گه‌نده‌ڵی!-١-
|
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح مه‌عروف
به‌شی یه‌كه‌م
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی جیهان دیارده‌یه‌كی نوێ و نامۆ نییه، تایبه‌تیش نییه به (كۆمه‌ڵگایه‌ك یان قۆناغێكی مێژوییه‌وه)، به‌درێژای مێژوش به‌هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی دیاره‌ده‌كانی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌رهاویشته‌كانی چه‌ندین رژێم له‌ناوچون و له جیهانیش دا چه‌ندین راپه‌ڕین و شۆڕشی (مه‌ده‌نیانه یان چه‌كداری) له‌پێناو كۆتایهێنان به گه‌نده‌ڵی هه‌ڵگیرساوه و كۆتاییان به سه‌رده‌مێك له گه‌نده‌ڵی هێناوه، ئه‌و بیروبۆچونهش راسته كه بڕوایان وایه گه‌نده‌ڵی وه‌ك دیارده‌یه‌كی كوشنده به به‌رده‌وامی بونی هه‌یه و به رێژه وشێوازی جیاواز جیهانی ته‌نیوه، ئاشكراشه كه له هه‌ر وڵاتێك دا گه‌نده‌ڵی بونی هه‌بێت له ده‌رئه‌نجام ودهرهاویشتهی كۆمه‌ڵێك هۆكاری نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری و پێشێلكارییه و سه‌رچاوه ئه‌گرێت، كه له هه‌ر وڵاتێكیش دا گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی هه‌بو پله‌به‌ندی هاوڵاتی بون و هاونیشتیمانی بون دێته كایه‌وه. له ئهمڕۆداش دا به بیانوی بونی جیهانگیرییه‌وه كه(بانگه‌شه بۆ سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ئابوری و كێبڕكێی به‌رهه‌مه‌كان له بازاڕه‌كانی جیهاندا ئه‌كرێ) هه‌مو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی به رێژه‌ی جیاواز له هه‌مو ئاستێكی كایه ئابورییه‌كاندا بونی هه‌یه، به تایبه‌ت له وڵاتانی (دیكتاتۆر‌و عهسكهرتارێت) دا ره‌گی داكوتیوه. وه‌ك توێژینه‌وه زانستییه‌كانیش خستویانه‌ته رو به هۆكاری بونی گه‌نده‌ڵی پرۆژه‌كانی بواری په‌ره‌پێدانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی توشی شكست ئه‌بن، له ده‌رئه‌نجامه مه‌ترسی داره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌ش له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك دا(كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی و سه‌رمایه‌دار زۆربه‌ی سامانه‌كانیان له ژێر ده‌ستدا ده‌بێت، رێژه‌یه‌كیش كه زۆرینه‌ی رێژه‌ی دانشتوانی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه گیرۆده‌ی گه‌نده‌ڵین داهاتیان سنوردار ئه‌بێت وبه‌ته‌واوی به‌شی پێداویستییه‌كانی ژیانیان ناكات، رێژه‌یه‌كیش له دانیشتوان ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه)، ئه‌و دابه‌ش بونه‌ش ده‌بێته هۆكاری زۆربونی كێشه (كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و ئابورییه‌كان)، دارستان ئاسا به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر مافی ژیانی بێهێزه‌كان هه‌مو كایه‌كانی ژیان بۆ خۆیان به‌ڕه‌وا ده‌بینن، دواتر (ئازادی و ژیانی تاك، سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆی حكومه‌تی نیشتمانیش) ده‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه، چونكه وه‌ك له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه دا به كورتی شرۆڤه‌یه‌كی وردتری گه‌نده‌ڵی له چه‌ند ده‌روازه و روانگه‌یه‌كه‌وه خراونه‌ته رو، ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌سه‌لمێنێ كهمهترسیهكانی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ریشه‌یی گه‌نده‌ڵی، ئاینده‌یه‌كی نادیار ومه‌ترسیداری (ئابوری وكارگێڕی و یاسایی و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی) لێئه‌كه‌وێته‌وه.
1/ له روانگه‌ی ئابورییه‌وه: گه‌نده‌ڵی واتا(شكستهێنانی حكومه‌ت له په‌ره‌پێدانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئاشكرایه كه به‌هۆی (لاوازی داموده‌زگا گشتییه‌كان و نزمیی ئاستی وه‌به‌رهێنان و لاوازبونی ژێرخانی ئابوری و زیاد بونی رێژه‌ی بێكاری، كێشه‌كانی نه‌بونی و هه‌ژاری دێته كایه‌وه، له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه به‌هه‌ده‌ردان و ده‌ست به‌سه‌راكردنی داهات و گهڵهكهكردنی سامان له‌لایه‌ك كه‌مینه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانه‌وه) هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌ی ئابوری ئالۆز و پڕ ئه‌گه‌ر و كۆسپ و ته‌نگه‌ژه ئه‌كه‌ن.
2/ له روانگه‌ی كارگێڕیه‌وه: گه‌نده‌ڵی واتا ئه‌نجامدانی(هه‌ڵسوكه‌وت و وه‌رگرتن و ده‌ركردنی) بڕیاری نافه‌رمی و دژ به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، له هه‌ر وڵاتێكیش دا كه هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره نافه‌رمیه‌كان زۆر بون و جێگه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره دروست وفهرمیهكانی گرتۆته‌وه، ده‌رئه‌نجام گۆڕانكاری نه‌خوازراوی دژ به‌گه‌شه‌ی ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی دێته كایه‌وه، ئه‌و ده‌مه‌ش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و تاقم و ده‌سته وحیزبی جێگه‌ی پاراستنی په‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌كرێته‌وه وكارگێری له پێناو نه‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان دا ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه.
3/ له روانگه‌ی یاساوه: گه‌نده‌ڵی به‌لادان له بنهمایاساییهكان و روخێنه‌ری حوكمی یاسا داده‌نێن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌رده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری توشی په‌تای گه‌نده‌ڵاوی ببێت.
4/ له روانگه‌ی سیاسیه‌وه: گه‌نده‌ڵی پێداگری وبه‌رده‌وامی دانێكی ناشه‌رعییه‌تی حوكم و لاوازیی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وهێزه سیاسیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، له ره‌وشێكی له‌و شێوه‌یه‌ش دا سیاسه‌ت لهقاڵپ ئه‌درێت و خولاندنهوهیهك ده‌بێت له بازنه‌یه‌كی داخراودا.
5/ له روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه: گه‌نده‌ڵی به‌زاندنی بنه‌ما (ڕه‌وشتی و ویژدانی) یه مرۆییه‌كانه، ده‌رئه‌نجام ماف خوراو ماف زه‌وتكه‌ر و چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌ر و ته‌نانه‌ت جیاوازی چینایه‌تی و حیزبی بون و ناحیزبی بون وگه‌لێ ناكۆكی وجیاوازی وكێشه‌ی نهشیاوتری كۆمه‌ڵایه‌تی تا ئاستی بێمنهتبون وكهمبونهوهی متمانه له نێوان هاوڵاتیان و په‌رله‌مان وحكومه‌ت دێته كایه‌وه.
وه‌ك له‌و روانینانه‌ی سه‌رو دواتریش كه به شێوه‌یه‌كی وردتر شرۆڤه‌ی جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ین، ده‌گه‌ینه پێناسه‌ی جیا جیا بۆ هه‌مو زاویهو روه‌كانی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام له پێناسه‌یه‌كی زانستی گشتگیردا گه‌نده‌ڵی بریتی یه له (خراپ به‌كارهێنانی پێگه‌ی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت)، زۆری واتا وههمهلایهن بونی پێناسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه، به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی قوڵ و به به‌رنامه و جیاوازیكردن له نێوان ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه له ئه‌نجامی پهروهردهنهكردنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونی مرۆڤ دا وه‌ك حه‌زه شێتیه‌كانی خۆسه‌پاندن و خۆپه‌رستی كه پاڵپێوه‌نه‌ری شاراوه‌ی ناخی مرۆڤن، له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكار و پاڵنه‌رانه‌ی به هۆی گۆڕانكاری ژینگه‌ی سیاسی و ئابورییه‌وه روده‌ده‌ن، یارمه‌تی رژێمه سیاسییه‌كان و ده‌زگاكانی چاودێری ودادوه‌ری و پسپۆرانی بواری كارگێڕی و ئابوری و ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیان چاكسازییهدهدهن، كه ستراتیژیه‌تی زانستی و گشتگیر بۆ خۆپاراستن و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی دابرێژن، به‌گشتی ده‌توانرێت بوترێت گه‌نده‌ڵی هۆكاری سه‌ره‌كیی دواكه‌وتنی ژیانه‌و چه‌ندین ترسناكی به دواوه‌یه‌و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان و لاوازبونی متمانه‌یان به حكومه‌ت و دواتر نائارامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی لێئه‌كه‌وێته‌وه.
هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان تا ئاستێكی مه‌ترسیدار گیرۆده‌ی دیاره‌ده‌كانی گه‌نده‌ڵی یه، گه‌نده‌ڵی وه‌ك وشه‌و دیارده‌یه‌كی نامۆ وبه‌ربڵاو خۆی ئاخنیوه‌ته نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری كۆمه‌ڵگای كوردی یه‌وه، ته‌مه‌نێكه رۆژنیه (گوێمان، چاومان، دڵمان، بیرۆهۆشمان) به‌م وشه‌یه رون نه‌بێت، له (ته‌له‌فزوێن وڕادێو رۆژنامه‌كان و دیوه‌خان و شوێنه ئاینیه‌كان ولهپارك و سه‌یرانگه‌كان وله ناو ته‌كسی وپاص ولهبازاڕ وفهرمانگهكان و باره‌گای حیزبه‌كانیش) قسه‌و باس له مه‌ڕ گه‌نده‌ڵیه، به سه‌دان پێناسه و راڤه‌ی بۆ ده‌كرێت و كورد وته‌نی (هه‌ركه‌سه بۆ له‌یلای خۆی گۆرانی ده‌بێژێت)، له ئیمڕۆی وڵات دا كه ئه‌وه‌نده وتراو نه‌بیسترا، ئه‌م وشه هه‌ژاره‌ش بۆخۆی واقی وڕماوه، چونكه له‌هه‌ر وێستگه‌یه‌كدا به‌پێ خواستی ویستراو له قاڵپ ده‌درێت!، به‌ڵام هه‌موان هه‌ر له (به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدار ودهوڵهمهندو هه‌ژارو نه‌دار و بێكار و خاوه‌نكار و نه‌خوێنده‌وار تا به‌رزترین پله‌ی خوێندن به پیرو گه‌نج و مێرمنداڵه‌وه) كۆكین له‌سه‌ر هه‌بون وترسناك بونی ئه‌م نه‌خۆشی یه ناله‌باره كه تا سه‌ر ئێسقان رۆچوه به‌ناخی كۆمه‌ڵگا كوردهواری دا، كه له دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 وه له(سه‌رده‌می تاڵانكردنی نیشتمان وسه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ و سه‌رده‌می بهموچهخۆركردنی كۆمه‌ڵگا و هێنانه‌كایه‌ی بێكاری و زۆربونی پرسیاره بێوه‌ڵامه‌كان له سه‌ر داهاته سنوریه‌كان و كه‌رتی نه‌وت و پشكی به‌شه داهاتمان و داهاته‌كانی ناوخۆ و.....هتد) پێوه‌ی ده‌ناڵێنین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی حوكمڕانیمان دا گه‌نده‌ڵی له به‌رده‌وامی دا بوه، هه‌مومان مانا چڕوپوختهكهی گه‌نده‌ڵیمان وه‌ك بولبول له به‌ركردوه و هه‌ركه ده‌ستمان كرد به قسه ده‌ڵێن (گه‌نده‌ڵی بریتی یه له كه‌ڵك وه‌رگرتنی خراپ له‌ده‌سه‌ڵات)، له‌و لاشه‌وه كاربه‌ده‌ست و هه‌لپه‌رسته باڵاده‌سته‌كان نه‌ك به‌ده‌یان بگره به سه‌دان بڕوبیانو هۆكارو فاكته‌ر بۆ خۆده‌ربازكردن و ره‌وایدان به مانه‌وه‌ی دۆخی چه‌قبه‌ستوی گه‌نده‌ڵی تا ده‌گاته كله‌ی له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه هاوكارنین) ده‌هێنرێته‌وه، به‌رهه‌رحاڵ ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵ بونی ده‌سه‌ڵات زۆر بێژراوه ودهبێژرێت، ئه‌وانیش خواهه‌ڵناگرێت به‌و په‌ڕی لێزانینه‌وه له میدیا بینراو بیستراوهكانیانه وه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و به‌ڵێنه بهدینههاتوهكانیان زیاتر و زیاتر ده‌كه‌ن!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تائیستا كه‌متر باس له گه‌نده‌ڵی تاكه‌كانی خودی كۆمه‌ڵگای كوردهواری ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سه‌ش له‌و بواره‌دا قسه‌بكات جۆرێك لایه‌نگیری نه‌خوازراو نه‌ویستراوی بۆ دروست ئه‌كه‌ن، ئه‌و قسه وباسانهش زه‌ڕه‌یه‌ك له‌و راستیه حاشهههڵنهگیراوه كه‌م ناكاته‌وه كه ئێمه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ زه‌مینه‌سازی گه‌نده‌ڵی یه مه‌زنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتین!وه‌رن با به‌خێرایی ئاماژه به گهندهڵیهكانمان بكه‌ین، ئێمه وه‌ك میلله‌ت له هه‌مو ده‌نگدانێكدا له پێناو خواسته‌كانی خۆشگوزه‌رانی وبوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری وبنیادنان و كوردایه‌تی ده‌نگمان نه‌دا وه، به‌ڵكو به‌شه‌وقه‌وه له‌به‌رده‌م سندوقی ده‌نگداندا به رۆحیه‌تی حیزبی بون وكولانهوهی برینه‌كانی رابردو و له‌به‌ر خاتری خاتران و مانه‌وه له سه‌ر سه‌روه‌ریه‌كانی رابردوی حیزب ده‌نگمان داوه، كه له‌گه‌ڵ بونی هه‌مو قه‌یرانێكیش دا هه‌تا ئیستا ده‌سه‌ڵاتداران پێمان ئه‌ڵێن ئێمه خه‌تابارنین راست ئه‌كه‌ن چونكه تائیستا راستگۆیانه نه له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نه له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه) كار بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی نه‌كراوه، مانه‌وه و به‌رده‌وامی دانیش به هه‌ر دۆخێكی چه‌قبه‌ستو كه زیان به ئیستا و ئایندهی نیشتیمان بگه‌یه‌نێت، خۆدزینه‌وه‌یه له تێپه‌ڕاندنی قۆناغێك و لهمپهردانانه له ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی قۆناغێكی نوێ ی گه‌شه‌ی (سیاسی وئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی).
بادیسانهوه بڵێنه‌وه به‌رهه‌رحاڵ چونكه ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌كێشێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باڵاده‌سته‌كانه‌وه خۆویستانه و خواستراوانه به ئه‌قڵیه‌تی حیزبایه‌تیان شرۆڤه‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌كان ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێن كه هه‌رلایه‌ك خۆی به راست وبهرامبهرهكهی به هه‌ڵه بزانێ، و له‌و نێوه‌نده‌ش دابه ئاوازه‌كانی خۆیان سه‌رلێشێوان دروست بكه‌ن، و گه‌نده‌ڵیش بكه‌نه وشه‌یه‌كی بێ‌ناونیشان، كه‌واتا پێویسته هوشیارانه‌تر له‌وه‌ی كه هه‌یه، له پێناو رێگری له خۆدزینه‌وه و هاندان بۆ بیرخستنه‌وه ناچاركردن بۆ ده‌ستپێكی كاری به‌كردار له‌لایه‌ن هه‌موانه وه، شرۆڤه‌یه‌كی دور له ناوزڕاندن و دور له حیزبایه‌تی له‌ژێر دروشمی (وه‌رن با له پێناو ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ هه‌مو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا) به نه‌شته‌رگه‌ری ویژدانمان بۆ نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌كی شایسته به تاكی كوردی هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردن ده‌ستپێبكه‌ین، لێره‌دا پێویسته له پێناو خۆده‌ربازكردن له به‌رده‌وامیدان به خۆدزینه‌وه یه‌كتر تۆمه‌تباركردن ئه‌و راستیه بیر خۆمان و سیاسیه‌كانمان بخه‌ینه‌وه، كه كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتو كه خۆی به پێشه‌نگێكی كارا‌و لێهاتو و راستگۆ و خه‌مخۆر بزانێت ده‌بێت به شێوازێكی زانستی بۆ بڕیادان وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌و حه‌وت هه‌نگاوه دیاریكراوه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكات بۆ بڕیاردان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له كێشه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا.
1/ زانین و سه‌لماندنی كێشه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌ی سه‌ره‌كییه‌كان
2/ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان
3/ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌گه‌ره چاره‌سه‌رییه‌كان
4/هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌گه‌ره چارهسهرهكییهكان
5/هه‌ڵبژاردنی باشترین چاره‌سه‌ر
6/جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ره‌كه
7/ دڵنیابون له دروستیی چاره‌سه‌ره‌كه
لێره‌ش دا پێویسته ئه‌و هۆكارانه بیربخه‌ینه‌وه كه ده بنه هۆی سه‌هه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی، كه بریتین له { قۆرخكاری پۆسته ئیداریه‌كان، ناعه‌داله‌تی له دابه‌شكردنی سامانی وڵات و داهاتی تاكه‌كه‌س، به‌فێرۆدانی سامانی نیشتمانی، فره مینبه‌ری له هێز وبڕیاردهركردن دا، لێنه‌پرسینه‌وه، نزمی ئاستی (ویژدانی مرۆیی و ره‌وشتی پیشه‌یی)، به‌زاندنی به‌ها جوانه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بونی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو، جێبه‌جێكردنی یاساكان به‌پێی خواست وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار، ناسه‌ربه‌خۆی ده‌زگاكانی چاودێری و دادوه‌ریی، زاڵبونی ماهیه‌تی حیزب به‌سه‌ر حكومه‌ت دا، نه‌بون یان لاوازی ده‌وڵه‌تی ده‌ستوری ودامهزراوهیی، زۆری میدیای حیزبی كه ته‌نها كاربۆ په‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ئه‌كه‌ن، شێواندن ویاریكردن به (بازاڕی ئازاد و مافهخۆشگوزهرانیهكانی تاك) له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاقم وده‌سته‌و كروپی دهستڕۆیشتودا}، ئه‌و هۆكارانه و ده‌یان هۆكاری تریش بون و ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێك له جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر و دور له ئه‌جه‌ندانی حیزبی، شوێنی ئازاره‌كانی په‌تای گه‌نده‌ڵی ده‌ستنیشان بكه‌ین ودرگاكانی ده‌ربازبون له چه‌قبه‌ستوی به‌ڕوی ئه‌گه‌ره چاره‌سه‌رییه‌كان دا بكه‌ینه‌وه، و پێشه‌نگه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی بواره‌كانی (سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕی و ته‌ندروستی و.......هتد) له چوارچێوه‌ی وتی وتی و یهكترشكاندنهوه تواناكانیان بهههدهرنهڕوات و ته‌نها له پێناو بنیادنان دا كاربكه‌ن، له‌به‌شی دوهه‌می ئه‌م وتاره‌دا وردتر شرۆڤه‌ی جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ین و دوا وته‌ش هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشیه كوشنده‌یه دور له ئیدیعاكانی (لاف و گزاف)ی حیزبی ده‌خه‌ینه به‌رده‌م خه‌مخۆران و دڵسۆزانی ئیستا‌و ئایندهی نیشتمانه توش بوهكهمان به په‌تای گه‌نده‌ڵی.
|
|
|