تاخاوه‌ن ماڵ دزی‌ گرت دز خاوه‌ن ماڵی‌ گرت!

جه‌بار ئه‌حمه‌د

هاوڕێیه‌كم بۆی‌ گێڕامه‌وه‌ كه ‌له‌یه‌كێك له‌ شاره‌كانی‌ وڵاتی‌ ئاڵمان رۆژێكیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گشتی‌ رێكخرا بو، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌سه‌ر گۆڕێك وه‌ستا بون به‌ده‌یان كامێرامان و رۆژنامه‌نوس ئاماده‌بون چومه‌پێشه‌وه‌ و پرسیارم كرد هۆكاری‌ ئه‌و قه‌ڵه‌ باڵغیه‌ چیه‌؟ چ باسه‌؟ پێیان وتم: له‌سه‌رده‌می‌ جه‌نگی‌ جیهانیدا ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌وگۆڕه‌دا نێژراوه‌ جه‌لاد بوه‌ خه‌ڵكی‌ ئاڵمان و جوله‌كه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ چه‌وساندوه‌ته‌وه‌ ئازاری‌ داون، ئێستا نه‌وه‌ی‌ ئه‌و قوربانیانه‌ ده‌یانه‌وێت له‌گۆڕه‌كه‌ ده‌ری‌ بهێننه‌وه ‌و ئێسقانه‌كانی‌ دادگای‌ بكه‌ن، منیش فرمێسك له‌ چاوانم زاو به‌ده‌م رێگه‌وه‌ ده‌ستم كرد به‌ خه‌یاڵ كردن، بیرم ئه‌کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر رۆژێك كوردستان سه‌ربه‌خۆ بو ده‌بێت ئێمه‌ش ئێسقانی‌ ئه‌نفال چی و تاڵانچیه‌كان دادگای‌ بكه‌ین.

ئه‌گه‌ر ساتێك بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژو روداوه‌كانی‌ ئه‌نفال بهێنینه‌وه‌ یاد، هه‌مومان باش ئه‌وه‌ ده‌زانین كاره‌ساته‌ جه‌رگبڕه‌كه‌ی‌ ئه‌نفال چه‌ند قوربانی‌ مردو قوربانی‌ زیندوی‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه،‌ كه‌ حه‌ق بو مێژو له‌ ئاست ئه‌و كاره‌ساته‌دا بوه‌ستایه‌و كڕنوشی بۆ قوربانیه‌ زیندوه‌كانی‌ ببردایه‌، ئه‌و روداوه‌ له‌هه‌ر جوگرافیا و له‌هه‌ر مه‌مله‌كه‌تێك روی‌ بدایه‌ سه‌دان په‌یكه‌ر بۆ قوربانیه‌كانی‌ دروستده‌كرا، ده‌یان چیرۆك و فلمی‌ دیكۆمێنتاری‌ له‌سه‌ر ده‌رده‌كرا، ده‌یان رۆمانی‌ له‌سه‌ر ده‌نوسرا فه‌رهه‌نگی‌ تایبه‌تی‌ بۆ داده‌نرا، چه‌مك و جومله‌كانی‌ ئه‌و قوربانیه‌ زیندوانه‌ی‌ تیاڕاڤه‌ ده‌كرا، ساڵانه‌ به‌ده‌یان جار یادی‌ ده‌كرایه‌وه‌ و بكه‌رانی‌ شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌كران، هیچ جۆره‌ سازشێكیان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م هه‌رێم و له‌م نیشتمانه‌ی‌ ئێمه‌دا و له‌م جوگرافیا گۆڕستانه‌ی‌ ئێمه‌دا، كه‌ بست به‌ بستی‌ خوێنی‌ لێده‌ چۆڕێت هیچ گه‌لێك نیه‌ له‌هه‌مو جیهاندا به‌وێنه‌ی‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ ئێمه‌ به‌رداشی‌ زه‌مه‌ن هاڕیبێتی،‌ ئێسك و پروسكی‌ به‌سه‌ر یه‌كدا وردو خاش كردبێت.

لێره‌و له‌م نیشتمانه‌ بكه‌رانی‌ ئه‌و قه‌ساب خانه‌یه‌، ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌و تاوانه‌ تاڵانچیه‌كانی‌ ئه‌و تاوانه‌، حیمایه‌ یان بۆ داده‌نرێت خزمه‌تی‌ جاشایه‌تیان بۆ ده‌كرێته‌ خه‌باتی‌ سیاسی، گوایه‌ سه‌دان بگره‌ هه‌زاران پێشمه‌رگه‌یان له‌لێواری‌ مه‌رگ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌. ئه‌مانه‌ وای‌ كردوه‌ زۆر بێشه‌رمانه‌ له‌ كاناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ ئه‌و سه‌رۆك جه‌لادانه‌ ئه‌و خیانه‌تكارانه‌ خیانه‌ته‌كانیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن و به‌رگی‌ شۆڕشگێڕ له‌به‌ر بكه‌ن، چالاكیه‌كانیان ‌به‌ ئێمه‌ی‌ بفرۆشنه‌وه،‌ لێره‌ به‌رچاوی‌ دونیاوه‌ موسته‌شار شكات له‌ نوسه‌ره‌کان ده‌كه‌ن! ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیش زۆر بێباكانه‌ پشتگیری‌ لێده‌كات ده‌یان شارێته‌وه‌! سوڵته‌ی‌ قه‌زائیش ده‌خاته‌ خزمه‌تی‌ ئه‌و تاوانباره‌ گه‌لكوژه‌! بۆیه‌ لێره‌دا حه‌قیه‌تی‌ بپرسین كوا دادگاسه‌ر به‌ خۆكان؟ كوان ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌م نیشتمانه‌ به‌شامی‌ شه‌ریف ناو ده‌به‌ن هه‌مو ساتێك خه‌ریكی‌ ماكیاژكردنی‌ ده‌موچاوی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌ن؟ كوان ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دیفاع له‌ قوربانیانی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌كه‌ن؟ بۆچی‌ جه‌لاد و خیانه‌تكاره‌كان زۆر بێشه‌رمانه‌ پاساو بۆتاوانه‌ كانیان ده‌هێننه‌وه‌و كه‌س نیه‌ له‌گوڵ كاڵتریان پێ بڵێت؟ حیزبه‌ سیاسیه‌كانیش بونه‌ته‌ جێگه‌ی‌ به‌ خێوكردنی‌ ئه‌و جه‌لادانه‌و دیوه‌ خانانه‌ و سه‌رۆك عه‌شره‌تانه‌ و شتی‌ له‌وبابه‌ته‌ یان بۆ ده‌بڕنه‌وه‌ و به‌ده‌یان مه‌تره‌ زه‌وییان پێده‌ده‌ن به‌لێشاو پاره‌ ده‌خه‌نه‌ خزمه‌تیان، ئایا حه‌قی نیه‌ بڵێین: (تاخاوه‌ن ماڵ دزی‌ گرت دزخاوه‌ن ماڵی‌ گرت).
 

ئه‌مه‌وێنه‌ی‌ گۆڕی‌ ئه‌نفاله‌كانه‌ له‌ گه‌رمیان
 


02/02/2012 بینین: 1517
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
خه‌بات بۆ رزگاركردنی‌ مرۆڤ خه‌باته‌ بۆ ڕزگار كردنی‌ خۆت...
كۆنگره‌ی‌ گۆڕان ...
جیاوازی‌ نێوان سه‌ركرده‌کان...
نرخی‌ ده‌نگ...
لێدوانه‌ دژه‌كان چیمان پێده‌ڵێن؟...
پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ مالیكی‌ و مراوه‌غه‌ی‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد ...
بۆ ریش چوین سمێڵیشمان دانا...
درۆ وه‌ک پاسپۆرت...
كێ‌ به‌رپرسه ‌له‌ به ‌ئه‌كادیمی‌ كردنی‌ پرسی ئه‌نفال؟...
كێبڕكێی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا...
له‌یادی‌( 17 ) شوبات...
داهێنانێكی‌ تری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...