ماشێن و په‌رله‌مان... بۆ تیره‌كه‌ رو له ‌سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌؟

رۆڤان سه‌روه‌ت


په‌رله‌مانی‌ كوردستان دامه‌زراوه‌ی ته‌شریعییه ‌باڵاكای‌ هه‌رێمی‌ كوردستانە به‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان هاتوه‌ته‌ كایه‌ و به‌رهه‌می‌  خوێنی‌ شه‌هیدانه‌، ئه‌گه‌ر گوزه‌رێكی‌ خێرا به‌ مێژوی‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ كوردستان بكه‌ین له‌ ساڵی‌ 1992 تاكو ئه‌مڕۆ ده‌بینین له‌ ململانیی حیزبایه‌تی‌ و شه‌ڕی‌ نه‌گریسی‌ ناوخۆ و په‌نجا به‌ په‌نجای‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و بڕیاری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیه‌كان له‌بری‌ په‌رله‌مان گۆڕینێكی‌ جۆری‌ به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا هاتوه‌.

ده‌ركه‌وتنی‌ یه‌كه‌م هێزی‌ سیاسیی‌ ئۆپۆزسیۆن كه‌ له‌وده‌مه‌ هه‌ندێك نامۆ بو له‌ كه‌لتوری‌ سیاسی‌ و جڤاكی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی،‌ جۆرێك پرسیاری‌ لای‌ تاكی‌ كوردی‌ دروست كرد، كه‌ ئایا تا سه‌رده‌می‌ 2009 په‌رله‌مان هه‌بوه‌ به‌ناو هه‌میشه‌ ده‌نگده‌ری‌ كوردی‌ و هاوڵاتی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ وا تێگه‌شتون له‌ په‌رله‌مان كه‌ په‌رله‌رمان و په‌رله‌مانتار هی‌ دوهێزن. ئه‌و گۆڕانه‌ كه‌ به‌سه‌ر نەخشەی‌ سیاسی‌ كوردستان هات، وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كان درایه‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی‌ دوحیزب گۆڕا بۆ سه‌كۆی‌ داكۆكی‌ له‌ خه‌ڵك، خولی‌ پێشو كه‌ به‌ هێزترین فراكسیۆنی‌ ئۆپۆزسیون هه‌بو ئه‌ویش گۆڕان بو، ده‌ستكه‌وتی‌ ئه‌وان بۆ خه‌ڵك شه‌ڕی‌ بودجه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ ئۆتۆمۆبێل و گواستنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ شه‌قام بۆ نێو په‌رله‌مان و سه‌ردانی‌ په‌رله‌مان بۆ ناو ئێش و ئازاری‌ هاوڵاتی‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ هاته‌ به‌رده‌می‌ هاوڵاتیان، كه‌ په‌رله‌مان ئێستا لای‌ خه‌ڵكه ‌و خه‌ڵكیش بڕیار له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌دات.

ئێستا كه‌ تیری‌ خه‌ڵك و هه‌ندێك لایه‌ن كه‌ مه‌به‌ستی‌ سیاسیان هه‌یه‌ تیره‌كه‌یان ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مانه‌ یان راستر ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌، جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌ ره‌خنه‌ و فشاری‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان. كڕینی‌ ئۆتۆمۆبێل بۆ په‌رله‌مانتان جیاواز له‌ خوله‌كانی‌ پێشو كه‌ به‌ده‌یان هه‌زار دۆلار ده‌درایه‌ ئۆتۆمۆبێل و ده‌درایه‌ په‌رله‌مانتار و ده‌بوه‌ مۆڵكی‌ خۆی،‌ جیاوازه‌ له‌وه‌ی‌ ئێستا كه‌ هه‌ڵای‌ له‌سه‌ر یان دانی‌ هه‌زاره‌ها دۆلار له‌ خولی پێشو به‌ فه‌رمانبه‌ران و راوێژكارنی‌ په‌رله‌مان و وه‌كو مینحه‌ و قیست و سولفه‌ جیاوازه‌ له‌وه‌ی‌ ئێستا. هه‌مومان ده‌زانین موچه‌ی‌ په‌رله‌مانتار زۆره‌ و ده‌توانیت ماشێنی‌ پێبكڕیت، به‌ڵام بڕیاری‌ په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ قیست بۆیان بكڕێت و له‌ موچه‌ی‌ خۆیان تاڕاده‌یك ره‌نگه‌ ئاسایی بێت گه‌ر دۆخی‌ ئابوری‌ كوردستان له‌ بار بێت، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتی‌ هه‌ڵۆشاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ژێر گوشاری‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان باشترین و گونجاوترین بڕیاری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و په‌رله‌مانتاران بو جوانترین نمونه‌ی‌ هه‌ستكردن بو به‌ به‌رپرسیاتی‌ به‌رانبه‌ر به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان.

تیرهاوێژه‌ سیاسیه‌كان كه‌ مه‌به‌ستی‌ سیاسیی‌ و هه‌زمی‌ ئاڵوگۆڕی‌ ده‌سه‌ڵات لایان قورسه‌، بێگومان له‌ گرنگی‌ ئه‌م بڕیاره‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌. ئێستا كه‌ په‌رله‌مان بوه‌ته‌ مه‌رجه‌عی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی‌ تر. په‌رله‌مان له‌م خوله‌ی‌ توانی‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و حكومه‌ت و وه‌زیر و بانگێهیشت بكات پرسیار و لێكۆڵینه‌وه‌ بكات ته‌نها له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ نه‌وت چه‌ندانجار سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت هاته‌ په‌رله‌مان خۆشی‌ وتی‌ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ باشه‌مان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بێت.

ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مان توانی‌ په‌خشی‌ راسته‌وخۆی‌ دانیشتنه‌كان بكات و میدیا و هاوڵاتیان بباته‌ نێو دانیشتنه‌كان و جامه‌ڕه‌شه‌كان سپی‌ بكات و سانسۆر له‌سه‌ر قسه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران دانه‌نیت، هه‌رله‌م خوله‌ی‌ ئێستای‌ په‌رله‌مان تائێستا زیاد له‌ 450 پرسیار ئاراسته‌ی‌ وه‌زیره‌كان كراوه‌ به‌راورد به‌ خوله‌كانی‌ تر له‌ چوار ساڵدا 100 پرسیار ئاراسته‌ كراون. له‌م خوله‌دا گرنگترین بڕیار ده‌رچو له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و ناردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ‌ باشترین ده‌ستكه‌وت بو بۆ خه‌ڵك هه‌رله‌م خوله‌دا، كه‌ ئێستا هه‌ندیك ده‌یانه‌ویت به‌ خولێكی‌ بێهیز وێنای‌ بكه‌ن بڕیاری‌ گرنگ له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ درا، هێشتاش ماویه‌تی‌ بڵین ئه‌م په‌رله‌مان جیاواز تره‌ له‌ خوله‌كانی‌ پێشو، به‌ڵام گۆڕینی‌ ده‌موچاوه‌كان و ده‌ركردنی‌ بڕیاره‌كان و گوێگرتن له‌ داواكانی‌ خه‌ڵك تروسكایه‌كه‌ بۆ بینیی‌ دواڕۆژێكی‌ باش له‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ كوردستان. بۆیه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و هاوڕێكانی‌ ئه‌گه‌ر گوێ‌ له‌خه‌ڵك بگرن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێستا گرتیان بێگومان خه‌ڵك پشتیوانیان ده‌بێت، ئه‌وكات ئه‌وانه‌شی‌ ده‌نگی‌ ناڕەزایی به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ كاروانی‌ خه‌ڵك دوانه‌كه‌ون خۆیان دوای‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ون.
29/12/2014 بینین: 3437
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
حكومه‌تی‌ شه‌راكه‌تی‌ نیشتیمانی‌ و پشكی‌ گۆڕان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ گۆڕان و كه‌ركوك و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ...
نوێنه‌رانی‌ كورد كه‌ی‌ له‌ به‌غدا دێنه‌وه‌؟...
رزگار كردنی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌
هه‌لێكی‌ تری‌ مێژوی‌ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی‌ نه‌ده‌ین...
گۆڕانێكی‌ تر بەڕێوەیە...
ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌دوای‌ ده‌ساڵ‌ له‌ ئازادی‌؟...
سلێمانی‌ له‌نێوان ئیداره‌ی سه‌وز و زه‌رد...
ماجه‌رای‌ هه‌ڵبژاردن لای‌ یه‌كێتی‌ و پارتی،‌ نمونه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ...
مردو له‌ بری‌ زیندو...
نامه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ...
مۆدێلی‌ نوێی‌ حیزبایه‌تی‌......
گه‌نج و هه‌ڵبژاردن......
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...