رۆڵی تورکیا وه‌ک یاریکه‌رێکی نا- تایفی له‌ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا

م. مۆینودین جامه‌ی
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ ئاراز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د


ئابوری و سیاسه‌تی ناوخۆیی تورکیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشودا گۆڕانی دراماتیکی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ڕۆژ‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، تورکیا یه‌که‌م هێزی هه‌رێمییه‌ که‌ تواناو قودره‌تی هه‌یه‌ بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی بۆشایی دابه‌شبونی جیهانی ئیسلامی.

زیاد له‌ 10 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر داگیرکارییه‌که‌ی ئه‌مەریکا بۆ سه‌ر عێراق و له‌کۆڵکردنه‌وه‌ی سه‌دام حوسه‌ین، که‌ بوه‌ هۆکاری هێنانه‌ ئاراوه‌ی هاوسه‌نگی هێز له‌ نێوان نه‌یاران له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌و داگیرکارییه‌ی ئه‌مەریکا ڕێگای بۆ ته‌راتێنی ئێران له‌ به‌غدا خۆشکرد، سه‌ربه‌خۆییه‌کی نه‌خه‌مڵیوی بۆ کورده‌کان ده‌سته‌به‌ر کرد و پاشانیش پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری به‌ سوننەکردنی عێراق هێنایه‌ ئاراوه‌ .
 
دوابه‌دوای یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداو (1990-1991)، وێنه‌ی روکه‌شانه‌ی سعودیه‌ وه‌ک سه‌رداری هه‌مو سونه‌کانی جیهانی ئیسلامی که‌وته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌. پاش داگیرکارییه‌که‌ی ئه‌مەریکاش بۆ سه‌ر عێراق، پێگه‌ی سعودیه له‌هه‌مو قاڕه‌کاندا‌ داڕمانی زیاتری به‌ خۆیه‌وه‌ دی و به‌ تایبه‌ت له‌هه‌ردو وڵاتانی عه‌ره‌بی سونی و ئه‌و وڵاته‌ سونە مه‌زهه‌بانه‌شی که‌ عه‌ره‌ب نین.

هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگۆی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ سیاسه‌تی سعودیه‌دا ده‌بیسترێت دوای ده‌ستنیشانکردنی سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز وه‌ک شای سعودیه‌، به‌ڵام پاڵپشتیکردنی و هاوکاری سعودییه‌ له‌ کوده‌تاکه‌ی میسردا بۆ سه‌ر موحه‌مه‌د مورسی و وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی چه‌ند شۆڕشێکی تر له‌وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کاندا بوه‌ هۆکاری تێکشکانی پێگه‌ی سعودییه‌ به‌جۆرێک توانای چاککردنه‌وه‌ی ئاسته‌مه‌ .

به‌هۆی دژایه‌تیکردنی ئه‌مەریکاو ئیسرایل، ناوبانگ و متمانه‌ی سه‌رانی به‌هێزی شیعه‌ی ئێران له‌زیادبوندا بو. به‌ڵام ئه‌و متمانه‌ و به‌ناوبانگییه‌ ئێستا ئاوه‌ژو بوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی پشتگیری ئاشکرای ئێران بۆ هاوپه‌یمانانی شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر به‌ خۆیان له‌ سوریا، عێراق و حوسیه‌ شیعه‌کانی یه‌مه‌ن.

هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا یه‌کێکی تر له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌ که‌ تورکیایه‌، له‌ خه‌وێکی قوڵ به‌خه‌به‌ر هاته‌وه‌ وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ر له‌ڕوی ئابوری و جیۆسیاسی له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌رکه‌وته‌وه‌. له‌ئێستادا، تورکیا له‌ڕیزبه‌ندی 17 دا له‌ گه‌وره‌ترین هێزی ئابوری له‌ جیهانداو ئێران و سعودیه‌‌شی وه‌ک دو هێزی سه‌ره‌کی له‌ ناوچه‌که‌دا تێپه‌ڕاندوه‌ .
 
سعودییه‌و ئێران له‌نێو گه‌وره‌ترین وڵاتانی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و گازن له‌جیهاندا. به‌دیوه‌که‌ی تردا، تورکیا به‌هۆی گه‌شه‌کردنی ئابورییه‌وه‌، له‌ 2013 دا رێژه‌ی هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی نه‌وت و گازی به‌ بڕی 60 بلیۆنی دۆلاری ئه‌مەریکی تێپه‌ڕاند؛ به‌مشێوه‌یه‌ تورکیا بوه‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی هێنانه‌وه‌وه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی له‌ ناوچه‌که‌دا. تورکیا نه‌ک ته‌نها کڕیارێکی به‌هێزی وزه‌یه‌، به‌ڵکو سه‌نته‌رێکی گرنگی گواستنه‌وه‌ی وزه‌شه‌ له‌ ناوچه‌کدا.
 
په‌یوه‌ندی دولایه‌نه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌ردو سعودیه‌و ئێران له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا به‌شێوه‌ی خێرا گه‌شه‌یی کردوه‌. ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ گه‌شته‌ لوتکه‌ی خۆی کاتێک ئه‌ردۆغان که‌ له‌ 2010 دا سه‌رۆک وه‌زیران بو، باڵاترین خه‌ڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن شای سعودییه‌وه‌ پێ به‌خشرا. پاشانیش ئه‌ردۆغان رێکه‌وتننامه‌یه‌کی له‌مه‌ڕ کێشه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پێشوی به‌ڕازیل، لولا داسیلڤا، مۆرکرد.

شۆڕشی عه‌ره‌بی دژ به‌ دیکتاتۆره‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بوه‌ هۆکاری تێکدانی په‌یوه‌ندییه‌ دینامیکییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ سعودییه‌و ئێران، چونکه‌ رژێمه‌کانی ریاز‌ و تاران ئه‌و دیکتاتۆرانه‌یان هه‌ڵده‌بژارد که‌ دڵ خوازی خۆیان بون.

دژایه‌تی به‌هێزی تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ردو ڕژێمی دیکتاتۆری میصر و سوریا، په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیایی له‌گه‌ڵ سه‌رانی تاران و ڕیاض تێکدا. هه‌رچه‌نده‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی تورکیا له‌گه‌ڵ ئێران و سعودییه‌ هه‌روه‌ک جاران ئاساییه‌، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌ له‌و سێ وڵاته‌ بۆچونی جیاوازو دژبه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به‌شێوازی کارکردن له‌ ئان و ساتی سه‌رده‌رکێشانی بارودۆخه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له‌م ناوچه‌یادا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کاریگه‌ری ئێران له‌م ناوچه‌یادا هه‌ر له‌سنوری به‌شی رۆژئاوای وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه‌‌، له‌کاتێکدا سعودیه‌و تورکیا به‌ ته‌واوه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی دژ به‌یه‌کیان هه‌یه‌ له‌ وڵاتانی باکوری ئه‌فریقا له‌وانه‌ش میصر، لیبیا و تونس.

له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا، روداوه‌کانی میسر، سوریا، عێراق، به‌حره‌ین، لیبیا، تونس و یه‌مه‌ن‌ هۆکاری دروستکردنی بارگرژی بۆ هه‌ر سێ ڕژێمی سعودییه‌، تورکیاو ئێرانی دێرین بون. به‌مه‌به‌ستی دامرکاندنه‌وه‌ی هێزه‌ نه‌یاره‌کان و پاراستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان، هه‌ردو ریاز و تاران سه‌ربازی خۆیان بۆ به‌حره‌ین و سوریا ناردوه‌. له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا، ئێران به‌ بێ په‌رده‌ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ عێراقدا دانپێدا ناوه‌ .

له‌ میسر که‌ سیسته‌می سه‌ربازی ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ بتوانێت ده‌نگی خه‌ڵک کپ بکات و هیچ جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێکی سه‌ربازی داوا نه‌کرابو، سعودیه‌ی خۆسه‌پێنه‌ر قاسه‌که‌ی کرده‌وه‌ و به‌لێشاو پاره‌ی بۆ فیرعه‌ونه‌ نوێیه‌که‌ ڕه‌وانه‌ کرد. له‌سه‌ره‌تایی ده‌ست پێکردنی کۆده‌تاکه‌ی بۆ سه‌ر موحه‌مه‌د مورسی، عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی به‌ هه‌زاران خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوشتوه‌ و ئازار داوه‌. مه‌کینه‌ی کوشتار و ئازاردانی فه‌تاح سیسی به‌ توندی دژ به‌ هاوڵاتیانی دژه‌ کوده‌تا و ئازادیخوازی میصر به‌کارده‌هێنرێت.

تورکیا ته‌نها وڵاته‌ له‌ ناوچه‌که‌دا که‌ توانا و لێوه‌شاوه‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕێگری بکات له‌ سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژی تایفی و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی درزی دابه‌شبونی جیهانی ئیسلامی. بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش، تورکیا ده‌بێت جێگره‌وه‌ی سعودییه‌ بێت له‌ رۆڵی سه‌ردارێتی له‌ جیهانی دابه‌شبوی ئیسلامیدا.

هه‌وڵی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆکی تورکیا له‌گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعودیه‌و ره‌خنه‌ی خه‌ڵک دژ به‌مه‌یلی فراوانخوازی ئێران ئاماژه‌یه‌کی رونه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌ بۆ دانوستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانیان که‌ کاریکردۆته‌ سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌که‌. بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و بارگرژیانه‌ش له‌ناوچه‌کدا، هه‌ردو سعودییه‌ و ئێران پێوسیته‌ سیاسه‌ته‌کانیان له‌م ئان و ساته‌دا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ له‌ پاڵپشتیکردنیان بۆ دیکتاتۆر و رژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان که‌ به‌ پاساوی کاری سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆیی‌ په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.

ئێران هه‌میشه‌ لایه‌نگری حکومڕانی زۆرینه‌ بوه‌ له‌ عێراقدا به‌ڕێگه‌ی دیموکراسی، هه‌مان به‌ڵێنیش ده‌دات بۆ فه‌رمانڕه‌وایی له‌ به‌حره‌یندا. به‌ڵام مه‌یلی ئێران بۆ دیموکراسی ده‌بێته‌ خۆڵه‌ێشی نێو هه‌وا کاتێک باس دێته‌ سه‌ر سوریا و یه‌مه‌ن که‌ تیایدا ئێران لایه‌نگری که‌مینه‌یه‌کی خۆسه‌پێنه‌ر له‌ دیمه‌شقدا ده‌کات و پشتیگیریکردنشی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی که‌مینه‌ی گروپی زه‌یدی شیعه‌ له‌ یه‌مه‌ن به‌ هه‌مان پێودانگه‌ .

هه‌ردو رژێمی ڕیاض و تاران به‌ ده‌ستی ئاسنینه‌وه‌ حکومڕانی هاوڵاتیانیان ده‌که‌ن، گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کی شتێکی ئاساییه‌ و له‌وانه‌ش دیارتر مامه‌ڵه‌ی به‌ ئاشکرای هه‌ڵاوێرکردنه‌ له‌گه‌ڵ که‌مینه‌کان. سونییه‌کانی ئێران و شیعه‌کانی سعودییه‌ به‌ ده‌ست مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵاورێکردن له‌ناوخۆیی وڵاته‌کانیاندا ده‌ناڵێنن‌.

هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕی تایفی یارمه‌تیده‌ری ئه‌م ڕژێمه‌ خۆسه‌پێنه‌رانه‌ بوه‌ بۆ درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان، به‌ڵام وا خه‌ریه‌که‌ ڕه‌وایه‌تی نه‌ک ته‌نها له‌ ناوخۆی وڵاته‌کانیاندا به‌ڵکو له‌ ده‌ره‌وه‌ش له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ په‌نای بێداربونه‌وه‌ی هۆشیاری سیاسی و گه‌شه‌کردنی ئابوری-کۆمه‌ڵایه‌تی.

جیهانی ئیسلامی، به‌ تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، پێویستی به‌ مۆدێلێکی ده‌وڵه‌تداری هه‌یه‌ که‌ تیایدا سونه‌، شیعه‌، مه‌سیحییه‌ ڕه‌سه‌نه‌کان و خه‌ڵکانی تری خاوه‌ن باوه‌ڕه‌ی جیاواز به‌ یه‌که‌وه‌ و شان به‌ شانی یه‌کتر به‌ ئاشتی و ئاسوده‌یی بژین. وا ده‌رده‌که‌وێت‌ تورکیا، به‌ڕه‌چاوکردنی به‌ڵێنه‌کانی دژ به‌ تایفه‌گه‌ری، له‌و پێگه‌یه‌دا بێت بتوانێت مۆدێلێکی ئه‌وتۆ پێشکه‌ش بکات.

که‌وابو، ده‌بێت میکانیزمێکی کاریگه‌ر بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی هه‌رێمی گه‌شه‌ی پێ بدرێت که‌ تیایدا تورکیا شان بداته‌ به‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی به‌هێز بۆ ئه‌و پێکدادانه‌ تایفییه‌ی ئێستا له‌ئارادایه‌ . له‌ هه‌مانکاتیشدا، رێگه‌خۆشکردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری دژ به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌ دابه‌شکاری جیهانی ئیسلامیدا له‌ سه‌روبه‌ندی ناکۆکی به‌رده‌وام له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

کێشه‌ هه‌رێمییه‌کان پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری هه‌رێمی هه‌یه‌ . له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌رجۆره‌ ئه‌رک سه‌پاندنێکی ده‌ره‌کی به‌ شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات. ئه‌مه‌ش به‌ ئاشکرا له‌ هه‌ڵوێستی بێباکانه‌ی ئه‌مەریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا دیاره‌ له‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنیان بۆ چاره‌سه‌ری ئاریشه‌ مرۆیه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه‌ .

به‌م شێوه‌یه‌، هه‌تاوه‌کو ته‌پ و تۆزی بارگرژییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نیشنه‌وه‌ و ئه‌م ناوچه‌یه‌ شێوه‌ی راگوزه‌ری خۆی وه‌رده‌گرێت، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی تورکیا به‌ هه‌مو سه‌رکردایه‌تییه‌ نوێ و گشتگیره‌کانییه‌وه‌ بتوانێت داکۆکیکارێکی مرۆڤدۆستانه‌ بێت له‌ دامرکاندنه‌وه‌ی خۆڵه‌مێشی شه‌ڕی تایفی و ڕژێمه‌ خۆسه‌پێنه‌ره‌کاندا. ڕۆڵی تورکیا له‌ به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری هه‌رێمی له‌ ژینگه‌یه‌کی تاودراو به‌ شه‌ڕی تایفی نێوان ئێران و سعودییه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مێژویی ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ۆڵدبوڵیتن


25/04/2015 بینین: 12136
 
بۆچی ژنان په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌که‌ن؟
بۆ هه‌ندێک له‌ ئافره‌تان له‌ عێراق و سوریادا، داعش شتێکیان پێشکەش دەکات هیچ کەسێکی تر ...
هه‌ده‌په‌ و ئاسایشی هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رموگوڕیه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی شایه‌نی گرنگی پێدانه‌ ئه‌و هێرشانه‌‌ بو له‌ چه‌ند ...
بۆچی پێویسته‌ دەستبەرداری وشەی ''تیرۆریزم'' بین؟
جه‌یمس م. دۆرسێی پێیوایه‌ که‌ دۆزه‌ره‌وه‌ی زۆرێک له‌ده‌وڵه‌تانی نوێی وه‌ک ئیسرایل، که‌ ده‌وڵه‌تێکی چالاکە لەشه‌ڕی دژه‌ تیرۆر‌و هاوپه‌یمانی ...
کاریگه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا ‌له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامیی چییه؟
جیهانی ئیسلامی چۆن ئازار ده‌چێژێت به‌ ده‌ست ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا و پوکانه‌وه‌ی ناخۆیی، ئاوه‌هاش گۆڕانکاری تێیدا ئه‌سته‌مه‌....
کۆچی پێچەوانە
لە نامەی دکتۆراکەیدا بە ناونیشانی "تەنها چیاکان هاوڕێن"، لینا ئێکلوند، ئه‌ندامی کارایی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لەزانکۆی...
ئاینی ئیسلام خێراترینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا له‌جیهاندا
به‌پێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئاینی ئیسلام خێراترین ئاینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا. سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پیو ماوه‌ی شەش ساڵە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن...
سه‌رکرده‌کانی‌ عێراق و رۆژئاوا له‌ شه‌ڕکردن دژ به‌ داعش چی فه‌رامۆشی ده‌که‌ن
جۆردان ئۆڵمستێد پێیوایه‌ هه‌تاوه‌کو عێراقییه‌کان ستراتیجییه‌ک دانه‌هێنن و جێبه‌جێی نه‌که‌ن بۆ پاراستنی سنوری وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سوریا، قۆناغی کۆتایی شه‌ڕه‌که‌یان دژ به‌ داعش درێژخایه‌ن و ئازاراوی ده...
نه‌خشه‌ی‌ ئیتنیكی‌‌و مه‌زهه‌بی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ نیشتیمانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌لایه‌ن ئیستیعماری‌ خۆرئاواوه‌ له‌دو سه‌ده‌ی‌ رابردودا دانراوه‌. ئه‌وه‌ی‌ ته‌ماشای‌ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ ...
ئاینده‌ی ئاژاوه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌و جۆره‌ ده‌وڵه‌ته‌ی ئێمه‌ پێی ئاشناین، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ لێواری ونبوندایه‌. ناکۆکی له‌ عێراق، سوریا، لیبیا و یه‌مه‌ن، ده‌ستێوه‌ردانی...
رۆڵی تورکیا وه‌ک یاریکه‌رێکی نا- تایفی له‌ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئابوری و سیاسه‌تی ناوخۆیی تورکیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشودا گۆڕانی دراماتیکی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ڕۆژ‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا....
روه‌که‌ی تری تیرۆریزم
ئێمه‌ له‌ وڵاتێکدا ده‌ژین که‌ ئامێزی بۆ دیموکراسی لیبڕاڵی، یه‌کسانی ره‌گه‌زی، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی تاک کردوه‌ته‌وه‌،...
مه‌ترسی گه‌وره‌ ‌بۆ ئەردۆگان و کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌ڕێوه‌یه
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی تورکیا کە مانگی 7-2015 ئەنجامدەدرێت، مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ پارتی حکومڕانی دادو گه‌شه‌پێدان...
له‌ چاوه‌ڕوانی خراپتربونی شه‌ڕی دڕندانه‌ی تایفی له‌ عێراقدا
جارێکی تر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌ستکه‌وته‌ کورتخایه‌نه‌کان هه‌ژمون به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ درێژ خایه‌نه‌کاندا ده‌سه‌پێنن. ...
به‌رخۆدانی پاڵه‌وانانه‌ی کورده‌کان دژ به‌ داعش
له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ له‌ سوریا، له‌و شوێنه‌ی که‌ سنوری عێراق و سوریا تێکه‌ڵ ده‌بێت، شه‌ڕه‌ڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) به‌ ...
جیهان له‌م هه‌فته‌یه‌دا؛ یه‌کسانی له‌ مافدا بۆ هه‌ندێک هێشتا فه‌راهه‌م نییه‌
(150) ساڵ دوای شه‌ڕی ناوخۆ له‌ئه‌مەریکادا، ژیان، ئازادی و گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ری لای ئه‌فریقییه‌ ئه‌مریکییه‌کان به‌رده‌وام له‌ مه‌تریسدایه‌ ....
کورد بڕیار له‌ چاره‌نوسی تورکیا ده‌دات
له‌ مانگی 6-2015 دا، تورکیا بیست و چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی خۆی ئه‌نجام ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مانی نوێ...
كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ داواكار به‌ بێ‌ به‌رهه‌م، یان كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ به‌رهه‌م هێن بۆ به‌دیهێنانی‌ داواكاریه‌كان
له‌به‌رانبه‌ر داواكاری‌ پشتگوێخستنی‌ به‌رهه‌م هێنان‌و چالاكی‌ به‌رهه‌م هێنان شه‌پۆلێكی‌ ناڕه‌زایی‌ توند وڵاتی‌ گرتۆته‌وه‌، چونكە‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌...
ئایا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌یه‌؟
روخانی‌ موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی‌ داعش له‌ حوزه‌یرانی (2014) روداوێكی دابڕێنه‌ری‌ مێژوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست بو كه‌ كاردانه‌وه‌كانی‌ نه‌ك له‌سه‌ر ئێستا،...
ئاکامی به‌هاری عه‌ره‌بی
پێشبینی دەکرا بەهاری عەرەبی ئاشتی، دیموکراسی و سەقامگیری نەک تەنها بۆ ئەو نەتەوانە بێنێت کە لێیەوە سەرچاوەی گرت...
هیوای‌ كورده‌كان بۆ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیا
به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌مێژوی‌ توركیادا ئه‌بێته‌ ئایرۆنی‌ ئه‌گه‌ر كورده‌كان رۆڵێكی‌ گرنگ ببینن له‌ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیادا...
ئەردۆگان و کێشەی کورد؛ هەنگاوێک بۆ پێشەوەو دو هەنگاو بۆ دواوە
قسەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەییب ئەردۆگان سەبارەت بەوەی کە رایگەیاند: "شتێک نیە بە ناوی کێشەی کورد. ئەو شتە چیە ...
روناکیەکانی سەر سوریا ئاوابون، هەر وەک مرۆڤایەتی
رۆژئاوا خەریکی ئارامکردنەوەی دۆخی ئەسەدن، لەکاتێکدا ئەو هاوڵاتیانی سوریا کۆمەڵکوژ ئەکات و پەنای قەسابەکانی داعش ئەدات. هەمو ئەم شتانە بەناوی...
به‌رده‌وام به‌، رۆژه‌كه‌مم خراپكرد
به‌م قسه‌یه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین "هه‌ڵه‌كردن له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌، به‌خشین له‌ خوداوه‌نده‌وه‌" من ئه‌مه‌شی‌ بۆ زیاد ده‌كه‌م "نه‌زانی‌" زیاتر له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌گمه‌ن...
نا بۆ پرسی‌ كورده‌كان!
سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان وتی‌ "براكانم، هه‌رگیز گرفتێكیان نه‌بوه‌ وه‌ك پرسی كورده‌كان له‌م وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌جێنداكانمان كه‌ كاری‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ ئه‌كه‌ین"....
چی‌ چاوه‌ڕوانی‌ كورد ده‌كات؟
له‌ سه‌دهه‌مین ساڵڕۆژی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌مدا، كه‌ تائێستا یادی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ره‌نگه‌ گونجاو بێت له‌ ساڵیادی‌ دابه‌زینی‌ هاوپه‌یمانان له‌ ته‌نگه‌ی‌ ده‌رده‌نیل نزیك ببینه‌وه‌....
هەدەپە؛ بەشدارئەبێت یان بۆ دەرەوە؟
لەبەر رۆشنایی ئەو بابەتانەی ئەیزانین، گرنگترین پرسیاری هەڵبژاردنەکانی حەوتی مانگی حوزەیران ئەوەیە کە هەدەپە ئەتوانێت زیاتر...
لەدوای کۆبانی چی گۆڕا؟
کۆماری تورکیا لەسەر ناوبانگی عوسمانیەکان بنیات دەنرێتەوە، کە بە سەروەریەکان یان هەڵوەشانەوەی دەیان ساڵە...
كه‌ركوك گۆڕه‌پانی ململانێکانی دوای داعش
چاوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌مو له‌سه‌ر موسڵه، كه‌ پێده‌چێت هێزه‌كانی عێراق، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هێرشی بکەنەسەر. به‌ڵام دوای ئه‌و هێرشە...
سعودیە هاوکاری داعشی کردوە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی عێراق؟
رۆژنامەنوسێکی ئیرله‌ندی، له‌ ساڵی 1979 ه‌وه‌ په‌یامنێری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی Financial Times بوه‌و...
ئاو لەنەوت گرنگترە، با گرنگی پێبدەین
لەکۆتاییەکانی مانگی رابردو لە باشوری عێراق، زیاد لە (1500) كلیۆمەتر رێگامان بڕی، خەرمانەی زۆنگاوی گەورەمان دەهاتە پێش...
جەنگی سوریا.. شەڕێک بە سەرکردایەتی ئێران
لەگەڵ سەرهەڵدانی روداوەکانی سوریا، ئێران بە هەمو قورسایی خۆیەوە لە پشت رژێمی سوریاوە وەستا، بەڵێنیدا کە رێگە بە کەوتنی...
ئاو.. ستراتیژی‌ راوێژكردن، نه‌ك به‌فیڕۆدان‌ و هەڵگرتن
به‌هۆی‌ گۆڕانكاری‌ ئاووهه‌وا، ئه‌و پرۆژه‌ ئاودێریانه‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌ردو روباری‌ دیجله‌و فورات لێیانداوه‌، بڕی‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌...
سوپای عێراق؛ ئامادەیەکی نائامادە لە شەڕی داعشدا
لە شەڕی دژی داعشدا، دەنگی چەکی هەموان دەبیسترێت، بەڵام چەخماخەی چەکی عێراق ونە لەو شەڕەدا، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو سوپایە نزیکەی...
داعش له‌ زمانی خۆیانه‌وه‌ بناسه‌
ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ناوی راسته‌قینه‌ی (ابراهیم بن عه‌واد ئه‌لبه‌دری ئه‌لسامه‌رائیه‌) له‌ ساڵی 1971 له‌ شاری سامه‌را له‌ دایك بوه‌....
کوردو پەیدابونیان
زاراوەی میسری بلیمەتیێکی تایبەتی هەیە، ئەمە لەهەندێ گوزارشتیدا بەدیار دەکەوێت، کە زۆرجار چەند واتاو بەڵگەیەک لەیەک وشەدا کۆدەکاتەوە. لەڕاستیدا لەساڵی رابردو دەستمکرد بە هەڵچنینی هەندێ لەو وشە قوڵە جڵف...
ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت
قسه‌كردن ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت له‌چوارچێوه‌ی‌ بانگه‌وازی‌ چاكسازی‌ و دیموكراسیدایه‌، له‌سه‌روبه‌ندی‌ شۆڕشه‌كانی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌ و گه‌یشتنی‌...
مانای‌ سیاسه‌ت
مرۆڤ گیانله‌به‌رێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌: مه‌حاڵه‌ بتوانێت له‌گه‌ڵ غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانی‌ بژی‌ و به‌سه‌ر غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانیشیدا بكرێته‌وه‌. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ...
گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر بارودۆخماندا نایه‌ت، تا دان به‌كه‌موكوڕی‌‌و كێشه‌كانماندا نه‌نێین
كه‌من ئه‌و گه‌ل‌و وڵاتانه‌ی‌ وه‌ك ئێمه‌ هۆكاری‌ كێشه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا، به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ ئاماده‌نین به‌رپرسیارێتی‌ کەموکوڕییەکانمان له‌ئه‌ستۆبگرین...
هەمومان پێکەوە ئەم رێگەیەمان بڕی
کۆماری تورکیا هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا هەنوکە زۆر بەزمی و نزمی سیاسی بە خۆوە بینیوە. ئەوەی کە لەهەمویان گرنگترە دەکرێت بە دەسەڵات...
عەبادی: تەنانەت ئەگەر تیرۆریشم بکەن!
ئایا نامەکە بۆ نەیارەکانی بو، یاخود هاوڕێک بۆ هاوپەیمانەکانی، کاتێک چەند رۆژێک پێش ئێستا بەڕونی وتی تەحەدایان دەکەم تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق