شوێنی حه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه له وسه‌رده‌مه‌دا، به‌عس پایه‌كانی ژێر خانی ئابوریشی له‌بنه‌وه هه‌ڵته‌كاند، وه‌ك بینیمان وده‌بینین له‌پرۆسه‌ی راگواستنی گونده‌كانه‌وه جگه‌له كاریگه‌ریه ده‌رونیه‌كان راگواستن بوه هۆكاری سستبونی كه‌رته به‌رهه‌م بهخشهكانش كه تا ئیمڕۆش كاریگه‌ری هه‌یه، لێره‌دا پێویسته زۆر به كورتی له چه‌ند خاڵێك دا كاریگه‌ریه‌كانی راگواستن له‌سه‌ر پایه‌كانی ئابوری بخه‌ینه‌ڕو.
1/ خاكی به‌پیتی كوردستانی لانكه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كشتوكاڵ كرایه خاكێكی بێبه‌رهه‌م
2/كوردستان له وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه كرایه بازاڕێك بۆ به‌رهه‌مه ده‌ره‌كیه‌كان
3/به‌هۆی نه‌بونی به‌رهه‌می خۆماڵیه‌وه ئاسایشی خۆراكمان كه‌وته مه‌ترسیه‌وه
4/ هێزی كاری به‌رهه‌مداری كوردستان كرانه بێكار
5/شێواندنی سروشتی جوانی كوردستان و سنورداركردن و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار
6/ سستكردنی كه‌رتی پیشه‌سازی و كه‌مكردنه‌وه یان سڕینه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له به‌رهه‌مه خۆماڵیه ده‌ستیه‌كان
7/ نه‌مانی گونده‌كان و كۆكردنه‌وه وچڕكردنه‌وه‌ی دانشتوان له شار‌و شارۆچكه‌كان دا
ئه‌فسوس له دوای نزیك بونه‌وه له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له حوكمڕانی خۆمان له نه‌بونی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی (ئاوه‌دانی وئابوری) نه‌مانتوانیوه سیاسه‌تی ئابوری هه‌ڵته‌كێنی به‌عسیه‌كان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه، لهئیمڕۆدا پێویسته له پێناو زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابوری دا خه‌مخۆرانه بیرله بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری بكه‌ینه‌وه، كه وڵاتمان له‌بار بێت بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كانی (كشتوكاڵ و پیشه‌سازی وگه‌شتوگوزار) بۆ ئابوریمان به‌هێز نه‌كه‌ین؟ ئاویش كهسامانێكی خۆرسكه وكارتێكی به‌هێزی سیاسی و ئابورییه وه‌ك پێویست سودمان لێوه‌رنه‌گرتوه، ئه‌گه‌ر{بونی نه‌وت وپشكی به‌شه داهاتمان له ناوه‌نده‌وه و داهاته‌كانی{ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان و باج و زه‌ریبه و گومرك و...هتد) جێگره‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌رته به‌رهه‌م بهخشانهبێت} ئه‌وه ئه‌و ره‌وشه‌ی لێ به‌رهه‌م دێت كه له ئه‌مساڵدا بینیمان ره‌وشێكی ئا له‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و راستیه‌ی كه هه‌ڵیه‌كی كوشنده‌مان كردوه ودهكهین، ئه‌گه‌ر بۆ ئاینده‌ش نه‌وت جێگره‌وه‌ی هه‌مو كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان بێت، ئه‌وه له ئیمڕۆ دا جگه له كاریگه‌ری كارته ده‌ره‌كیه‌كان، له ناوخۆش دا نه‌وت وسوده ئابوریه‌كه‌ی له نێوان (حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حیزبه‌كان و هاوڵاتیان) دا چه‌ندین پرسیاری بێوه‌ڵامی دروستكردوه؟! به‌داخه‌وه له ئیستا دا هه‌نگاوی ئومێد به‌خش بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان نه‌ك هه‌ر نابینرێت، به‌لكو ئه‌و كه‌رتانه لهسست بونه‌وه سستترئهبن.
دوهه‌م / بیكاری به هه‌مو جۆرهكانیه وه نه‌بونی هه‌لی كار وسستكردن وناچالاك بونی هێزی كاره:
سه‌رجه‌م تاكی كوردی به ئاسته جیاوازه‌كانی یه‌وه تا كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ولایه‌نه سیاسیه‌كانیش هه‌موان كۆكین له‌سه‌ر بونی بێكاری كه بۆته یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كان وگرفتێكی رۆژانه‌ی نێو ماڵی كوردیی، بۆزیاتر ئاشنابون به بێكاری سه‌ره‌تا پێویسته بزانین كه بیكاری ئه‌كرێت به‌م به‌شانه‌وه { بێكاری به‌ریه‌ككه‌وتن، بێكاری وه‌رزی، بێكاری شاراوه (موقهنهعه)}، ئه‌وه‌ی كه ئیمڕۆ له كوردستان دا گرفتی بیكاری هێناوه‌ته بون، به‌پله‌ی یه‌كه‌م بێكاری شاراوه‌یه، له كام دێڕی فه‌رهه‌نگی ئابوری دا هه‌یه كه(له بری بوژانه‌وه و نوێ بونه‌وه‌ی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان وخۆگونجاندن له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی بازاڕی كار‌و به‌رهه‌م وچهسپاوكردنی پایه‌كانی ژێرخانی ئابوری وبهگهرخستنی هێزی كار)، له‌شكرێك بێكاری شاراوه به‌رهه‌م بهێنرێت، پرۆسه‌ی به موچه خۆركردن له‌لایه‌ن حیزبه‌كان وحكومه‌ته‌وه هه‌زاران بێكاری شاراوه ی هێناوه‌ته بون كه ئه‌مه‌ش له‌كارخستنی هێزی كاره كه بۆ ئیستا و ئاینده كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، پێویسته له‌سه‌ر كاره‌كته‌ره كاراكانی ئیمڕۆ به به‌كارخستنه‌وه‌ی هێزی كار‌و چالاك كردنه‌وه‌ی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان سیاسه‌تی ئابوری هه‌ڵته‌كێنی به‌عسیه‌كان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
سێهه‌م/ له پێناو كارگێریهكی سه‌ركه‌وتو و ئابوریه‌كی پشت به خۆبهستو:
لاوازی كارگێڕی وئابوری، هه‌ر له (دواكه‌وتن و ئه‌نجامدانی پرۆژه ستراتیژیه‌كان و نادیاری نرخی تێچونه‌كان، نادیاری داهاته‌كان و لاوازی به‌رهه‌مهێنان و پێشێلكاری یاسا و پابه‌ند نه‌بون به پێوه‌ره‌كانی مرۆڤایه‌تی و هاوڵاتی بون و فراوان بونی قۆرخكاری و جیانه‌كردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت و دانه‌مه‌زراندنی پایه‌كانی ژێرخان و نه‌بونی ئابوریه‌كی جێگیر‌و سود وه‌رنه‌گرتن له تواناكان و نه بونی ئامار‌و پلان و به‌رنامه‌ی كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن و...هتد) خۆی ئه‌بینێته‌وه، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی لاوازیه‌كانی كارگێڕی و ئابوری دا پێویسته هه‌وڵبدرێت بۆ:
1/ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان به فه‌راهه‌مكردنی هه‌مو پایه‌كانی ژێرخان وسه‌رخان
2/ بوژانه‌وه‌ی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان له‌پێناو ( زۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتو و زۆركردنی هه‌لی كار و چاره‌سه‌ركردنی بێكاری و وه‌ستاندنی بهموچهخۆكردنی كۆمه‌ڵگا).
3/ سود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به‌كارهێنانی وه‌ك كارتێكی كاریگه‌ری ئابوری به‌خش.
4/به‌شداری كردنی كه‌رتی گشتی وتایبه‌ت له بڕیاره كارگێڕیه‌كان وپێشخستنی سه‌رچاوه ئابوریه‌كان دا.
5/ رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئیداری وڵات به تهوسیفكردنی ئه‌ركه‌كان وگرنكی دان به كارگێری یه‌كی سه‌رده‌میانه‌و شایسته‌و مه‌ده‌نیانه.
6/ كه‌مكردنه‌وه ودواتر لابردنی مه‌ركه‌زیه‌تی حیزبی به‌سه‌ر كایه‌كانی(كارگێری وئابوری وبازرگانی وكۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و...هتد)، واتا پیاده‌كردنی حكومداریهكی حكومه‌تی نیشتیمانی، نه‌ك حكومداریهكی قۆرخكاری حیزبی وناوچه‌یی.
7/گرنگی دان به رۆڵی چاودێری ولێپرسینه‌وه، له كاتی زیانگه‌یاندن به پێكهكانی (ئابوری و كارگێڕی وكۆمه‌ڵایه‌تی و...هتد) دا
8/ هاندان بۆ كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای پێدانی موچه له ژێر دروشمی خزمه‌تكردن
9/ رێكخستنی یاسای كار‌و یاسای موچه‌خۆری و یاسای خانه‌نشینی له كه‌رته‌كانی (گشتی وتایبه‌ت ) دا
ئه‌مانه و چه‌ندین خاڵی تریش ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه ئه‌وا به‌سانای ئه‌سه‌لمێنرێت كه نه‌مانتوانیوه قۆناغی بنیادنان سه‌ركه‌وتوانه تێپه‌ڕێنین، ئاشكرایه كه سیاسه‌ت له‌لای هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك ئه‌بێت هیواكانی هاوڵاتیان به‌پلانێكی گونجاو بۆ ئیستا وئاینده به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ له روخسارماندا دیاره نا‌ئومێد بونه له باش بونی ره‌وشی ژیانی تاك و بێهیوا بونه له بوژانه‌وه وسه‌قامگیری و به‌ره‌و پێشچون، هه‌نگاونه‌نان بۆ بنیادنان له‌ڕوی رۆحیه‌وه به‌ئازاره، له‌لایه‌ن ستراتیژییه‌تی نیشتمانیه‌وه مه‌ترسیداره، چونكه نائومێدی له ره‌وشی سیاسی وئابوری و كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو هاوڵاتیاندا ده‌بێته هۆی لاوازبونی متمانه به داهاتو، سیاسه‌تێكی دروست چالاكیه‌كی هیوا به‌خشه بۆ ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار بۆ نه‌وه‌كانی ئیمڕۆ و سبه‌ی نه‌ك به‌داخه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین هیوا به‌خش بێت بۆ كۆمه‌ڵێك، ساڵانێكه ململانێی نێوان حیزبه‌كان وسیاسیه‌كان له‌مپه‌ر بوه له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی ئابوری وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی، مانه‌وه‌مان له‌سه‌ر لێواره‌كانی ململانێی قوڕخكاری حیزبی ساڕێژنهبونی زام و برینه‌كانی رابردوه، له جێ ی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌ك به رۆح وگیانی حیزبایه‌تی پێویسته له چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی پایه‌كانی ژێرخانی ئابوری و حكومڕانیه‌كی نمونه‌ی و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌وه‌یه‌كی وابهستهبه خاكه‌وه بۆ ئیستا وئاینده بكه‌ینه دیاری نیشتیمان تا له ئاینده‌دا مێژو به ره‌حمه‌وه باس له كارهكهتهرهكانی ئیمرۆ بكات؟!
|
|