بۆ ریش چوین سمێڵیشمان دانا

جه‌بار ئه‌حمه‌د

 
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبویه‌وه‌ كه ‌گوایه ‌نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق داوای‌ كڕینی‌ فڕۆكه‌ی‌ (ئێف 16) كردوه‌! بۆ پاراستنی‌ گه‌لی‌ عێراق له‌و روبه‌ڕو بونه‌وانه‌ی‌ كه ‌به‌رۆكیان ده‌گرێت، هه‌رجاره‌و به‌ بیانویه‌ك! ‌كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تیرۆر له‌ عێراقدا، ئه‌مه‌ش پاساوێكی‌ باش بو بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان قایل ببن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌.

ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه بۆ به‌رگرتن به‌و مامه‌ڵه‌ی‌ نێوان نوری‌ مالیكی‌ و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوبێت حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ترسی ئه‌وه‌ی‌ لێنیشتبێت كه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ مالیكی‌ جارێكی‌ تر شانۆگه‌ری‌ گه‌وره‌ دیكتاتۆری‌ پێشو دوباره‌ بكاته‌، ببێته‌ مۆته‌كه‌ی‌ سه‌رسنگی‌ كوردان، به‌هۆی‌ ئه‌م پاساوه‌وه‌ بو سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كه‌وته‌ خۆ و بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ربه‌ست دروست بكات نه‌هێڵێت ئه‌و فڕۆكانه‌ له ‌ئه‌مه‌ریكاوه‌ بگه‌نه‌ عێراق.

له‌م پێناوه‌شدا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بڕیاریدا كه‌ سه‌ردانێكی‌ ئه‌مه‌ریكا بكات. ئه‌وه‌بو بارزانی‌ به‌هه‌مو هێزی‌ دیبلۆماسی خۆی‌ روه‌و ئه‌مه‌ریكا كه‌وته‌ڕێ، بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و خه‌ونه‌ی مالیكی‌ هه‌ره‌س پێ بهێنێت، به‌و ئومێده‌ی‌ نه‌هێڵێت مالیكی‌ به‌وخه‌ونه‌ شاراوه‌یه‌ی‌ بگات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق كه ‌له‌ ئێستادا به‌ڕێز تاڵه‌بانیه‌ پاڵپشتێكی‌ گرنگی‌ شاراوه‌ی‌ مالیكیه‌! هه‌مو هه‌وڵكانیشی‌ خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ قایل بكات تاوه‌كو متمانه‌ بداته‌وه‌ به‌ نوری مالیكی‌ له‌ تازه‌ترین روداویشدا ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ پێشكه‌ش به‌ بارزانی‌ كردوه‌ گوایا ئه‌و هیچ شتێكی‌ نیه ‌له‌سه‌ر نوری‌ مالیكی‌، ئه‌م دۆخه‌شی‌ پێ خۆش نیه ‌به‌وبیانوه‌ی‌ عێراق به‌دۆخێكی‌ هه‌ستیاردا ده‌ڕوات بۆیه‌ تاڵه‌بانی‌ هه‌مو هه‌وڵی‌ خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆهێوركردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان هه‌ر تاوناتاوێك پێشنیاری‌ دانیشتنێك ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه‌‌ كاریگه‌ره‌كانی‌ ناو ره‌وشی سیاسی‌ عێراق، كه‌ خۆیا له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ و سه‌درو جه‌عفه‌ریدا ده‌بیننه‌وه‌، به‌پێی‌ بۆچونی‌ شاره‌زایان و چاودێرانی‌ سیاسی تاڵه‌بانی‌ هه‌میشه‌ گره‌و له‌سه‌ر شتی‌ گه‌وره‌ ده‌كات، له‌و بڕوایه‌دایه ‌ده‌توانێت ئه‌م گره‌وه‌ش به‌رێته‌وه‌ بۆیه ‌هه‌مو هه‌وڵی‌ خۆی‌ خستوه‌ته‌گه‌ڕ.

پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدا تاڵه‌بانی‌ و بارزانی‌ خاوه‌ن رێكه‌وتنی‌ ستراتیژین، بۆچی‌ هه‌ریه‌ كێكیان له‌به‌ره‌ یه‌كدایه‌؟ بۆ كوردستان ده‌كه‌نه‌ مه‌یدانی‌ ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان مالیكی‌ خۆیان كه‌له‌لای‌ خۆیانه‌وه‌ به‌پێی‌ بینینی‌ خۆیان خۆیان به‌ده‌مڕاستی‌ كورد ده‌زانن؟ ئایا بارزانی‌ هۆكارێكی‌ دیاری‌ كراوی‌ هه‌یه‌ بۆئه‌و به‌گژاچونه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌ یان هه‌رده‌ یه‌وێت هێزی خۆی ‌نیشانی‌ هه‌مو دونیای‌ عه‌ره‌بی بدات، كه‌ ده‌توانێت به‌بڕیاره‌كانی‌ به‌غدا بڵێ‌ نه‌خێر؟ یان بارزانی‌ ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی‌ ئه‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ هه‌وڵێكدا ویستی‌ چه‌ك بكڕێت، به‌ڵام پێیان نه‌فرۆشت، چونكه‌ داوای ره‌زامه‌ندی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقیان كرد؟ چما هه‌رێم خاوه‌نی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ خۆی‌ نیه‌؟ ئه‌ گه‌ر بارزانی‌ به‌م میتۆدو پێودانگه‌ ئه‌وتانه‌ی‌ دژ به‌ مالیكی‌ خستبێته‌ سه‌ر روپه‌ڕی‌ رۆژنامه‌كان و به‌رده‌م رای‌ گشتی‌ ئه‌وا ئه‌م ناكۆكیه‌ی‌ نێوانیان ده‌چێته‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ شه‌خسیه‌وه‌! بۆیه ‌تاڵه‌بانی‌ پشتگیری‌ ناكات! بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژاردوه‌ نابێته‌ ته‌ره‌ف ده‌نا ئه‌گه‌ر بارزانی‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی‌ به‌ڕاستی‌ له‌پێناو دروست نه‌بونه‌وه‌ی‌ دیكتاتۆریه‌ته‌ ئه‌وا ئه‌ركی‌ هه‌مو كوردێكه‌ پاڵ پشتی‌ بێت. ئه‌گه‌رنا ده‌بێت ملكه‌چی‌ بڕیاره‌كانی‌ به‌غدا بێت وه‌ك هاوپه‌یمانه‌كه‌ی‌ كه ‌تاڵه‌بانیه‌.

لێره‌وه‌ باش وایه‌ ئه‌وه‌ به‌بیر سیاسیه‌كانمان بهێنینه‌وه‌ كه‌ ساویلكه‌یی خۆیانه‌ كه ‌مالیكی‌ بوه‌ته‌ ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كورد ده‌كات ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ وه‌ك میلله‌تی‌ كورد ده‌مانتوانی‌ ببینه‌ هه‌وێنی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ كوردی‌ و كوردستان جیابكه‌ینه‌وه‌ له‌و عێراقه‌ی‌ كه‌ هه‌میشه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ ژێرده‌ست بوین و له‌ كێكی‌ سیاسیدا به‌شمان نه‌بوه‌ و نیه،‌ به‌درێژای‌ مێژو گه‌ر سه‌یر بكه‌ین كوردان هه‌ر خه‌ریكی‌ توله‌مار به‌خێوكردن به‌ن تاوه‌كو ئه‌و ماره‌یان لێبوه‌ته‌ ئه‌ژدیهاو له‌ ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵیكێشاوین ئه‌نفالی‌ كردوین كیمیابارانی‌ كردوین زمانی‌ كوردی‌ یاساغ كردوه‌ قه‌تڵ و عامی‌ كردوین، ئه‌وه‌تا به‌به‌رچاوی‌ دونیاوه‌ كوردستانی‌ سوریا بوه‌ته‌ دۆزه‌خی‌ كوردان له‌ جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ هه‌مو جۆره‌ سوكایه‌وتیه‌كمان پێده‌كرێت، كورد ناچار به‌جێهیشتنی‌ زێدی‌ خۆیان ده‌كرێن، كه‌ چی‌ حكومه‌ته‌ كوردیه‌كه‌ی‌ له‌مه‌ڕ خۆمان ناتوانێت گڕوگاڵیش بكات ده‌نگ به‌رز كاته‌وه‌ و ‌ئه‌مه‌ریكاش پشتی‌ تێكردین! كاتێك رۆیشتین بۆ ریش بۆلای‌ سمێڵیشمان دانا و خه‌ونه‌كه‌ی‌ مالیكیشیان هێنایه‌ دی‌، فڕۆكه‌ (ئێف 16) كانیان بۆنارد.
01/06/2012 بینین: 1226
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
خه‌بات بۆ رزگاركردنی‌ مرۆڤ خه‌باته‌ بۆ ڕزگار كردنی‌ خۆت...
كۆنگره‌ی‌ گۆڕان ...
جیاوازی‌ نێوان سه‌ركرده‌کان...
نرخی‌ ده‌نگ...
لێدوانه‌ دژه‌كان چیمان پێده‌ڵێن؟...
پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ مالیكی‌ و مراوه‌غه‌ی‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد ...
درۆ وه‌ک پاسپۆرت...
كێ‌ به‌رپرسه ‌له‌ به ‌ئه‌كادیمی‌ كردنی‌ پرسی ئه‌نفال؟...
كێبڕكێی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا...
له‌یادی‌( 17 ) شوبات...
تاخاوه‌ن ماڵ دزی‌ گرت دز خاوه‌ن ماڵی‌ گرت!...
داهێنانێكی‌ تری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...