ئه‌دای‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با

موزه‌فه‌ر هه‌مزه‌ ره‌زا

كورته‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ئه‌دای‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با/ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كوردستان
كه‌رتی‌ كاره‌با له‌ هه‌مو جۆره‌كانی‌ پرۆژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ ئه‌مساڵ 2011 به‌ركه‌وتی‌ هه‌یه‌ (په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگا - پێشنیاره‌كان – به‌رده‌وامه‌كان) به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێبینی‌ تێكڕای‌ به‌رهه‌مهێنان و تێكڕای‌ خواست له‌سه‌ر وزه‌ی‌ كاره‌با له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌و شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:

له‌ پرۆژه‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگا:
گوژمه‌ی‌ ته‌رخانكراو له‌و جۆره‌یان له‌مساڵدا 2011 بریتیه‌ له‌ 3 ملیار و 694ملیۆن و 999 هه‌زار و 938 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی‌ (20 پرۆژه‌) له‌ سنوری‌ ئیداری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و گه‌رمیان.

له‌ پرۆژه‌ پێشنیاره‌كانی2011:
رێژه‌ی‌ به‌ركه‌وتی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با ته‌نها له‌ پرۆژه‌ پێشنیاره‌كانی‌ 2011 بریتیه‌ له‌ (61.06%)، كه‌گوژمه‌كه‌ی‌ بریتیه‌ له‌ 603 ملیار و 458 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی‌ (66) پرۆژه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان:
گوژمه‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ كه‌رتی‌ كاره‌با له‌ بودجه‌ی‌ 2011ی‌ وه‌به‌رهێنان بریتیه‌ له‌ 396 ملیار و 229 ملیۆن دینار.

كه‌واته‌ كۆی‌ گشتی‌ گوژمه‌ی‌ ته‌رخانكراو له‌مساڵدا له‌ هه‌مو جۆره‌ پرۆژه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان بۆ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با بریتیه‌ له‌ 1 ترلیۆن و 3 ملیار و 381 ملیۆن دینار.

رێژه‌ی‌ داواكاری‌ (خواست) و رێژه‌ی‌ دابینكردن (معدل التولید):
- بڕی‌ خواست له‌سه‌ر وزه‌ی‌ كاره‌با به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با له‌هه‌مو هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆتایی‌ مانگی‌ حوزه‌یران (سێ‌ پارێزگا)= 1904 مێگاوات بوه‌.
- تێكڕای‌ خواست = 1618 مێگاوات.
- تێكڕای‌ دابینكراو = 1439 مێگاوات.
كورتهێنان= تێكڕای‌ خواست – تێكڕای‌ دابینكراو
1618 – 1439= 179 مێگاوات كورتهێنان.

ئێستا پاش خراپ بونه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ پێدانی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با كه‌ بۆ نمونه‌ له‌ هه‌ولێر دو وێستگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با وه‌ستاون كه‌ یه‌كێكیان 750 مێگاوات به‌رهه‌مده‌هێنێ‌، كه‌واته‌ ئه‌و ره‌نوسه‌ش ده‌بێ‌ بخرێته‌سه‌ر قه‌باره‌ی‌ كورتهێنانی‌ سه‌ره‌وه‌.

وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با به‌پێی‌ گوژمه‌ی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ له‌مساڵدا 2011 بۆی‌ ته‌رخانكراوه‌، له‌پاڵ ئه‌و مادده‌ یاساییه‌ی‌ كه‌ له‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌و جێگیركراوه‌، ده‌بوایه‌ كۆتایی‌ ئه‌مساڵ خه‌ڵكی‌ كوردستان دو جه‌ژنی‌ له‌یه‌ك كاتدا یاد بكرادابایه‌وه‌، یه‌كه‌میان جه‌ژنی‌ كۆتایهاتنی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا و دوه‌میان جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ تازه‌ی‌ 2012. به‌ڵام:

1- به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با هه‌رگیز ناتوانێ‌ ئه‌و یاده‌ دڵخۆشكه‌ره‌ رابگه‌ینێ‌، كه‌ تێیدا دۆخی‌ ئێستای‌ كاره‌با ده‌ریخست كه‌ ته‌نانه‌ت ناتوانێ‌ ئامانجه‌ ستراتیجه‌كانی‌ له‌ دانانی‌ ماسته‌ر پلانی‌ كه‌رتی‌ كاره‌با كه‌ تا ساڵی‌ 2013 كاری‌ پێده‌كرێ‌، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و ماسته‌ر پلانه‌ سه‌ركه‌وتن ناهێنێ‌ بۆچی‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ شكستی‌ ئه‌و ماسته‌ر پلانه‌ یان رێژه‌ی‌ جێبه‌جێبونی‌ ساڵانه‌ی‌ بۆ شه‌قامی‌ كوردی‌ و رای‌ گشتی‌ راناگه‌ینن، دیاره‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با، كوردستان به‌و پانتاییه‌ ده‌زانێ‌ كه‌ چاودێری‌ ئابوری‌ و شرۆڤه‌كاری‌ ئابوری‌ تێدا نیه‌!

2- ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ی‌ ئێستای‌ كاره‌باش هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ گرانبونی‌ یه‌كه‌ی‌ (وحده‌)كاره‌با كه ‌خه‌ڵكی‌ به‌تایبه‌تی‌ كه‌مده‌رامه‌تان و فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن داهاته‌ سنورداره‌كانی‌ دیكه‌ ده‌بێ‌ بۆئه‌و وه‌زاره‌ته‌ برشێنه‌وه‌ و له‌ قوتی‌ منداڵه‌كانیان ده‌بێ‌ بقرتێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ پێیه‌وه‌ رازی‌ بكه‌ن، كاره‌ساتی‌ له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌مو ئه‌و داهاته‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ ساڵانی‌ رابردودا ده‌سته‌به‌ری‌ كردوه‌ نه‌چۆته‌ نێو خه‌زینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌، ملیار دینار له‌ ده‌رخسته‌كانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ به‌ ملیۆن دینار ده‌نوسرێ‌...

3- له‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2011دا/ مادده‌ی‌ 5/ بڕگه‌ی‌ دوه‌م مادده‌یه‌ك تایبه‌تكرا به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و داهاتانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با ده‌سته‌به‌ری‌ ده‌كات له‌ كرێی‌ كاره‌با و هاوبه‌شان و له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵ وه‌كو داهات بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ هه‌ژمار ده‌كرێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پرۆژه‌كانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كاره‌با خه‌رجی‌ بكات، به‌ڵام دۆخی‌ ئێستای‌ كاره‌با ده‌ریخست كه‌ به‌ردوامبونی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌با له‌م هه‌رێمه‌دا كێشه‌ی‌ نه‌بونی‌ پاره‌ و ته‌مویل نیه‌، وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ بۆ وه‌زیری‌ كاره‌با جێده‌هێڵم!

 


15/12/2011 بینین: 1592
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
ئاسۆی‌ چاكسازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كارنامه‌كه‌ی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م ...
(99) پرۆژه‌ یاسا، دیوه‌ نادیاره‌كان، خاڵه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان...
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان...
دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و حكومه‌تی ژیر- Good Governance - ...
پێشنيارى هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (4)ى ساڵى (2006)...
سیستمی‌ حوكمڕانی‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان...
تۆخكردنه‌وه‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌...
له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بۆ سازشكردن...
راستاندنی‌ بودجه‌ی‌ 2011 و ئاراسته‌ی‌ چاكسازییه‌كان...
حیساباتی‌ خیتامی‌ - 2009ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم
- خاڵه‌ لاوازه‌كان و راسپارده‌كان –...
له‌ ده‌رخستنی‌ رێژه‌ و هێلی‌ هه‌ژاری‌ كوردستان، بۆچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بێده‌نگه‌...
په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ئۆتۆمبیل و گرفته‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان...
میكانیزمی‌ ئیشكردنی‌ ده‌زگای‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراقی‌؟...
چه‌مكی‌ هه‌ژاری‌ و چۆنییه‌تی‌ دیاریكردنی‌ هێڵه‌كانی‌...
دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چۆن له‌نێو ده‌سه‌لاَت و كۆمه‌ڵگادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌...
كاتێ‌ ئابوری‌ بازاڕ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌ ناكامی‌ پراكتیزه‌ ده‌كرێت...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...