کوبانێ ئەگەر کوردستان نەدەبوی!

ئامانج هەرتەلی


ماوەی زیاتر لە 15 رۆژە کۆبانی دەرگاکانی لێداخراون، کراوە بەمەنجەڵی سەر پشکۆ. بەردەوام ئەم شارە لەبەرچاوی هەمو دونیا وێران دەکرێ، جگە لە جگەرگۆشەکانی رۆژانە بەخوێنی خۆیان رێگە لەوەحشی و چەتانە دەگرن کە دەیانەوێت کۆبانێ بخەن، خەڵکەکەشی جینۆساید بکەن. ئەگەر کۆبانێ لەهەر شوێنێکی تری دنیا دەبو، ئەوا سەرجەم رێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤ و وڵاتانی ئازادیخوازی دونیا بەهانایەوە دەهاتن. لەکاتێکدا بەرەیەکی گەورەی جیهانیش پێکهاتوە لەدژی داعش، بەڵام ئەم بەرەیە لەئاست کۆبانێ بێدەنگە. ئایا هێزی دژە تیرۆر بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەکۆبانێ بۆ وەک پێویست نین؟ ئەمەریکا کە داوای هاوکاری دەکات بۆ لێدانی داعش کێ لە هێزەکانی ypg و pkk ئازاترە بۆ لێدان لە داعش؟ بۆ کۆمەکی ypg و pkk نەکات لەبەرچی و لەبەرکێ؟ ئەوانە کۆمەڵێک پرسیارن پێویستە هەڵوێستەی جدی لەسەر بکرێت .

بەرخودانی هێزە شۆڕشگێرەکانی ypg و pkk لەکۆبانێ و سەرکەوتن و مانەوەیان لەدژی داعش. بە بەرچاوی وڵاتانی دژە داعش، بەبێ ئەوەی هاوکاری بکرێن، شەرەفمەندیەکی گەورەیە بۆ گەلی کورد، شەرمەزاریەکیشە بۆ ئەم وڵاتانەی دروشمی دژە تیرۆریان هەڵگرتوە. لەکاتێکدا ئێستا هێزی قارەمانی یەپەگە بەبێ هاوکاری هیچ هێزێکی دونیا بەرخودان دەکەن، رێگا نادان ئەم هێزە بۆگەنە لەکۆبانێ نزیکبێتەوە .
 
ئەوەی سەیرە بەهاناوەنەچونی وەک پێویستی هەرێمی کوردستانە بۆ کۆبانێ، لەژێر هەربیانویەکدا بێت. چونکە کورد هەرکوردە لەهزرو بیری وڵاتانی داگیرکاری عەرەب و فارس و تورکدا. جا لەهەر پارچەیەکی کوردستاندابێت، چۆن هێزەکانی ypg و pkk بێگوێدانە ئینتیمای حیزبی لەکارەساتی شەنگال بەهانای خەڵکی خۆشەویستی ئێزیدیەوە چون، بەرگری قارەمانەیان نواند، لەمەخمور بەهەمان شێوە، هێزەکانیypg و pkk هەرتاکی ئەو ناوچەیەیان لەخۆیان و خۆیان وەک ئەم تاکە دەبینیەوە بۆیە بەهانایانەوە هاتن. کە جێگای رێز و دەست خۆشەوستین، کەچی لێرەو لەوێ گوێبیستی هەندێک وڵات دەبین گوایە ئەگەر ئەوان نەبونایە هەولێر دەگیرا، لەکاتێکا قارەمانێتی هێزە شۆڕشگێرەکانی ypg و pkk لەبەرچاو ناگیرێت لەم قارەمانێتیەدا، لەبەرگریکردن لەشەنگال و لەهەولێر، پێویستە حکومەتی هەرێم پشگیری بۆ کۆبانێ لەقسەوە بۆکردار بگۆڕێت. خۆی بەخاوەنی کۆبانێ بزانێت، لەبەرئەوەی ئەمڕۆ کۆبانێ تەنیایەو لەخواو ئێمە کەسی تری نیە .

با لەبەرچاوی تورکیا خۆمان بێدەنگ نەکەین، لەکاتێکدا تورکیا لەبەرچاوی دونیای دەرەوە بەهۆی پشتگیری داعش، مسداقیەتیی لەدەستداوە، با باش باش بزانین تورکیا کورد لەهەر شوێنێکی دونیا بەدوژمنی خۆی دەزانێت، بۆی بکرێت لەناوی دەبات. ئەوەی ئەمڕۆش لەبەرامبەر هەرێم دەیکات لەخۆشەویستی نیە بەڵکو بەرژەوەندی ئابوریەتی لەهەرێم و ساغ کردنەوەی کاڵاکانیەتی، تورکیا لەهەرێم ساڵانە چەندین ملیار دۆلار داهاتیەتی، ناکرێت لەبەر بەرژەوەندی تورکیا پشت لەبراکانمان بکەین لەکۆبانێ، وەک چۆن تورکیا بۆ 49 ئەندامی خۆی کە میوانی داعش بون، ئامادەنەبو هاوکاری هەرێم بێت، هەروەها تورکیا ئامادەیە بەهەمو شێوەیەک پشتگیری تورکمانەکان بکات لەهەرێم و لەعێراق ئەگەر مافەکانیان لەژێر هەڕەشەدابێت .

لەئێستا شەڕێکی گەورە بەدرێژایی سنوری کوردستان لە باشور و رۆژئاواوە دژی گەلی کورد لەئارادایە، ئەم شەڕە کە زیاتر لە 15 رۆژە لەکانتۆنی کۆبانێ درێژەی هەیە، شۆڕشگێران قارەمانانە بەرگری لێدەکەن، بەبێ ئەوەی پشت بەم و ئەو ببەستن. ئەگەر ئەم هەرێمە کورد نەدەبو و ئاینی موسوڵمان نەدەبو جا هەر ئاینێکیتر بوایە، ئێستا نەک هەر بەفڕۆکە، بەڵکو هێزی گەورەی زەمینی بۆ کێشدەکرا. لەماوەی یەک هەفتە مژدەی سەرکەوتنیان رادەگەیاند وڵاتانی دژە تیرۆر، نەوەک ماوەی شەڕەکە بۆ زیاتر لە سێ ساڵ درێژ بکەنەوەو قوربانی ئەم شەڕەش گەلی کورد بێت، بەرژەوەندی و ئاسودەیش بۆ ئەو وڵاتانەبێ کە شەڕی داعش دەکەن. درێژکردنەوەی شەڕیش بۆماوەی سێ ساڵی ئایندە، دورخستنەوەی کێشەکانی ناوخۆی ئەمەریکایە بۆ دەرەوەی ئەمەریکا. ئێستا دەیانەوێ کۆبانێ بکەنە قوربانی بۆ راستکردنەوەی باری لاسەنگی هەندێک لایەن.
01/10/2014 بینین: 3671
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
یادێک لەنێوان چەپکێک گوڵدا...
ویژدانی رەش ...
حکومەت لەنێوان موچە و بێباکیدا ...
دۆخەکە وەک خۆی!...
نەوت سەرچاوەی کێشە بەردەوامەکان ...
لە سیڤەرەو تا ئەمڕۆ ...
کورد چی دەستکەوت دوای مالیکی؟...
یاریەکە مەدۆڕێنن...
کۆبانێ سیمای گەلێکی قارەمان...
کۆبانێ لەبازاڕی سیاسیدا ...
خەونی تورکیا لە داعشدا...
کوردستان ناوەندی یەکلاکردنەوەی ململانێ...
کورد وەک هەمیشە ...
لەپێناو کورسیدا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...