پێشمه‌رگه‌، تۆ ته‌فسیره‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ خۆتی‌

عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی‌


له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردودا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، رۆڵه‌ و گه‌نجی‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ به‌ درێژایی‌ نزیكه‌ی‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ خوێن له‌ جه‌سته‌ی‌ شه‌كه‌تی‌ ئه‌تكێ‌، رۆڵه‌ی‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ عاره‌قه ‌و ماندوبونی‌ بێ‌ حه‌وانه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ چه‌كی‌ كۆن‌ و سوكی‌ ده‌ستیان، له‌ بارودۆخی‌ لاوازیی‌ سیستم ‌و دیسپلینی‌ سه‌ربازیی‌، له‌ غیابی‌ راهێنانی‌ جه‌سته‌یی‌، هونه‌ری سه‌ربازیی‌، په‌روه‌رده‌یی ‌‌و ده‌رونی‌، به‌ گیرفانی‌ نیمچه‌ به‌تاڵه‌وه‌، له‌نێو هه‌زاران هه‌واڵی‌ ترش ‌و تاڵی‌ ئاینده‌وه‌، له‌گه‌ڵ خه‌می‌ ماڵ‌ و مناڵ‌ و گوزه‌رانی‌ خراپی، كه‌چی‌ رۆڵی‌ قاره‌مانانه‌ ده‌بینێت، سڵ ناكاته‌وه‌ و دڕنده‌ترین هێزی‌ له‌ پێشكه‌وتن‌ و په‌لهاویشتن راگرت، ئه‌م ئازایه‌تی ‌‌و قاره‌مانێتی‌‌ و پاڵه‌وانێتییه‌ له‌و بارودۆخه‌ خراپه‌ی‌ كوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ئه‌وێت، ده‌یه‌وێت بپرسین ئه‌وه‌ چییه‌ وا ده‌كات سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌مو كه‌لێنه‌ی‌ بواری‌ به‌ڕێوه‌بردن، سیستم ‌و دادگه‌ریی‌، كه‌چی‌ هێشتا گه‌ل ئاماده‌ی‌ قوربانیدانه‌، گه‌نجه‌كان سنگیان قه‌ڵغانی‌ گوله‌ی‌ دوژمنانه‌؟

لێكدانه‌وه‌یه‌كی‌ بابه‌تییانه‌ بۆ ئه‌و پرسیاره‌ ئاسان نییه‌، ئه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رابردو، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ شاخ نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌و له‌حزانه‌ ورد نه‌بینه‌وه‌ كه‌ گه‌نجانێكی‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵ وه‌ك چه‌پۆكی‌ شێر به‌رانبه‌ر به‌عس ده‌وه‌ستانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ هیچ ئومێدێكی‌ ژیانیان نه‌بو، هیچ ئومێدێكی‌ ئاینده‌یان نه‌ده‌بینی‌ ته‌نها له‌ ئاسۆی‌ لوله‌ی‌ كڵاشینكۆف ‌و قومه‌ ئاوی‌ زه‌مزه‌مه‌ی‌ قه‌دیان ‌و نانه‌ ره‌قی گیرفانیانه‌وه‌ نه‌بێت، ئاسان نییه‌ تێگه‌یشتن له‌ هاوكێشه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ زیندانه‌ تاریكه‌كانی‌ ئه‌من ‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی‌ تری‌ به‌عس، بۆ ئه‌و چركه‌ ساتانه‌ی‌ ته‌نانه‌ت پۆڵاش له‌ژێر ده‌ستی‌ بێڕه‌حمانه‌ی‌ جه‌لاده‌كانی‌ به‌عسدا ده‌توایه‌وه‌، ته‌نها گه‌نجه‌كانی‌ كورد نه‌بێت به‌رگه‌یان ده‌گرت‌ و ده‌مانه‌وه‌، به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ سروشتی‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا دڵی‌ به‌هێزه‌ به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانی‌، ده‌ستی‌ به‌هێزه‌ به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانی‌، ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌توانرێت شه‌ڕ بكرێت له‌گه‌ڵ هێزێكدا كه‌ ئه‌و خۆی‌ بۆ مردن هاتوه‌؟ ئه‌و نه‌ به‌نیازی‌ ژیانه‌و نه‌ ژیانیش بونیات ده‌نێت.

هاوكێشه‌ی‌ شه‌ڕی‌ پێشمه‌رگه‌ و گه‌نج‌ و لاوی‌ كورد له‌گه‌ڵ داعش هه‌ر پێشمه‌رگه‌ خۆی‌ ده‌توانێت ته‌فسیریی‌ بكات، هه‌ر ئه‌و وره ‌و وزه‌ و ئازایه‌تییه‌ی‌ كه‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانی‌ كاتێك پێویست ده‌كات، نه‌ ته‌فسیریی‌ ئه‌م ئه‌زمونی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌ پڕ له‌ كه‌لێنه‌ی‌ هه‌مانه ‌و نه‌ ئه‌و ته‌فسیره‌ كورتبینه‌ بچوكه‌ لاوازه‌ بێ‌ هه‌ناسه‌یه‌ی‌ حیزب ده‌یكات، ئه‌مانه‌ هه‌ر خۆیانن، پێشمه‌رگه‌كان، ده‌توانن بیسه‌لمێنن كه‌ چۆن ده‌توانن بمرن بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك به‌ ئارامی ‌‌و ئاشتی‌ بژین‌ و كوردستان پارێزراو بێت؟
01/03/2015 بینین: 2556
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
كۆنگره‌ی‌ په‌روه‌رده‌‌و بایه‌خی‌ لیژنه‌ نیشتیمانییه‌كه‌...
كاری‌ رۆژنامه‌نوسان مه‌كه‌ن تكایه!...
هه‌مو رۆژێك ده‌مرین‌و زیندو ده‌بینه‌وه‌...
هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌كی‌ نوێ‌، بۆ سه‌رده‌مێكی‌ نوێ‌!...
كاره‌كانی‌ حكومه‌ت‌و گومانه‌كانی‌ خه‌ڵك...
ته‌وافوقی‌ پارێزگاكان، ئه‌رك ‌و به‌رپرسیارێتی‌ دو لایه‌نه‌كه‌...
شه‌ڕ له‌ به‌رژوه‌ندیمان نییه‌...
مه‌ترسی‌ راسته‌قینه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌سێ‌ بواردا...
ماندوكردنی‌ خه‌ڵك ‌و ئۆپۆزسیۆن، یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌ ئه‌وه‌یان ده‌وێت!...
كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و پرۆسه‌یه‌كی‌ شێواو...
بۆچی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ئه‌نجام نه‌درا؟...
ئاراسته‌ی‌ كه‌شتییه‌كه‌...
سه‌رۆك ‌و راوێژكاره‌كانی‌...
هه‌ولێر به‌ڕێگای‌ عه‌ره‌بدا...
ئایا حكومه‌ت دو گیرفانی‌ هه‌یه‌؟...
حكومه‌تی‌ شكستخواردو ناتوانێت له‌ئاست یاده‌كاندابێت ...
شكۆی‌ راپه‌ڕین‌و پێویستیمان بۆ به‌هاكانی‌...
گۆڕان دێت ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نییه‌...
ئاین له‌ كوردستان له‌ كوێی‌ ئه‌م ئاگره‌دایه‌؟ ...
مه‌مانگێڕنه‌وه‌ بۆ خاڵی‌ سه‌ره‌تا!...
بۆچی‌ حكومه‌ت په‌یڕه‌وی‌ له‌ شه‌فافییه‌ت ناكات؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...