شه‌ڕ له‌ به‌رژوه‌ندیمان نییه‌

عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی‌


پاش تێكچونی‌ بارودۆخی‌ عێراق ‌و گۆڕانكارییه‌ خێراكانی‌ پارێزگاكانی‌ نه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین‌ و دیاله‌، هه‌لێكی‌ زێڕین له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ماندا له‌م باشوری‌ كوردستانه‌ ره‌خسا، ئه‌و هه‌له‌ هه‌مومانی‌ دڵخۆشكرد به‌جۆرێك چرۆی‌ ئه‌و ئومێده‌ چه‌كه‌ره‌ بكات كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ تاك به‌تاكی‌ گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕێی‌ ده‌كات، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و شارو شارۆچكه ‌و زه‌وییانه‌ی‌ كوردستان كه‌ تا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌و ئیراده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بون ‌و نزیكبونه‌وه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ زیاتر.

ئه‌مڕۆ ئاواته‌ گه‌وره‌كه‌ هاته‌ دی‌‌و پێشمه‌رگه‌ وه‌ك چه‌پكه‌ نێرگزی‌ به‌هاری‌ كوردستان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی‌ باوك‌ و باپیرییه‌تی‌‌ و به‌وپه‌ڕی‌ وره‌ و ئازایه‌تییه‌وه‌ روبه‌ڕوی‌ هه‌ر مه‌ترسییه‌ك وه‌ستاوه‌ته‌وه،‌ كه‌ رو له‌ كوردستانه‌كه‌مان بكات له‌م به‌شه‌ی‌ باشوریدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ بوترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان به‌ده‌ستهات ناكرێت به‌ بێئاگایانه‌ و له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ وڵاتان ‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كاندا له‌ ده‌ستی‌ بده‌ین، ئه‌وه‌ش به‌ تێوه‌گلانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕێكه‌وه‌ كه‌ نه‌ بۆ خۆیه‌تی ‌‌و نه‌ له‌به‌رژوه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یدایه‌تی‌.

مه‌ترسی‌ تێوه‌گلانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ شه‌ڕ چ دژ به‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ تونده‌ڕه‌وه‌كان ‌و چ دژ به‌ هێز و سوپای‌ عێراقی‌ ته‌نها له‌وه‌دا كورت هه‌ڵنایه‌ت، كه‌ ئێمه‌ چه‌ند له‌سه‌ر حه‌قین ‌و خاوه‌ن مافین ‌و ئه‌وان له‌سه‌ر ناڕاست ‌و شه‌ڕفرۆش، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كان له‌ خودی‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ شه‌ڕه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت.

مێژو سه‌لماندویه‌تی‌ كه‌ تێوه‌گلان له‌ شه‌ڕ باجی‌ گه‌وره‌ به‌دوای‌ خۆیدا ده‌هێنێت، ماڵوێرانی ‌‌و رژانی‌ خوێنی‌ ده‌وێت، جه‌سته‌ی‌ سه‌دان كوڕی‌ جوانی‌ وڵات ده‌كاته‌ قوربانی‌‌ و وڵاتیش بۆ دواوه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌و زیانانه‌ی‌ كه‌ درێژخایه‌نن‌ و له‌ڕوی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌ و ده‌رونی ‌‌و نا سه‌قامگیریی‌ سیاسیییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن.

بۆیه‌ ده‌كرێت بڵێین ئه‌ركی‌ هه‌مو ئه‌و ده‌زگاو به‌رپرسانه‌یه‌ له‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ هه‌رێم ‌و په‌رله‌مان ‌و حكومه‌ت، كه‌ ته‌واو ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ بكه‌ن‌ و كوردستان له‌ شه‌ڕ و شۆڕ دورخه‌نه‌وه‌، ناكرێت هه‌رێمێكی‌ وه‌ك كوردستان كه‌ هێشتا به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ڕوی‌ سیاسی ‌‌و توانای‌ مادیی ‌و سه‌ربازییه‌وه‌ خۆی‌ نه‌گرتوه‌ ببێته‌ به‌شێك له‌ ئاگری‌ شه‌ڕێك كه‌ مه‌گه‌ر خوا بۆ خۆی‌ بزانێت چه‌ندی‌ ده‌وێت تا داده‌مركێته‌وه‌.

بۆیه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد نابێت له‌شه‌ڕێكه‌وه‌ بگلێت كه‌ له‌به‌ر به‌رژوه‌ندی ‌‌و ده‌ست له‌ پشتدانی‌ خه‌ڵكی‌ تر بێت، ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌كاتی‌ هاتنه‌ پێشی‌ ته‌واوه‌تی‌ به‌رژوه‌ندی‌ خۆشیدا تا بۆی‌ ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ دیپلۆماسی ‌‌و سیاسییه‌وه‌ كێشه‌كانی‌ چاره‌سه‌ركات‌ و خۆی‌ به‌دور بگرێت له‌ به‌ هه‌ده‌ردانی‌ توانا ماددی‌‌ و مرۆییه‌كانی‌، ئه‌وه‌ش به‌ راوێژو توێژینه‌وه‌ پێش هه‌ر هه‌نگاوێك ‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بڕیاردان له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ عاتیفه‌‌ و هه‌ست‌ و سۆزدا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر توێژێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌‌ و جه‌ماوه‌ر و شه‌قام له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ هه‌ست ‌و سۆزدا به‌ ئاراسته‌یه‌ك مه‌له‌ بكات كه‌ ئه‌و سه‌ری‌ كه‌ناری‌ دڵنیایی ‌‌و ئارامی‌ لێ‌ دیار نه‌بێت، ئه‌وا سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد پێویستی‌ به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ ژیریی ‌‌و به‌رچاوڕونیدا كوردستان بگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری‌ ئه‌مان ‌و گه‌ل‌ و خاكه‌كه‌مان له‌ ئاگری‌ شه‌ڕ به‌ دور بگرێت، لێ نه‌گه‌ڕێت ئه‌و ئاهه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكی‌ كه‌مه‌ له‌ دوری‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ و ماڵوێرانی‌ له‌ گه‌روی‌ گه‌له‌كه‌ماندایه‌ هه‌روا به‌ سانایی‌ له‌ ده‌ستی‌ بده‌ین، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌ دورخستنه‌وه‌ی‌ كوردستان‌ و گه‌له‌كه‌یه‌تی‌ له‌ شه‌ڕ ‌و ده‌رئه‌نجامه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌كانی‌.
18/06/2014 بینین: 2284
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
كۆنگره‌ی‌ په‌روه‌رده‌‌و بایه‌خی‌ لیژنه‌ نیشتیمانییه‌كه‌...
كاری‌ رۆژنامه‌نوسان مه‌كه‌ن تكایه!...
هه‌مو رۆژێك ده‌مرین‌و زیندو ده‌بینه‌وه‌...
هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌كی‌ نوێ‌، بۆ سه‌رده‌مێكی‌ نوێ‌!...
پێشمه‌رگه‌، تۆ ته‌فسیره‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ خۆتی‌...
كاره‌كانی‌ حكومه‌ت‌و گومانه‌كانی‌ خه‌ڵك...
ته‌وافوقی‌ پارێزگاكان، ئه‌رك ‌و به‌رپرسیارێتی‌ دو لایه‌نه‌كه‌...
مه‌ترسی‌ راسته‌قینه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌سێ‌ بواردا...
ماندوكردنی‌ خه‌ڵك ‌و ئۆپۆزسیۆن، یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌ ئه‌وه‌یان ده‌وێت!...
كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و پرۆسه‌یه‌كی‌ شێواو...
بۆچی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ئه‌نجام نه‌درا؟...
ئاراسته‌ی‌ كه‌شتییه‌كه‌...
سه‌رۆك ‌و راوێژكاره‌كانی‌...
هه‌ولێر به‌ڕێگای‌ عه‌ره‌بدا...
ئایا حكومه‌ت دو گیرفانی‌ هه‌یه‌؟...
حكومه‌تی‌ شكستخواردو ناتوانێت له‌ئاست یاده‌كاندابێت ...
شكۆی‌ راپه‌ڕین‌و پێویستیمان بۆ به‌هاكانی‌...
گۆڕان دێت ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نییه‌...
ئاین له‌ كوردستان له‌ كوێی‌ ئه‌م ئاگره‌دایه‌؟ ...
مه‌مانگێڕنه‌وه‌ بۆ خاڵی‌ سه‌ره‌تا!...
بۆچی‌ حكومه‌ت په‌یڕه‌وی‌ له‌ شه‌فافییه‌ت ناكات؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...