له‌پێناو بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵیدا
|
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح مه‌عروف
ئاشكرایه كه زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كان به ره‌نجی شانی جوتیار و كرێكاره كشتوكاڵییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له دێرزه‌مانیشه‌وه كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌ك له كۆڵه‌كه‌كانی ژێرخانی ئابوری بوه، كه به توندی پارێزه‌ری ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یشه، چونكه نه‌بون یان كه‌می خۆراكی خۆماڵی سه‌ربه‌خۆی رامیاری و ئابوری ونه‌ته‌وه‌یی و پیرۆزییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، وه‌ك ئه‌بینرێت ئه‌مڕۆ له جیهاندا رێژه‌ی دانیشتوان له رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك به‌رزتره و تا دێت ئه‌و بۆشاییه فراوانتر ده‌بێت و نرخی خۆراك و ژماره‌ی هه‌ژارو برسی وكهمخۆراك و به‌دخۆراك و بێكار و ئاواره و لێقه‌وماوان به شێوه‌یه‌كی ترسناك له به‌رزبونه‌وه‌دان، له ئیمڕۆشدا خۆراكه به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان وه‌ك چه‌كێكی به‌هێز و كاریگه‌ر له‌لایه‌ن وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانه‌وه له‌دژی وڵاته نه‌دارو بێبهرههمهكان به‌كارده‌هێنرێت.
پێش ئه‌وه‌ی له ره‌وشی كشتوكاڵی هه‌رێمه‌كه‌مان بدوێین پێویسته ئه‌وه بزانین كه ده‌زگای ئابوری {كۆمه‌ڵێ یاسا‌و رێوشوێنی چه‌سپێنه‌ره، كه ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مرۆڤ له رێكخراوه به‌رهه‌مداری وكارگوزارییهكاندا دیاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رچوار كه‌رتی سه‌ره‌كی پێكدێت كه‌بریتین له‌كه‌رته‌كانی (كشتوكاڵی,بازرگانی,پیشه‌سازی,خزمه‌ت گوزاری}.ئایا به شرۆڤه كردن و تێڕوانینمان لهوباسهی سه‌ره‌وه، پێگه‌ی ئابوری كشتوكاڵی هه‌رێمه‌كه‌مان له چ ئاستێكی جیهانی دا ده‌بینرێت ؟ له‌م به‌شه نوسینه‌دا كه‌له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ ئه‌دوێین، سه‌ره‌تا پێویسته ره‌وشی مێژوی وههنوكهی كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌مانه بخه‌ینه رو، تا رۆشنتر‌و زانستیانه‌تر درگاكانی ده‌ربازبون له چه‌ق به‌ستوی بكه‌ینه‌وه.
له رابردودا به‌تایبه‌ت له ساڵانی داگیركاری و ژێر ده‌ستی هه‌رێمی كوردستانی باشور دا كه كورد خاوه‌نی ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كانی خۆی نه‌بوه ، له كه‌رتی كشتوكاڵی دا وێڕای نه‌بونی ئامێره پێشكه‌وتوه‌كانی كشتوكاڵی، هێزی كارلهخاكی به پیتی كوردستاندا توانیبوی ئابورییه‌كی خۆبژێوی دابینبكات ، وڵاتمان خاوه‌نی جۆره‌ها به‌رهه‌می كشتوكاڵی بو، كه نه‌ك هه‌ر بازاڕه‌كانی كوردستان به‌ڵكو له بازاڕی شاره‌كانی عێراق دا به‌رهه‌می كوردی بونی هه‌بو، له ساڵانێكیش دا كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی كوردستانه‌وه گه‌مارۆی گه‌شه‌ی ئابوری ده‌داین، ئه‌و كه‌رته توانیبوی رۆڵی به‌رچاو له ئابوری وڵاتمان وشۆڕشهكانماندا بگێڕێ، له به‌ر به‌پیتی خاك و بونی ئاوی سازگار و له‌باری كه‌ش و هه‌واو له كارابونی تواناكانی كار هه‌رێمه‌كه‌مان به هه‌رێمێكی پڕبایه‌خی كشتوكاڵی ناسرابو، به‌ڵام ساڵانی دواتر به هۆی راگواستنی گونده‌كانه‌وه و به تایبه‌ت له دوای رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری نێوان شای ئێران وڕژێمی به‌عسه‌وه كه یه‌كێك له به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، بریتی بو له گواستنه‌وه‌ی گونده‌كانی سه‌ر سنوری نێوانی هه‌ردو وڵات به قوڵای بیست كیلۆمه‌تر، رژێمی عێراق له نیوه‌ی دوهه‌می ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ده‌ستی به راگواستنی گونده سنورییه‌كان كرد، له‌ساڵانی هه‌شتاكانیش دا تا راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له (1991) دا به‌عسیه‌كان به‌رده‌وام بون له سیاسه‌تی راگواستنی گونده‌كان، له دور ترین گونده‌وه تا نزیكترین گوند له ناوه‌ندی شاره‌كانه‌وه خرانه نێو بازنه‌ی راگواستن و سوتاندن، ده‌رئه‌نجام له‌ساڵانی 1975 -1991 حكومه‌تی عێراق به‌هۆی بون و به‌ردوامی جه‌نگی له‌گه‌ڵ (كورد وئێران و كوێت) بوه هۆی چۆڵكردن و وێرانكردنی زیاتر له 4500 گوندی كوردستان، رژێمی به‌عس به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی شوێنی حه‌وانه‌وه و داڵده‌ی پێشمه‌رگه، سیاسه‌تی زه‌وی سوتاو(ارچ المحروقه) ی به‌كارهێنا ، به‌عسییه‌كان له سیاسه‌تی سوتماك كردنی خاك دا، به تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی ئه‌نفال دا، به پیلانێكی نه‌خشه بۆ كێشراو ئه‌وه‌ندی بۆی كرا خاكی به پیتی ده‌كرد به شوێنی نیشته‌جێبون یان ئۆردوگای سه‌ربازی یان كێڵگه‌ی به مین چێنراو ، به‌عسیه‌كان مه‌به‌ستی درێژخایه‌نیشیان له راگواستنی گونده‌كاندا هه‌بوه، هه‌ر له داهێزرانی (كهلپورو و رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ومیللیی گه‌لی كوردستان و كاریگه‌ری له ژێرخانی ئابوریمان به‌ئاراسته‌ی نه‌مانی كه‌رتی كشتوكاڵی، تا نه‌توانین پشت به خۆمان ببه‌ستین ، هه‌روه‌ها بهخڕكردنهوهی خه‌ڵكی كورد له نێو ئۆردوگا زۆره ملێیهكاندا، گه‌لێكی بێكاری هێنایهبون كه گرنگترین هه‌وڵی حكومه‌ت له ناو ئۆردوگاكاندا دابڕانی گه‌لی كوردبو له زه‌وی و خاكه‌كه‌ی و كاڵكردنه‌وه‌ی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و وه‌لائی نیشتمانی، هه‌روه‌ها زیندوكردنه‌وه‌ی نه‌ریتی خێڵه‌كی وتیرهگهریش بو) كه تائیمرۆش كاریگه‌رییه خراپه‌كانی راگواستن به‌ئاشكرا دیار‌و به‌رچاون.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه زیاتر مه‌به‌ستمانه و پێویستی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه له پرۆسه‌ی راگواستنی گونده‌كانه‌وه كه تائیمرۆش كاریگه‌ری هه‌یه ، سستبونی كه‌رتی كشتوكاڵییه كه بوه‌ته یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیارده‌ی بێكاری و نه‌مانی به‌رهه‌می خۆماڵی و دروست بونی مه‌ترسیه‌كانی ئاسایشی خۆراك، له دوایی راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 كه ئه‌ركی گه‌ڕانه‌وه‌ی جوتیاران و خه‌ڵكی به‌رهه‌مهێنه‌ری گوندنشین هاته پێش، پێشبینی تاكی كوردی بو كه به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان، كه‌رتی كشتوكاڵی ببوژایهتهوه وجوتیاره خاوه‌نكاره‌كان (كه كرابونه بێكار له ئۆردوگاكاندا) له زێدی خۆیان دا ببونایه‌ته‌وه به كه‌سی به‌رهه‌مهێنه‌ر، به‌ڵام به هۆی نه‌بون وكارانهبونی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه به ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستی به‌رهه‌مهێنان له پێناو بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی دا {هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌لایه‌ن گوندنشینان و به‌هاوكاری رێكخراوه خێرخوازه‌كان و بهسودمهند بون له بڕیاری 986 (نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك) }به رێژه‌یه‌كی مژهدهبهخش سه‌ركه‌وتونه‌بون، خه‌ونه‌كانی گه‌ڕانه‌وه و باشتر ئاوه‌دانكردنه‌وه نه‌هاتنه دی ، ده‌رئه‌نجام له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ، دوباره گونده‌كان به‌ره‌و چۆڵی چونه‌وه، ئه‌م جاره راگواستنێكی زۆره ملێ نه‌بو له لایه‌ن دوژمنه‌وه، ئه‌فسوس له ژێر سێبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمدا وله ئه‌نجامی نه‌بونی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ( ئابوری وئاوه‌دانیی) ، دیارده‌ی كۆچی گوندنشینان بۆ شار‌و شارۆچكه‌كان و درێژه‌دان به ژیان لهئۆردوگاكان دا به‌رده‌وامی پێدراو به‌رده‌وامیش له په‌ره‌سه‌ندندایه، ئه‌گه‌ر له ساڵانی 1991 تا 2003 هه‌رێمه‌كه‌مان له قۆناغه‌كانی (شه‌ڕی چه‌كداری ناوخۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان و قه‌یرانه‌كانی ئابلوقه‌ی ئابوری و دوكه‌رت بونی هه‌رێم) دا بوه و ده‌سه‌ڵاتداران حه‌قێكی ناحه‌ق به خۆیان بده‌ن كه سه‌ركه‌وتوانه ئهوساڵانهیان تێپه‌ڕاند، ئه‌وه له 2003به‌دواوه ده‌بو حكومه‌ت به دوای دروستكردنی هه‌یبه‌تی خۆیه‌وه بوایه، نه‌ك له‌بری بنیادنانی ژێرخانی ئابوری به{ موچه خۆركردنی كۆمه‌ڵگا و به‌رهه‌م هێنانی هه‌زاران بێكاری شاراوه و موچه‌خۆری بن دیوار‌و پشتگوێخستنی كه‌رته بهرههمبهخشهكان و به‌رده‌وامی دان به له‌كارخستنی تواناكانی كار و ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی گونده‌كان و...هتد } كه‌وتینه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه كه له دوای نزیك بونه‌وه له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له رزگاربون و حوكمڕانی نه‌بوینه‌ته خاوه‌ن ئابوریه‌كی به‌هێز.
له ئیمرۆدا له بری بوژانه‌وه و بنیاتنان به‌شێك له زوییه كشتوكاڵییه‌كان به شێوه‌یه‌كی نائاسایی مامه‌ڵه و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌گرێت ، ئه‌و زه‌ویانه ناكرێن به پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی یان به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر، به‌ڵكو ده‌كرێن به شوێنی نیشته‌جێكردن وشوێنی حه‌وانه‌ی تایبه‌ت كه هیچ سود و قازانجێك به گشتی ناگه‌یه‌نێت.نیشتمانمان كه خاوه‌نی ده‌شتی فراوان و خاكی به پیتی وه‌ك (شارزورو زه‌ڵێ و بازیان وپشدهرو بتوێن و رانیه و قه‌راج وكهندیناواو شه‌مامك و و مه‌خمور و هه‌ریر وسندی و سلێڤانی و........هتد) بێت، وه به‌شێكی تری خاكمان دارستان ولهوهرگا بێت، وه خاوه‌نی ئاوی سه‌رزه‌وی وژێر زه‌ویش بین، چۆن ره‌وایه بازاڕه‌كانمان پڕبن له به‌رهه‌می كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری وڵاتانی دراوسێ، ئێمه كه خاوه‌نی (توانا و لێهاتوی مرۆیبین و وداهاتی نه‌وت و داهاته ناوخۆیه‌كان و رێژه‌یه‌ك له بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراق ) ین، كه‌چی ئابوریمان لاوازه و لاوازتر ئه‌بێت، هۆكاری پله یه‌كی ره‌وشی ئابوری ئه‌مڕۆشمان ( فرامۆشكردن وبێمنهت بونه له گشت كه‌رته بهرههمبهخشهكان و تواناكان و هێزه‌كانی كار)، له ئیستادا پێویسته له‌پێناو بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵدا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره بكه‌ینه بناغای بنیاتنان و به‌هێزكردنی پایه‌یه‌كی ژێرخانی ئابوری، ده‌توانرێ له چوارچێوه‌ی پلان وبه‌رنامه‌ی سیاسه‌تی كشتوكاڵی گونجاو‌دا نه‌خشه‌ی په‌ره‌پێدانی (كورت و مامناوه‌ند و درێژخایه‌ن) بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان وپه‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی دابنرێت تا له ئیستاوه یه‌كه‌م هه‌نگاوی رزكاربون له یه‌ك تاكه‌سه‌رچاوه‌ی ده‌ستكه‌وتنی دارایی تێپه‌ڕێنین.
• (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده گه‌وره‌كان و دروستكردنی گوندی كشتوكاڵی هاوچه‌رخ) به‌پێی نه‌خشه‌و میكانیزمی گونجاو، به به‌شداری ئه‌ندازیارانی ته‌لارسازی و شاره‌زایانی جوگرافیای و ئابوریناسانی كشتوكاڵی و دانیشتوانی گونده‌كان.ئه‌گه‌ر به چه‌ند گوندێكی بچوكی نزیك له یه‌كتری گوندێكی گه‌وره‌ی هاوچهرغ دروست بكرێت ئاسانتر كاره خزمه‌تگوزاریه‌كان ئه‌نجام ئه‌درێت.
• ساڵانێكه شوێنه كشتوكاڵیه‌كان ده‌كرێن به شوێنی نیشته‌جێكردن و به‌كارهێنانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، پێویسته ئه‌و شێوازه داگیركاریانه‌ی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان بوه‌ستێنرێت
• حكومه‌ت و حیزب له‌بری به موچه خۆركردنی كۆمه‌ڵگا و به‌رهه‌مهێنانی بێكاری شاراوه، كاربۆخستهوهكاری توانا‌و هێزی كار له پێناو بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی دا بكه‌ن,پاداشت بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران(چاككردنی به‌رهه‌م و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و قه‌ره‌بوكردنه‌وه له كاتی زیانی كاره‌ساته سروشتیه‌كان و دانانی سیستمی زامنكردنی به‌روبومی كشتوكاڵی وئاژه‌ڵداری و دانانی یاسای خانه‌نشینی یه بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ی ته‌مه‌نیان ئه‌گاته ته‌مه‌نی خانه‌نشین بون)، نه‌ك به‌رده‌وامیدان به له‌كارخستنی هێزی كار‌و بوار نه‌ڕه‌خساندن بۆ داهێنان.
• كردنه‌وه‌ی بانگی كشتوكاڵی به روی جوتیاران به پێی یاسا و رێنمایی بۆ پێدانی قه‌رزی كورت خایه‌ن و مامناوه‌ند ودرێژخایه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی (كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری و په‌له‌وه‌رو ماسی) ئه‌مه سه‌ركه‌وتو نابیت وكه‌سی شیاو سودمه‌ند نابێت، ئه‌گه‌ر له رێی به‌دواداچون و چاودێری ورده‌وه به‌رهه‌می مانگانه‌و ساڵانه‌یان نه‌بینرێت و رێژه‌ی كاریگه‌ری ئابوریان نه‌خه‌مڵێنرێت.
• نزیككردنه‌وه‌ی گوند له‌شار له روی بونی (هه‌لومه‌رجی ژیان و سه‌رجه‌م كهرتهخزمهتگوزاریهكان) واتا ئه‌وه‌ی له‌شاره‌كاندا بۆ خۆشكوزه‌رانی و مافی هاوڵاتیان پێویست و ره‌وابێت له گونده‌كانیش دا فه‌راهه‌مبكرێت.وه باشكردنی رێگاكانی هاتوچۆكردن تا خێراتر‌و ئاسانتر شاره‌كان و گونده‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه، ڕێگای باش وسهردهمیانهش ئابوری به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتو ده‌با
• دروستكردنی سایلۆی زۆر و نوێ له ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی كڕین و كۆكردنه‌وه و ئه‌مباركردنی دانه‌وێڵه‌كانی وه‌ك ( گه‌نم، جۆ، نیسك، نۆك) له ناوچه‌كانی خۆیاندا، ودواتر په‌یداكردنی بازاڕ‌و خستنهبازاڕو به‌كارهێنانه‌وه‌ی رێژه‌یه‌ك له سوده‌كه‌ی بۆ كه‌رتی كشتوكاڵی.
• (دامه‌زراندنی كارگه‌ی پیشه‌سازی كه كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی یان ئاژه‌ڵداری بێت، به‌و پێوه‌ره‌ی كه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ناودار به‌جۆره به‌رهه‌مێك، كاربۆ زۆرتركردن وباشتركردنی ئه‌و بهرههمهبكرێت، وكارگهی تایبه‌ت به‌و به‌رهه‌مانه له ناوچه جیاجیاكاندا دابمه‌زرێنرێت )، وه (بایه‌خدان به كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی گه‌وره‌ی روهكی وئاژه‌ڵی)، وه (هێنانی تۆ‌و ئاژه‌ڵی بهرههمبهرز له جیاتی خۆماڵییه كه‌م به‌رهه‌مه‌كان)، وه (كردنه‌وه‌ی ساردخانه له هه‌مو شار‌و شارۆچكه‌كاندا بۆ وه‌رگرتنی سه‌وزه‌و میوه وه كۆنترۆڵكردنی خواست و خستنه رو نرخی به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كاربه‌ر له بازاڕدا).ئه‌و جۆره كارگه‌و پرۆژانه ئه‌توانرێت له لایه‌ن (كه‌رتی تایبه‌ت یان گشتی یان تێكه‌ڵاو) به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
• دروستكردنی به‌ربه‌ست و به‌نداو و پرۆژه‌ی ئاودێری گه‌وره‌و بچوك و په‌ره‌پێدانی سیستمی ئاودێری، كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاو ی گلدراوه‌ی باراناو زه‌وی و زاره كشتوكاڵییه دێمیه به پیته‌كان ئاودێر بكرێت , واتا به‌دروستكردنی به‌نداو جگه له زه‌ویه به‌راوه‌كان روبه‌رێكی فراوان له زه‌وی دێمه‌وه بگۆڕدرێت بۆ زه‌وی به‌راو.
• كردنه‌وه‌ی (فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری كشتوكاڵی وئاژه‌ڵداری له و گونده به‌رهه‌مدارانه‌ی كه چڕی دانیشتوانیان زۆره) وه كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی كشتوكاڵی و دابینكردنی ته‌كنۆلۆژیای كشتوكاڵی پێشكه‌وتو له شارۆچكه‌كاندا
• دانانی مه‌رجی نیشته‌جێبون و پابه‌ند بون به ده‌وامكردن بۆ موچه‌خۆرانی فه‌رمانگه حكومیه‌كان له گونده‌كان دا.
ئه‌مانه‌و ده‌یان خاڵ و گیروگرفتی تر كه له ئیستا و له كاتی جێبه‌جێكردن دا دێته پێشه‌وه به حكومه‌تێكی دڵسۆز و ئیداره‌یه‌كی كاریگه‌ر و فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌زاو لێهاتو چاره‌سه‌رده‌كرێن و پێویستی به (هه‌وڵ و پاره‌و كات) هه‌یه تابگاته ئه‌نجام بۆ ئه‌وه‌ی جیتر چاوه‌ڕێی كاسه‌ی دراوسێ نه‌بین.
هه‌موان ئه‌زانین له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی چوارخولی په‌رله‌مان و له به‌رنامه‌كانی هه‌شت كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دا (بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و ئاوه‌دانكردنه‌وه وچالاككردنی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان) دروشمی بانگه‌شه بون,ده‌رئه‌نجام دروشمه بریقه‌داره‌كان ته‌نها بونه وته‌ی بێكردار، ئه‌رێ بۆ ساتێكیش بێت حیزب له‌م مملهكهتهی ئێمه‌دا له‌خۆی پرسی وه جگه له چاندنی تۆوی دوبه‌ره‌كی و به‌رده‌وامیدان به ناكۆكی ویهكترشكاندن چیتان بۆ بنیاتنانی ئایندهكردوه، ئه‌رێ نه‌وه‌كانمان چۆن ئافه‌رینمان بكه‌ن كه له پێناو سه‌قامگیری و خۆراگری سه‌رخان و ژێرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌مان دا گرنگی ته‌واومان به گشت سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان نه‌داوه، كه‌واته پێویسته خه‌مخۆرانه له پێناو ئاینده‌دا له‌دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ره‌وشه ئابوری و سیاسیه‌ی ئیمڕۆ، بنیاتنان بكه‌ینه بناغه‌ی به‌هێزبون، بۆئه‌مه‌ش ئابوری كوردستان پێویستی به هێنان وپێگه‌یاندنی ئه‌قڵ و به‌كارخستنی تواناكانی كاره ، نه‌ك له‌كارخستنی هێزی كاری ناوخۆ و سه‌پاندنی قۆناغێكی ترسناكی بێكاری وبێبهرههمی، بۆ ئه‌وه‌ی ئایندهی ئابوری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خراپتر نه‌چێت، تا زوه ده‌بێت بیر له به‌هێزی و پته‌وی ئابوری بكه‌ینه‌وه، بۆ هێنانه كایه‌ی ئاینده‌یه‌كی ئابوری بههێزش پێویستهههرچی زوتره قۆناغی گه‌شه‌ی ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه ده‌ستپێبكا.
|
|