کێ وەزارەتی تەندروستی وەربگرێت؟ -٢-

د.محه‌مه‌د ئه‌مین


به‌شی‌ دوه‌م:

وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌لایه‌ن ی‌.ن.ك شكستێكی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ هاوڵاتی و خودی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان...

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رپرسێاریه‌تێكی‌ ئه‌خلاقی‌ و سیاسی‌ ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتی‌ ساده ‌و ده‌نگده‌رانی‌، بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر پرسی‌ هه‌ستیار یه‌كلابكاته‌وه‌ پێش بڕیاردان له ‌وه‌رگرتنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ك قه‌یرانی‌ ئابوری‌ و دارایی‌ ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌، قه‌یرانی‌ ده‌رمان، قه‌یرانی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ مرۆیی، قه‌یرانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ سیستماتیكتر بابه‌ته‌كه‌ بخه‌مه‌ڕو، پێویسته‌ لیژنه‌یه‌كی‌ راوێژكاری‌ له‌سه‌ر روناكی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ چه‌ند پرسیارێكی‌ گرنگ له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ش ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌ دروستبكرێت (دارایی‌ و خه‌رجی‌ ئێستا و داهاتوی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌تایبه‌تی‌ قه‌رزی‌ كه‌ڵه‌كه‌بو، هێزی‌ كار و سه‌رچاوه‌ی‌ مرۆیی‌، خزمه‌تگوزاری ‌ته‌ندروستی‌، ئاستی‌ زانیاری‌ و داتای‌ دروست، قه‌یرانی‌ ده‌رمان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌، سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌گه‌ر بونی‌ هه‌بێت)، به‌مه‌رجێك ئیراده‌یه‌كی‌ سیاسی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌بێت بۆ گۆڕانكاری‌ ریشه‌یی‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ وه‌رگرتنی‌ وه‌زاره‌ێكی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ به‌بێ‌ داڕشتنی‌ پلانی‌ نزیك و دورمه‌ودا نایه‌ته‌دی،‌ به‌ڵام به‌بڕوای‌ من به‌ڕێوه‌بردنی‌ وه‌زاره‌تێكی‌ له‌م جۆره‌ ئاسته‌م نییه‌، پابه‌ندیش نییه‌ به‌بودجه‌ی‌ قه‌به‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی‌ ئێستا به‌ده‌ستبڵاوی‌ كاری‌ كردوه‌ نیوئه‌وه‌نده‌ خزمه‌تی‌ نه‌كردوه،‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ره‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ره‌و خراپتربردوه‌، به‌ڕێوه‌بردنی‌ وه‌زاره‌ت پێویستی‌ به‌ عه‌قڵیه‌تێكی‌ كراوه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ گوێگر هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌چ لایه‌نێك بیه‌وێت گۆڕانكاری‌ جدی‌ بكات و سه‌ركه‌وتوبێت پێویسته‌ به‌عه‌قڵیه‌تێكی‌ فراوانی‌ دور له‌ئینتمای‌ حیزبی‌ و دور له‌ بازرگانیكردن كاره‌كانی‌ ئه‌نجامبدات و ئه‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ ره‌چاوبكات، تا ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌جێندا و پلانی‌ زانستی‌ خۆی‌ جێبه‌جێ ده‌كات.   

***پێویسته‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ داهاتو وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌مو كوردستان بێت، نه‌ك وه‌زیری‌ زۆنێك یان شارێك، واته ‌گشت پارێزگاكانی‌ هه‌رێم به‌یه‌ك سیستم و یه‌ك شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردن ببرێت به‌ڕێوه‌ .

***گرنگیدان به‌چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ ده‌رمان و ئامێر و پێداویستی‌ پزیشكی‌ و ‌ده‌رهێنانی‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ مافیاحیزبیه‌ به‌ناو بازرگانه‌كانی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌، به‌دانانی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ تێكه‌ڵ %51 سه‌ر به ‌حكومه‌ت و %49 تایبه‌ت، كه‌سایه‌تیه‌ شاره‌زاكانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ و گشت هاوڵاتیان له‌خۆبگرێت به ‌بازرگانه‌كانیشه‌وه‌، به‌مه‌رجێك خاوه‌نی‌ بوجه‌ییه‌كی‌ زه‌به‌لاحبێت بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا سه‌رچاوه‌ییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكات بۆ كه‌مكردنه‌وی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دارایی‌ و باشكردنی‌ كوالیتی‌، به‌م كاره‌ نرخی‌ ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌م ده‌كات و كوالیتی‌ ده‌رمان باشتر ئه‌بێت و‌ رۆژانه‌ گشت هاوڵاتیان سودمه‌ند ئه‌بن به‌تایبه‌تی‌ هاوڵاتی‌ نه‌خۆش، هه‌رلایه‌نێك وه‌زاره‌ت بگرێته‌ده‌ست به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ ده‌رمان كۆنترۆڵكردنی‌ مافیاكان شكست ئه‌هێنێت .

***ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ وه‌زاره‌ت ئه‌گرێته‌ده‌ست پێویسته‌ بۆ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك بسه‌لمێنێت كه ‌به‌عه‌قڵیه‌تی‌ حیزبی‌ وه‌زاره‌ت نابات به‌ڕێوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كاری رۆژانه‌ی وه‌زاره‌ت بێلایه‌نانه‌ به‌ڕێوه‌ئه‌بات، بێجگه ‌له‌ستافی‌ وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان پۆسته‌كانی‌ تر به‌شێوه‌ی‌ سڤی‌ دابه‌شبكرێن نه‌ك حیزبایه‌تی.

***پێویسته ‌وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ كاربۆتازه‌كردنه‌وه‌ یان دانانی‌ به‌شێك بكات له‌ وه‌زاره‌ت به‌ناوی‌ سیاسه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ك گشت وه‌زاره‌ته ‌ته‌ندوستیه‌كانی‌ تری‌ جیهان، به‌مه‌رجێك پسپۆڕانی‌ سسیاسه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و به‌ڕێوه‌بردنی‌ پزیشكی‌ و ته‌ندروستی‌ له‌خۆبگرێت بۆ وێناكردنی‌ سیاسه‌تی‌ وه‌زارت به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پرسه‌ ته‌ندروستی‌ و پزیشكیه‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌مه‌كته‌بی‌ وه‌زیره‌وه‌ بێت.

***پێویسته‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ داهاتو ئه‌و راستیه‌ بزانێت، كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ گشتی‌ (حكومی‌) به‌ته‌نیا ناتوانێت سێكته‌ری‌ ته‌ندروستی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ مۆدیرن و باش ببات به‌ڕێوه‌ به‌بێ‌ كه‌رتی‌ تاییبه‌ت، بۆیه ‌پێویسته‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ به‌رپرس بێت له‌هه‌ردو كه‌رته‌كه‌ وه‌ك یه‌ك بیانبات به‌ڕێوه‌، به‌ربه‌ره‌كانی‌ هیچ لایه‌كیان نه‌كات و هیچ لایه‌ك پێش ئه‌ویدیكه ‌نه‌خات، له‌ڕاستیدا ئه‌و دو كه‌رته‌ ته‌واوكه‌ری‌ یه‌كن، پێویسته ‌مامه‌ڵه‌كردنی‌ نێوانیان به ‌یاسایه‌ك رێكبخرێت به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌خۆش و هاوڵاتی‌ بگرێته‌خۆی‌، ئه‌بێ‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ به‌پرسبێت له‌هه‌ردو كه‌رته‌كه‌، واته‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ سێكته‌ری‌ گشتی‌ و تایبه‌تیش بێت، سه‌رله‌نوێ‌ رێنمایی‌ تایبه‌ت ده‌ربكات له‌ڕێی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆگشت بابه‌ته‌ ته‌ندروستی‌ و پزیشكیه‌كان، به‌هۆی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ جیهانگیرییه‌ی‌ ئێستاوه‌ باری‌ ئابوری‌ كوردستان گه‌شه‌ی‌ كردوه‌ و پێكهاته‌ی‌ دانیشتوانی‌ كوردستان گۆڕانكاری‌ به‌سه‌رهاتوه‌ بێجگه ‌له‌ هه‌زاره‌ها كۆمپانیای‌ جیاواز سه‌ده‌ها هه‌زار خه‌ڵك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌ هاتون كارده‌كه‌ن، خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكی‌ و پێداویستیه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌رهاتوه‌، ساڵانه‌ش به‌هه‌زاره‌ها ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌ر ئه‌ڕوات بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات له‌ڕێی‌ گه‌شتوگوزاریی‌ پزیشكیه‌وه‌، ئه‌بێ‌ حكومه‌ت به‌رپرسبێت له‌و هاوڵاتیانه‌ش كه ‌له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، پێویسته‌ حكومه‌ت رێنمایی‌ و یاسای‌ تازه‌ ده‌ربكات سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیا و پزیشكانه‌ی‌ له‌ده‌روه‌ی‌ كوردستان دێن وكاری‌ پزیشكی‌ ده‌كه‌ن.

***پێویسته ‌وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ دارایی‌ تر بكات بێجگه‌ له ‌بودجه‌ی‌ دانراوی‌ حكومه‌ت كه‌ به‌هیچ پێوه‌رێك خزمه‌تی‌ هاوڵاتیان ناكات، به‌مه‌رجێك ئه‌و داهاته ‌به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ بچێته‌سه‌ر بوجه‌ی‌ وه‌زاره‌ت و به‌شه‌فافی‌ له ‌سایتی‌ وه‌زاره‌ت بڵاوبكرێته‌وه‌، له‌وانه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ باجی‌ ئه‌و بازرگانیانه‌ی‌ زیان به‌ته‌ندروستی‌ هاوڵاتی و ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نن بۆسه‌ر وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ .

***كاركردن بۆدانانی‌ ئه‌نجومه‌نێكی پزیشكی‌ سه‌ربه‌خۆ ((Medical Council))، نه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و نه‌سه‌ر به‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكان بێت، به‌رپرسبێت له ‌تۆماركردنی‌ پزیشك و كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ و كاركردنیان له‌هه‌ردو كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ تاییبه‌ت و گشتی‌، بۆ لێپرسینه‌وه‌ و نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ پیشه‌ی‌ پزیشكی‌ دور له‌بنه‌ما پزیشك و ته‌ندروستیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستی‌.

***دانانی‌ پێناسه‌ی‌ كار له‌ڕێگای‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌((Medical Council))  به‌هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌ندیكای‌ پزیشكان و كارمه‌ندان و لایه‌نه‌ یاسایی‌ و دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیه‌كان .

***وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ گرنگیبدات به‌پێشخستن و بره‌ودان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و دایبینكردنی‌ پزیشكی‌ خێزانی‌ له‌گشت ناوچه‌كانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ پیشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كتوپره‌كان له‌گشت به‌شه ‌پزیشكیه ‌جیاوازه‌كان، چونكه‌ خراپی‌ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ كارئه‌كاته‌ سه‌ر ژیان و ئاستی‌ كه‌مئه‌ندامی‌ هاوڵاتی‌ له‌ده‌ستدانی‌ سامانی‌ مرۆیی‌ وڵات .

***هه‌وڵدان بۆدانانی‌ سیستمی‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ .

***به‌رزكردنه‌وه‌ی ‌ئاستی‌ هۆشیاری‌ ته‌ندروستی‌ هاوڵاتی‌ له‌ڕێگای‌ میدیاكان و دانانی‌ پرۆگرامی‌ گونجاو له‌گشت باخچه‌ی‌ منداڵان و قوتابخانه‌كان به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵا .

***دانانی‌ پلانی‌ نزیك و دورمه‌ودا بۆ به‌سیستیماتیكردنی‌ سێكته‌ری‌ ته‌ندروستی‌ .

13/01/2014 بینین: 1804
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ (2)...
پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ...
پارێزگاری‌ سلێمانی‌ خه‌ونێكی‌ له‌باربراو...
به‌ده‌ستی‌ پۆڵاین له‌بازرگانه‌ چاوچنۆكه‌كان ده‌ده‌ین...
پێویستمان به‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ سه‌ربازییه‌...
خه‌ڵكینه به‌ چ زمان و پێوه‌رێك پیتان بڵێم؛ ته‌ندروستی‌ له‌مه‌ترسیدایه‌!...
كاریگه‌ری‌ تارمایی‌ عه‌قڵیه‌تی‌ فیفتی‌ به‌فیفتی‌ له‌سه‌ر كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان...
تیرۆركردنی‌ كه‌سایه‌تی‌ نوخبه ‌و سوككردنی‌ زیره‌كییه‌ یاخود گه‌مژه‌یی‌؟!...
سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان لقی‌ سلێمانی‌ یاخود فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ دوه‌م...
کێ وەزارەتی تەندروستی وەربگرێت؟ -١-...
ئه‌ركی‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می‌ گۆڕانه‌ نه‌خۆشی‌ ((من))ی‌ كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بكات؟!...
وه‌همی‌ دیموكراسی‌ و سازانی‌ بازرگانی‌...
سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تباز یاخود كۆتر و هه‌ڵۆ سیاسییه‌كان...
كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌مردنی‌ ئه‌و گه‌نجه؟...
بۆ دانوستان، دوای دانوستان چی؟!...
متمانه‌ی‌ نه‌خۆش و گارگه‌ی‌ ده‌رمانسازی‌ مۆدێرنی‌ سلێمانی‌...
ئۆپۆزسیۆن و میدیای‌ كوردی‌ له‌به‌رده‌م......
ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ و ته‌ندروستی‌...
چاوەڕێ بوم سەرۆكەكانی وڵاتەكەم بێنەدەنگ ...
پاراستنی‌ پیشه‌ پێش ئینتمای‌ حیزبی‌...
كه‌لتوری‌ هاوسه‌رگیریی‌ ده‌سه‌ڵات ‌و سامان ‌و خزمایه‌تی‌...
مافی‌ نه‌خۆش......
نا بۆ تێكدانی‌ بۆندی‌ نێوان پیشه‌‌و خاوه‌ن پیشه‌ جیاوازه‌كان ...
ده‌سه‌ڵات‌و سامانی‌ مرۆیی‌
2-2...
ده‌سه‌ڵات‌و سامانی‌ مرۆیی‌
1-2...
پیشه‌ پیرۆزه‌كان و پیرۆزی‌ پیشه‌كان له‌ ئازاد كردن و پاراستنی‌ كه‌رامه‌ت و ژیانی‌ تاك ...
عه‌قڵانیه‌تی‌ سیاسی‌ ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ی‌ دوای‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن...
فۆبیای‌ و په‌تای‌ گۆڕان...
له‌بری‌ راوێژكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌دوێم...
ریفورمی‌ ته‌ندروستی‌ یان ریفۆرمی‌ سیاسی‌...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...