خەونی تورکیا لە داعشدا

ئامانج هەرتەلی


دوای ئەوەی ئاماژەکان بەچڕی کەوتنە سەر تورکیا لە یارمەتیدانی داعش، بەئازادکردنی تەواوی ئەندامە دەست بەسەرکراوەکانی تورکیا لەلایەن داعش، ئەو پەردەی لەسەر ئەو راستیە هەڵماڵی کە تورکیا لەخزمەت داعشدایە، دوای ئەوەی تورکیا هاوکاری و کۆمەکی هەرێمی نەکرد، لەکاتی هاتنی داعش بۆ سەر پێشمەرگە نیەتی تورکیا تادێت ئاشکرا دەبێت لەبەرامبەر بەدۆزی کورد، هەرکەسێکیش بەکوردی بدوێت بەدوژمنی خۆی دەزانێت. ئەو گەمەیەی دەشیکات بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی و پەرتەوازەکردنی یەکڕیزی گەلی کوردە.

لەگەڵ سەرهەڵدانی ململانێکان لە سوریا، گەلی کورد لەم بەشە بە رێبەرایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیان بەشێکی زۆر کوردستان ئازادبکەن، بەڵام هەرلەسەرەتا تورکیا کەوتە دژایەتی ئەم پارچەیە، ترسی تورکیا لە ئازادبونی ئەم پارچەیە کوردستانیش بۆئەوەی وەک باشور نەبێتە ئەمری واقیع و باڵابونی یەپەگە بەهێزبونی پەکەکەیە لە خۆرئاوا بەمەش سنورێکی گەورە دەکەوێتە دەست پەکەکە بۆ چالاکی، تورکیا بۆ دژایەتی کردنی خۆرئاوای کوردستان ئەوەی لەدەستیهات کردی، هەمو هێزەکانی ئیسلامی و غەیرە ئیسلامی تاقی کردەوە لە دژایەتی کردنی خۆرئاوە بە حکومەتی هەرێمیشە، بەڵام هێزەکانی سوریا هیچیان هێندەی داعش گوێڕایەڵی تورکیا نەبون، داعش هەرلەسەرەتادا ئەو توانایەی نەبو بەشێوەی ئێستا روبەڕوی شەرڤانانبێتەوە، چونکە بەدرێژای سنور لە ژێردەستی شەرڤانان دابو. تاگرتنی موسڵ و ناوچە سونیەکان لەلایەن داعشەوە، هەروەها داخستنی سنوری خۆراوا لەلایەن هەرێم لە بەرژەوەندی تورکیا زەربەیەکی گەورەی لە خۆرئاوادا، بەڵام ئەوان چۆکیان نەدا و بەرگریان کرد و قوربانی باشیان پێشکەش بە خۆرئاواکرد.
 
دوای ئەوەی داعش بۆماوەیەکی درێژ بەپشتیوانی تورکیا و هێزە هەرێمیەکان روبەڕوی خۆرئاوا بویەوە بەگشتی و بەتایبەتی کوبانێ، لەوماوەیەدا جگە لەشکستی گەورە هیچی دەست نەکەوت، لە ئەنجامی ئەوەی چەک و تفاقی جەنگی بەباشی بەدەست نەدەگەیش، بەهاوکاری تورکیا و هێزە هەرێمیەکان و خەڵکی سونی عێراق دەستی بەسەر موسڵ و بەشەکانیتری عێراقدا گرت، بەبێ شەڕ دەست بەسەر تەواوی کەرەستە سەربازیەکانی عیراقدا گرت، ئەوە بۆ داعش و هەمیش بۆ تورکیا باش بو، بۆلێدان لە خۆرئاوای کوردستان، ئەمەوای کرد داعش هەم لەڕوی سەربازی و چەک بەهێزبێت، ئەمڕۆ لە کوبانێ شەڕێکی قورسی پێ ئەنجامبدات، هاتنی داعش بۆ موسڵ بەهاوکاری تورکیا و هێزە هەرێمیەکان جگە لە سودی کەرەستەی جەنگی، تورکیا ویستی هەژمونی خۆی لە عێراق ناوچەکە بسەپێنێ بیەوێ خۆی بگێڕێتەوە بۆ سەردەمی خەلافەتی عوسمانی، هەروەها هەژمونی ئێران کەم بکاتەوە لە ناوچەکە، دوای پرۆسەی ئازادی عێراق توانی گەمەیەکی گەرم لە عێراق بکات، لە زۆر بەی معادەلە سیاسیەکان لەبەرژەوەندی خۆی بپارێزێ و گەشەی پێبدات، بەوەش تورکیا بەمەترسی گەورەی زانیوە بۆسەر خۆی، بەم هەنگاوەش تورکیا خزمەتێکی گەورەی بە ئەمەریکا کرد بۆ گەڕانەوە بۆ مەیدانی عێراق. تورکیا گورزێکی گەورەشیدا لەسیاسەتی بەرژەوەندی خۆی لە عێراق، ئەمەریکاشی گەیاندە ئەو راستیەی کە ئەو هێزەی خستبویە لستی تیرۆر لەسەر داوای تورکیا لەتەواوی بەرەکانی جەنگ لەدژی تیرۆرستان دەجەنگێت.

پشتێکردنی تورکیا لە هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ کەمبینی سیاسیەکانی کورد لەبەرامبەر بە دەوڵەتێک کە بەدرێژای سەدەیەک کە دژایەتی گەلی کوردی کردوە، لە قڕکردن و لەناوبردن بە هەموجۆرێک و سڕینەوەی ناسنامەی کورد، بەبێ ئەوەی خوێندنەوەیەکی ورد بۆ دۆخەکە بکەن سیاسیەکانی کورد، هەموشتێکیان لەچاوی تورکدا بینی، تورکیا بەو هەنگاوانەی دەینان بەرامبەر بەهەرێم، لەپێناوی بەرژەوندی گەورە و خەونی لەمێژینەیەتی بەرامبەر بە ولایەتی کۆنی موسڵ و بێتاقەت بونی بو لەشەڕی بەرامبەر بە هێزەکانی پەکەکە، لەهەمانکاتدا جێگیر کردنی پێگەی ئابوری خۆی بو لە هەرێم، دوای ئەوەی بۆ دەرکەوت هەرێم گەورەترین سەرچاوەی وزەیە لە ناوچەکەدا، لە دوای ئەوەی تورکیا دڵنیا بو، لەلاواز بونی عێراق لە پاش داگیرکردنی لەلایەن داعش، بینی بەلاوازی بەغدا پێگەی هەرێم خەریکی بەهێزبونە و لەمێژیشە خەونی لەناوبردنی هەرێمە بۆ تە گەورەترین بەربەست لەبەردەم تورکیا، هەربۆیەش وای لەداعش کرد بەرەو هەرێم هەنگاو بنێک کۆتایش بە هەرێم بێنێت، بەڵام سەرکەوتو نەبو لە بەرامبەر کۆتایهێنان بەحکومەتی هەرێم لەرێگای داعش، سەرەتاش داعش ویستی بەدرێژای سنوری هەرێم و سوریا تا سنوری تورکیا هێرش بەرێت و هەردو بەشی خۆرئاواو باشور لەیەک داببرێت و رێگایەکیش لەگەڵ تورکیا بکاتەوە، هەروەها خۆرئاوای کوردستان بەتەواوی گەمارۆی بدات و پێدەچێت لەو گەمارۆیەی هەرێمیش خستبویە سەر خۆرئاوا لێی دڵنیا نەبو بێت بەباشی، بەڵام هەرئەودەم شەرڤانانی (یەپەگە) بێئەوەی گوێبدەنە هیچ، بەهانای خەڵکی شەنگال و سنورەوەهاتن و رێگەیان لە بەرەوپێشچونی داعش گرت و خەڵکی شەنگالیان لە کۆمەڵکوژیەکی گەورە رزگارکرد.

ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆبانێ رودەدات لە لایەن چەتەکانی داعش، دوای ئەوای تورکیا بەناوی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا شەڕی رەوای گەریلاکانی لە دژی خۆی راگرت، بەڵام ئەمڕۆ درێژە بەهەمان شەڕدەدات لە کۆبانێ، ئەوەی لە پرۆسەی ئاشتی لە مەر هێنانەوەی تەواوی هێزەکانی پەکەکە بۆ قەندی دەیەوێت بەم شەرە کۆمەڵێک مەبەستی سەرەکی بپێکێت لەرێگای داعشەوە کەدەمێکە خەوی گەورەی پێوەدەبینێت، نەی توانیوە جێبەجێیان بکات.

یەکەم: تورکیا دەیەوێت بەم شەڕەی ئەمڕۆ لە کۆبانێ بەڕێوەدەچێت، گەریلاکانی pkk لە کوردستان راکێشێت بۆ دەرەوەی تورکیا ئەوانەی ماون لە خاکی تورکیادا. بەمەش پرۆسی ئاشتی بەهێواشی بەڕێوەدەبات، دەیەوێت بەم شەڕەی هێزەکانی pkk بیریی پرۆسەی ئاشتی بچێتەوە و ئەم پرسە لەبیر گەلی کورد ببەنەوە.

دوەم: تورکیا بەشەڕی داعش دەیەوێت  pkkلاوازبکات، دوای درێژە بەشەری خۆی بدات لەهەمبەر گەلی کورد، بەلاوازکردنی pkk تەواوی پارتە کوردیاکانی باکور لەناوببات. دۆزی رەوای گەلی کورد بگێڕیتەوە بۆ دۆخی ساڵانی پێشو بێکاریگەری بکات.

سێیەم: لاوازکردنی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە هەرێم پێگەیەکی ئابوری جیهانی هەیە، بە سەربەخۆبونی ئابوری هەرێم، باڵادەست بونی خۆراوە تورکیا لەبەردەم مەترسی گەورە دادەبێ، تورکیا ئەوخەونەی هەیەتی لەهەمبەر خەلافەتی عسمانی لەجیهانی ئیسلامی نایەتەدی.

ئەوەی ئەمڕۆ لە کوبانی بەرێوەدەچی شەڕێکی لە مێژینەیە بەرامبەر بەکورد، پێویستە لەسەر گەلی کورد لە تەواوی کوردستان و بەتایبەتیش هەرێم خزمەتی گەورەی شەرڤانانی یەپەگە بکەن و لەبەرامبەر پاراستنی خاکی کوردستان. لاواز بون و لەناوچونی کوبانێ لەناوچونی تەواوی گەلی کوردە، وڵاتانی ناوچەکەوتموح و چاویان لە ئەو وزەیەیە کەلە هەرێمدا هەیە، بۆ دەستکەوتنی ئەم وزەیەش هەرچی لەدەستیان بێت بەرامبەرمان دەیکەن، بەتایبەتیش تورکیا، ئەوەی گرنگە یەکریزی نەتەوەییە لە پێناو ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان لە هەمو کوردستان، بەلەدەستدانیشی جارێکیتر هەڵبجەو شەنگال و ئەنفال دوبارە دەبێتەوەو تەواوی کورد.
23/09/2014 بینین: 3374
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
یادێک لەنێوان چەپکێک گوڵدا...
ویژدانی رەش ...
حکومەت لەنێوان موچە و بێباکیدا ...
دۆخەکە وەک خۆی!...
نەوت سەرچاوەی کێشە بەردەوامەکان ...
لە سیڤەرەو تا ئەمڕۆ ...
کورد چی دەستکەوت دوای مالیکی؟...
یاریەکە مەدۆڕێنن...
کۆبانێ سیمای گەلێکی قارەمان...
کۆبانێ لەبازاڕی سیاسیدا ...
کوبانێ ئەگەر کوردستان نەدەبوی!...
کوردستان ناوەندی یەکلاکردنەوەی ململانێ...
کورد وەک هەمیشە ...
لەپێناو کورسیدا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...