گرێبه‌ستی‌ نه‌وتی‌ راگرن

عه‌بدوڵای‌ مه‌لا نوری

حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان، هه‌رێمی‌ كوردستانیان به‌سه‌ر (42) بلۆكدا دابه‌شكردوه‌، زیاتر له‌ (42) گرێبه‌ستی‌ (نه‌وتی‌ و غازی‌) یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆیی‌ و بیانیه‌كان ئه‌نجام داوه‌، له‌ دواهه‌مه‌مین چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌رنامه‌یان هه‌یه‌ گرێبه‌ستی‌ دیكه‌ش ئه‌نجام بده‌ن...

 ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه:
1. هیچ پلانێكی‌ ستراتیجی‌ په‌سه‌نه‌د كراوی‌ ئاشكرا یا نهێنی‌ له‌ بواره‌كه‌دا به‌ دی‌ ناكرێت، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداری‌ په‌رله‌مان له‌ به‌رواری‌ 27/12/2010 به‌ نوسراوی‌ فه‌رمی‌ داوای‌ پلانی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان كردوه‌، وه‌ڵام نه‌بوه‌. نازانرێت مه‌به‌ست و پێوه‌ری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و هه‌مو گرێبه‌سته‌ چیه‌ و چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و نه‌وه‌كانی‌ ئاینده‌ له‌ به‌رچاو گیراوه‌؟

2. ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ هه‌رێم ئه‌نجامی‌ داوه‌ به‌ گرێبه‌ستی‌ (به‌شداریكردنی‌ به‌رهه‌م) ناسراوه‌، له‌و جۆره‌دا به‌و پێیه‌ی‌ (قازانجی‌ به‌ڵێنه‌ده‌ر زۆره‌) له‌ جیهاندا به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ و نه‌مان ده‌چێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌بێت زیاتر له‌و شوێنانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ گومان ده‌كرێت نه‌وتی‌ تێدابێت و به‌رهه‌مهێنانی‌ زۆری‌ تێده‌چێت وه‌كو ناو ده‌ریاكان. رون نیه‌ جیاوازی‌ و جه‌دوای‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ چیدایه‌.

3. به‌پێیی‌ بڕگه‌ی‌ (30) له‌ ماده‌ی‌ (1)ی‌ یاسای‌ ژماره‌ 22ی‌ ساڵی‌ 2007، یاسای‌ نه‌وت و غازی‌ هه‌رێم كوردستان كه‌ داهاته‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ نه‌وتی‌ دیاری‌ كردوه‌، له‌وانه‌ فرۆشتنی‌ نه‌وت و گاز، موڵكانه‌، پاداشتی‌ ئیمزاكردن و به‌رهه‌مهێنان ...هتد، هه‌روه‌ها له‌ ماده‌كانی‌ 37 و 40ی‌ هه‌مان یاسادا زیاتر شێوه‌ و چۆنیه‌تی‌ وه‌رگرتنی‌ داهات و باجه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ رون كرده‌وه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا بڕی‌ به‌ ده‌ست هاتو به‌ نادیاری‌ ماوه‌ته‌وه‌. باسی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ به‌شێك له‌و داهاتانه‌ به‌شێوه‌ی‌ پرۆژه‌ ده‌بن بۆ هه‌رێم به‌ڵام لیستی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كێش به‌ په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتوه‌. به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 21 له‌ یاسای‌ بوجه‌ی‌ 2010 و ماده‌ی‌ 17 له‌ یاسایی‌ بوجه‌ی‌ 2011ی‌ هه‌رێم ده‌بو بڕی‌ داهاتی‌ نه‌وت و لیستی‌ پرۆژه‌كان بگاته‌ په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش نه‌كرا، چه‌ندین نوسراویش له‌و باره‌وه‌ ئاڕاسته‌ی‌ حكومه‌ت كراوه‌و بێ‌ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌.

4. هێشتا ماده‌كانی‌ یاسای‌ نه‌وت و غازی‌ هه‌رێم كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ دروستكردنی‌ سندوقی‌ داهاته‌ نه‌وتیه‌كان و سندوقی‌ ژینگه‌ و كۆمپانیا خۆماڵیه‌كانی‌ بواری‌ نه‌وت، كه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌ پرۆژه‌ یاسایان بۆ گه‌لاَڵه‌ بكرێت و له‌ په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند بكرێن، چه‌ندین ماده‌ی‌ گرنگی‌ دیكه‌ی‌ یاساكه‌ جێبه‌جێ نه‌كراون كه‌ پرۆسه‌ی‌ نه‌وت رێك ده‌خه‌ن.

5. په‌رله‌مان و لیژنه‌ی‌ (پیشه‌سازی‌ و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان) نه‌یان توانیوه‌ چاودێرێكی‌ باش بن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ نه‌وت و لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌ت، وه‌كو پێویست هاوكار نه‌بوه‌، لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ په‌رله‌مان بونی‌ نیه‌، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ هیچ راپۆرتێكی‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ نه‌وت نییه‌، ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ دروست نه‌بوه‌. واته‌ چاودێری‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ نه‌وت له‌ ئاستی‌ پێویستدا نیه‌.

به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینین له‌ زۆربه‌ی‌ روه‌ هه‌ستیاره‌كانه‌وه‌ پرۆسه‌ی نه‌وت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ نا رۆشنی‌ و دور له‌ چاودێری‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، پرۆسه‌یه‌كی‌ ته‌واو گوماناویه‌ و له‌وه‌ ده‌رچوه‌ پێمان وابێت ته‌نها چه‌ند ملیار دۆلارێك ونه‌! له‌م قۆناغه‌دا په‌رله‌مان و خه‌ڵكی‌ كوردستان پێویستیان به‌وه‌یه‌ بایه‌خی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ رابردو بزانن.

بۆیه‌ داواكارم له‌ (سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و هه‌رێم و حكومه‌ت) گرێبه‌ستێكی‌ دیكه‌ ئه‌نجام نه‌درێت، تا ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ورد له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی‌ پسپۆڕه‌وه‌ سوده‌ سیاسی‌ و ئابوریه‌كانی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ رابردو له‌ چوارچێوه‌ی‌ راپۆرتێكدا ده‌خرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران، دواتر بڕیاردان له‌ سه‌ر كاری‌ داهاتو.

 

* ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان


15/01/2012 بینین: 2910
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌، لە پڕۆژەکەی گۆڕاندا...
پەرلەمان دەبێت دو شت بکات...
وه‌رزی‌ ده‌ستوره‌...
بۆ بڕۆم بۆ ده‌نگدان؟...
سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ئاگاتان له‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌!؟...
چه‌ند راستیه‌ك له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان...
میوانداری‌ وه‌زیره‌كان و هه‌ڵوێستی‌ ئۆپۆزسیۆن...
هه‌ڵه‌یه‌ك، پێویسته‌ هه‌موان له‌ سه‌ری‌ راوه‌ستین!...
به‌رنامه‌ی‌ كار له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر قسه‌كانی‌ به‌ڕێز، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كه‌ له‌ كوردستان تیڤی‌ كردنی‌..!...
په‌رله‌مانێكی‌ بێده‌سه‌ڵات، یه‌كسانه‌ به‌ حكومه‌تێكی‌ گه‌نده‌ڵ‌! ...
ئۆپۆزسیۆن یان ده‌سه‌ڵات!؟ ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...