نامه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا

رۆڤان سه‌روه‌ت

زۆرجار نوسینیك یاخود نامه‌یه‌ك یا لێدوانیك، ره‌نگه‌ چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ك یا كه‌متر یا ده‌قه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام مانا و لێكدانه‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ زۆری‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ زۆرجار به‌و نامه‌یه‌‌ یان به‌و نوسینه‌ زۆرترین ده‌سكه‌وتی‌ سیاسی‌ هه‌بێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌. بێگومان ئه‌م نامه‌یه‌ی‌ كاك نه‌وشیروانیش ئه‌چێته‌ ئه‌و خانه‌یه‌وه،‌ چونكه‌ مودێلیكی‌ نوێیی سیاسی‌ بو له‌ ئه‌زمونی‌ سیاسی‌ كوردستان، چونكه‌ تائێستا شتی‌ له‌و جۆره‌ نه‌كراوه‌.

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و فراكسیۆنه‌كه‌شی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ هاتنه‌كایه‌ی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك چونه‌ په‌رله‌مان، توانیان گوڕوتینێك به‌ په‌رله‌مان ببه‌خشن. كه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵك بزانێت بودجه‌ چیه‌ – بزانێت په‌رله‌مان و كاری‌ په‌رله‌مانی‌ چیه‌. له‌ ماوه‌ی‌ دو ساڵی‌ رابردو فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌یان كاری‌ باش و چاكی‌ له‌ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوڵاتیان ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام لای ‌زۆربه‌ی‌‌ خه‌ڵك سه‌یر بو كه‌ چۆن ئه‌و چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی‌ گۆڕان كارێكی‌ وایان كردوه،‌ كه‌ له‌گه‌ڵ په‌یامه‌ پیرۆزه‌كه‌ی‌ گۆڕان نه‌گونجا بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ تێبینی‌ و سه‌رنجی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بو كه‌ ئاگایان له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ ناو ئه‌و فراكسیۆنه‌ هه‌بوبێت زۆربه‌یان وا دوركه‌وتبنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك ئاسمان و رێسمان جیاوازیان هه‌بو له‌ سه‌رده‌می‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام ئه‌م نامه‌ سیاسی‌ و میژویه‌ی‌ كاك نه‌وشیروان رێك له‌ جێگه‌ی‌ خۆی‌ بو، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ ماوی‌ 2 ساڵی‌ رابردو زۆربه‌ی‌ خه‌ڵك و هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕانیش باجی‌ هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌یان داوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان كاری‌ باش و مێژوییان كردوه ‌كه‌ له‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵك بوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵویسته‌ به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ تێبپه‌ڕیا، ئه‌وا بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ زۆر خراپی‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ده‌نگده‌رانی‌ ده‌بوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م نامه‌یه‌ هه‌ر بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ نه‌بو. هه‌قوایه‌ په‌رله‌مانتارانی‌ لیسته‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات و لیسته‌كانی‌ تریش، چونكه‌ ئه‌وانیش نوێنه‌ری‌ خه‌ڵكن، چیتر بیر له‌ ئیمتیازات و شوقه‌ و ڤێلا و مۆنیكا نه‌که‌نه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌رپرسن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و سوێنده‌ی‌ كه‌ خواردویانه‌، چونكه‌ به‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك له‌وێن. حه‌قه‌ حیزبه‌كانیان چۆن پێیان ئه‌ڵێن ده‌نگ به‌و پرۆژه‌یه‌ بده‌ن یان مه‌یده‌ن كه‌ سوریش ئه‌زانن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی‌ میلله‌ته‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزبه‌كه‌ ناگونجێت

ئه‌م نامه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت كه‌ چۆن گۆڕان ئۆپۆزسیۆنه‌ و ره‌خنه‌ له‌ كاره‌ خراپه‌ كانی‌ حكومه‌ت و سیسته‌می‌ سیاسی‌ كوردستان ده‌گرێت. ئاوهاش ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی‌ كاری‌ له‌و جۆره‌ بكه‌ن، ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرێت و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، هه‌قوایه‌ نامه‌یه‌كی‌ تریش ئاڕاسته‌ی‌ هه‌ندێك له‌ ژور و راگه‌یاندن و دامه‌زراوه‌كانی‌ تری‌ گۆڕانیش بكرێت. چونکه‌ هه‌ندێكیان به‌ میزاجی‌ شه‌خسی‌ كاری‌ حیزبی‌ و ئیعلامی‌ نه‌كه‌ن و ته‌سریحی‌ جۆراوجۆر و پێچه‌وانه‌ نه‌ده‌ن، ئه‌و جۆره‌ كار و لێدوانانه‌‌ ره‌نگه‌ هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ ناوبانگی پێده‌ربکه‌ن‌، به‌ڵام زیانی‌ زۆرتره‌ بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ قازانج.

 


28/01/2012 بینین: 2183
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
حكومه‌تی‌ شه‌راكه‌تی‌ نیشتیمانی‌ و پشكی‌ گۆڕان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ گۆڕان و كه‌ركوك و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ...
نوێنه‌رانی‌ كورد كه‌ی‌ له‌ به‌غدا دێنه‌وه‌؟...
ماشێن و په‌رله‌مان... بۆ تیره‌كه‌ رو له ‌سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌؟...
رزگار كردنی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌
هه‌لێكی‌ تری‌ مێژوی‌ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی‌ نه‌ده‌ین...
گۆڕانێكی‌ تر بەڕێوەیە...
ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌دوای‌ ده‌ساڵ‌ له‌ ئازادی‌؟...
سلێمانی‌ له‌نێوان ئیداره‌ی سه‌وز و زه‌رد...
ماجه‌رای‌ هه‌ڵبژاردن لای‌ یه‌كێتی‌ و پارتی،‌ نمونه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ...
مردو له‌ بری‌ زیندو...
مۆدێلی‌ نوێی‌ حیزبایه‌تی‌......
گه‌نج و هه‌ڵبژاردن......
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...