كۆنگره‌ی‌ گۆڕان

جه‌بار ئه‌حمه‌د


ئاشكرایه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ك هه‌مو هێزێكی‌ سیاسی ماوه‌ماوه‌ پێویستی‌ به‌ كۆنگره ‌و كۆنفرانسه‌ بۆ نوێبونه‌وه‌ و به‌خۆداچونه‌وه ‌و گۆڕانكاری‌ له ‌نه‌خشه ‌و پرۆگرام و سیاسه‌تی‌ ستراتێژی‌ ئه‌و هێزه‌دا، ئه‌مانه‌ سیمای‌ حیزبی زیندون و په‌ره‌پێده‌ری‌ ئه‌و فۆرمه‌ له‌ حیزبایه‌تین كه‌ جیاوازه‌ له‌ هێز شكڵیه‌ ته‌قلیدیه‌ كانی‌ تر.

ئەوەش رونه‌ كه‌ كادرانی‌‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ و فه‌زایه‌كی‌ تره‌وه‌ نه‌هاتون، تا به‌دوربن له‌ هه‌ندێك ململانێ‌ سیاسی‌ و تێكۆشان و هه‌وڵدان بۆ گرتنه‌ده‌ستی‌ پۆست و پله‌وپایه،‌ ‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێكهاته‌یه‌كی‌ زۆر جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌هه‌ر هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی‌ تر، بیركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ به‌جۆرێكه‌ تائێستاش پله‌یه‌كی‌ دیاریكراو نیه‌ كه ‌تایبه‌ت به ‌خێزانێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان تیره‌ و تایفه‌ و خێڵێك یان چینێك یان توێژێك بێت، هیچ چین و توێژێكیش له‌ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا فه‌رامۆش نه‌كراون، چونكه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ته‌نیا موڵكی‌ كه‌سێك و لایەنێک نیه‌، ئاشكراشه‌ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا كێشه‌كانی‌ بگه‌یه‌نێته‌ به‌ڕێز رێکخه‌ری‌ گشتی‌ و نه‌ریتی‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌شه‌ كه‌ ناتوانێت به‌ته‌نیا بڕیار بدات، به‌ڵكو پرس و راوێژ ده‌كات، ئه‌مه‌ش بنه‌مای‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌ بۆ سیاسه‌تكردن، ‌ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ وه‌ك هێزه‌كانی‌ تر له‌ كۆنگره‌ و كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردن ناترسێت، چونكه ‌كه‌س نیه‌ بیه‌وێت نه‌ریتی‌ قۆرخكاری‌ پیاده‌بكات پله‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ و باڵا له‌ناو ئه‌و هێزه‌دا هه‌ڵسوڕاوه‌، ته‌نیا جڤاتی‌ نیشتمانی‌ نه‌بێت، كه ‌ئه‌وانیش وه‌ك خزمه‌تكاروان و به‌شێکیان بە هه‌ڵبژاردنێكی‌ شه‌فاف و ئازاد چونه‌ته‌ ئه‌و پێگانه‌، بۆ خزمه‌ت نه‌ك بۆپاره‌ و ده‌ستكه‌وت.

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌یه‌تی‌ كه‌ ببه‌سترێت هەمو به‌هیواین گۆڕانكاری‌ گرنگ دور له‌ نه‌ریتی‌ هێزێكی‌ ته‌قلیدی‌ و كلاسیك ئه‌و كۆنگره‌یه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، ‌نوسه‌ران و چالاكوانانی‌ سیاسی ده‌نگی‌ به‌هێزی‌ ناو ئه‌و كۆنگره‌یه‌بن و ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌ش به‌چاوێكی‌ تیژ و‌ به‌عه‌قڵێكی‌ دیموكراتی‌ سیاسی‌ نوێ‌ سیاسه‌تی‌ نوێی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ دابڕێژن، ره‌خنه‌ ببێته‌ میكانیزمێكی‌ گرنگی‌ ئه‌و كۆنگره‌یه،‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌ بتوانن زۆر راشكاوانه‌ به‌بێ هیچ دودڵی‌ و ترسێك كه ‌له‌ناو هێزه‌كانی‌ تردا هه‌یه‌ و به‌دیده‌كرێت له‌ كۆنگره‌ و كۆبونه‌وه‌كانیاندا ره‌خنه‌ و پێشنیاره‌كانیان بخه‌نه‌ڕو و به‌گیانێكی‌ برایانه‌ بچنه‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌،‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان گرنگه ‌و به‌درۆخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئەوانەیە كه‌ پێیانوابو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ناتوانێت كۆنگره‌ ببه‌ستێت، چونكه‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ رابردویه‌كی‌ هێنده‌ جوانی‌ نیه‌ له‌ناو حیزبە‌ سیاسیه‌ كوردیه‌كاندا، ئه‌وان هه‌مو له‌ كۆنگره‌ و هه‌ڵبژاردن و كۆنفرانس ده‌ترسن، چونكه‌ هه‌میشه‌ به‌ ناخۆشی‌ و دۆڕانی‌ تیمێك و سه‌ركه‌وتنی‌ تیمێكی‌ تر كۆتای‌ هاتوه‌، چاوەڕێین کۆنگرە هێزێكی‌ نۆی‌ ببخشێته‌ گۆڕان.
18/12/2013 بینین: 2267
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
خه‌بات بۆ رزگاركردنی‌ مرۆڤ خه‌باته‌ بۆ ڕزگار كردنی‌ خۆت...
جیاوازی‌ نێوان سه‌ركرده‌کان...
نرخی‌ ده‌نگ...
لێدوانه‌ دژه‌كان چیمان پێده‌ڵێن؟...
پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ مالیكی‌ و مراوه‌غه‌ی‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد ...
بۆ ریش چوین سمێڵیشمان دانا...
درۆ وه‌ک پاسپۆرت...
كێ‌ به‌رپرسه ‌له‌ به ‌ئه‌كادیمی‌ كردنی‌ پرسی ئه‌نفال؟...
كێبڕكێی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا...
له‌یادی‌( 17 ) شوبات...
تاخاوه‌ن ماڵ دزی‌ گرت دز خاوه‌ن ماڵی‌ گرت!...
داهێنانێكی‌ تری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...