مۆدێلی‌ نوێی‌ حیزبایه‌تی‌...

رۆڤان سه‌روه‌ت

ره‌نگه‌ ئه‌و ناونیشانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ جێی‌ تێڕامان بێت بۆ هه‌ندێ‌ كه‌س، له‌وه‌یه‌ بپرسن ئاخۆ مۆدێلێكی‌ نوێی‌ حیزبایه‌تی‌ هاتوه‌ته‌كایه‌وه‌، وه‌ك زۆر رون و ئاشكرایه‌ كۆمه‌ڵی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ سیاسیه‌ت ده‌كه‌ن له‌ زۆربه‌ی‌ ولاَته‌ شه‌رقیه‌كان و ولاَته‌ عه‌ره‌بیه‌كان، كه‌ زۆربه‌ی‌ سه‌رۆك و میره‌كانیان دوای‌ خۆیان یه‌كسه‌ر كوڕه‌كانیان هێناوه‌ته‌ سه‌ر ته‌خت و له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان دایانناون. ئیتر له‌ سیاسه‌ت بزانن و نه‌زانن گرنگ نییه‌، گرنگ دانانیانه‌ و به‌س.

له‌ كوردستانی‌ خۆشمان خه‌ریكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ نه‌ریت، كوڕ و كچی‌ سه‌ركرده‌كان دێنه‌ پێشه‌وه‌ ده‌بن به‌شت، ئه‌گه‌ر نه‌ینییش هه‌ر شتن. ئیتر خوا وای‌ كردوه‌.

له‌م چه‌ند رۆژه‌دا. براده‌رێك بۆی‌ گێڕامه‌وه‌، كه‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی‌ ئه‌م مه‌مله‌كه‌تیه‌، یان بڵێین ته‌نزیمه‌، به‌ نامه‌یه‌ك ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ یه‌كێك له‌ باره‌گا حیزبیه‌كان، ئه‌ویش تاقه‌تی‌ نه‌بوه‌ بچێ‌.
لێم پرسی‌: بۆ نه‌چویت، ئاخۆ ئه‌گه‌ر نه‌چێ‌، غائیبی‌ ناده‌ن.
وتی‌: نه‌وه‌ڵا غیابم ناده‌ن، خۆ ئه‌مه‌ حكومه‌ت نیه‌ تاكو غیابم بده‌ن.
وتم: بۆ نه‌چویت؟.
وتی‌: من تاقه‌تی‌ ئه‌وه‌م نه‌ماوه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و موچه‌ كه‌مه‌ نه‌بێت هه‌ر ئه‌ندامیش نیم.
وتم: باشه‌ كاتێك نه‌چیت بۆ كۆبونه‌وه‌ چۆن ئه‌ندامێكیت؟.
وتی‌: نا فێری‌ فێله‌كه‌ی‌ بوم.
وتم: چۆن.
وتی‌ كوڕێكی‌ 12 ساڵم هه‌یه‌، ئه‌و ده‌نیرَم. له‌ جیاتی‌ خۆم.
وتم: چۆن شتی‌ وا ده‌بێت؟.
وتی‌: بۆ نابێت ئه‌و ده‌چێت له‌ جێگای‌ من داده‌نشێت، خۆ كه‌س لێی‌ ناپرسێت تۆ ئه‌ندامیت یان نا، هه‌زار دیناری‌ ئابونه‌ كه‌ ده‌دات و ته‌واو، خۆی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه‌، به‌لاَم ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خۆمان تۆزیك گه‌وره‌ی‌ ده‌كه‌ن...

ئه‌مه‌ شازی‌ نمونه‌ی‌ حیزبایه‌تی‌ كوردییه‌، به‌س ئه‌ندامه‌كان ناهه‌قیان نیه‌، كوڕه‌كانیان بنێرن له‌ جیاتی‌ خۆیان، چونكه‌ ئه‌وانیش له‌ سه‌ركرده‌كانیان بۆ یان ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مانیش ئه‌ڵین، به‌ڵكو خوای‌ كرد كوڕه‌كانی‌ ئێمه‌ش بون به‌شت؟... ئیتر كوڕاو كوڕ بۆ خۆمان ده‌یخۆین...


21/06/2010 بینین: 2110
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
حكومه‌تی‌ شه‌راكه‌تی‌ نیشتیمانی‌ و پشكی‌ گۆڕان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ گۆڕان و كه‌ركوك و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ...
نوێنه‌رانی‌ كورد كه‌ی‌ له‌ به‌غدا دێنه‌وه‌؟...
ماشێن و په‌رله‌مان... بۆ تیره‌كه‌ رو له ‌سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌؟...
رزگار كردنی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌
هه‌لێكی‌ تری‌ مێژوی‌ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی‌ نه‌ده‌ین...
گۆڕانێكی‌ تر بەڕێوەیە...
ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌دوای‌ ده‌ساڵ‌ له‌ ئازادی‌؟...
سلێمانی‌ له‌نێوان ئیداره‌ی سه‌وز و زه‌رد...
ماجه‌رای‌ هه‌ڵبژاردن لای‌ یه‌كێتی‌ و پارتی،‌ نمونه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ...
مردو له‌ بری‌ زیندو...
نامه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ...
گه‌نج و هه‌ڵبژاردن......
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...