ئاراسته‌ی‌ كه‌شتییه‌كه‌

عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی‌


هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بارودۆخێكی‌ زۆر جیاوازدایه‌ به‌به‌راورد به‌ دوێنێیه‌كی‌ نزیك، به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هۆكاره‌كه‌ش هه‌ڵكه‌وته‌ی‌ جوگرافی‌ تایبه‌ت‌ و هاوكێشه‌ هه‌رێمی ‌‌و جیهانییه‌كانی‌ ده‌وروبه‌رمانه‌، واته‌ هێنده‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌وا له‌ قازانجی‌ ئێمه‌ی‌ كورد له‌ 20 ساڵی ‌رابردودا جوڵێنه‌ری‌ كه‌شتییه‌كه‌ بوه‌ ‌و هه‌لی‌ زێڕین ‌و ئاستی‌ باشی پێبه‌خشیوین، هێنده‌ "كاپتنه‌كان"ی‌ كه‌شتییه‌كه‌ رۆڵیان نه‌بوه‌ له‌ ئاراسته‌كردنیدا به‌رێگایه‌كی‌ دروست، رێگه‌یه‌ك له‌و ئامانجانه‌ نزیكمانكاته‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ بونه‌ته‌ خه‌ونی‌ هه‌مو كوردێك.

ئه‌نجامگیریی‌ ئه‌م په‌ڕه‌گرافه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ش له ‌ره‌شبینییه‌وه‌ نییه‌ بۆ كاره‌كته‌ره‌ سیاسییه‌كان ‌و سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد دێـته‌ ئه‌ژمار و خۆی‌ ته‌نها له‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ كه‌مدا ده‌بینێـته‌وه‌، هه‌میشه‌ به‌ڵگه‌گه‌لێك ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر ئانوساتێكدا ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمان بێت، له‌وه‌ی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ بۆ دواوه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه ‌و نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ خاڵی‌ سه‌ره‌تا.

هه‌ر وێستگه‌یه‌ك كه‌ پیایدا تێده‌په‌ڕین پێمانده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ‌ره‌شمه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هێشتا وانه‌یان له‌ ئه‌زمونه‌كان وه‌رنه‌گرتوه‌، وانه‌یان نه‌ له‌ مێژوی‌ میرنشینه‌كانی‌ كورد ‌و نه‌ له‌مێژوی‌ وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ر، ئه‌وه‌تا بۆ هه‌ر وێستگه‌یه‌كی‌ ژیانی‌ سیاسیمان به‌ كێشمه‌كێشێكی‌ توندا تێده‌په‌ڕێت، كه‌ بارودۆخه‌كه‌ هی‌ ئه‌و كێشمه‌كێشه‌ نییه ‌و كوردستانه‌كه‌مان هێشتا ماویه‌تی‌  تا به‌مجۆره‌ دڵڕه‌قانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت، سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كوردیش نه‌وه‌ك له‌كاتی‌ كێشه‌وقه‌یرانه‌كاندا كه‌ ده‌رئه‌نجامی‌ سیاسه‌تی‌ هه‌ڵه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ به‌دوای‌ چاره‌سه‌ردا ناگه‌ڕێت، به‌ڵكو به‌ ئاشكرا هه‌ستده‌كرێت سیاسه‌تی‌ دروستكردنی‌ قه‌یرانی‌ نوێ‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان، له‌مه‌شدا سڵ له‌ دروستكردنی‌ هیچ قه‌یرانێكی‌ ده‌ره‌كی ‌‌و ناوخۆیی‌ ناكه‌نه‌وه‌، وه‌ك له‌ 17ی‌ شوباته‌وه‌ به‌رونی‌ ده‌یبینین، تازه‌ترین قه‌یرانیش ده‌نگوباسی‌ گه‌رمی‌ ته‌زویری‌ ده‌نگ‌ و ده‌ستكاری‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌.

ئه‌براهام لینكۆڵنی‌ سه‌رۆكی‌ شانزه‌هه‌می‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مەریكا، وته‌یه‌كی‌ به‌ناوبانگی‌ هه‌یه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌، ئه‌براهام ده‌ڵێت: "من به‌ هێواشی‌ ده‌ڕۆم، به‌ڵام هه‌رگیز نابینن یه‌ك هه‌نگاو بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌"، بریا سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد ته‌نها گره‌نتی‌ ئه‌وه‌یان بكردایه‌ كه‌ ئه‌وان نایانه‌وێت بمانگێڕنه‌وه‌ بۆ دواوه‌‌ و ئیتر قبوڵی‌ گه‌مه‌ی‌ دیموكراسی‌ ده‌كه‌ن ‌و ئاماده‌ی‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتن‌ و به‌دوای‌ هه‌نگاوی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌بییه‌كان ناكه‌ون، كه‌ ده‌رئه‌نجامی‌ وڵاته‌كانیان به‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌ گه‌یاند.
 
كێشه‌كه‌ش ته‌نها له‌وه‌دایه‌ ئایا دو هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ كوردستان ئاماده‌ن ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانیان ئاڵوگۆڕكه‌ن له‌كاتی‌ دۆڕانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟ یاخود ته‌نانه‌ت له‌ناو خودی‌ خۆشیاندا هێشتا باوه‌ڕیان به‌م چه‌مكه‌ نییه‌؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌مه‌ قبوڵكه‌ن ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ سه‌روه‌رییه‌ك بۆ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، ده‌بنه‌ گره‌نتی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و گه‌له‌ی‌ زۆر ده‌مێكه‌ چاوی‌ له‌ ئاینده‌ و سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌یه‌ له‌ناو گه‌لانی‌ جیهاندا، ئه‌گه‌رنا خوا ئه‌و رۆژه‌نه‌كات نه‌وه‌ك كه‌شتییه‌كه‌مان به‌هێواشی‌ رێ‌ ده‌كات، به‌ڵكو ئاراسته‌ی‌ بۆ دواده‌بێت، ئه‌وساش گه‌ستنی‌ په‌نجه‌ی‌ په‌شیمانی‌ دادی‌ كه‌س نادات‌ و مێژوش دڵڕه‌قانه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌نوسێت كه‌ بڕیاری‌ هه‌مو شتێكی‌ ئه‌م گه‌له‌یان له‌ ده‌سته‌.
27/06/2013 بینین: 2005
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
كۆنگره‌ی‌ په‌روه‌رده‌‌و بایه‌خی‌ لیژنه‌ نیشتیمانییه‌كه‌...
كاری‌ رۆژنامه‌نوسان مه‌كه‌ن تكایه!...
هه‌مو رۆژێك ده‌مرین‌و زیندو ده‌بینه‌وه‌...
هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌كی‌ نوێ‌، بۆ سه‌رده‌مێكی‌ نوێ‌!...
پێشمه‌رگه‌، تۆ ته‌فسیره‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ خۆتی‌...
كاره‌كانی‌ حكومه‌ت‌و گومانه‌كانی‌ خه‌ڵك...
ته‌وافوقی‌ پارێزگاكان، ئه‌رك ‌و به‌رپرسیارێتی‌ دو لایه‌نه‌كه‌...
شه‌ڕ له‌ به‌رژوه‌ندیمان نییه‌...
مه‌ترسی‌ راسته‌قینه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌سێ‌ بواردا...
ماندوكردنی‌ خه‌ڵك ‌و ئۆپۆزسیۆن، یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌ ئه‌وه‌یان ده‌وێت!...
كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و پرۆسه‌یه‌كی‌ شێواو...
بۆچی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ئه‌نجام نه‌درا؟...
سه‌رۆك ‌و راوێژكاره‌كانی‌...
هه‌ولێر به‌ڕێگای‌ عه‌ره‌بدا...
ئایا حكومه‌ت دو گیرفانی‌ هه‌یه‌؟...
حكومه‌تی‌ شكستخواردو ناتوانێت له‌ئاست یاده‌كاندابێت ...
شكۆی‌ راپه‌ڕین‌و پێویستیمان بۆ به‌هاكانی‌...
گۆڕان دێت ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نییه‌...
ئاین له‌ كوردستان له‌ كوێی‌ ئه‌م ئاگره‌دایه‌؟ ...
مه‌مانگێڕنه‌وه‌ بۆ خاڵی‌ سه‌ره‌تا!...
بۆچی‌ حكومه‌ت په‌یڕه‌وی‌ له‌ شه‌فافییه‌ت ناكات؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...