سیستمی‌ حوكمڕانی‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان

موزه‌فه‌ر هه‌مزه‌ ره‌زا

قۆناغی‌ تاڵانكاری‌ ئه‌و قۆناغه‌ مه‌ترسیداره‌ی‌ سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردن و ئابورییه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی‌ له‌دوای‌ به‌ناو یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردو ئیداره‌ حیزبیه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌دوای‌ ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ هیچ پاساوێك به‌ده‌ست هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نه‌ما كه‌ حكومه‌تی‌ دامه‌زراوه‌یی‌ بنیات نه‌نێن، به‌ڵام كه ‌رێكه‌وتنی‌ ستراتیجی‌ له‌نێوانیان مۆركرا، تۆختر له‌پێشو، به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ درێژه‌یان به‌ حه‌ڵاڵكردن و بردنی‌ سامانی‌ گشتی دا.

سیاسه‌تی‌ رازیكردن كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ و كارگێری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا بۆ جومگه‌كانی‌ خواره‌وه‌ی‌ خۆیان بۆ ئاستی‌ فه‌رمی‌ و حیزبی شۆركردۆته‌وه‌، له‌ چه‌ندین جۆره‌ ئیمتیازاتدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بن، وایكردوه‌ سه‌رمایه‌كی‌ زۆری‌ دارایی‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌ به‌خشینه‌وه‌ی‌ پاره‌ و زیده‌رۆیكردن له‌ خه‌رجی و پاوانكردنی‌ زه‌ویوزاردا به‌ فیرۆ بڕوات. ئه‌و قۆناغه‌ی‌ ئێمه‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:

نمونه‌ 1: له‌بودجه‌ی‌ 2011 له ‌لیستی‌ پرۆژه‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگا، حكومه‌تی‌ عێراقی‌ بڕی‌ 298 ملیار دیناری‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌رخان كردبو، كه‌چی‌ كه ‌لیسته‌كه‌ هاته‌ په‌رله‌مان كه‌ ئه‌وكات شیكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌مان بۆ به‌ڕێزان لە فراكسیۆنی‌ گۆران ئه‌نجامده‌دا، كۆی‌ گشتی‌ پاره‌ی‌ خه‌رجكراو 291 ملیار دینار نوسرابو، ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مان له‌م فراكسیۆنه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كرد و ئێمه‌ش به‌راوردی‌ ئه‌و لیسته‌مانكرد كه ‌بۆ په‌رله‌مان هاتبو، ده‌ركه‌وت 7 ملیاری‌ لێقرتێنراوه‌، دوای‌ به‌دواداچونی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌، به‌رپرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ دارایی‌ ناویان ناهێنین، وتیان هه‌ڵی‌ چاپه‌.

نمونه‌ی‌ 2: له‌ پرۆسه‌ی‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ موچه‌كان كه ‌له‌پێش یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردو ئیداره‌ی‌ حیزبی‌ له‌رێگای‌ پێشێلكردنی‌ رێنماییه‌ كارگێری‌ و ئیداریه‌كان هاته‌ ئه‌نجام، له‌دوای‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ و رێك له‌ساڵی‌ 2011 دو رێنمایی‌ ده‌ركرا بۆ یه‌خستنه‌وه‌ی‌ موچه‌كان و وه‌رگرتنی‌ جیاوازیه‌كان كه‌ به‌ رێنمایی‌ ژماره‌ 1 و 25 ی‌ دارایی‌ ناسراوه‌، له‌ برگه‌یه‌كی‌ هه‌ردو رێنماییدا هاتوه‌ كه‌ ئه‌و جیاوازییه‌ پله‌ تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان ناگرێته‌وه‌، كه‌چی‌ كۆمه‌ڵێك پله‌ی‌ تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌حیساب ئه‌و به‌رێزانه‌، كاروباری‌ دارایی‌ و خه‌رجی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و جێگه‌ی‌ دڵنیایی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانن،  به‌ده‌ر له‌ هه‌ردو رێنمایی‌ هه‌ستاون ئه‌و جیاوازییه‌یان بۆخۆیان خه‌رجكردوه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ گه‌یشتۆته‌ 30 ملیۆن دینار – 40 ملیۆن دینار، به‌ڵام تاكو ئێستا سه‌دان فه‌رمانبه‌ر كه‌ پێشتر له‌ئیداره‌ حیزبیه‌كه‌ی‌ سه‌وزدا فه‌رمانبه‌ر بون، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌و جیاوازیه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، ئه‌و گرفته‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابڕدو به‌شێوه‌ی‌ دیدار باسی‌ لێوه‌ركراوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م وه‌زاره‌ته‌ پێكهێنراوه‌.

نمونه‌ 3: له‌پاڵ ئه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت هه‌مو ئه‌و بودجه‌یه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێ‌ له‌جۆری‌ به‌كارخستن و وه‌به‌رهێنان، ته‌رخانكردنی‌ بودجه‌ی‌ یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ بتوانن كاروباری‌ كارگێری‌ خۆیان به‌باشترین شێوه‌ به‌رێوه‌ببه‌ن و له‌ئاستی‌ پێویستدابن، كه‌چی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ له‌پاڵ هه‌بونی‌ ئه‌و یه‌كه‌ كارگێرییانه‌ی‌ كه‌ به‌كارێكی‌ دیاریكراو هه‌ڵده‌ستن و له‌ئه‌ستۆی‌ ئه‌واندایه‌، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیای‌ ناوخۆیی‌ و ناوچه‌یی‌ و بیانی‌ كردوه‌ گوایه‌ نه‌خشه‌رێگا و پلانی‌ دورمه‌ودا بۆیان داده‌نێن، كه‌ تێیدا گوژمه‌ی‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ زۆرجار ده‌یان ملیار ره‌تده‌كات و ناوه‌رۆكه‌كه‌شی‌ و گوژمه‌ی‌ سولفه‌ و خه‌رجكردنه‌كانیش ته‌نها ئه‌و دولایه‌نه‌ ده‌یزانن، ئه‌و دۆخه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران گرتۆته‌وه‌ تاده‌گاته‌ بچوكترین فه‌رمانگه‌ی‌ حكومه‌ت.

نمونه‌ی‌ 4: به‌پێی‌ شیكردنه‌وه‌ ئابوریه‌كان له‌ماوه‌ی‌ 6 ساڵی‌ رابڕدودا بڕی‌ 40 هه‌زار دۆنم به‌ناوی‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ دراوه‌ته‌ وه‌به‌رهێنه‌ران، ئه‌وه‌ی‌ راستی‌ بێت ئه‌وه‌ یاسایه‌ له‌ژێر سایه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ متمانه‌یان پێدراوه‌ كه‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ به‌ هه‌ناسه‌یه‌كی‌ نیشتمانیانه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن، كه‌چی‌ بونه‌ هاوكارێكی‌ باشی‌ شاباشكردنی‌ زه‌ویوزاری‌ كوردستان، به‌ڵام له‌وه‌خراپتر مه‌خابن ئێستا سیستمی‌ حوكمرانی‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ جێهێشتوه‌ و پرۆسه‌ی‌ پاوانكردن له‌لایه‌ن هه‌ردو پارتی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ زه‌ویوزاری‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌مێكه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌ و كڕین و فرۆشتنی‌ له‌سه‌ر نیه‌.

نمونه‌ی‌ 5: به‌هۆی‌ سیستمی‌ ته‌وافوقی‌ و رێكه‌وتنی‌ ستراتیجی‌، خودی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش به‌تایبه‌تی‌ سه‌رۆكاتیه‌كه‌ی‌، پرۆسه‌ی‌ چاودێكردنی‌ حكومه‌تیان به‌كاری‌ خۆی نه‌زانیوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ئێستادا ئه‌و قۆناغه‌شی‌ تێپه‌راندوه‌ و ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌ بۆته‌ ئه‌و سه‌كۆیه‌ كه‌ تێیدا به‌یاسا پاساو بۆ كاری‌ تاڵانكاری‌ هه‌ردو پارتی‌ فه‌رمانڕه‌وا ده‌هێنێته‌وه‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ بودجه‌ی‌ ساڵانی‌ 2010 و 2011 و 2012 و ژمێره‌ی‌ كۆتایی‌ 2011 به‌م هه‌مو گومانانه‌یه‌وه‌، سپیكردنه‌وه‌ی‌ داهاته‌كانی‌ نه‌وت و به‌تاڵبونی‌ سه‌ندوقه‌ درۆینه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كه ‌بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ خودی‌ ئه‌و داهاتانه‌ له‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2011 دامه‌زرابو، به‌ڵگه‌ی‌ حاشاهه‌ڵنه‌گرن.

 سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌رده‌می‌ هه‌ردو كابینه‌ی‌ 6 و7 نه‌یانتوانی‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌یسیش له‌ كه‌یسه‌ به‌رده‌وامه‌كان یه‌كلایی‌ بكه‌نه‌وه‌، وه‌كو داهاتی‌ نه‌وت – پاره‌ی‌ سوڕاوی‌ سه‌ندوقی‌ نیشته‌جێ‌ و خانه‌نشینی‌ و بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان – داهاتی‌ خاڵه‌ سنوریه‌كان و ناوخۆ له‌ باج و ره‌سم.

نمونه‌كان گه‌لێ‌ زۆرن به‌ڵام:
■حكومه‌تێك و هه‌رێمێك خاوه‌نی‌ ده‌یان دامه‌زراوه‌ بێت و سه‌دان ملیار دۆلاری‌ له‌بنده‌ست بێت، ده‌زگاكانی‌ چاودێری خودی‌ حكومه‌ت پێویسته‌ رۆڵی‌ جیدی‌ ببینین له ‌ئه‌ركی‌ خۆیاندا و له‌ گۆڕەپانی‌ كارگێری‌ و ئابوری‌ و له‌نێو خودی‌ سیستمی‌ حوكمرانی‌ ئه‌و هه‌رێمدا ئاماده‌ییان هه‌بێت، ئه‌گینا وڵات قۆناغ به‌قۆناغ پێده‌نێته‌ كاره‌ساتی‌ تری‌ كارگێری‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تر، ئه‌وه‌ ده‌بینرێ‌ قۆناغی‌ به‌تاڵانبردن له‌ ئێستادا بۆته‌ سیمای‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ ئێستا كه ‌سیستمی‌ حوكمرانی‌ له‌ هه‌رێمدا پێیدا ره‌تده‌بێت، نه‌وه‌ی‌ ئێستا و داهاتوش باجه‌كه‌ی‌ ده‌دات و دێنه‌ سه‌ر سفره‌یه‌كی‌ به‌تاڵ و یان گوزه‌ری‌ له‌سه‌ری‌ ده‌كه‌ن.

شوێنه‌واره‌ نێگه‌تیفه‌كانی‌ قۆناغی‌ تاڵانكاری‌:
■ له‌ قۆناغی‌ تاڵانیدا به‌هۆی‌ ئاماده‌نه‌بونی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ چاودێری‌ و داواكاری‌ گشتی‌، رێژه‌ی‌ ئه‌دای‌ حكومه‌ت په‌یتا په‌یتا نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌سفر و پرۆژه‌كان چ حكومی‌ بن و چ كه‌رتی‌ تایبه‌ت شكه‌ستده‌هێنن كه‌به‌بیانوی‌ جیاجیای‌ هه‌ڵبه‌سترا، پاساوی‌ بۆ ده‌هێنرێنه‌وه‌.
■ گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه‌ریه‌كدا كه‌ڵه‌كه‌ده‌بن و فشار له‌لایه‌ن زۆربه‌ی‌ چین و توێژه‌ بێبه‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ هه‌ڵكشان به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینی‌.
■ له‌م قۆناغه‌دا به‌ها و پیرۆزیه‌ نیشتمانیه‌كان سات و سه‌وداكارییان پێده‌كرێ‌ و چه‌واشه‌كردن به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ قۆناغی‌ تالانكاری‌ پێكده‌هێنێ‌.

له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ ده‌ڵێن تاراده‌یه‌كی‌ باش گه‌یشتینه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ناتوانێ‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ نوێ‌ بۆ سیستمی‌ كارگێری‌ و ئابوری‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌ست پێبكات و ئه‌و هه‌رێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دروست به‌ڕێوه‌ببات، خه‌ڵكی‌ كوردستانیش ئه‌زمونێكی‌ باشی‌ له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كان و به‌ڵێنه‌كانی‌ قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی‌ نێو گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌رگرتوه‌، نیشتمانپه‌روه‌ران و ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانهه‌وێ‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌م سته‌مه‌ ده‌رباز بكه‌ن و به‌ره‌و تاریكی‌ زیاتر نه‌ڕوات، پێنوسیان ده‌بێته‌ سه‌نگی‌ مه‌حه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ نوێ‌ له‌ حوكمرانیه‌كی‌ ته‌ندورست له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌ست پێبكه‌ین.
28/12/2012 بینین: 1817
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
ئاسۆی‌ چاكسازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كارنامه‌كه‌ی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م ...
(99) پرۆژه‌ یاسا، دیوه‌ نادیاره‌كان، خاڵه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان...
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان...
دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و حكومه‌تی ژیر- Good Governance - ...
پێشنيارى هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (4)ى ساڵى (2006)...
ئه‌دای‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با...
تۆخكردنه‌وه‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌...
له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بۆ سازشكردن...
راستاندنی‌ بودجه‌ی‌ 2011 و ئاراسته‌ی‌ چاكسازییه‌كان...
حیساباتی‌ خیتامی‌ - 2009ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم
- خاڵه‌ لاوازه‌كان و راسپارده‌كان –...
له‌ ده‌رخستنی‌ رێژه‌ و هێلی‌ هه‌ژاری‌ كوردستان، بۆچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بێده‌نگه‌...
په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ئۆتۆمبیل و گرفته‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان...
میكانیزمی‌ ئیشكردنی‌ ده‌زگای‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراقی‌؟...
چه‌مكی‌ هه‌ژاری‌ و چۆنییه‌تی‌ دیاریكردنی‌ هێڵه‌كانی‌...
دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چۆن له‌نێو ده‌سه‌لاَت و كۆمه‌ڵگادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌...
كاتێ‌ ئابوری‌ بازاڕ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌ ناكامی‌ پراكتیزه‌ ده‌كرێت...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...