ره‌نگ و ئاوازی جیا

چیا عه‌باس

جاران، به‌ تایبه‌ت له‌ ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلولدا، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداریی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانیان ده‌كرد به‌یه‌ك ره‌نگ و ئاواز كورد بوین. به‌یه‌ك نیه‌ت وئامانج ئاگری نه‌ورۆزمان له‌ سه‌ربانی ماڵان و كۆڵانی شاره‌كان و لوتكه‌ی چیاكاندا ده‌كرده‌وه‌، به‌یه‌ك نیاز و مه‌به‌ست ده‌بوین به‌ پێشمه‌رگه‌ وئه‌ندامی حزب و رێكخراوه‌كان. هه‌ر هه‌موومان ده‌سه‌ڵاتمان ئیراده‌ و باوه‌ڕمان بوو. هه‌ر هه‌موومان تامه‌زرۆی بینینی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بێگه‌ردی منداڵێكی كوردی بێ ترس بووین، په‌رۆشی خوێندنگا و بۆرییه‌كی ئاو و عه‌مودێكی كاره‌با و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی ساده‌ و رێگایه‌كی خۆڵی چه‌وڕێژكراو بوین له‌ گوند و هه‌واره‌كانی كوردستان. به‌یانیان له‌ خوێندنگا ریز ده‌بوین و به‌یه‌ك ده‌نگی به‌رز و دلێر و به‌ ئاوازێكی هه‌ڵقوڵاو له‌ ناخی دڵه‌وه‌ "خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی" و "ده‌می راپه‌ڕینه‌" و "ئه‌ی ره‌قیب" و سروده‌كانی ترمان ده‌ووته‌وه‌. به‌یه‌ك جۆر سۆز و شه‌وقه‌وه‌ گوێمان راگرتبوو بۆ هه‌ر هه‌واڵێك كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان پێببه‌خشێت. بۆ یه‌ك مه‌به‌ست سزای خائینان و جاشه‌كانمان ده‌خواست. 

جاران دنیا نه‌دیده‌ و كه‌م خوێنده‌وار و مافخوراو و گه‌مارۆدراو بوین. دوژمنه‌كانمان ئه‌تكیان ده‌كردین، ده‌یان كوشتین، زینده‌ به‌چاڵیان ده‌كردین، بێ هۆ و به‌هۆ ده‌یان خزانینه‌ ناو زیندان و ره‌وانه‌ی مه‌نفایان ده‌كردین. خاوه‌نی ته‌لار و ماشێن و كۆمپیوته‌ر وگه‌ڵا و ده‌فته‌ره‌ دینار نه‌بوین، دڵسۆز و به‌وه‌فا بوین بۆ خێزان و دۆست‌و ده‌ر‌ودراوسێمان،  زمانی بیانییمان ته‌نها "یه‌س و نۆی ئینگلیزی بوو"، هه‌موو كورد خاوه‌نی چه‌ند كه‌سایه‌تی و رۆشنبیرێك بوو له‌ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا.

جاران به‌و هه‌ژاری و ساده‌یی و دابڕاندن و زوڵمه‌ زۆره‌ی له‌سه‌رمان بوو له‌ ناخماندا خاوه‌نی مه‌زنترین سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوین، یه‌كڕیز و پاك و به‌وه‌فا بوین، له‌ كارو كرده‌وه‌ماندا راستگۆو خۆڕاگربوین و گوێمان له‌یه‌كتر ده‌گرت. ئه‌وسا خه‌ڵكانێكی ساده‌وخۆش باوه‌ڕبوین. كه‌لتور و فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی جوتیار كارو كاریگه‌ریی سروشت و یاساكانی له‌سه‌رمان هه‌ڵسوكه‌وتمان و بۆچونه‌كانمانی دیاری كردبوو، به‌واته‌یه‌كی تر خۆش باوه‌ڕبوین، باوه‌ڕمان به‌پاكی و په‌یمان و برایه‌تی و كاروكرده‌وه‌ی چاك و پیاوانه‌ هه‌بوو. ئه‌م كه‌لتوره‌ خۆشه‌ویستییه‌كی بێئه‌ندازه‌ی له‌ ده‌روونماندا بۆ خاكه‌كه‌مان خوڵقاندبوو، سروشتی ئه‌و خاكه‌ش له‌به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستیماندا دۆستێكمان بوو، حه‌شاری ده‌داین و نان و ئاوی پێده‌به‌خشین وگه‌رما و سه‌رمای وه‌رزه‌كانی ژیانمان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌برده‌سه‌ر. به‌كورتی و كوردی خه‌ڵكانێكی پاك و رۆمانتیك بوین و به‌و شێوه‌یه‌ كوردایه‌تیمان ده‌كرد و كڵپه‌ی كوردستان یا نه‌مان ده‌روون و جه‌سته‌مانی به‌تینه‌وه‌ ده‌وروژاند. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی راوبۆچونی جیاوازمان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌ستمان له‌ یه‌خه‌ی یه‌كتر گیرنه‌ده‌كرد و به‌كه‌مین نه‌بوین له‌یه‌كتر و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر به‌ته‌نگی یه‌كتره‌وه‌ ده‌هاتین.

رێ له‌ گۆڕانكارییه‌كان ناگیرێت، به‌ڵام براوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵیاندا بگونجێنێت و پره‌نسیپه‌كان و ره‌سه‌نیه‌تی خۆی بپارێزێت. سه‌ره‌تاكانی چه‌پ و ماركسیزم و شیوعیه‌ت كارامه‌ له‌ناوماندا گه‌رایان دانابوو، كاریگه‌ریی سۆشیال ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی هاوڕا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ كوردیشدا قیتكردبوه‌وه‌. یه‌كێك له‌ ره‌نگدانه‌وه‌كانی ئه‌م هێزه‌ داگیركه‌رانه‌ی مێشك و باوه‌ڕمان له‌كه‌كردنی پاكی و رۆمانتیكی و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانمان و به‌شێكی خه‌سڵه‌ته‌ ره‌سه‌نه‌ كورده‌وارییه‌كانمان بوو. 

هه‌ندێكمان بوین به‌ته‌ته‌ری خواستی داگیركه‌ران و هه‌ندێكی ترمان بوین به‌ ده‌روێش و كۆیله‌ی ئیتۆپیایه‌كی خه‌یاڵ‌ پڵاوانه‌ و ئه‌وه‌ی ماشه‌وه‌ كه‌وتنه‌ نێو به‌رداشی شه‌ڕ و ململانێ و نامۆبوون. یه‌كه‌م گورزی خوێناوی ئه‌م ده‌رده‌ كوشنده‌یه‌ مه‌لای و جه‌لالی بوو. ئه‌مه‌ ئاكامێكی سروشتی عه‌قڵیه‌تی نه‌خۆشی ناره‌سه‌ن و له‌كه‌داره‌ بوو كه‌ له‌خۆی و میلله‌ته‌كه‌ی هه‌ڵگه‌ڕابوه‌وه‌و خۆی و كوردیشی كردبوه‌ ده‌سكه‌لای ده‌رودراوسێ و دوژمنانی. 
 
عه‌قڵیه‌تی نه‌خۆش هێورترین ده‌سته‌واژه‌یه‌ بۆ وه‌سفكردنیان، چونكه‌ رابووردویه‌ك و نه‌فه‌س و ویستێكی ساكار و پاكیان به‌پاساوی سیاسی و فیكری و جیاجیاوه‌ گۆڕیه‌وه‌ به‌ سات و ئانێك و ئاینده‌یه‌كی پر كۆیله‌یه‌تی و خۆفرشتن و خۆكوشتن. لێره‌وه‌ ترازاندنی راسته‌قینه‌ ده‌ستی پێكردو به‌ دوو ده‌نگ و ره‌نگ و ئاواز نه‌شیدی نه‌ورۆزمان ده‌وت و به‌ دوو نیه‌ت و مه‌رام و ئامراز كوڕ وكچی كوردمان ره‌وانه‌ی توونی مه‌رگ ده‌كرد. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ك كورد نه‌مابوینه‌وه‌، یا كوردی ئه‌ملا بوین یا كوردی ئه‌ولا. 

دوژمنه‌كانمان ژیرانه‌تر ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ‌ ده‌كردین، دركیان به‌و راستیه‌ كردبوو كه‌ سه‌رانی كورد خۆیان به‌هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو و درێژخایانه‌وه‌ نابه‌ستن و به‌كه‌مترین شتیش قایل ده‌بن. چونكه‌ بزوتنه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی به‌ دوژمن گه‌مارۆدراو بوو و بێدۆست بوو كرابوه‌ گۆڕه‌پانی ململانێ و كاری سرفی حزبایه‌تی و فیكری و له‌ ره‌وره‌وه‌ی راستی خۆی لادرابوو. 

دانوستاندن و رێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ دوژمن، ئه‌گه‌ر له‌ ناچاریشه‌وه‌ بوبێت، هه‌میشه‌ كورد دوا قسه‌ی تێدا نه‌كردوه‌ و مۆركردن وئیمزاكانیشی به‌ گومان ودوودڵییه‌كی زۆره‌وه‌ كراون. سه‌یره‌ سه‌رانی كورد به‌درێژایی ئه‌و مێژوه‌ چاویان له‌ هێزی ده‌ره‌كی ناحه‌ز و داگیركه‌ر بوه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌مان. وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان به‌خاوه‌نی مه‌سه‌له‌كه‌ نه‌زانیبێت. به‌م جۆره‌ بۆ چوار ساڵ‌ چاوه‌ڕوان بوین دڕنده‌ترین دوژمنمان مافه‌كانمان بسه‌لمێنێت.   

رۆژ هات ورۆژ به‌ڕێچو، سه‌دان هه‌زار كورد وێڵی شاخ ودۆڵی كوردستان و ئه‌و دیو سنووره‌كانی بوون. ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی ره‌فتار و هه‌ڵه‌كانی كوێخاكانی شۆڕشه‌وه‌ هه‌ندێك  له‌ خه‌سڵه‌ته‌ پاك و بێگه‌رده‌كانی نه‌ته‌وایه‌تیمان لێته‌كی بوو، به‌ڵام میلله‌ت هه‌ر رازی بوو به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی شۆڕش ئه‌مجاره‌ ده‌روازه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌شدارمان بۆ واڵاكاته‌وه‌. ئه‌مجاره‌ش كار له‌كار ترازاو به‌هۆی عه‌قڵیه‌تی خۆشباوه‌ڕی و ئه‌جری پیاوه‌تی و وه‌فاداری وه‌همییه‌وه‌ چاومان له‌ راستیه‌كان نوقاندبوو تا رۆژێك "هاوپه‌یمان و دۆسته‌" ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌مان به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ شای ئێران و سه‌دام كۆتایی به‌ خه‌ونه‌كه‌مان هێنا. 

 رۆژ هات و رۆژ به‌ڕێچو، كڵپه‌ی شۆڕشێكی نوێی به‌تین و گه‌رمی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ڕابه‌رایه‌تی چه‌پڕه‌وی خه‌ونه‌كانمانی زیندوو كرده‌وه‌. بۆیه‌كه‌م جار بیروڕای بیانی و نامۆ به‌ كه‌لتور و ئایینمان بوونه‌ سوته‌مه‌نییه‌كی شۆڕشی هه‌ڵساندنه‌وه‌، ره‌نگه‌ له‌ بێ ئومێدیدا په‌نامان بۆ بردبێت، له‌ شاخه‌كان و چه‌ند كه‌سێك له‌م دنیا گه‌وره‌یه‌دا زیاتر دۆستمان نه‌بوو و كه‌س به‌ ده‌نگمانه‌وه‌ نه‌ده‌هات جگه‌ له‌چه‌ند بازرگانێكی سیاسی له‌ وڵاتانی دراوسێ و هه‌روه‌ها چه‌پ و جۆره‌كانی چه‌پڕه‌وی مۆده‌یه‌كی شۆڕشه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بوون و كاریزماو كاریگه‌ری وه‌همی هه‌بوو. بۆیه‌كه‌م جار له‌سه‌ر خاكی خۆمان دوو شۆڕش به‌رپابوو، به‌ناو بۆ هه‌مان ئامانج و به‌كرده‌وه‌ دژ به‌یه‌كتر. سه‌یره‌ میلله‌تێك زوڵملێكراو و تووشی گه‌وره‌ترین شكستی بوبوو و دابه‌شكراو و نوقمبووی خه‌ڵتانی خوێن بتوانێت شۆڕشێكی هه‌ڵساندنه‌وه‌ به‌رپا بكات و خاوه‌نه‌ ویراسیه‌كانی شۆڕشی شكست شۆڕشی دژی به‌رپا بكه‌ن. هه‌مان سه‌ركرده‌كانی پێشوو، هه‌ندێكیان له‌ چیاكانی كوردستانه‌وه‌ و ئه‌وانی تر له‌ پشت سنووره‌كانی كوردستانه‌وه‌ وانه‌ نوێیه‌كانی شۆڕشه‌كانیان فێرده‌كردین. له‌م دوو شۆڕش و شه‌ڕه‌دا هه‌زاران رۆڵه‌ی كوردی نه‌به‌رد و به‌جه‌رگ كرانه‌ قوربانی.

زۆر ساویلكه‌ و خۆش باوه‌ڕ بووین كه‌ به‌ ته‌پڵی هه‌مان لێده‌ری هه‌ڵپه‌ڕین. شۆڕشی نوێ بۆ هه‌ندێك له‌ كاره‌كته‌ره‌كانی مانای به‌رگری له‌ مانی میلله‌تێك بوو و بۆ هه‌ندێكی تر كوشتنی یه‌كتر بوو، مانای چاوبازی بوو له‌گه‌ڵ‌ دوژمن، مانای كۆیله‌یه‌تی و سواڵ و سه‌ده‌قه‌ی سه‌رده‌می ئه‌و كاته‌ بوو. ئه‌و سه‌ركردانه‌ باش دركیان به‌ راستییه‌ك كردبوو كه‌ ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ ئه‌زیه‌تی كوردیان داوه‌و ئه‌وه‌نده‌ كوردیان به‌یه‌كتر كوشتوه‌و هۆكاری له‌ده‌ستدانی زۆر له‌ خه‌سڵه‌ته‌ ره‌سه‌نه‌كان بوون بۆیه‌ لایان وابوو پێویسته‌ كورد به‌ بیری هاورده‌و به‌ڵێنی زل وحه‌ماسی عه‌قیده‌وه‌ جارێكی تریش دوای خۆیان خه‌ن، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ حزبی كوردی نه‌یوو ماركسی نه‌بێت و داوای به‌هه‌شتی سۆشیالیزم نه‌كات و له‌ روانگه‌ی یاساكانی شۆڕش وعه‌قیده‌ی داخراوه‌وه‌ بانگه‌وازی دیموكراتیه‌ت وعه‌داله‌تمان ده‌كرد. ئه‌وان ته‌نها خۆیان و چه‌ند جانتایه‌ك دینار وتمه‌ن و دۆلار و چه‌ند چه‌كێكیان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. چه‌ند جه‌ندرمه‌یه‌ك و پیاوانی ئیتلاعات و موخابه‌راتی عامه‌یان ده‌ناسی. به‌داخه‌وه‌ سه‌ركه‌وتووبون له‌ چه‌واشه‌كردنی ده‌یان هه‌زار كورد كه‌ به‌ ناوی كوردایه‌تی و له‌ رۆحیه‌تێكی پاكی كوردایه‌تییه‌وه‌ شه‌ڕ بۆ ئه‌و كوێخایانه‌ بكه‌ن. ئه‌مه‌ ره‌وایه‌تی خه‌بات و نیه‌ت پاكی و فیداكاری ئه‌و قاره‌مانانه‌ ناسریَِته‌وه‌ كه‌ به‌هیوای ئه‌و ئاینده‌ گه‌شه‌داره‌ شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تی و پیرۆزییه‌تی كوردایه‌تیان به‌ خوێنیان ده‌پاراست و شه‌ڕێكی ره‌وای دڕنده‌ترین دوژمنیان له‌مێژووی میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌كرد. 

تراجیدیایه‌كی كورد هه‌میشه‌ له‌وه‌دا بوه‌ بواری هه‌ڵبژاردنی بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌. له‌نێوان دوژمن و شۆڕش به‌ هه‌موو ره‌نگ وجۆره‌ سه‌ركرده‌كانییه‌وه‌ بواری هه‌ڵبژاردنمان نه‌بوو. بێده‌نگی وبێلایه‌نی به‌پێی كه‌لتور و فه‌لسه‌فه‌مان مانای كه‌وتن له‌ پیاوه‌تی و شه‌رمه‌زاری بوو، خۆخستنه‌ لای به‌ره‌ی دوژمن مانای خیانه‌ت و رووڕه‌شی و به‌شداری شۆڕش و یا  كۆمه‌ككردنی مانای سه‌روه‌ریی و رووسپیه‌تی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و هه‌موو چه‌وتی و گوناهانه‌ی به‌ناوی ئێمه‌ و شۆڕشه‌وه‌ له‌لایه‌ن كوێخاكانییه‌وه‌ ده‌كران. 

دوای هه‌ره‌س، بێ ئومێدی، شۆڕشی هه‌ڵساندنه‌وه‌ و دژه‌كه‌ی، دوای ترازان و كاڵبونه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته‌ ره‌سه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی جاش و خائین و خۆفرۆشمان زۆر بوو، مناوه‌راتی سیاسی بێسه‌رو شوێنمان زۆر بوو، هه‌ر رۆژێك گرێبه‌ستێكی هاوسه‌ری سیاسیمان له‌گه‌ڵ‌ لایه‌كدا خه‌تم ده‌كرد. ئه‌م هه‌موو لادان و به‌دكارییانه‌ به‌بۆچوونی
" مۆدێرنی"  سیاسییه‌كانمان پاساوی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و جیۆپۆلیتیكی هه‌بوو، به‌ڵام گه‌رای ئه‌و نه‌خۆشی و لادانانه‌ له‌ زه‌لكاوی عه‌قیده‌تی چه‌وت و نامۆ و پراكتیزه‌كردنی خۆفرۆشی و خۆكوشتن و كۆیله‌تیدا سه‌ریان هه‌ڵهێنابوو. ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌جیا و به‌شه‌ڕ به‌ناوی راست و چه‌په‌وه‌ ده‌كرا له‌ دوائه‌نجامه‌ سیاسییه‌كاندا هه‌روه‌ك یه‌كبوون، و له‌هه‌مووشی سه‌یرتر دواكات چه‌پ و راست له‌یه‌كدا توانه‌وه‌ و میلله‌تیش چه‌واشه‌ بوو و راستی خۆی له‌چه‌پی جیا ناكاته‌وه‌. تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌مه‌ خه‌سڵه‌تێكی زیندوه‌ له‌ عه‌قڵیه‌تی سیاسی كورددا.       

رۆژ هات و رۆژ به‌ڕێچوو، كورد ئاواره‌ بوو له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی و له‌و دیو سنوره‌كانه‌وه‌. پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ تا توانییان خۆڕاگرییان كرد و شه‌ڕی كیمیاوی و ئه‌نفالیان كرد و به‌رگرییان له‌ ره‌شو وڕوتی میلله‌ته‌كه‌مان كرد. كوردستان سه‌رتاپا وێران كرابوو. كوێخاكانمان ره‌عیه‌ت و گوندیان به‌جێهێشتبوو و سه‌رقاڵی دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی خۆیان و ده‌وروبه‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. 

دوژمن له‌گه‌ڵ‌ هاویشتنی دوا تیری كه‌وانه‌كه‌ی چاڵی مردنی بۆخۆی هه‌ڵكه‌ند. به‌شێك له‌ پیاوه‌ ره‌سه‌نه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن و سازدانی مه‌زنترین راپه‌رین بوون. راپه‌ڕینێك چاك و خراپی كورد به‌رپایان كرد و له‌ ئاكامدا به‌ یه‌ك نه‌فه‌سی و یه‌ك ده‌نگییه‌وه‌ راپه‌رین زۆر سه‌ركه‌وتوو بو.

دواتر كه‌ میلله‌ت كۆڕه‌وی كرد و هه‌موو دنیا ویستی به‌هانای كورده‌وه‌ بێت، ته‌وقی دابڕان و گه‌مارۆ شكا، ئا له‌م ساتانه‌دا كوێخا سیاسییه‌كانی كورد وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان وه‌ك نامۆیه‌ك به‌ مه‌سه‌له‌ی میلله‌ته‌كه‌یان ره‌فتاریان كرد و هه‌ر خه‌ریكی عه‌ریزه‌ و مۆر و ئیمزا و ماستاوچیه‌تی بوون بۆ دوژمن. له‌سه‌رگه‌رمی راپه‌ڕین و هه‌ناسه‌ی ئازادیدا كورد چاوی له‌و راستیانه‌ داخستبوو و هه‌ر زۆر به‌په‌له‌ تراجیدیاكانی مێژووی له‌یاد كرد. لێره‌شدا كورد بواری هه‌ڵبژاردنی نێوان ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌بوو، تامه‌زرۆی ئازادی و رزگاربوون بو له‌سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌دا.

وه‌ك نه‌ریت وعاده‌تی پێشوو  و له‌ كاتێكدا دوژمن لاواز و گه‌مارۆدراو په‌ككه‌وتوو بوو، له‌باتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له‌ بۆ كورد بقۆزینه‌وه‌، هه‌ستاین به‌ هه‌ڵگیرساندنی خه‌ستترین شه‌ڕی یه‌كتر كوشتن. ئه‌مجاره‌ پاساوی عه‌قیده‌ و ده‌ره‌به‌گایه‌تی وعه‌میل و جاشایه‌تیمان نه‌بوو. شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ شه‌ڕی پول وده‌سه‌ڵات بوو، تابوری پێنج له‌ناو ناخماندا ره‌گیان داكوتیبوو و تا ده‌هات ئاگره‌كه‌یان ده‌گه‌شانه‌وه‌. ئه‌مجاره‌ش هه‌ر زۆر ساویلكه‌ و نه‌فام بوین. هه‌زاران رۆڵه‌ی كورد كرانه‌ قوربانی هیچ. كاتێك ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕ ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ بارێكی خراپتر له‌ پێش هه‌ڵگیرساندنی مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر هه‌ڵه‌ بوین. هه‌رچۆنێك بێت ئاشتییان به‌سه‌ردا سه‌پاندین، خوانه‌خواسته‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌بوایه‌ ره‌نگه‌ تائێستا یه‌كترمان ته‌واو كردبوو. ئه‌مجاره‌ش به‌هه‌مان لێده‌ری ته‌پڵه‌كان كه‌وتینه‌ جۆش و هه‌ڵپه‌رین، هه‌رچۆنێك بێت بێشه‌ڕی باشتره‌ له‌ بێكاری. كورد هیوایه‌كی زۆر كۆنی لا بوژایه‌وه‌، ئه‌مجاره‌ له‌ ساویلكه‌یه‌تیمان نه‌بوو، كورد هوشیار بوو و تێده‌گه‌یشت كه‌ هێزێكی زۆر زه‌به‌لاحی بێ ره‌حم ئه‌و جۆره‌ ئاشتییه‌ی ده‌ویست و پیاو نه‌بوو ره‌دی قسه‌ی بكاته‌وه‌. 

رۆژ هات و رۆژ به‌ڕێچوو، ئه‌و زه‌به‌لاحه‌ سه‌دامی له‌ناوبرد، مه‌ترسی گه‌وره‌ نه‌ما و ئێمه‌ش سه‌رقاڵی خۆمان بوین. پاره‌ وه‌ك ئاوی به‌لوعه‌ ده‌هات، هیوای میلله‌ت به‌ بنیاتنانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكرده‌وه‌ خه‌ونێكی ره‌وای خۆی بوو. ئه‌مجاره‌ ته‌پڵ لێده‌ره‌كان لایان باش بوو هه‌ر هه‌موومان به‌ ئاوازێكی هاوبه‌شیان سه‌ما بكه‌ین. سه‌یره‌ شایه‌ر جارجار به‌خشیش ده‌به‌شێته‌وه‌ بۆ بینه‌ره‌كان. 

له‌ئه‌نجامی ئه‌م مێژوه‌ سیاسییه‌مان كورد خۆی له‌ هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی داخراوی ته‌نگدا حه‌شارداوه‌. ئه‌مجاره‌ فكری داگیركه‌ری كوشنده‌ی عێراقچیه‌تی و دیموكراتیه‌تی عه‌مامه‌ به‌سه‌ر و فیدرالیه‌تی له‌چه‌شنی ره‌وتی سه‌در  و ئه‌نجوومه‌كانی سه‌حوه‌ سه‌رودڵی باڵا ده‌سته‌كانی كوردی گرتوه‌. ئه‌مجاره‌ هه‌ر هه‌موومان ده‌زانین كه‌ خێری یه‌ك فلسی قه‌ڵبیش له‌وه‌ ناكرێت. كورد جارێكی تر له‌ بێشكه‌ی ساوایی نیوسه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر ده‌لاوێنرێته‌وه‌و وه‌ك توتی به‌گوێماندا ده‌خوێنن كه‌ ئه‌و هێزه‌ زه‌به‌لاحه‌ی نان و حورمه‌تی ماڵه‌كه‌مانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌دوا ئاكامدا به‌هه‌شتێكی كاپیتاڵیزمان بۆ ده‌خوڵقێنێت. هه‌روه‌ك هه‌مان یۆتۆپیاكه‌ی چه‌پی سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رۆیشتوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ره‌نگی به‌هه‌شت سوور نابێت. نازانم شایه‌ره‌كانمان ئێمه‌ به‌ ساویلكه‌ ده‌زانن یا له‌ ساویلكه‌یه‌تی ئێمه‌دایه‌ ئه‌وان ئاوا ره‌فتارمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، یا ره‌نگه‌ هه‌ردوو زه‌مینه‌ی ئه‌م درۆ زله‌ بن. 

ئێستا خۆمان حوكمی خاكه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌رپرسی شاره‌كانمان كوره‌كانی شۆڕشه‌كانمانن، خۆمان یاسا ونیزام ساغ ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ پاره‌ به‌ ده‌فته‌ر و بلۆك و بگره‌ زۆر قه‌به‌تر هیچ كه‌میمان نیه‌، ئێستا خاوه‌نی نه‌ك ته‌لار به‌ڵكو شاره‌كانی خه‌ون و ئاره‌زووین، نوێترین جۆری ماشێن به‌ده‌ست منداڵه‌ هه‌رزه‌كاره‌كانمانه‌وه‌ دادوبێدادیه‌تی، هه‌رچی ته‌كنۆلۆجیای سه‌رده‌مه‌ بۆ ئێمه‌ش ره‌وایه‌، خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار مۆبایل و كوردی نیشته‌جێیین له‌ هه‌موو سوچ و قوژبنێكی دنیادا و ئێستا یه‌س ونۆی ئینگلیزی وه‌ك زه‌ڵاته‌ی لێهاتوه‌. ده‌روازه‌كانی دنیا بۆ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و مێژووه‌مان وه‌ك ده‌رگای مزگه‌وتییان لێهاتوه‌. و.....و .... له‌ژماردن نایه‌ن. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م هه‌موو شته‌دا كه‌چی خاوه‌نی خۆمان نین، هه‌ست ناكه‌ین ئه‌و خاكه‌ هی ئێمه‌یه‌ و بوین به‌ كۆسمۆپۆلیتێكی سه‌رلێشێواو. ئاره‌زو و حه‌زه‌كانمان خۆیان خزانۆته‌ ناو فیكر و شته‌ داگیركه‌ره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا. فیكری به‌ره‌ڵڵایی و لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كی كوشنده‌. پاكی جاران، وه‌فاداری و برایه‌تیمان بونه‌ته‌ زمانی جنێوو هه‌ڕه‌شه‌و و چاوسوركردنه‌وه‌ له‌یه‌كتر. كار وابڕوات شانازی باوباپیرانیشمان ده‌كه‌ینه‌ قوربانی ده‌فته‌رێك دۆلار و مۆنیكا و عه‌لوجێك. 

به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ده‌نگ و ئیراده‌یه‌كی  هه‌ڵقوڵاو له‌ ره‌سه‌نیه‌تی مێژوومانه‌وه‌ ده‌بیسترێت و له‌كاردایه‌، ده‌نگ و ئاوزای جیاوازی ئه‌مان ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی بۆی له‌دایكبووین ئه‌ویش كوردبوونێكی سه‌ربه‌رز وره‌سه‌ن وكه‌م بژی و كه‌ڵ‌ بژی.


29/05/2008 بینین: 9977
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
به‌ناوی گۆڕانه‌وه‌ ... یا به‌ رۆحیه‌تی گۆڕان؟...
بارزانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن...
گۆڕان و یه‌کێتی به‌ره‌وکوێ؟...
وێڕای جیاوازیه‌کانی گۆڕان و یه‌کێتی...
چۆن سه‌رۆکێکمان پێویسته‌؟...
ئه‌گه‌ر مام جەلال بتوانێت ...
نیو سه‌ده‌ نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی...
بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟...
نوێنه‌رانی کورد و قه‌یرانه‌کان‌ ...
شه‌ڕی داعش... چۆن؟...
بۆچی داعش په‌لاماری کوردستانیدا؟...
کورد له‌داوی دڵه‌ڕاوکێی ئه‌مەریکادا...
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌...
چه‌ند جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن؟‌...
ئایا گۆڕان په‌له‌ی کردوه‌؟...
گۆڕان و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی...
چاوه‌ڕوانی چی بین له‌ رێکه‌وتن؟...
گۆڕان... گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا!...
سلێمانی و هاوسه‌نگی هێز...
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم...
گۆڕان و پارادۆکسی حوکمڕانی...
میحنه‌تی کورد و ده‌ربازبون ...
تارمایی رێکه‌وتنی ستراتیژی...
هیتله‌ره‌که‌ی‌ ئیسلام...
یه‌کێتی... تاکه‌ی به‌م شێوه‌یه‌؟...
پارتی و یه‌کێتی له‌ ته‌رازوه‌که‌ی داعشدا...
چۆن مامه‌ڵه‌ی گو‌رگه‌ بۆره‌که‌ بکه‌ین؟...
ئایا ئه‌مه‌ ناچاریه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غداد؟...
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی به‌رده‌م کورد...
مه‌راق و خه‌مه‌کانی بارزانی...
داوێنی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد؟...
راگه‌یاندنێکی خۆپه‌رستانه‌ له‌ شه‌ڕکردنی داعشدا...
سه‌رۆک کۆمارێکی بێ شانس...
ناڕه‌زایه‌تی له‌ گۆڕان... بۆچی؟...
سه‌ربه‌خۆیی به‌ئیجازه‌ی ده‌ستور...
ده‌وڵه‌تی کوردی نێوان ده‌ڵه‌مه‌یی و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدا...
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی...
به‌ڵێ کاک نه‌وشیروان ''تاکڕه‌وه‌''...
داعش منداڵێکی لاسار له‌ گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا...
کورد له‌به‌رده‌م دو‌ڕیانێکدا...
ئێران چی لێمان ده‌وێت؟...
بۆ یه‌کێتی واده‌کات؟...
ته‌وقه‌کانی سه‌ر سلێمانی و رێگه‌چاره‌؟...
ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌ هه‌مو ره‌نگه‌کان بده‌م؟...
کزبونی ئه‌ستێره‌ی یه‌کێتی... بۆچی؟...
عه‌مره‌کاران‌ لەنێوان‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌دا...
کورد و زه‌لکاوه‌که‌ی مالیکی...
گۆڕان و هزری نه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان...
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی...
یه‌کێتیه‌کی خنجیلانه‌...
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا...
گۆڕان له‌ سه‌نگی مه‌حه‌کدا...
برینه‌کانی یه‌كێتی و عشقێکی پڕوکاوه‌...
گۆڕان و ئیرسی مام جەلال...
گۆڕان و ئیرسی حوکمڕانی پێشو...
بۆچی و چۆن گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات؟...
ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له‌ حوکمڕانیدا...
کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ چاوڕوانی گۆدۆدا...
گۆڕان و پارتی و دڵته‌نگبوه‌کان...
گۆڕان و کۆتایی قۆناغێك...؟...
سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات...
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی...
هه‌رێم لە پاشکۆی تورکیادا ...
وه‌ستان به‌یه‌که‌وه‌ و که‌وتن به‌ته‌نیا...
پاش ده‌نگدان؟...
پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن...
حوکمڕانی ترس...
سێرکی نه‌ته‌وه‌یی...
خه‌ون و شه‌ڕه‌ شیرینه‌کان...
نه‌ترسان له‌ مێژو...
بۆ پارتیه‌کان...
پارتی بۆ وا ده‌کات؟...
ده‌ستوری ده‌ستی دو...
سیاسه‌ت و ده‌ستور: زیمبابۆ و کوردستان...
سیاسه‌تی (ده‌سکه‌ گوڵه‌که‌ی) ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی...
دید و هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ حوکمڕانی بارزانی‌...
دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌کان...
وه‌همی چاکسازی و سه‌رابه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن و داتاشینی ده‌سه‌ڵات‌ ...
بودجه‌ و به‌قاڵی...
تارماییه‌کانی په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل...
له‌ ماڵئاوایی ئه‌مساڵدا، وانه‌یه‌ک بۆ منداڵانی شاره‌که‌م...
(ئه‌میره‌که‌ی) میکافیلی یا(پاشاکه‌ی) هۆبیس؟...
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ن... مالیکی بۆخۆی راست ده‌کات...
ئێران و بارزانی...
هه‌رێمێکی‌ ره‌ش و سپی...
تارماییه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم...
رێکه‌وتنی سێپته‌مبه‌ر و ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی‌ ...
کوردستان، ته‌کساسێکی نوێی نه‌وتچیه‌‌ ئه‌مەریکیه‌کان...
نه‌وت فرۆشێکی گه‌ڕۆک...
مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان...
36+ ؟...
گۆڕان و به‌رپرسیاریه‌تی...
بارزانی بۆ وایکرد...
ئەم دۆخە بەرەو کوێ؟...
بەڕێزان و متمانە...
گرێبەستی سیاسەت و مۆراڵ لە باشوری کوردستان...
پێش داڕماندن...
کارنامەی بارزانی و هزری نەتەوەییمان...
دیلێماکەی بارزانی...
جارێکی تر تاڵەبانی و بارزانی و مالیکی...
لە سلێمانییه‌وه‌ -2-...
لە سلێمانیەوە ...
گۆڕان بەرەو کوێ؟...
کورد و قەیرانی شیعە و سوننە...
تاڵەبانی و بارزانی، دو روی یەک دراو...
سەقامگیری و ئارامی و مەترسیەکان...
مەملەکەت تەنها بە پاشا بەڕێوە ناچێت...
کورد له‌ نێوان مەرجەعیەتی کوردستان و نوێنەرایەتی بەغدا...
ئیمپراتۆریەتێک لەسەر خۆڵەمێش... یا ...؟...
مالیکی، شەبەحەکەی ئێران...
گۆڕان و هاوسەنگی هێز لە کوردستان...
پەتای ئێرانی و......
نزای دانوستان...
دوانەی ستەمکاری لە کوردستان: هێز و دەسەڵات ...
کردار شەرتە، ئەمما چ کردارێک؟...
میدیای حیزب لەنێوان جادوگەری و پەیامی یەزدانیدا...
ناسنامە و شەرعیەت لە گێژاوی قەیراندا...
تاڵەبانی و پشکی لەم قەیرانەدا...
سوتاندنی رۆما و سلێمانی...
سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت...
ئایندەیەکی نادیار...
شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و ستەمکارەکانی ئەمڕۆ...
ئەم دو سەرکردەیە و مێژو و ئێستا...
منداڵە یاخیبوەکان...
دەسەڵات لەبەردەم نابوتی سیاسیدا...
خۆپێشاندانەکان لەنێوان لوتکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا...
قەیران و ئاغاکانی دیموکراسیەت...
نەدەبو گۆڕان......
ئایا گۆڕان و دەسەڵات دەگەنە ئەنجامێک؟...
پێگەی کورد لە سیاسەتی ئەمه‌ریکادا...
ئێمە ته‌نها فریشتە نین...
دەسەڵاتدارانی کورد وهاوکێشەی سیاسەتی واقیعی...
گۆڕان لەنێوان کەلەپوری چه‌قبه‌ستو و عەقڵانیەتدا...
بەغدا لە مالیکی دوەمدا چی لە کورد دەوێت؟...
کشانەوەی گۆڕان، سەرەتا و ئه‌زمونێکی نوێ ...
فانتۆمی بیابان و تەرێتی و شکانی...
خەزانی حیزب...
گۆڕان‌و داڕشتنێکی جیاواز...
گۆڕان و دەسەڵات و نەتەوە...
گۆڕان و یەکێتی، سارێژکردنی برینەکان...
هەرێم لە جەنجاڵی سیاسەتی "هێزی نەرم"ی تورکیادا...
گۆڕان و ئایندەی ناسیۆنالیزمی کوردی...
رێککەوتنامەی نه‌ته‌وه‌یی یا گرێبەستی حیزبی...
دەسەڵات و قەیرانێکی سەخت...
یەک هەڵوێستی تەڵەیە یا بەردی نزا؟ ...
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا... بەرەوکوێ؟...
گۆڕان خەریکی چیە؟...
قه‌ناعه‌ت و پێداچونه‌وه‌...
ره‌شبینیه‌ك: مه‌ترسیه‌كانی شورای حیزب...
لە دامێنی هەڵوەستەیەکدا...
كارله‌كار ترازاوه‌...
ده‌نگ بۆچی بده‌م؟ ...
گۆڕان له‌نێو خواست‌و واقیعدا...
ده‌مكوتكردن یا...؟...
گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌گه‌ره‌كاندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ و راسته‌یه‌كان له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی مێژودا...
سلێمانی و باب العالی و سه‌دری ئه‌عزه‌م
بابی عالی چیه‌؟...
ده‌ریای عێراق وكه‌شتی كوردی...
زۆرینه‌ی بێده‌نگ و ئۆپزسیۆنكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان...
"گێژه‌ڵوكه‌ی نێو فنجان" یا شنه‌بای گۆڕان...
ترس له‌ شكست و سزادانی دیموكراسیه‌ت...
ئایا شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كۆتایی جه‌لالیه‌؟...
چه‌مكی شكست له‌ هزری وشكی برینداربوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دا...
ده‌سته‌ وتاقمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال و فرمێسكه‌كانی خوایه‌ك...
ئایا مام جه‌لال یش براوه‌ نیه‌؟...
ئه‌وان......
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
هێمنی گه‌رده‌لولێك...
دوالیزمی (حیزب وده‌سه‌ڵات) له‌ به‌رامبه‌ر گۆراندا...
بێ ناونیشان...
هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی هێرشی حیزبدا...
باسێك له‌ مێژویه‌كی داپۆشراو...
ئه‌تككردنی جوانیه‌كان...
پلاسیبۆی كوردی *...
سه‌راب و زوقم...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان...
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌...
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟...
قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌... یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی‌و تێكده‌رانی...
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی...
وشكی‌و نه‌زۆكی خه‌یاڵێك...
زۆرینه‌ وكه‌مینه‌ وبۆچونێكی جیاواز...
به‌ره‌وكوێ ؟...
به‌ڵای‌ گه‌نده‌ڵی...
چاره‌نووس وچاوه‌زار...
قه‌یرانه‌كانی كوردو تای ته‌وافوق و دیموكراتیه‌ت و ده‌ستور...
ته‌وافق و په‌رته‌وازه‌بوون...
ئه‌مه‌ریكا و كورد: چه‌ند ساڵێك له‌ گه‌مه‌كردن...
كوێر و چاوساغ...
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان...
باشوور و توركیا، ئه‌وه‌ی ئاشتی بوێت ده‌بێت خۆی بۆشه‌ر ئاماده‌بكات...
وه‌رزی كاڵبونه‌وه‌ وهه‌ڵساندنه‌وه‌ ...
تاریكی ئه‌شكه‌وت و سوننه‌تی په‌رستگه‌...
ئایا چیتر ماوه‌.....؟...
شێر و خه‌ت...
هه‌ڵه‌ی مێژوو و مێژووی هه‌ڵه‌...
گرێ كوێره‌كان...
كێ ده‌پرسێته‌وه‌؟...
ساتی راستییه‌كان...
ته‌وافقی كوردی بۆ چییه‌؟...
چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"...
كێ دۆڕاوه‌... توركیا؟...
كوردایه‌تی له‌نێوان "كوردستان یا نه‌مان"‌و "كوردستان ‌و مان"...
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز...
ئایا پارتی چی ده‌وێت؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...