حیساباتی‌ خیتامی‌ - 2009ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم
- خاڵه‌ لاوازه‌كان و راسپارده‌كان –

موزه‌فه‌ر هه‌مزه‌ ره‌زا



بودجه‌ی‌ په‌سندكراوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ساڵی‌ (2009) بریتی‌ بوه‌ له‌ (8,283,172) ترلیۆن دینار، بڕی‌ (5,979,834) ترلیۆن دینار بۆ بودجه‌ی‌ به‌كاربردن (ته‌شغیلی‌) ته‌رخاننكرابو، بۆ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانیش (2,302,338) ترلیۆن دینار. هه‌روه‌ها له‌ گوژمه‌ی‌ یه‌كه‌مدا بڕی‌ (212,445) دو سه‌د و دوازده‌ ملیار و چوار سه‌د و چل وپێنچ ملیۆن دینار وه‌كو ئیستحقاقی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ داهات دراوه‌ به‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ داشكاندنی‌ بڕی‌ پاره‌ی‌ لافاوی‌ (2006)، كه‌ ده‌كاته‌ (25,000) ملیار دینار داشكێنراوه‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌. ئه‌وه‌ی‌ به‌ فیعلی‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌ ته‌مویلی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كراوه‌ بریتیه‌ له‌ (8,045,727) ترلیۆن دینار.

بودجه‌ی‌ به‌كاربردن (تشغیلی‌):
ئه‌و به‌شه‌ بریتیه‌ له‌ برگه‌ی‌ (موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین – كڕینی‌ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ چاككردنه‌وه‌- باربو (أعانات)- به‌خشین (منحه‌)- سوده‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان (المنافع الاجتماعية)- خه‌رجیه‌كانی‌ تر- موڵكه‌ جێگیره‌كان (الموجودات الثابتة).

رێژه‌ی‌ زیاده‌رۆیی‌ له‌ بودجه‌ی‌ ته‌شغیلی (2009)دا ، واته‌ جیاوازی‌ له‌ نێوان په‌سندكراوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و خه‌رجكردنی‌ فیعلی حكومه‌تدا، بریتیه‌ له‌ (701,715)حه‌وت سه‌د و یه‌ك ملیار و حه‌وت سه‌د و پازده‌ ملیۆن دینار. هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌ت پاساوی‌ خۆی‌ له‌و زیده‌رۆییه‌ ده‌رده‌خات و ده‌ڵێت: خه‌رجییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌  كه‌ (موچه‌ و كڕینی‌ جلو به‌رگ و چاككردنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیل و سوته‌مه‌نی‌) ده‌گرێته‌وه‌، له‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقی‌ فیدرالدا له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق جێگیر كراوه‌، به‌لاَم له‌و سێ‌ ساڵه‌دا هیچیان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی‌ هه‌رێم، خه‌رجنه‌كردوه‌.

به‌لاَم:
1-  وه‌زاره‌تی‌ په‌یوه‌ندیدار كه‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌ پێمان ناڵێت ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ وه‌كو زێده‌رۆیی‌ خه‌رجی كردوه‌ له‌ چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ رایكێشاوه‌.
2- هه‌روه‌ها سروشتی‌ ئه‌و زێده‌رۆییه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ ته‌شغیلیدا كردویه‌تی‌ ته‌نها له‌ پێدانی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ وه‌كو ئیستیحقاقێكه‌ بۆ ئه‌وان، چڕنابێته‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت خۆی‌ زیاده‌رۆییه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌ برگه‌ی‌ كڕینی‌ شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ چاككردنه‌وه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ بودجه‌ی‌ ته‌شغیلیدا. زیاده‌رۆییه‌كه‌ش له‌و برگه‌یه‌دا بڕه‌كه‌ی‌ بریتیه‌ له‌ (74,744) حه‌فتا وچوار ملیار دینار و حه‌وت سه‌د و چل و چوار ملیۆن دینار. كه‌ ده‌بوایه‌ به‌ هۆی‌ زیاده‌رۆیی‌ له‌ بڕگه‌ی‌ (موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین)یدا، ده‌ستگری‌ له‌ بڕگه‌كانی‌ تر بكردایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تێكڕای‌ رێژه‌ی‌ زیاده‌رۆیی‌ له‌ بودجه‌ی‌ ته‌شغیلیدا كه‌ گه‌یشتۆته‌ (27,9%) له‌ كۆی‌ ئه‌و ته‌رخانكردنه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌سندی‌ كردبو، كه‌متر ببایه‌وه‌.

به‌شێك له‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌ زیده‌رۆیی حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ ته‌شغیلیدا ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ خۆی‌ كه‌ ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زۆری‌ ئه‌و نه‌سرییه‌ی‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ته‌رخان كردوه‌. تێیدا كاریگه‌ری‌ زۆریشی‌ كردۆته‌ سه‌ر هه‌لاَوسانی‌ نرخ له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمدا.  لۆژیك نیه‌ نه‌سرییه‌ی‌ وه‌زیره‌كان و راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان به‌ قه‌د موچه‌كه‌یان بێت كه‌ ئێستا به‌ پێی‌ رێنمایی‌ دارایی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كاری‌ پێده‌كرێت بێجگه‌ له‌ ده‌رماڵه‌كانی‌ بڕوانامه‌ و خێزان.

به‌شه‌كه‌ی‌ تریش له‌ به‌رپرسیاریه‌تی زیاده‌رۆیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ ته‌شغیلیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ ئه‌و كێشه‌ هه‌ڵپه‌رسێردراوانه‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان هه‌ردو حكومه‌تی‌ عێراقی‌ فیدرال و هه‌رێمدا هه‌یه‌، كه‌ ده‌بوایه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ته‌رحی‌ چاره‌سه‌ركردنه‌كانی‌ به‌پێی‌ ده‌ستور و یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقی‌ بكردایه‌ ، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ خه‌رجییه‌كانی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌ پێی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقیش له‌ هه‌ر سێ‌ ساڵی‌ ( 2007- 2008- 2009) كه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراقی‌ خۆی‌ جیگیری‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ بگرێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لاوازی‌ په‌یوه‌ندی‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌ردو په‌رله‌مان له‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌رسێردراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌ڵته‌رناتیفه‌كان.

بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان:
1- بودجه‌ی‌ په‌سندكراو بۆ پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ ساڵی‌ (2009) بریتی بو له‌ (2,303,338) ترلیۆن دینار. له‌و بڕه‌یه‌ (1,599,470) ملیار دینار به‌ فیعلی‌ بۆ پرۆژه‌كان خه‌رجكراوه‌ و بڕه‌كه‌ی‌ تریش وه‌كو پێشینه‌ دراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان كه‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ (257,419) ملیار دینار. رێژه‌ی‌ سود وه‌رگرتنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ به‌كارهێنانی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان بریتی بوه‌ له‌ (80,6%)، واته‌ به‌ رێژه‌ی‌ (19,4%) له‌و پاره‌یه‌ی‌ بۆ وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكرابو نه‌یتوانی‌ به‌ گه‌ڕی‌ بخات.

2- ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ به‌ مانای‌ ئه‌وه‌ دێت حكومه‌ت (وه‌زاره‌ته‌كان ) نه‌یانتوانیوه‌ سودی‌ ته‌واو له‌و ته‌رخانكردنه‌ وه‌ربگرن كه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان راستاندنی‌ بۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان بۆ كردوه‌. بۆیه‌ بڕی‌ (446,449) چوار سه‌د و چل و شه‌ش ملیار و چوار سه‌د و چل ونۆ ملیۆن دینار ماوه‌ته‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ سودی‌ لێوه‌ربگیرێت.

3- ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ ئیستیغلال نه‌كردنی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ ساڵی‌ (2009)، هیچ برگه‌یه‌ك و خشته‌یه‌كی‌ تری‌ حیساباتی‌ خیتامی حكومه‌ت، ئاماژه‌یه‌ك به‌و بڕه‌یه‌ نادات كه‌ وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ریان نه‌گرتوه‌ و له‌ خزینه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییدا ماوه‌ته‌وه‌، واته‌ ئه‌و بڕه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌، ونه‌. بۆیه‌ پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی‌ كاش له‌به‌ر ده‌ستی‌ حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه‌ یان به‌هه‌ر سیفه‌تێكی‌ تر، بۆچ له‌ هیچ برگه‌یه‌كی‌ حیساباتی‌ خیتامی‌ (2009) باسی‌ لێوه‌ نه‌كردوه‌.

4- حكومه‌ت له‌و حیساباته‌ خیتامیه‌دا برگه‌یه‌ك یان خشته‌یه‌كی‌ تایبه‌ت نه‌كردوه‌ به‌ ژماره‌ی‌ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان و گوژمه‌ی‌ پاره‌ بۆ ته‌رخانكراویان، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لاوازی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و پردی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئاماده‌كاری‌ حیساباتی‌ خیتامی‌ له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ ده‌رخسته‌ی‌ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان كه‌ ده‌رخسته‌یه‌كی‌ زۆر پوخته‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.

5- پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ بودجه‌دا په‌سندده‌كرێن له‌ ساڵه‌ داراییه‌كاندا بۆ جێبه‌جێ كردن، په‌رله‌مان و خودی‌ حكومه‌ت كه‌مترین چاودێرییان له‌سه‌ر هه‌ردو جۆره‌ پرۆژه‌ هه‌یه‌، له‌ چ سالێكی‌ داراییدا حكومه‌ت یان په‌رله‌مان چێكه‌كی‌- cheeked موقعی‌ له‌ نێوان پرۆژه‌ په‌سندكراوه‌كان و پرۆژه‌ جێبه‌جێكراو یان به‌رده‌وامه‌كان كردوه‌. بێگومان هیچ نه‌كراوه‌.

5- بۆچی‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌ پرۆژه‌ پێشنیار كراوه‌كانیاندا داوای‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ بۆ ده‌كه‌ن، به‌لاَم ناتوانن ئه‌و بڕه‌یه‌ وه‌به‌ربهێنن له‌ پرۆژه‌كانیان و سودی‌ لێوه‌گرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ كوردستان. وه‌لاَمه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سامانی‌ مرۆیی‌ كه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ پیشه‌یی‌ و پرۆفیشناڵ له‌ بواری‌ داڕشتنی‌ پلان و ده‌ست نیشانكردنی‌ ئه‌وله‌ویه‌تیه‌كان وجێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كان و چاودێری‌ كردنیان له‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تدا، وێنا ده‌بن، به‌ پێی‌ پێویست نیه‌. حكومه‌ت زۆر كه‌متر گرنگی‌ به‌ پێگه‌یاندنی‌ كادیره‌كانی‌ خۆی‌ داوه‌ به‌ پێی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی‌، به‌ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه‌ ستافی شاره‌زا له‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كان راهێنان پێبكات و بێكاری‌ ده‌مامكداریش ماڵی‌ ئاوا بوه‌.


01/07/2010 بینین: 1430
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
ئاسۆی‌ چاكسازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كارنامه‌كه‌ی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م ...
(99) پرۆژه‌ یاسا، دیوه‌ نادیاره‌كان، خاڵه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان...
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان...
دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و حكومه‌تی ژیر- Good Governance - ...
پێشنيارى هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (4)ى ساڵى (2006)...
سیستمی‌ حوكمڕانی‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان...
ئه‌دای‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با...
تۆخكردنه‌وه‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌...
له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بۆ سازشكردن...
راستاندنی‌ بودجه‌ی‌ 2011 و ئاراسته‌ی‌ چاكسازییه‌كان...
له‌ ده‌رخستنی‌ رێژه‌ و هێلی‌ هه‌ژاری‌ كوردستان، بۆچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بێده‌نگه‌...
په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ئۆتۆمبیل و گرفته‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان...
میكانیزمی‌ ئیشكردنی‌ ده‌زگای‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراقی‌؟...
چه‌مكی‌ هه‌ژاری‌ و چۆنییه‌تی‌ دیاریكردنی‌ هێڵه‌كانی‌...
دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چۆن له‌نێو ده‌سه‌لاَت و كۆمه‌ڵگادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌...
كاتێ‌ ئابوری‌ بازاڕ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌ ناكامی‌ پراكتیزه‌ ده‌كرێت...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...