روناکیەکانی سەر سوریا ئاوابون، هەر وەک مرۆڤایەتی

ناتالی نۆگایریدی
لەئینگلزییەوە: هونەر ناسح


رۆژئاوا خەریکی ئارامکردنەوەی دۆخی ئەسەدن، لەکاتێکدا ئەو هاوڵاتیانی سوریا کۆمەڵکوژ ئەکات و پەنای قەسابەکانی داعش ئەدات. هەمو ئەم شتانە بەناوی داواکردنی ئازادی و خۆپیشاندانی ئاشتیانەی سەرشەقامەکانەوە دەستی پێکرد دژ بە رژێمەکەی ئەسەد. بۆ ماوەی  چوار ساڵە، ئەم دۆخە ترسناکەی سوریا بەردەوامە بەبێ وەستان. ئێمە لە دورەوە چاودێری ئەکەین. لەجیهادیە توندڕەوەکان ئەترسین کە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دزە ئەکەنە ناو ئەوروپا. بەڵام ئێمە بەرەنگاری دەوڵەتی ئیسلامی ئەبینەوە نەک رژێمەکەی ئەسەد. لەمانگی ئازاری ٢٠١١ کاتێک راپەڕینی سوریەکان دەستی پێکرد، جیهادیەکان لەو وڵاتەدا بونیان نەبو. دوای چوار ساڵ لەبەردەوامی، داعش دەستی بەسەر  یەک لەسەر سێی خاکی سوریاو عێراقدا گرتوە، گەشەکردنی لقەکانی تری لەوڵاتانی تری عەرەبی و جیهانی ئیسلامیدا، کە تازەترینیان لەنەیجیریا. بەڵام ستراتیجیەتی رۆژئاوا لەبۆردومانکردنی داعش لە لایەک و هێورکردنەوەی ئەسەد لە لایەکی ترەوە، نەک ستراتیجیەتێکی دۆڕاوانەیە، بەڵکو دۆخەکان خراپتر ئەکات.

ئەم هەفتەیە گوێم لەوتارێکی جین پیێر فیلیو گرت لەبەشی ئابوری کۆلێژی لەندەن، کە فەرەنسیەکی داکۆکیکار لەبەرژەوەندیەکانی عەرەبە، لێکۆڵەر، دیپلۆمایی پێشو و پسپۆڕیکی بە ئەزمونە لەسەر جوڵانەوەی جیهادیە توندڕەوەکان. هەروەها بەرگریکارێکی دیارو سەرسەختی ئەو شۆڕشگێڕانەیە کە هەوڵیان لابردنی ئەسەد بو لەسەر دەسەڵات لەساڵی ٢٠١١، سەرەتا روبەڕوبونەوەی مەدەنیانەو دواتر هەڵگرتنی چەک بۆ بەرگریکردن لەخۆیان لە هێرشە دڕندانەکانی سوپاو پیاوانی ئەسەد. فیلیو جیاواز لە هەندێک شیکەرەوە و لێکۆڵەر، سەردانی سوریای کردوە لە کاتی جەنگدا.

فیلیو پێیوایە کە رۆژئاوا هۆکارێکی سەرەکی بوە لەدروستکردنی دڕندەیەکدا کە ئێستا شەڕی لەگەڵ ئەکات. جیاواز لەوەی کە هەندێک لایەنگری تیۆری دژ بە پیلانگێڕیەکانی رۆژئاوا پێشنیاری ئەوە ئەکەن (نەخێر، داعش دروستکراوی دەستی CIA نیە)، بەڵکو بە هۆی ئیهمالکردنی شۆڕشگێڕە سوریەکان و شکستهێنان لەپێدانی هاوکاری پێویست بوە، کە ئەبوە هۆی ئەوەی باڵانسی هێزەکان لەناوچەکەدا بگۆڕێت.

فیلیو باس لەدەرفەتە لەدەستچوەکان ئەکات، وەک بڕیارەکەی ئۆباما لەمانگی ئابی ساڵی ٢٠١٣ بۆ نەهێشتنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوپای ئەسەد دوای بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی. لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤ هەلێکی تر ئەوە بو کە یاخیبوە سوریەکان داعشیان لەحەلەب کردە دەرەوە، بەڵام  یارمەتی دەرەوەیان پێنەگەشت وەک ئەوەی هیوا خواز بون. فیلیو جەخت ئەکاتەوە لەسەر ئەوەی بەهۆی دروستکردنی بۆشاییەکەوە، رۆژئاوا رێگەی بە تۆڕە توندڕەوە ئیسلامیەکاندا لەوڵاتانی کەنداو دروست ببن و و لەسوریا ئەم تۆڕانە یەکیان گرت، کە ئەمەش هاوکار بو بۆ زیاتر بڵاوبونەوەی بیری (ئایدیۆلۆجیای) داعش.

لەکاتێکدا ئێمە بۆردومانی داعش ئەکەین، ئەسەد داڵدەیان ئەدات و بۆمبی بەرمیلی بەکار دەهێنێت دژ بە هاوڵاتیانی سوری لەو ناوچە دابڕاوانەوەی کە لەژێر دەسەڵاتی بەرهەڵستکارانی دەسەڵاتەکەی ئەسەددان. فیلیو پێیوایە داعش سەرکەوتو ئەبێت، چونکە جیاواز لە رۆژئاوا، ستراتیژیەتی هەیە، و کاریگەری لەسەر زۆر گەنجی سوننی هەبوە. سەرەتا داعش کارئەکات و دواتر  رۆژئاوا کاردانەوەی هەیە. کارەکانی داعش وامان لێ ئەکەن کە بێ بیرکردنەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان ئەنجامبدەین بە بێ هیچ ستراتیجیەتێکی سیاسی.

رۆژئاوا دەستیکرد بە بۆردومان کردن دوای ئەوەی هەندێک لە هاوڵاتیانی لەساڵی رابردودا لەعێراق سەربڕان. وێنەی ئەم تاوانانە قبوڵنەکراوبو. تا ئێستاش رۆژئاوا شکستی هێناوە لەهەر بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لە سوریا دوای کوژرانی  ٢٠٠٠٠٠ هەزار خەڵک. ئەگەر بۆ یەک خولەک بیر لەم راستیە بکەیتەوە، جێی سەرسوڕمانە کە گەنجە موسڵمانەکان لە هەر شوێنێک بن، ئەگەنە ئەو باوەڕەی کە سیاسەتی رۆژئاوا سیاسەتێکی رەگەزپەرستیە.

بونی داعش پێویستە بەوپەڕی تواناوە شەڕی لەگەڵ بکرێت پێش ئەوەی ئەو شەڕ بکات. بەڵام ئەگەر ئەسەد لە ئارامیدا بێت کاتێک کە سوپاکەی  هاوڵاتیانی سوریا کۆمەڵکوژ ئەکات، ئەوە هێشتا هەر زنجیرە شەڕەکان ئەدۆڕێنین. هەتا بەپێی دەسەڵاتی سیاسی، رۆژئاوا تەنها کار لە سەر بنەمای نیگەرانیەکانی سەبارەت بە ئاسایشی رۆژئاوا ئەکات, کە ئەمەش حاڵيتێکی نەخوازراوە.

بەپێی پێشبینیە ناوەندیەکان، نزیکەی ٣ تا ٤ هەزار جیهادی ئەوروپی لەنێو ریزەکانی داعش دان. بەپێی روداوەکانی ئێستا، فیلیو پێیوایە کە تا وەرزی هاوین ئەو ژمارە دەگاتە ٥ هەزارو لەوانەیە تا وەرزی پایز بگاتە ١٠ هەزار کەس. جێی خۆیەتی بۆ نیگەران بون سەبارەت بەوەی کە چۆن گەنجە بەریتانیەکان و کچە فەرەنسیەکان کاریان لەسەر ئەکرێت و بەرەو سوریا ئەبرێن. بەڵام ئەمە هۆکارە گرنگە شاراوەکان ئاشکرا ناکات کە بۆچی داعش گەشەی کردوە. ئەسەد هۆکاری سەرەکیە لەدروستکردنی ئەو بورکانەی کە ئێستا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە. هەرچەندە رۆژئاوا هەمو هۆکارێکی هەیە بەڵام وەستاوە لەکەمکردنەوەی تواناکانی ئەسەد لە بڵاوکردنەوەی پشێوی و لەناوبردنی مرۆڤەکان.

ئایا درەنگە؟ فیلیو پێی وایە نەخێر درەنگ نیە. ئەمەش لەوانەیە رەدبکرێتەوە لەلایەن ئەوانەی کە پێیانوایە لە سوریا تەنها هێزەکانی داعش و ئەسەد ئەمێننەوە. ئەم بۆچونەش لەگەڵ پڕوپاگەندەکانی داعش دا یەک ئەگرێتەوە. فیلیو پێیوایە کە باشترین ئومێد ئەوەبو کە ساڵێک بەر لە ئێستا لە حەلەب پێشاندرا، ئەوەش دروستبونی هێزە یاخیبوەکانی دژی ئەسەد بون.

پێدانی ئەو هاوکاریانەی کە ئەوان پێویستیانە، هاوکێشە گەورەکە ئەگۆڕێت. فیلیو ئاماژە بە ئەوە ئەکات کە رۆژئاوا لە ئەفگانستان لە ١٩٨٠ کاندا کردیان: گەیاندنی موشەکی ستینگەر بو بە موجاهیدین، کە بو بە هۆی سەرکەوتنیان. ئەگەر وا دابنرێت، چەکەکانی دژە تانک و دژە فڕۆکە رۆژئاوا دابینی بکات، ئەکەوێتە دەستی داعش، فیلیو رایئەگیەنێت کە ئەم مەترسیەش نامێنێت ئەگەر بەراورد بکرێت بەوەی کە بڕێکی زۆر لەکەلوپەلی سەربازی ئەمەریکی کەوتە دەستی داعش لەکاتی کەوتنی موسڵ لەساڵی رابردو. جبەخانە ئەمەریکیەکانی سوپای عێراق بەجێهێڵران بە هەمو کەلوپەلەکانیەوە بۆ هێرشکەران.

لەوانەیە جێی سەرسوڕمان نەبێت کە دیپلۆمات و بەرپرسانی بەرگری بەریتانیا ئەوانەی لەکۆنفرانسەکەی فیلیو ئامادە بون هەندێک ناڕەزایەتیان دەربڕی؛ دواجار هەمویان ئەبێت بەرگری لە سیاسەتی ئێستای رۆژئاوا بکەن.

بەڵام کە هەمو ئەم شتانەم بیست، نەمتوانی بیر لەوە بکەمەوە کە ئەمە چۆن جێی ئاسودەییە، بەشێوەیەک، کە زۆربەمان لە رۆژئاوا سەیری کارەساتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین و بەو چارەنوسە رازی بین کە روداوەکان گەشتونەتە رادەیەک کە لەپشت تواناو کاریگەریەکانی ئێمەوەن. تا ئێستا گوێمان لەسەرکردە سیاسیەکانمان نەبوە کە چۆن بیر ئەکەنەوە لە رازیبون بەدەربازبونی ئەسەد لەوەی کە ئەنجامی ئەدات و ئەمەش ببێتە هۆی هەر دەرئەنجامێکی قبوڵکراو، یان وەستاندنی چالاکیە تیرۆریستیەکان لە ئەوروپا.

ئارام کردنەوەی بارودۆخی ئەسەد، وەک ئەوانەی کە لە مێژودا رویداوە، ئەبێتە هۆی کارەساتی زیاتر. ئەمەش لەو هێمایە زیاترە کە روناکیەکانی سەر سوریا بە تەواوی ئاوا بون، هەر وەک هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رێکخراوە ناحکومیەکان پیشانی داوە. هەروەها روناکیەکانی  کۆبیرکردنەوەمان لەمەترسی کۆتایی پێهاتندایە.


سەرچاوە: گاردیان


22/03/2015 بینین: 44260
 
بۆچی ژنان په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌که‌ن؟
بۆ هه‌ندێک له‌ ئافره‌تان له‌ عێراق و سوریادا، داعش شتێکیان پێشکەش دەکات هیچ کەسێکی تر ...
هه‌ده‌په‌ و ئاسایشی هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رموگوڕیه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی شایه‌نی گرنگی پێدانه‌ ئه‌و هێرشانه‌‌ بو له‌ چه‌ند ...
بۆچی پێویسته‌ دەستبەرداری وشەی ''تیرۆریزم'' بین؟
جه‌یمس م. دۆرسێی پێیوایه‌ که‌ دۆزه‌ره‌وه‌ی زۆرێک له‌ده‌وڵه‌تانی نوێی وه‌ک ئیسرایل، که‌ ده‌وڵه‌تێکی چالاکە لەشه‌ڕی دژه‌ تیرۆر‌و هاوپه‌یمانی ...
کاریگه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا ‌له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامیی چییه؟
جیهانی ئیسلامی چۆن ئازار ده‌چێژێت به‌ ده‌ست ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا و پوکانه‌وه‌ی ناخۆیی، ئاوه‌هاش گۆڕانکاری تێیدا ئه‌سته‌مه‌....
کۆچی پێچەوانە
لە نامەی دکتۆراکەیدا بە ناونیشانی "تەنها چیاکان هاوڕێن"، لینا ئێکلوند، ئه‌ندامی کارایی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لەزانکۆی...
ئاینی ئیسلام خێراترینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا له‌جیهاندا
به‌پێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئاینی ئیسلام خێراترین ئاینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا. سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پیو ماوه‌ی شەش ساڵە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن...
سه‌رکرده‌کانی‌ عێراق و رۆژئاوا له‌ شه‌ڕکردن دژ به‌ داعش چی فه‌رامۆشی ده‌که‌ن
جۆردان ئۆڵمستێد پێیوایه‌ هه‌تاوه‌کو عێراقییه‌کان ستراتیجییه‌ک دانه‌هێنن و جێبه‌جێی نه‌که‌ن بۆ پاراستنی سنوری وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سوریا، قۆناغی کۆتایی شه‌ڕه‌که‌یان دژ به‌ داعش درێژخایه‌ن و ئازاراوی ده...
نه‌خشه‌ی‌ ئیتنیكی‌‌و مه‌زهه‌بی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ نیشتیمانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌لایه‌ن ئیستیعماری‌ خۆرئاواوه‌ له‌دو سه‌ده‌ی‌ رابردودا دانراوه‌. ئه‌وه‌ی‌ ته‌ماشای‌ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ ...
ئاینده‌ی ئاژاوه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌و جۆره‌ ده‌وڵه‌ته‌ی ئێمه‌ پێی ئاشناین، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ لێواری ونبوندایه‌. ناکۆکی له‌ عێراق، سوریا، لیبیا و یه‌مه‌ن، ده‌ستێوه‌ردانی...
رۆڵی تورکیا وه‌ک یاریکه‌رێکی نا- تایفی له‌ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئابوری و سیاسه‌تی ناوخۆیی تورکیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشودا گۆڕانی دراماتیکی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ڕۆژ‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا....
روه‌که‌ی تری تیرۆریزم
ئێمه‌ له‌ وڵاتێکدا ده‌ژین که‌ ئامێزی بۆ دیموکراسی لیبڕاڵی، یه‌کسانی ره‌گه‌زی، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی تاک کردوه‌ته‌وه‌،...
مه‌ترسی گه‌وره‌ ‌بۆ ئەردۆگان و کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌ڕێوه‌یه
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی تورکیا کە مانگی 7-2015 ئەنجامدەدرێت، مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ پارتی حکومڕانی دادو گه‌شه‌پێدان...
له‌ چاوه‌ڕوانی خراپتربونی شه‌ڕی دڕندانه‌ی تایفی له‌ عێراقدا
جارێکی تر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌ستکه‌وته‌ کورتخایه‌نه‌کان هه‌ژمون به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ درێژ خایه‌نه‌کاندا ده‌سه‌پێنن. ...
به‌رخۆدانی پاڵه‌وانانه‌ی کورده‌کان دژ به‌ داعش
له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ له‌ سوریا، له‌و شوێنه‌ی که‌ سنوری عێراق و سوریا تێکه‌ڵ ده‌بێت، شه‌ڕه‌ڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) به‌ ...
جیهان له‌م هه‌فته‌یه‌دا؛ یه‌کسانی له‌ مافدا بۆ هه‌ندێک هێشتا فه‌راهه‌م نییه‌
(150) ساڵ دوای شه‌ڕی ناوخۆ له‌ئه‌مەریکادا، ژیان، ئازادی و گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ری لای ئه‌فریقییه‌ ئه‌مریکییه‌کان به‌رده‌وام له‌ مه‌تریسدایه‌ ....
کورد بڕیار له‌ چاره‌نوسی تورکیا ده‌دات
له‌ مانگی 6-2015 دا، تورکیا بیست و چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی خۆی ئه‌نجام ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مانی نوێ...
كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ داواكار به‌ بێ‌ به‌رهه‌م، یان كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ به‌رهه‌م هێن بۆ به‌دیهێنانی‌ داواكاریه‌كان
له‌به‌رانبه‌ر داواكاری‌ پشتگوێخستنی‌ به‌رهه‌م هێنان‌و چالاكی‌ به‌رهه‌م هێنان شه‌پۆلێكی‌ ناڕه‌زایی‌ توند وڵاتی‌ گرتۆته‌وه‌، چونكە‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌...
ئایا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌یه‌؟
روخانی‌ موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی‌ داعش له‌ حوزه‌یرانی (2014) روداوێكی دابڕێنه‌ری‌ مێژوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست بو كه‌ كاردانه‌وه‌كانی‌ نه‌ك له‌سه‌ر ئێستا،...
ئاکامی به‌هاری عه‌ره‌بی
پێشبینی دەکرا بەهاری عەرەبی ئاشتی، دیموکراسی و سەقامگیری نەک تەنها بۆ ئەو نەتەوانە بێنێت کە لێیەوە سەرچاوەی گرت...
هیوای‌ كورده‌كان بۆ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیا
به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌مێژوی‌ توركیادا ئه‌بێته‌ ئایرۆنی‌ ئه‌گه‌ر كورده‌كان رۆڵێكی‌ گرنگ ببینن له‌ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیادا...
ئەردۆگان و کێشەی کورد؛ هەنگاوێک بۆ پێشەوەو دو هەنگاو بۆ دواوە
قسەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەییب ئەردۆگان سەبارەت بەوەی کە رایگەیاند: "شتێک نیە بە ناوی کێشەی کورد. ئەو شتە چیە ...
روناکیەکانی سەر سوریا ئاوابون، هەر وەک مرۆڤایەتی
رۆژئاوا خەریکی ئارامکردنەوەی دۆخی ئەسەدن، لەکاتێکدا ئەو هاوڵاتیانی سوریا کۆمەڵکوژ ئەکات و پەنای قەسابەکانی داعش ئەدات. هەمو ئەم شتانە بەناوی...
به‌رده‌وام به‌، رۆژه‌كه‌مم خراپكرد
به‌م قسه‌یه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین "هه‌ڵه‌كردن له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌، به‌خشین له‌ خوداوه‌نده‌وه‌" من ئه‌مه‌شی‌ بۆ زیاد ده‌كه‌م "نه‌زانی‌" زیاتر له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌گمه‌ن...
نا بۆ پرسی‌ كورده‌كان!
سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان وتی‌ "براكانم، هه‌رگیز گرفتێكیان نه‌بوه‌ وه‌ك پرسی كورده‌كان له‌م وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌جێنداكانمان كه‌ كاری‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ ئه‌كه‌ین"....
چی‌ چاوه‌ڕوانی‌ كورد ده‌كات؟
له‌ سه‌دهه‌مین ساڵڕۆژی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌مدا، كه‌ تائێستا یادی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ره‌نگه‌ گونجاو بێت له‌ ساڵیادی‌ دابه‌زینی‌ هاوپه‌یمانان له‌ ته‌نگه‌ی‌ ده‌رده‌نیل نزیك ببینه‌وه‌....
هەدەپە؛ بەشدارئەبێت یان بۆ دەرەوە؟
لەبەر رۆشنایی ئەو بابەتانەی ئەیزانین، گرنگترین پرسیاری هەڵبژاردنەکانی حەوتی مانگی حوزەیران ئەوەیە کە هەدەپە ئەتوانێت زیاتر...
لەدوای کۆبانی چی گۆڕا؟
کۆماری تورکیا لەسەر ناوبانگی عوسمانیەکان بنیات دەنرێتەوە، کە بە سەروەریەکان یان هەڵوەشانەوەی دەیان ساڵە...
كه‌ركوك گۆڕه‌پانی ململانێکانی دوای داعش
چاوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌مو له‌سه‌ر موسڵه، كه‌ پێده‌چێت هێزه‌كانی عێراق، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هێرشی بکەنەسەر. به‌ڵام دوای ئه‌و هێرشە...
سعودیە هاوکاری داعشی کردوە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی عێراق؟
رۆژنامەنوسێکی ئیرله‌ندی، له‌ ساڵی 1979 ه‌وه‌ په‌یامنێری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی Financial Times بوه‌و...
ئاو لەنەوت گرنگترە، با گرنگی پێبدەین
لەکۆتاییەکانی مانگی رابردو لە باشوری عێراق، زیاد لە (1500) كلیۆمەتر رێگامان بڕی، خەرمانەی زۆنگاوی گەورەمان دەهاتە پێش...
جەنگی سوریا.. شەڕێک بە سەرکردایەتی ئێران
لەگەڵ سەرهەڵدانی روداوەکانی سوریا، ئێران بە هەمو قورسایی خۆیەوە لە پشت رژێمی سوریاوە وەستا، بەڵێنیدا کە رێگە بە کەوتنی...
ئاو.. ستراتیژی‌ راوێژكردن، نه‌ك به‌فیڕۆدان‌ و هەڵگرتن
به‌هۆی‌ گۆڕانكاری‌ ئاووهه‌وا، ئه‌و پرۆژه‌ ئاودێریانه‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌ردو روباری‌ دیجله‌و فورات لێیانداوه‌، بڕی‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌...
سوپای عێراق؛ ئامادەیەکی نائامادە لە شەڕی داعشدا
لە شەڕی دژی داعشدا، دەنگی چەکی هەموان دەبیسترێت، بەڵام چەخماخەی چەکی عێراق ونە لەو شەڕەدا، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو سوپایە نزیکەی...
داعش له‌ زمانی خۆیانه‌وه‌ بناسه‌
ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ناوی راسته‌قینه‌ی (ابراهیم بن عه‌واد ئه‌لبه‌دری ئه‌لسامه‌رائیه‌) له‌ ساڵی 1971 له‌ شاری سامه‌را له‌ دایك بوه‌....
کوردو پەیدابونیان
زاراوەی میسری بلیمەتیێکی تایبەتی هەیە، ئەمە لەهەندێ گوزارشتیدا بەدیار دەکەوێت، کە زۆرجار چەند واتاو بەڵگەیەک لەیەک وشەدا کۆدەکاتەوە. لەڕاستیدا لەساڵی رابردو دەستمکرد بە هەڵچنینی هەندێ لەو وشە قوڵە جڵف...
ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت
قسه‌كردن ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت له‌چوارچێوه‌ی‌ بانگه‌وازی‌ چاكسازی‌ و دیموكراسیدایه‌، له‌سه‌روبه‌ندی‌ شۆڕشه‌كانی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌ و گه‌یشتنی‌...
مانای‌ سیاسه‌ت
مرۆڤ گیانله‌به‌رێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌: مه‌حاڵه‌ بتوانێت له‌گه‌ڵ غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانی‌ بژی‌ و به‌سه‌ر غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانیشیدا بكرێته‌وه‌. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ...
گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر بارودۆخماندا نایه‌ت، تا دان به‌كه‌موكوڕی‌‌و كێشه‌كانماندا نه‌نێین
كه‌من ئه‌و گه‌ل‌و وڵاتانه‌ی‌ وه‌ك ئێمه‌ هۆكاری‌ كێشه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا، به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ ئاماده‌نین به‌رپرسیارێتی‌ کەموکوڕییەکانمان له‌ئه‌ستۆبگرین...
هەمومان پێکەوە ئەم رێگەیەمان بڕی
کۆماری تورکیا هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا هەنوکە زۆر بەزمی و نزمی سیاسی بە خۆوە بینیوە. ئەوەی کە لەهەمویان گرنگترە دەکرێت بە دەسەڵات...
عەبادی: تەنانەت ئەگەر تیرۆریشم بکەن!
ئایا نامەکە بۆ نەیارەکانی بو، یاخود هاوڕێک بۆ هاوپەیمانەکانی، کاتێک چەند رۆژێک پێش ئێستا بەڕونی وتی تەحەدایان دەکەم تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق