هه‌ڵه‌یه‌ك، پێویسته‌ هه‌موان له‌ سه‌ری‌ راوه‌ستین!

عه‌بدوڵای‌ مه‌لا نوری


دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆ 27/3/2012ی‌ په‌رله‌مان تایبه‌ت بو به‌ گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ لیخۆشبون (عه‌فو)، له‌ سه‌رەتای‌ دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو پێشنیارێك هه‌یه‌ دانیشتنه‌كه‌ نهێنی‌ بێت، به‌ ده‌نگی‌ زۆرینه‌ و 14 ده‌نگی‌ دژ بڕیار درا نهێنی‌ بێت، تا ئێره‌ ئاسایی‌ و یاساییه‌ به‌و پێیه‌ی‌ له‌ ماده‌ی‌ 76ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌ماندا ئه‌م بابه‌ت رێگه‌ پێدراوه‌.

ئه‌وه‌ی‌ بایی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌ و ده‌شێت وه‌ك پێشنه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیدار قسه‌ی‌ له‌ سه‌ر بكرێت و رێگه‌ به‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ نه‌درێت، له‌ژێر پاساوی‌ نهێنی‌ بونی‌ دانیشتنه‌كه‌دا بڕیاردرا گفتوگۆ و راوبۆچونی‌ په‌رله‌مانتاره‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌ پرۆتۆكۆلیشدا تۆمار نه‌كرێت! ئه‌گه‌ر چی‌ له‌ به‌رامبه‌ردا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌رگریمان له‌وه‌ كرد كه‌ نهێنی‌ بونی‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌و مانایه‌ نایه‌ت كه‌ بۆچونه‌كان تۆمار نه‌كرێن، به‌ڵام دواتر گفتوگۆكان به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پرۆتۆكۆلدا تۆمار بكرێت ده‌ستی‌ پێ‌ كرد و ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ لای‌ ئۆپۆزسیۆنه‌دا به‌ ئاسانی‌ تێپه‌ڕیی‌ و هیچ هه‌ڵویستێكی‌ جه‌ماعی‌ له‌ سه‌ر سه‌ر دروست نه‌بو.

لێرەدا ئه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌ ئایا ئیشكاله‌كه‌ له‌ چی و كوێدایه‌؟ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ چی‌ بو كه‌ نه‌ده‌بو قبوڵ بكرێت؟ بۆ وەڵامی‌ ئه‌مه‌ پێویسته‌ بوترێت په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ خه‌ڵك ده‌كات، كاره‌كانی‌ راسته‌خۆ یا ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌وانه‌وه‌، دانیشتن و گفتوگۆ و بۆچونی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌بنه‌ دۆكۆمێنت له‌سه‌ر خۆیان یان لایه‌نی‌ دیكه‌، هه‌ر بۆیه‌ پرۆتۆكۆل هه‌یه ‌و قسه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ تێدا تۆمار ده‌كرێت، تۆماركردن به‌ مانای‌ ئاشكراكردن نایه‌ت. ده‌كرێت وا بخوازێت هه‌ندێك دانیشتن به‌ نهێنی‌ بێت، ئه‌مه‌ش به‌ یاسا رێگه‌ پێدراوه‌، له‌ ده‌ستوری‌ هه‌ندێك وڵاتی‌ دیموكراتی‌ و یاساكانی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌ وڵاتاندا هاتوه‌و چاره‌سه‌ كراوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌سڵ وایه‌ هاوڵاتیان، رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ مافی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ده‌ستیان به‌ زانیاری‌ بگات، به‌ڵام ده‌شێت له‌به‌ر بارودۆخی‌ ئه‌منی‌، سیاسی‌، ئابوری‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كۆنوسی‌ هه‌ندێك كۆبونه‌وه‌و به‌ڵگه‌و دۆكۆمێنت بۆ ماوه‌یه‌ك بڵاو نه‌كرینه‌وه‌، به‌ڵكو چه‌ند ساڵێك به‌ نهێنی‌ ده‌هێڵرێنه‌وه‌، به‌ 40 ساڵ زیاتر یان كه‌متر دیاری‌ كراوه‌و دواتر ئاشكرا ده‌كرێن... واته‌ نهێنی‌ بون به‌و مانایه‌ نایه‌ت بابه‌تێكی‌ دیاری‌ كراو بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌بێت به‌ نهێنی‌ بمێنێته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌رنسیپه‌ راست بێت كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌یڕه‌و كرا، ئه‌وا هه‌ر ده‌زگایه‌ك (په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادگاكان...هتد) ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ ئاره‌زوی‌ لێبێت بڵاوی‌ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌شی‌ ویستی‌ لێ نه‌بێت له‌ناوی‌ ده‌بات، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ نه‌بوبێت، یان ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان راست بێت خۆ ئێستا هیچ وڵاتێك ئه‌رشیفی‌ نهێنی‌ نه‌ده‌بو، ساڵانه‌ ئه‌رشیفه‌ نهێنیه‌كانی‌ خۆیان به‌ڕوی‌ خه‌ڵكدا ئاوه‌ڵا نه‌ده‌كرد و ویكلیكسیش نه‌ده‌بو.

له‌ وڵاتاندا دۆسیه‌ نهێنیه‌كان دوای‌ ئاشكرا كردنیان ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ بۆ زۆر توێژینه‌وه‌و بابه‌تی‌ گرنگ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ند ساڵێكی‌ دیكه‌ توێژه‌رێك ویستی‌ له‌سه‌ر دانیشتنه‌ نهێنیه‌كانی‌ په‌رله‌مان توێژینه‌وه‌یەك بكات ئایا ده‌شێت پێی‌ بڵێن ببوره‌ په‌رله‌مان دۆسیه‌ی‌ نهێنی‌ نییه‌؟ خۆ شه‌فافیش نه‌بوه‌! ئه‌مه‌ چۆن پرنسیپێكه‌ له‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێمه‌دا سه‌رسه‌ختانه‌ داكۆكی‌ لێده‌كرێت و ئۆپۆسیۆنیش هیچ هه‌ڵویستێكی‌ نابێت؟ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌ی‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌ پێشكه‌ش كردوه‌ و ماوه‌یه‌كه‌یشه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و به‌شێك له‌ لیژنه‌كان سیمنار و كۆڕو كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر رێكده‌خه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی‌.
27/03/2012 بینین: 2412
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌، لە پڕۆژەکەی گۆڕاندا...
پەرلەمان دەبێت دو شت بکات...
وه‌رزی‌ ده‌ستوره‌...
بۆ بڕۆم بۆ ده‌نگدان؟...
سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ئاگاتان له‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌!؟...
چه‌ند راستیه‌ك له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان...
میوانداری‌ وه‌زیره‌كان و هه‌ڵوێستی‌ ئۆپۆزسیۆن...
گرێبه‌ستی‌ نه‌وتی‌ راگرن...
به‌رنامه‌ی‌ كار له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا...
چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر قسه‌كانی‌ به‌ڕێز، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كه‌ له‌ كوردستان تیڤی‌ كردنی‌..!...
په‌رله‌مانێكی‌ بێده‌سه‌ڵات، یه‌كسانه‌ به‌ حكومه‌تێكی‌ گه‌نده‌ڵ‌! ...
ئۆپۆزسیۆن یان ده‌سه‌ڵات!؟ ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...