كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و پرۆسه‌یه‌كی‌ شێواو

عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی‌


وه‌فدی‌ كوردی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ردان بۆ به‌غدا، دیسان بێ‌ پلان ‌و بێ‌ به‌رنامه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ دانوستاندنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌ڕوات ئاگای‌ له‌وه‌ نییه‌ دوێنێ‌ كێ‌ رۆیشتوه ‌و باسی‌ چیكراوه‌؟ خاڵه‌ ناكۆكه‌ سه‌ره‌كییه‌كان كامانه‌ن‌ و چه‌ندیان بونه‌ته‌ ئه‌جێندا‌و به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دیپلۆماتكاران ‌و نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا، ئه‌م پرۆسه‌ی‌ سوڵح‌و ئاشته‌واییه‌ به‌ كوێ گه‌یشتوه‌و ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ بۆ ناچێـته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌؟

كێشه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و كێشه‌ی‌ سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌شمان له‌ پارچه‌یە‌كانی‌ تردا، كێشه‌یه‌كی‌ كۆنی‌ به‌رده‌وامه‌، كێشه‌ی‌ راسته‌قینه‌ن‌و له‌ پێناو مافی‌ بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ‌و گه‌لێكدان، پێویستی‌ به‌ نوێنه‌رانی‌ به‌ پلان‌و به‌رنامه‌و كارا هه‌یه‌ له‌بواری‌ دیپلۆماسییه‌ت‌و دانوستاندندا بۆ داكۆكیكردن، پێویستی‌ به‌ به‌دواداچون‌و به‌رده‌وامیدان‌و گرتنه‌به‌ری‌ هه‌مو رێوشوێنه‌ سیاسی‌‌و دیپۆماسییه‌كان هه‌یه‌ له‌پێناو پچڕاندنی‌ به‌شی‌ زیاتری‌ مافه‌كانمان، وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ زۆرتری‌ خاك ‌و ئاومان، ئه‌م كێشه‌ گه‌وره‌یه‌ پێویستی‌ به‌ دامه‌زراوه‌ هه‌یه‌، پێویستی‌ به‌ میللیكردن هه‌یه‌ نه‌وه‌ك به‌ نوخبه‌یی‌ كردن، پێویستی‌ به‌وه‌ هه‌یه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ دانوستاندن‌و سیاسییه‌ دانوستانكاره‌كان له‌ ئاستی‌ گه‌وره‌یی‌ كێشه‌كه‌دا بن.

ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ كه‌سێك له‌ به‌غدا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌، ئه‌گه‌ر هه‌مو شتێكیش نه‌بێت له‌ به‌غدا ئه‌وه‌ به‌شی‌ گه‌وره‌ی‌ شته‌كانه‌و بڕیاری‌ سیاسی‌ له‌چوارده‌وری‌ ئه‌و ده‌خولێته‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ نوری‌ مالیكیدا، ئێمه‌ش یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك وه‌فد ده‌نێرینه‌ كوردستان، جارێك سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و جارێك سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جارێك هی‌ ئه‌م كابینه‌و جارێكتر هی‌ ئه‌ویان، وه‌فدی‌ وامان هه‌یه‌ پڕیه‌تی‌ له‌ حیزبی‌ كوردی‌، چ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵه‌و چ ئه‌وانه‌ی‌ هیچ رۆڵێكیان له‌ كوردستان نییه‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ نوێنه‌رانێكمان له‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ به‌غدا هه‌یه‌و ئه‌مانیش بۆ خۆیان دانوستانكارن‌و نوێنه‌رایه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌رژوه‌ندییه‌كانی ده‌كه‌ن، تۆ ته‌ماشای‌ ئه‌م فه‌وزایه‌ بكه‌ به‌م حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌بینرێت؟ به‌ڕاستی‌ كاری‌ دانوستان واناكرێت، پێویستی‌ به‌ یه‌كخستن‌و كۆكردنه‌وه‌و پلان ‌و به‌دواداچون ‌و دواجار به‌ئاگایی‌ میلله‌ت هه‌یه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان، پێویستی‌ به‌ دامه‌زراوه‌ییكردنی‌ ئه‌م مه‌له‌فه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌رنا ده‌یان ساڵی‌ تریش وه‌ك ئه‌م 10 ساڵه‌ی‌ رابردو به‌ڕێده‌كه‌ین‌و هیچ شتێك ناخه‌ینه‌ سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ یانزه‌ی‌ ئازار.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌بێت بپرسین وه‌فده‌كان له‌ به‌غدا چی‌ ده‌كه‌ن‌و سه‌ره‌نجامیان به‌چی‌ گه‌یشتوه‌؟ چیان بۆ كێشه‌ی‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان كردوە‌؟ مانه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان چه‌ندیان په‌یوه‌ستن به‌ سه‌رسه‌ختی‌ نه‌یاره‌كانمان‌و چه‌ندیشیان په‌یوه‌ستن به‌ ململانێی‌ نێوخۆیی‌‌و به‌شه‌ كێكه‌كه‌ی‌ حیزب‌و ئه‌ندام‌و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌؟ بۆچی‌ به‌رژوه‌ندییه‌ حیزبیه‌كان‌و پۆست‌و پله‌ ده‌وڵه‌ته‌ییه‌كان به‌ده‌ستدێن، به‌ڵام شه‌مه‌نده‌فه‌ری‌ مافه‌كانمان هێشتا له‌ وێستگه‌ی‌ یه‌كه‌میدایه‌؟

وا بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێین كێشه‌ ناكۆكه‌كانی‌ نه‌وت‌و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و مادده‌ی‌ 140 هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه‌ بنێین كه‌چی‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ پێمانده‌ڵێن لیژنه‌ دروستكراوه‌ هیچ شتێكی‌ تر له‌ ئارادانییه‌، له‌ڕاستیدا گفتوگۆو دانوستاندن هونه‌رێكی‌ گه‌وره‌ی‌ سیاسییه‌، به‌مجۆره‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد ده‌یكات ناكرێت، هه‌ر جاره‌و كه‌سێك بڕوات‌و هیچ یه‌كێكیش ئاگای‌ له‌كاره‌كانی‌ پێشخۆی‌ یان هاوڕێكه‌ی‌ ته‌نیشتی‌ نه‌بێت، كورد ئه‌گه‌ر وه‌فدێكی‌ تۆكمه‌و ده‌سته‌یه‌كی‌ دانوستانكاری‌ به‌هێزیشی‌ هه‌بێت ئه‌وسا ئاسان نییه‌ بگاته‌ ئه‌نجامێكی‌ پێویست‌و دڵخۆشكه‌ر بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیدا، ئه‌ی‌ به‌م میكانیزمه‌ شێواو و بێ‌ سه‌رو به‌ره‌یه‌ی‌ له‌ وه‌فده‌كانماندا ده‌یبینین به‌ چی‌ ده‌گه‌ین؟

10/07/2013 بینین: 2065
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
كۆنگره‌ی‌ په‌روه‌رده‌‌و بایه‌خی‌ لیژنه‌ نیشتیمانییه‌كه‌...
كاری‌ رۆژنامه‌نوسان مه‌كه‌ن تكایه!...
هه‌مو رۆژێك ده‌مرین‌و زیندو ده‌بینه‌وه‌...
هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌كی‌ نوێ‌، بۆ سه‌رده‌مێكی‌ نوێ‌!...
پێشمه‌رگه‌، تۆ ته‌فسیره‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ خۆتی‌...
كاره‌كانی‌ حكومه‌ت‌و گومانه‌كانی‌ خه‌ڵك...
ته‌وافوقی‌ پارێزگاكان، ئه‌رك ‌و به‌رپرسیارێتی‌ دو لایه‌نه‌كه‌...
شه‌ڕ له‌ به‌رژوه‌ندیمان نییه‌...
مه‌ترسی‌ راسته‌قینه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌سێ‌ بواردا...
ماندوكردنی‌ خه‌ڵك ‌و ئۆپۆزسیۆن، یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌ ئه‌وه‌یان ده‌وێت!...
بۆچی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ئه‌نجام نه‌درا؟...
ئاراسته‌ی‌ كه‌شتییه‌كه‌...
سه‌رۆك ‌و راوێژكاره‌كانی‌...
هه‌ولێر به‌ڕێگای‌ عه‌ره‌بدا...
ئایا حكومه‌ت دو گیرفانی‌ هه‌یه‌؟...
حكومه‌تی‌ شكستخواردو ناتوانێت له‌ئاست یاده‌كاندابێت ...
شكۆی‌ راپه‌ڕین‌و پێویستیمان بۆ به‌هاكانی‌...
گۆڕان دێت ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نییه‌...
ئاین له‌ كوردستان له‌ كوێی‌ ئه‌م ئاگره‌دایه‌؟ ...
مه‌مانگێڕنه‌وه‌ بۆ خاڵی‌ سه‌ره‌تا!...
بۆچی‌ حكومه‌ت په‌یڕه‌وی‌ له‌ شه‌فافییه‌ت ناكات؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...