كێبڕكێی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا

جه‌بار ئه‌حمه‌د

له‌ بیست ساڵی‌ رابردودا كاتێك ئه‌م هێزانه‌ی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانی‌ باشور له‌ململانێدا بون بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونیان له‌ناوچه‌كه‌دا، هیچ كاتێك هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئه‌م هێزانه‌مان نه‌بینی‌ واز له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهێنێت بیدات به‌ یه‌كێكی‌ تر یان ركابه‌ره‌كه‌ی‌ ته‌نانه‌ت ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیشیان قبوڵ نه‌ده‌كرد، بۆیه‌ هه‌میشه‌ كوردستانی‌ باشور ببو به‌ گۆڕه‌پانی‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانیان، هه‌ڵگیرساندنی‌ شه‌ڕی‌ نێوانیان ئه‌زمونی‌ حكومه‌تی‌ ففتی‌ به‌ ففتی‌ نیشانه‌یه‌كی‌ دیارو به‌ڵگه‌یه‌كی‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه ‌هیچكامیان ناتوانن یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن.

هه‌مو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان هه‌مو توانایه‌كیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ تاوه‌كو زۆرترین پشكیان به‌ربكه‌وێت له‌كێكی‌ سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه،‌ له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین شه‌ڕیان دروستكردوه‌ له‌نێوان خۆیاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ زۆرترین به‌شی‌ ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر لایه‌كیان له‌و شه‌ڕه‌ شكستی‌ هێنا بێت ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی‌ و به‌بێ شه‌رم ده‌ستی‌ بێگانه‌ی‌ گرتوه‌و هێناویه‌تیه‌ ناو گۆڕه‌پانه‌که‌و هاوكاری‌ لێوه‌رگرتوه، مۆدێلی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ سیاسه‌تكردن بۆته‌ ئه‌خلاقی‌ سیاسی، هه‌موان په‌یڕه‌وی‌ لێده‌كه‌ن هیچ هێزێك تا ئێستا ناتوانێت ئه‌ویتر قبوڵ بكات نه‌ریتی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌رۆك هێزانه‌ ئه‌گه‌ر هیچ هێزێك له‌پشتی‌ نه‌بێت، هه‌ر یه‌كێكیان بیه‌وێت داهێنانێكی‌ تازه‌ دروست بكات و پیشانی‌ جه‌ماوه‌ری بدات كه‌ به‌ بڕوایه‌كی‌ ته‌واوه‌وه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ قبوڵ ده‌كات، هه‌ست به‌پیری‌ و به‌ساڵاچونی خۆی بكات، ئه‌وه‌ ئه‌ركێكی‌ پیرۆزه‌و ده‌بێت هه‌مومان ده‌ست خۆشیان لێبكه‌ین، به‌ڵام پرسیارێك هه‌یه‌ ئه‌ویش زه‌مه‌ن وه‌ڵامی ده‌داته‌وه،‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و سه‌ركرده‌و سه‌رۆك هێزه‌ی‌ ده‌یه‌وێت ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه ‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر چه‌واشه‌ بكات و بیه‌وێت ئه‌مه‌شمان وه‌ك خه‌باتی‌ شاخ‌ پێ بفرۆشێته‌وه‌و دیسانه‌وه‌ به‌ سه‌دان و هه‌زاران ملیۆن بخوات به‌و بیانوه‌، ئه‌وا لای‌ رون بێت خه‌ڵكی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی‌ نوێ ده‌توانێت په‌رده‌ له‌ڕوی‌ ئه‌و فێڵه‌ سیاسیه‌ هه‌ڵبماڵێت و درك به‌وه‌ بكات، كه‌ ئه‌مه‌ش نابێته‌ نه‌ریت بۆ سیاسییه‌كان ته‌نها مه‌به‌ستیان چه‌واشه‌كاریه‌و هیچی‌ تر.

به‌هه‌ر حاڵ هه‌ركامێك له‌م دو ئه‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ پشت ئه‌و ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌وه‌ بێت ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ده‌بینین، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ دێته‌ شوێنی‌ بتوانێت گۆڕانكاری‌ بكات له‌ناو شوێنكه‌وتوانی‌ ئه‌و هێزه‌داو‌ له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌و كاریگه‌ری‌ ئه‌وانه‌ی‌ پێش خۆیدا بێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئیمان به‌و دۆخه‌ بێنێت كه ‌روبه‌ڕوی‌ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها فڕێدانی ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئیسلامی‌ و ئۆپۆزیسیۆن و سه‌ركرده‌و سه‌رۆكێكی‌ عیلمانی‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر روپه‌ڕی‌ رۆژنامه‌و میدیاكان، هه‌ر جۆرێك بێت ده‌ركه‌وتنی‌ ئاسۆیه‌كی‌ رونه‌و هه‌واڵێكی‌ دڵخۆشكه‌ره،‌ به‌مه‌رجێك خۆیان و خێزان و خێڵه‌كه‌یان له‌ناو هه‌ره‌می‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدا یان لانیكه‌م هێزه‌كه‌ی‌ خۆیاندا نه‌مێنن، ته‌نها ئه‌گه‌ر پێویست بو له‌كاتێكدا پرسێكی‌ گورگانه‌یان پێ بكرێت، ده‌نا ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌یان و‌ دانانی‌ هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاتیان له‌دوای‌ خۆیان ده‌چێته‌ سنوری‌ چه‌واشه‌كاریه‌وه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروست ناكات، چونكه‌ هه‌ركاتێك بیانه‌وێت ئه‌وان دێنه‌وه‌ ناو هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان و كاریگه‌ری ده‌بێت وه‌ك هه‌مو جارێكی‌ تر.

روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ یان نه‌هێشتنی‌ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بینێته‌وه‌، له‌وه‌ ده‌چێت بۆ حیزبێكی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ وه‌ك یه‌كگرتو ئاسایی‌ بێت، به‌ڵام بۆ حیزبێكی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ وه‌ك (ی‌.ن.ك) تۆزێك ئه‌سته‌مه‌ و له‌وه‌ ناچێت به‌ ئاسانی‌ سكرتێره‌كه‌ی‌ بتوانێت خۆی‌ له‌و ئالوده‌بونه‌ یان په‌تای‌ ده‌سه‌ڵات دابڕێنێت و ئه‌وه‌ قبوڵ بكات، كه‌ هه‌یمه‌نه‌و كاریگه‌ری‌ نه‌مێنێت و ئاسه‌وار جێنه‌هێڵێت له‌ناو ریزه‌كانیاندا.


31/03/2012 بینین: 1664
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
خه‌بات بۆ رزگاركردنی‌ مرۆڤ خه‌باته‌ بۆ ڕزگار كردنی‌ خۆت...
كۆنگره‌ی‌ گۆڕان ...
جیاوازی‌ نێوان سه‌ركرده‌کان...
نرخی‌ ده‌نگ...
لێدوانه‌ دژه‌كان چیمان پێده‌ڵێن؟...
پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ مالیكی‌ و مراوه‌غه‌ی‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد ...
بۆ ریش چوین سمێڵیشمان دانا...
درۆ وه‌ک پاسپۆرت...
كێ‌ به‌رپرسه ‌له‌ به ‌ئه‌كادیمی‌ كردنی‌ پرسی ئه‌نفال؟...
له‌یادی‌( 17 ) شوبات...
تاخاوه‌ن ماڵ دزی‌ گرت دز خاوه‌ن ماڵی‌ گرت!...
داهێنانێكی‌ تری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...