وه‌رزی ده‌ستوره
|
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری
له 19-8-2015، ئه‌و واده‌یه كۆتایی پێدێت، كه په‌رله‌مانی كوردستان له 30 حوزه‌یرانی 2013دا، له پرۆسه‌یه‌كی نادیموكراسی و ناقانونیدا، بۆ دو ساڵ مه‌سعود به‌رزانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هێشته‌وه.
نه‌رمی نه‌نواندن و نه‌دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی ته‌وافقی گونجاو له‌وكاته‌دا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان له سه‌ر ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم، پاشان قهتیسبون و كه‌وتنه ژێر گوشاری كۆتایی هاتنی مافی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مانه پاڵنهربون بۆئه‌وه‌ی به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له (30 حوزیراندا) كێشه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور دوابخرێت، نه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجامی خراپی سیاسی و یاسایی لێكه‌ته‌وه، كه به ئێستاشه‌وه جێكه‌وته‌كانی له ناوخۆداو هه‌ندێك جار له‌سه‌ر ئاستی به‌غدا و ده‌ره‌وه‌ش بینران و ده‌بینرێن.
هێشتا ئه‌و كێشه‌یه ههروهكوخۆی و به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه، جۆرێك له بێده‌نگی لێكراوه، به‌ڵام ورده ورده له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه له كۆتایی واده‌كه، بمانه‌وێ یان نا، دێته‌وه به‌رباس و خواس.
لاری له‌وه‌دا نیه له ئاماده‌كردنی پرۆژه ده‌ستوره‌كه‌دا خه‌ڵكانێك ماندوبون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ریشه‌یی له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌بو. له‌دوای ئه‌و گۆڕانكاریه سیاسی و جوگرافیایانه‌ی، كه له فه‌تره‌ی نوسینه‌وه‌ی پرۆژه ده‌ستوره‌كه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به چه‌ند قۆناغێك، به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا هاتوه، ئه‌مانه وامان لێده‌خوازن په‌له بكه‌ین له ئاماده‌كردنی ده‌ستورێكی نوێ‌دا، یان لانی كه‌م چاككردنی پرۆژه كۆنه‌كه، به جۆرێك وڵامگۆی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریه‌كان، ئامانجه‌كانی داهاتومان بێت.
ده‌ستبردنه‌وه بۆ پرۆژه ده‌ستوره‌كه ده‌شێت ببێته سه‌ره‌تاو هۆكارێك بۆ دروستبونی یه‌كڕیزیه‌كی راسته‌قینه و به‌رده‌وام له ناوماڵی خۆماندا، (یهكڕێزیهك له‌سه‌ر بنه‌مای قبوڵكردنی جیاوازیه‌كان و بونی ململانێی دیموكراسی و مه‌ده‌نی بنیات نرابێ و ده‌ستورو دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی گه‌ره‌نتی بكات، كه هێشتا نیمانه)، ئه‌مه دێته‌دی ئه‌گه‌ر به هه‌ستكردن به گیانی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌مان، به له به‌رچاوگرتنی پێشكه‌وتن و خاڵه گه‌شه‌كانی ئه‌زمونی حكومڕانی گه‌لانی دونیا، ده‌سه‌ڵاته‌كانی (یاسادانان، جێبه‌جێكردن به ههردوبهشهكهیهوه، دادوه‌ری)، بنه‌ماكانی به‌رپرسیارێتی و لێپرسینه‌وه، ئه‌رك و مافی هاوڵاتیان به هه‌مو پێكهاته‌كانه‌وه، جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان، له ده‌ستورێكی دیموكراسی و مۆدێرندا به دیقه‌ته‌وه دابڕێژرێنه‌وه و پاشان كاریان پێبكرێت.
خۆ ده‌شێت دهسبردنهوه بۆ پرۆژه ده‌ستوره‌كه ببێته هۆكاری ته‌نگژه‌ی زیاتر له ناوخۆداو له باربردنی ئه‌و یه‌كڕیزییه پچڕپچڕو لهقولۆقه كاتیه‌ی كه هه‌یه، ئه‌مه‌شیان كاتێك روده‌دات ئه‌گه‌ر له دیدگای به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و تایبه‌ته‌وه، وه‌ك ئامراز نه‌ك ئامانج ته‌ماشای ده‌ستور بكرێت، یان بیر له‌وه بكرێته‌وه كه 30 حوزیران له فۆرمێكی دیكه‌دا دوباره بكرێته‌وه.
ئێستا كه دیسانه‌وه قسه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستور ده‌كه‌ینه‌وه، له قۆناغێكداین كه هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی قورس و جدی بوه‌ته‌وه، له‌وانه بڕینی به‌شه بوجه‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن به‌غداوه، سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی قوڵی ئابوری، له هه‌مانكاتدا سهرباربونی خه‌رجیه گه‌وره‌كانی شه‌ڕی به‌رگری پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر به داعش، باری قورسی سه‌دان هه‌زار ئاواره كه رویان له هه‌رێم كردوه، ئه‌مه جگه له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی رابردو.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م قۆناغه نوێیه هه‌رچه‌نده تاڵ و پڕوقێنهرن، به‌ڵام دیوه‌كه‌ی تریشی وه‌ك ئاوێنه، بێ غه‌لوغه‌ش وێنه‌ی بێ مكیاجی خۆمانی خسته ناودهستمان، ئه‌و راستیه‌ی پیشانداین كه له‌دوای فه‌تره‌یه‌كی زۆری حكومڕانی، هه‌رێمی كوردستان له هه‌مو بواره‌كاندا نه پلان و ستراتیجی هه‌یه، نه ئاماده‌سازی بۆ هیچ پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی له وێنه‌ی (ده‌وڵه‌ت) كردوه، ته‌نانه‌ت كه‌ره‌سته‌ی به‌ڕێكردنی ئه‌م قۆناغه‌شی پێی نیه.
من نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور به تاكه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ قه‌یران و كێشه‌كانی هه‌رێم نابینم، به‌ڵام ده‌زانم به‌شێكی گه‌وه‌ره‌یان له ئه‌نجامی نه‌بونی ده‌ستوره‌وه‌یه، ده‌شزانم خه‌ونی هیچ سه‌ركرده‌و به‌رنامه‌ی سیاسی هیچ حیزبێك، ته‌نانه‌ت رێكه‌وتنی ستراتیجی و ناستراتیجی حیزبه‌كانیش ناتوانێ ئه‌و بۆشاییه‌مان بۆ پڕبكاته‌وه كه نه‌بونی ده‌ستور دروستی كردوه، ناتوانێ ئه‌وه‌مان بۆ بكات كه ده‌ستورێكی دیموكراسی ده‌توانی بیكات.
له‌م بابه‌ته‌دا قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردوه پێویسته چ جۆره ده‌ستورێكمان هه‌بێت، له وتار و بابه‌تی دیكه‌دا ئه‌و ورده‌كاریانه باس ده‌كه‌ین.
له كۆتایدا ده‌بێت بپرسین: ئایا له ئێستاوه تا چه‌ند مانگی داهاتو چی بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستور ده‌كرێت؟ په‌رله‌مان و حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به چ نه‌فه‌سێك مامه‌ڵه له گه‌ڵ پرۆژه‌ی ده‌ستور ده‌كه‌ن؟ ئایا دیسانه‌وه وه‌ك رابردو ئه‌و به‌ندو باوه ده‌هێنرێته‌وه گۆڕی كه گوایه دۆخه‌كه (ناسكه)و نابێت ده‌ست بۆ كێشه‌كان ببه‌ین؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه ناسكی دۆخه‌كه، كه به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامی بۆشاییه‌كانی ده‌ستور و رۆڵی دامه‌زراوه‌ی حكومڕانی و نه‌بونی ستراتیج و شكستی سیاسه‌ته‌كانی ئیداری و ئابوریی و سه‌ربازی له ناوخۆدا! ئه‌مانه پاڵنه‌ر ده‌بن بۆئه‌وه‌ی به خۆماندا بچینه‌وه؟
له ئاست پرسی پرۆژه‌ی ده‌ستوردا، پێویسته ئه‌م قۆناغه نوێ و ناله‌باره پاڵی زیاتر به په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بنێت و هه‌وڵێكی چڕ‌وپڕ له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و حیزبه‌كاندا ده‌ستپێبكات، به مه‌به‌ستی ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار، بۆئه‌وه‌ی له زوترین كاتدا و له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه، كه واباشتره نوێنه‌رایه‌تی دانیشتوانی ناوچه دابڕینراوهكانیشی تیدابێت، ده‌ست به پێداچونه‌وه یان نوسینه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور بكرێت و پاشان راپرسی له‌سه‌ر بكرێت، (بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له خولی پێشوی په‌رله‌ماندا پرۆژه یاسامان پێشه‌كه‌ش كردوه). له‌م قۆناغه‌دا بۆ كردنه‌وه‌ی گرێی پرۆژه‌ی ده‌ستور و سه‌رخستنی وه‌كو پرسێكی هه‌ڵواسراوی نیشتیمانی، له هه‌ركه‌س زیاتر مه‌سعود به‌رزانی ده‌توانێ رۆڵێكی به‌رچاو بگێڕێت.
|
|
|