پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ مالیكی‌ و مراوه‌غه‌ی‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد

جه‌بار ئه‌حمه‌د

ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ مێژو بگه‌ڕێینه‌وه‌ به‌ ئاسانی‌ له‌دوتوێی‌ لاپه‌ڕه‌كانیدا ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشانه‌ هه‌ست پێده‌كه‌ین كه‌ دۆخی‌ سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا پیایدا تێده‌په‌ڕێ، به‌درێژایی‌ مێژو له‌ هه‌ر قۆناغێكدا ئه‌گه‌ر سامپڵێك وه‌ربگریت ده‌بینیت كاتێك دۆزی‌ كور نزیك به‌سه‌ركه‌وتن بوه‌ته‌وه،‌ ئه‌وا پوازێك له‌ خۆمان بوه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا یارییه‌كه‌ی‌ تێكداوه‌ ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بوبێت تیایدا، پشكی‌ شێری‌ به‌ر نه‌كه‌وتبێت وه‌ك ده‌ستكه‌وتی‌ شه‌خسی‌، ئه‌گه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌وه‌ سه‌یری‌ دۆخی‌ سیاسی عێراق بكه‌ین و‌ بیده‌ینه‌ به‌ر نه‌شته‌ری‌ توێكاری‌ و شیكارێكی‌ بابه‌تی‌ بۆ بكه‌ین ده‌بینین بۆچونی‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ درزێكی‌ گه‌وره‌ی‌ تیادایه‌ و هه‌ریه‌كێك له‌م دو هێزه‌ سیاسیه‌ بگریت. خه‌ریكی‌ لێكردنه‌وه‌ی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ كێكی‌ سیاسیه‌ بۆ خۆی، كه‌سیان به‌رژه‌وه‌ندی‌ میله‌تیان ناوێت!

ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ مێژویان بگه‌ڕێینه‌وه،‌ به‌ئاسانی‌ ئه‌و خاڵه‌ به‌دی‌ ده‌كه‌ین و ‌له‌ سیاسه‌ت و ستراتیژیاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه،‌ ئه‌وه‌تانێ‌ هه‌ریه‌كێكیان له‌ به‌رانبه‌ر مالیكیدا به‌ جۆرێك بیرده‌كه‌نه‌وه،‌ یه‌كێ به‌شه‌یتان و ئه‌ویتر به‌ڕه‌حمان ناوی‌ ده‌هێنن، لایه‌كیان له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌یه‌! لایه‌كه‌ی تریش له‌زاری‌ سكرتێره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌بێژێت ئه‌گه‌ر زه‌ختم لێبكه‌ن ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه‌، ئاماده‌یه‌ دڵی‌ مالیكی‌ له‌ خۆی‌ نه‌ڕه‌نجێنێت، به‌ڵام هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌م میله‌ته ‌بخاته‌ ئه‌و یارییه‌ سیاسییه‌وه‌ به‌لایه‌وه‌ گرنگ نه‌بێت، چونكه‌ له‌یادیان چوه‌ خوێنی‌ ئه‌و هه‌مو كوڕه‌ كورده‌ی‌ كه‌له‌نێو ژوری‌ زیندانه‌كاندا یان له‌ شه‌وه‌ زه‌نگه‌كاندا به‌ كوشتیاندان له‌ژێر دروشمی‌ بریقه‌داردا.

لێره‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ جه‌وهه‌ریه‌ بكرێت لێیان كاتێك واز ده‌هێنن به‌ ده‌ست به‌تاڵی‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه،‌ چیتان بۆ دایكی‌ شه‌هیدان هێناوه‌ به‌دیاری‌؟ بۆچی‌ ئه‌م ره‌شوڕوته‌ ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌، ئه‌م قوربانیانه‌ دیسان ده‌كه‌نه‌وه‌ قوربانی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ شه‌خسییه‌كانتان؟ بۆیه‌ لێره‌دا باشوایه‌ ئه‌گه‌ر ناتوانن ببنه ‌براگه‌وره‌و رێگه‌ نه‌ده‌ن برا بچوكه‌ كانیشتان ببنه‌وه‌ قوربانی‌، یان رێگه‌ چۆڵ بكه‌ن باخه‌ڵكی‌ تر بێته‌مه‌یدان. چونكه‌ ئێوه‌ هه‌میشه‌ به‌پێی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆتان بیرتان كردوه‌ته‌وه‌، هه‌ركامتان بگریت له‌گه‌ڵ ستراتیژو به‌رژه‌وه‌ندی‌ دراوسێیه‌ك بیرده‌كاته‌وه‌ بۆچونه‌كانی‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن، له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵ بۆ متمانه‌و نامتمانه‌ ده‌ده‌ن، هه‌وڵبده‌ن كه‌ركوك بگێڕنه‌وه‌ باوه‌شی‌ كوردستان، هه‌وڵ بده‌ن ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بهێننه‌وه‌ سه‌ر خاكی‌ كوردستان، ئێسكی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفال له‌ عه‌رعه‌ره‌وه‌ بهێننه‌وه‌ ئیتر واز له‌و یارییه‌ بێ ئه‌نجامه‌ بهێنن كه‌ خۆشتان نازانن به ‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كێ‌ كۆتایی‌ دێت؟ كێ‌ براوه‌یه‌ تیایدا؟ وه‌رن مه‌هێڵن سنوره‌كانی‌ كوردستان بۆَمباران بكرێن؟ مه‌هێڵن چی‌ دی‌ له‌ ئێران و توران گه‌نجانی‌ كورد توندی‌ زیندانه‌كان بكرێن، هه‌ڵبواسرێن و له‌سێداره‌ بدرێن، وه‌رن كه‌لێنه‌كانی‌ بوجه‌ پڕبكه‌نه‌وه ‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ژیان و گوزه‌رانی‌ هه‌ژارانه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌رن خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌ش به‌م خه‌ڵكه‌ خێر له‌ خۆنه‌دیوه‌ بكه‌ن، مالیكی‌ هه‌ر خۆتان به‌خێوتان كردو كردتان به‌و مالیكییه‌ی‌ هه‌ریه‌كێكتان به‌جۆرێك و ‌له‌فۆڕمێكدا وه‌سفیده‌كات، لای‌ یه‌كێكتان شه‌یتانه‌و لای‌ ئه‌وی‌ ترتان ره‌حمانه‌.


23/06/2012 بینین: 1312
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
خه‌بات بۆ رزگاركردنی‌ مرۆڤ خه‌باته‌ بۆ ڕزگار كردنی‌ خۆت...
كۆنگره‌ی‌ گۆڕان ...
جیاوازی‌ نێوان سه‌ركرده‌کان...
نرخی‌ ده‌نگ...
لێدوانه‌ دژه‌كان چیمان پێده‌ڵێن؟...
بۆ ریش چوین سمێڵیشمان دانا...
درۆ وه‌ک پاسپۆرت...
كێ‌ به‌رپرسه ‌له‌ به ‌ئه‌كادیمی‌ كردنی‌ پرسی ئه‌نفال؟...
كێبڕكێی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا...
له‌یادی‌( 17 ) شوبات...
تاخاوه‌ن ماڵ دزی‌ گرت دز خاوه‌ن ماڵی‌ گرت!...
داهێنانێكی‌ تری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...