كه‌مئه‌ندامان توێژێكن خه‌می ئه‌وان خه‌می كۆمه‌ڵگایه
|
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح مه‌عروف
كه‌مئه‌ندامان به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهوارین، به‌ڵام وه‌ك پێویست كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه و تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو و ترسناك له‌ڕوی ده‌رونی و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی پێداویستیه‌كان و بژێویی ژیانیانه‌وه فه‌رامۆشكراون، به تێڕوانین و به‌راوردكردن و خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مرۆڤه كه‌مئه‌ندامه‌كانی نیشتمان لامان ئاشكرا ده‌بێت، كه ئه‌وان ژماره‌یه‌كی كه‌م نین و پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاوڕیان لێبده‌نه‌وه، مرۆڤه له‌ش ساغه‌كانی كۆمه‌ڵگاش كه‌مئه‌ندامان وه‌ك مرۆڤ گه‌لێكی خاوه‌ن بیر‌و هه‌ست و خاوه‌ن ماف و ئه‌ركه‌كانی ژیان ببینن، ئاشكرایه كه له خێزانه‌كاندا ته‌نیا كه‌مئه‌ندامه‌كان روبه‌ڕوی گرفته‌كانی ژیان نابنه‌وه، راسته هیچ كه‌سێك هێنده‌ی كه‌مئه‌ندامێك نازانێت ئازاری كه‌مئه‌ندامی چه‌نده، به‌ڵام مرۆڤه خاوه‌ن سۆزه‌كانی كۆمه‌ڵگاش هه‌ریه‌كه و به ئه‌ندازه‌یه‌ك توشی خه‌م وگرفت ده‌بن.
بۆئه‌وه‌ی ده‌رگا كلیل دراوه‌كانی خه‌مه‌كانی ئه‌م توێژه بكه‌ینه‌وه سه‌ره‌تا پێویسته بپرسین:
ئایا ژماره‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندام) له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و هه‌رێم چه‌نده؟
ئایا توانراوه له‌سه‌ر رێژه‌ی كهمئهندامبون به‌بێ جیاوازی له‌نێوانیاندا موچه و هاوكاری كه‌مئه‌ندامان دیاری بكرێت؟
ئایا هه‌مو كه‌مئه‌ندامان لای رێكخراوانی تایبه‌تمه‌ند تۆماركراون و له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان موچه‌یان بۆدابینكراوه؟
ئایا پێدانی هاوكاری مانگانه‌ی (100-150) هه‌زار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌شی پێداویستیه‌كانی كه‌مئه‌ندامێك ئه‌كات؟
ئایا له‌ڕوی (ده‌رونی و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی)یه‌وه چی بۆ كه‌مئه‌ندامان كراوه؟
ئایا زۆرینه‌ی كه‌مئه‌ندامان له گۆشه‌ی ماڵه‌كانیان هێنراونه‌ته ده‌رێ و به‌پێ تواناكانیان به‌كارخراون؟
ئایا تائێستا هاوكاری چه‌ند كه‌مئه‌ندامی كه‌مده‌رامه‌ت كراوه، كه بهنهشتهرگهرییهك له ناوه‌وه یا ده‌ره‌وه‌ی وڵات چارهسهركرابێت؟
ئایا حكومه‌ت هاوكارییه‌كی مانگانه‌ی بۆ به‌خێوكه‌ری ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامیان به‌رزه دابین كردوه؟
ئه‌مانه و ده‌یه‌ها پرسیاری تر به {كردنه‌وه‌ی خولێك یان پیشانگایه‌ك یان یادی ساڵانه‌ی كه‌مئه‌ندامان یان دابه‌شكردنی دارشه‌ق و كورسی یان بڕینه‌وه‌ی هاوكاری (100-150 هه‌زاردینار) یان دروستكردنی په‌لی ده‌ستكرد} وه‌ڵامی تێروته‌سه‌ل و پڕبه باڵای خه‌مه‌كان ناداته‌وه، به‌ته‌نها دابینكردنی ئه‌و ئه‌رك و مافانه نابنه به‌دیهێنه‌ری خه‌ونه‌كانی كه‌مئه‌ندامان، چی له‌وه قورستره، ناخۆشتره،نامۆتره، دڵته‌زێنتره، كه كه‌مئه‌ندامێك سواڵ بكات یان خێری پێبكرێت، یان كه‌مئه‌ندامێك گیرفانی به‌تاڵبێت و توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی نه‌بێت، یان كه‌سێك ره‌نگه به نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌توانن بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چ زامێك له‌وه پڕسوێتره كه (بیر‌و هۆش و حه‌ز و خۆزگه) له‌سنورێكی به‌ر تهسككرا و ته‌نراودا بخولێته‌وه وده‌رگاكانی له‌سه‌ر داخرابێت، به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشانه‌شدا جیاوازییه‌كی زۆریش له نێوان كه‌مئه‌نداماندا هه‌یه، به نمونه: {له (گه‌وره‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر كه‌م ناكه‌ینه‌وه، ئه‌وانه شه‌هیدی زیندون) به‌ڵام كه‌مئه‌ندام هه‌یه رۆژێك له رۆژان پێشمهرگهنهبوه و به كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر ئه‌ژماركراوه، مخابن كه‌مئه‌ندامیش هه‌یه له سلكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان له رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌پێناو پاراستنی حكومه‌ت و پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له پاشماوه‌كانی جه‌نگ كه‌مئه‌ندام بون ئه‌مانه كه شایسته‌ن، به‌ڵام به بڕیارێكی فه‌رمی مافی ئه‌وه‌یان نه‌دراوه‌تێ ببنه كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر، به‌هه‌رحاڵ له‌ڕوی موچه‌و ئیمتیازات له‌نێوان كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و كه‌مئه‌ندامانی خاوه‌ن موچه‌ی 150 هه‌زار دیناری جیاوازییه‌كان زۆرن، كه به هیچ پێوه‌رێكی مافه‌كانی ژیان ناپێورێن}.
له‌ژێر رۆشنایی پێوه‌ره‌كانی مافی بون و به‌رده‌وامیدان به ژیان، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستهكانیش وه‌ك هه‌رتاكێكی كۆمه‌ڵگا مافی ژیانێكی شایسته‌یان هه‌یه، ئاشكرا و زانراوه كه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا ژیانێكی شایسته به كه‌مئه‌ندامان دابینكراوه، زۆرن ئه‌و كه‌س و وڵاتانه‌ی كه به هۆی پێدانی ماف و ئه‌رك به‌كه‌مئه‌ندامان سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تیان بۆ خۆیان تۆماركردوه، به‌نمونه: ته‌نها له وڵاتێكی وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا {له ساڵی 1968وه هه‌ر ته‌لار و باڵه‌خانه‌یه‌ك دروستكرا بێت پێداویستیه‌كانی كه‌مئه‌ندامانی تیا ره‌چاوكراوه، له ساڵی 1970وه هه‌مو هۆكاره‌كانی گه‌یاندنی گشتی گونجاوه له‌گه‌ڵ بارودۆخی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام، له ساڵی 1973وه هه‌مو خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی نێو ئه‌و وڵاته له خزمه‌تی كه‌مئه‌ندامانیش دایه، له ساڵی 1975دا هه‌مو قوتابیه‌كی كه‌مئه‌ندام مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوه كه له ژینگه‌یه‌كی سروشتی و ئاسای و گونجاو‌دا به‌رده‌وام بێت له پرۆسه‌ی خوێندن}، له ئه‌مه‌ریكادا به ئه‌ندازه‌یه‌ك خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ماف و ئازادییه‌كان بۆ كه‌مئه‌ندامان ده‌سته‌به‌ركراوه، به‌دور نازانرێت هه‌روه‌ك چۆن ره‌ش پێشتێك بوه سه‌رۆكی وڵات، رۆژێك له رۆژان كه‌مئه‌ندامێكیش ببێته سه‌رۆك}، {له بواری وه‌رزشیشدا یه‌كه‌مین یانه‌ی وه‌رزشی كه‌مئه‌ندامان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خۆشحانه‌ی (استوك ماندیفل) له شاری (استوك ماندیفل)ی وڵاتی ئینگلته‌را، كه له ساڵی 1922 دكتۆر (سیرلود فج جوتمان) خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین یانه‌ی وه‌رزشی كه‌مئه‌ندامانی بۆخۆی تۆماركردوه. ئه‌مانه و ده‌یه‌ها نمونه‌ی تر له پێدانی ماف و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان بۆ نێو كۆمه‌ڵگا، به‌به‌راوردكردن به ژیانی كه‌مئه‌ندامانی ئێمه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و راستیه‌ی كه‌مئه‌ندامان له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان ژیانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شایسته بۆ دابینكراوه، به‌ڵام كه‌مئه‌ندامانی لای ئێمه بونه‌ته هه‌ژارترین كه‌س، ته‌نها كه‌سن ئاوڕیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه، خۆزگه له پێناو هێنانه‌دی مافی هاوڵاتیبونی كه‌مئه‌ندامان، رێكخراوه‌كان و په‌رله‌مان و حكومه‌ت (به چاوێكی پڕ له سۆز له‌پێناو بهڕهوایبینینی ماف و دادوه‌ری و مرۆڤایه‌تی نه‌ك به‌زه‌یی) كاریان بۆ به فه‌رمی ناساندن و پێدانی مافی سه‌رجه‌م ئاسانكارییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی كه‌مئه‌ندامان بكردایه، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و مه‌به‌سته‌و له پێناو دۆزینه‌وه و دیاریكردنی رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنه‌كان، به پێویستمزانی چه‌ند خاڵێك له شێوه‌ی پێشنیاردا له‌پێناو باشتر و زیاتر ناساندنی ئه‌و توێژه و دانه‌بڕاندنیان له‌كۆمه‌ڵگا بخه‌مه ڕو،تا له ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان دا ئه‌گه‌ر به‌نیازی باشتركردنی ره‌وشی كه‌مئه‌ندامن بن، سودێك به به‌رنامه چاكسازییه‌كانی لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان بگه‌یه‌نێت؟
١- سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه و دانانه‌وه‌ی رێكخراوێكی بێلایه‌ن كه ته‌نها له‌ژێر چه‌تری حكومه‌تدا بێت یان (ئه‌و رێكخراو و كۆمه‌ڵانه‌ی كه هه‌ن له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا وه‌ك (فدراسوێنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان) كه به‌حه‌ق خه‌مخۆر و خزمه‌تكاری ئه‌م توێژه فهرامۆشكراوهی كۆمه‌ڵ بن، به له‌به‌رچاوگرتنی پێوانه زانستی و مرۆییه‌كان و كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زمونی ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی جیهانی و گه‌لانی پێشكه‌وتو، له كوردستانیش كۆمه‌ڵه‌ی بێلایه‌ن و داكۆكیكار له ماف و خواسته‌كانی كه‌مئه‌ندام بنیادبنرێت.
٢- به‌دیهاتنی ڕاسته‌قینه‌ی خاڵی یه‌كه‌م، ده‌رگا ده‌خاته سه‌رپشت بۆ رۆچونه نێو كه‌موكوڕییه ئامارییه‌كان و چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان، له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێته هێزێكی گوشار بۆ سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت، به‌واتایه‌كی دیكه كڵاوڕۆژنه ده‌بێت بۆ پێداچونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیار و یاسا و مامه‌ڵه ناته‌ندروستانه‌ی كه تائەمڕۆ له كوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
٣- په‌رله‌مان وحكومه‌ت ده‌بێت به‌هاوكاری كه‌مئه‌ندامان به‌رنامه‌یان هه‌بێت بۆ {رێكخستنی پرۆژه و بڕیاری پێویست كه تایبه‌ت بێت باشتركردنی بارودۆخی دامه‌زراوه كه‌مئه‌ندامییه‌كان و گونجاندنی خوێندن و خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان و هۆكاره‌كانی گه‌یاندن و...هتد له‌گه‌ڵ بارودۆخی كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ها له (لەژێر دروشمی دابه‌زاندنی راده‌ی هه‌ژاریی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی) پرۆژه یاسای مرۆڤدۆستانه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ئاماده‌بكرێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له هێزی كار له هه‌ردو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا، كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و هۆكار و یاسا یانه‌ی فرسه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامان زامن ئه‌كات له بازاڕی كاردا}.
٤- راستیه‌كی به‌ڵگه نه‌ویسته (كه هه‌مو مرۆڤێكی هاوشێوه یان هاوكار ئه‌توانێ باشتر هاوكاری هاوشێوه یان هاوپیشه‌كه‌ی خۆی بكات) كه‌واتا له پێناو به‌رگریكردن له مافه‌كانی كه‌مئه‌ندام پێویسته حكومه‌ت و په‌رله‌مان بیر له‌وه بكاته‌وه، كه هه‌مو ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه تایبه‌تن به كه‌مئه‌ندامان له لایه‌ن خودی كه‌مئه‌ندامانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن.
٥- بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی و ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه نهویستراوانهی كه كه‌مئه‌ندام هه‌ست به دابڕان و كه‌نارگیری نه‌كه‌ن ده‌بێ كۆمه‌ڵگایه‌كی هوشیار به‌دی بهێنرێت بۆئه‌وه‌ی هه‌رده‌م له ئاماده‌باشی دابێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی زیندوڕاگرتنی كه‌مئه‌ندامان، ئه‌مه‌ش كاری رێكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه، هه‌روه‌ها كه‌مئه‌ندامی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و مرۆڤه تواناكانی به‌گشتی له‌ده‌ستداوه، زۆر كه‌سایه‌تی شاره‌زاو لێهاتو به‌تواناو زانا‌و پسپۆڕ هه‌بون و هه‌ن كه‌مئه‌ندام بون و خزمه‌تی جۆراوجۆریان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی كردوه، ئه‌ركی راگه‌یاندنه‌كانه كه به په‌یامێكی مرۆڤ دۆستانه‌وه كار و توانا و هه‌وڵی كه‌مئه‌ندامان ده‌ربخات.
٦- دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان نه‌ك ته‌نها بۆ پێدانی هاوكاریه‌كی مانگانه، به‌ڵكو بۆ: أ/ راهێنانی كه‌مئه‌ندامان له‌سه‌ر پێشه خوازراوهكانیان وخستنهكاری هێزو تواناكانیان تا ببنه هێزی كاری بهكارخراوی به‌رهه‌مهێنه‌ر ب/ ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه تائیستا به‌نه‌خوێنده‌واری له‌ماڵه‌كانیاندا ماونه‌ته‌وه. ج/ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونی و ته‌ندروستی و ئابوری و... هتد) تا له‌و رێگه‌یه‌وه ئازار‌و خه‌مه‌كان و نه‌هامه‌تیه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بدرێت.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و پێشنیارانهو ههرپێشنیارێكی تر كه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مئه‌نداماندا بێت، ئه‌و ده‌مه به‌ده‌نگێكی دلێر ده‌ڵێن (كه‌مئه‌ندامانی لای ئێمه‌ش) بونه‌ته خاوه‌ن ماف و له هه‌مو كایه‌كانی ژیاندا ره‌چاوی بارودۆخی خاوه‌ن پێداویستیه‌كان كراوه‌و به‌پێی توانا هێزوتواناكانی ئه‌م توێژه‌ش له‌پێناو مرۆڤایه‌تی و نیشتمان بونه‌ته خاوه‌ن ئه‌رك، ئه‌مه‌ش واتایی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كان و دابینكردنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ كه‌مئه‌ندامان.
|
|