هیوای‌ كورده‌كان بۆ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیا

عومەر تاچپینار
لەئینگلزییەوە: بورهان عومەر


به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌مێژوی‌ توركیادا ئه‌بێته‌ ئایرۆنی‌ ئه‌گه‌ر كورده‌كان رۆڵێكی‌ گرنگ ببینن له‌ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیادا له‌دوای‌ كه‌مالیسته‌كانی‌ توركیا، ئێستا ئیسلامیه‌كان وا ده‌رئه‌كه‌ون كه‌ ئه‌ركه‌ مێژویه‌كانی‌ خۆیان ته‌واو كردبێت. هه‌ندێك وای‌ ده‌بینن پرۆسه‌ی‌ دیموكراسی‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ هه‌نگاوی‌ ناوه‌ له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ دادوگه‌شه‌پێدان ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست له ‌2002 . بەڵام له‌ئێستادا ئه‌بێت هیوامان به‌ لایه‌نی‌ دوه‌م هه‌بێت كه‌ بریتین له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ كورده‌كان له‌ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیا.

له‌چاوی‌ كه‌مالیسته‌كانی‌ توركیا كورده‌كان و ئیسلامیه‌كان وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ دژی‌ سیستم ده‌رئه‌كه‌ون. سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هه‌ردولا وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی‌ دژی‌ سیستمن چانسێكی‌ باشیان هه‌یه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستم. ئه‌م تیۆریه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پێمان وابێت كه‌مالیسته‌كان پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری (CHP) ‌بتوانن پرۆسه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ درێژخایه‌ن پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ دوای‌ كه‌مالیسته‌كانی‌ توركیا.

له‌وكاته‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ زیندانی‌ كراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (PKK) بانگی‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كرد بۆ چه‌كدانان،‌ به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ بۆ كۆتایهێنان به‌ 30 ساڵ له‌ ته‌نگژه‌ی‌ نێوان هه‌ردولا، تێڕوانینی‌ سیاسیانه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (HDP) به‌ره‌و پێشچونێكی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌ له‌وه‌ی‌ چانسی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بێت بتوانن 10%ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستبهێنن. ئه‌گه‌ر بتوانن ده‌وروبه‌ری‌ 9% به‌ده‌ستبهێنن ئه‌وا نزیكه‌ی‌ 60 كورسی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌كات، ئه‌وا كورده‌كان ده‌توانن ببن به‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراسی‌ له‌ توركیادا.

ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ به‌ ژیرانه‌ مامه‌ڵه ‌بكه‌ن، كورده‌كان ده‌توانن ئه‌وه‌ی‌ AKP نه‌یتوانی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیادا بیكات ئه‌مان بیكه‌ن. ئه‌توانن زۆر فێربن له‌و ساڵانه‌ی‌ دوای‌ AKP كاتێك سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان وه‌ك "بكه‌ری‌ گۆڕانكاری‌" ناسراوبو. كاتێك ئەردۆگان دوای‌ 13 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵات، خۆی‌ وا ده‌رده‌خست وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ دیموكراسی‌ توركیا بۆ سه‌ر هێڵی‌ خۆی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 1990ەوە له‌و هێڵه‌ی‌ خۆی‌ لایداوه‌، له‌ كاتێكدا توركیا گیرۆده‌ی‌ ناجێگیری‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ بوبو. پێچه‌وانه‌ی‌ ئیسلامیه‌كانی‌ پێش خۆی‌ به‌رده‌وام بو له‌ چاكسازی‌ و چونه‌ ناو یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا. به‌ڵێنیدا له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ سوپا. توانی‌ ئیسلامیه‌كان و كۆنزێرڤاتیڤه‌كان و لیبراڵه‌كان و گروپه‌ بازرگانیه‌كان له‌ ده‌وری ‌ AKPكۆبكاته‌وه‌ به‌ بیانوی‌ داماڵینی‌ سوپا له‌ سیاسه‌ت.

له‌سایه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئەردۆگان AKP ده‌ستیكرد به‌ چاكسازی‌ ئابوری‌ و سیاسی‌ روبه‌ڕوی‌ نوخبه‌ سوندمه‌نده‌كانی‌ كه‌مالیسته‌كان بویه‌وه‌، به‌تایبه‌ت  سوپاو‌ مه‌ساحه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ سیاسی‌ كرده‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و گروپانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن كه‌مالیسته‌كانه‌وه‌ په‌راوێزخرابون. له‌م ساڵانه‌ی‌ دوایدا AKP و ئەردۆگان ته‌واو به‌ره‌و دیكتاتۆری‌ هانگاویان ناوه‌، سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دڕندانه‌، سنورداركردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین، گه‌نده‌ڵی‌ ئابڕوبه‌رانه‌ روبەڕوی توركیا بویه‌وه‌ له‌ژێر سایه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌م سه‌رۆكه‌دا.

AKP یه‌كێكه‌ له‌ به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنی‌ دیموكراسی‌ له‌ توركیادا. هێشتا یه‌كێكه‌ له‌پارته‌ دیاره‌كان له‌وڵاتدا. عەلمانیه‌كان CHP و پارتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان (MHP) ناتوانن هیچ پرۆژه‌یه‌كی‌ لیبراڵ و دیموكراسی‌ پێشكه‌ش بكه‌ن. بەڵام هه‌رچۆنێك بێت HDP ده‌توانێت ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبكاته‌وه‌ و ببێت به‌ جێگره‌وه‌یه‌كی‌ لیبراڵانه‌ كه‌ وڵات بێ‌ بیركردنه‌وه‌ پێویستی‌ پێیه‌تی‌.

HDP پێشتر به‌ ستراتیجی‌ خۆیدا چوبوه‌وه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ چاكسازی‌ له‌هه‌مو به‌شێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ توركیدا نه‌ك ته‌نها بۆ كورده‌كان. سه‌رۆكی‌ HDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌هاوینی‌ رابردودا هه‌ڵمه‌تێكی‌ سه‌ركه‌وتوی‌ به‌ڕێكرد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ توركیادا، هه‌وڵه‌كانی‌ ته‌نها بۆ كورده‌كانی‌ وڵات نه‌بو، به‌ڵكو به‌تایبه‌ت جه‌ختكردنه‌وه‌ بو بۆ حوكمی‌ یاسا، به‌رپرسارێتی‌، ئازادی‌ راده‌ربڕین و به‌ره‌وپێشبردنی‌ دیموكراسی‌ بو بوه‌هۆی‌ به‌ ده‌ستهێنانی‌ ده‌نگێكی‌ زۆری‌ CHP و لیبراڵه‌كانی‌ توركیا.

ئه‌مڕۆ  HDPبه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌میرتاش كاریگه‌ری‌ باشیان هه‌یه‌ بۆ دوباره‌ پیاچونه‌وه‌ به‌ چالاكیه‌كانیاندا. ده‌توانن هاوپه‌یمانیه‌تێكی‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ له‌گه‌ڵ لیبراڵه‌كان و گه‌نجان و گروپه‌ په‌راوێزخراوه‌كان و به‌شێك له‌ CHP كه‌ له‌لایه‌ن CHPەوه‌ ته‌ریك كراون پێكبهێنن دژی‌ AKP و هاوپه‌یمانه‌كانی‌.

ئه‌م جوڵاندنه‌وه‌یه‌ ژیرانه‌ ده‌ستیپێكرد كاتێك ده‌میرتاش رایگه‌یاند له‌هه‌وڵی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ ئاسایشی‌ ناوخۆی‌ توركیادان كه‌ AKP سه‌رسه‌ختانه‌ به‌رگری‌ لێده‌كات، ئه‌مه‌ ناردنی‌ ئه‌و سیگناڵه‌ بو كه‌ پارته‌كه‌ی‌ (HDP) نه‌ك هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد ده‌دات، به‌ڵكو هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ توركییه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌دات. له‌هه‌موی‌ گرنگتر HDP دژی‌ خه‌ونی‌ رژێمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئەردۆگانە كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌كرێ ببێته‌ هۆی‌ رێگر له‌ هاتنه‌ ئارای‌ چاره‌سه‌ری‌ سیاسی‌ دیكه‌، به‌هه‌رحاڵ داهاتوی‌ دیموكراسی‌ توركیا ئێستا له‌ ده‌ستی‌ كورده‌كاندایه‌.

سه‌رچاوه‌: توده‌ی‌ زه‌مان


28/03/2015 بینین: 34144
 
بۆچی ژنان په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌که‌ن؟
بۆ هه‌ندێک له‌ ئافره‌تان له‌ عێراق و سوریادا، داعش شتێکیان پێشکەش دەکات هیچ کەسێکی تر ...
هه‌ده‌په‌ و ئاسایشی هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رموگوڕیه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی شایه‌نی گرنگی پێدانه‌ ئه‌و هێرشانه‌‌ بو له‌ چه‌ند ...
بۆچی پێویسته‌ دەستبەرداری وشەی ''تیرۆریزم'' بین؟
جه‌یمس م. دۆرسێی پێیوایه‌ که‌ دۆزه‌ره‌وه‌ی زۆرێک له‌ده‌وڵه‌تانی نوێی وه‌ک ئیسرایل، که‌ ده‌وڵه‌تێکی چالاکە لەشه‌ڕی دژه‌ تیرۆر‌و هاوپه‌یمانی ...
کاریگه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا ‌له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامیی چییه؟
جیهانی ئیسلامی چۆن ئازار ده‌چێژێت به‌ ده‌ست ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا و پوکانه‌وه‌ی ناخۆیی، ئاوه‌هاش گۆڕانکاری تێیدا ئه‌سته‌مه‌....
کۆچی پێچەوانە
لە نامەی دکتۆراکەیدا بە ناونیشانی "تەنها چیاکان هاوڕێن"، لینا ئێکلوند، ئه‌ندامی کارایی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لەزانکۆی...
ئاینی ئیسلام خێراترینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا له‌جیهاندا
به‌پێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئاینی ئیسلام خێراترین ئاینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا. سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پیو ماوه‌ی شەش ساڵە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن...
سه‌رکرده‌کانی‌ عێراق و رۆژئاوا له‌ شه‌ڕکردن دژ به‌ داعش چی فه‌رامۆشی ده‌که‌ن
جۆردان ئۆڵمستێد پێیوایه‌ هه‌تاوه‌کو عێراقییه‌کان ستراتیجییه‌ک دانه‌هێنن و جێبه‌جێی نه‌که‌ن بۆ پاراستنی سنوری وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سوریا، قۆناغی کۆتایی شه‌ڕه‌که‌یان دژ به‌ داعش درێژخایه‌ن و ئازاراوی ده...
نه‌خشه‌ی‌ ئیتنیكی‌‌و مه‌زهه‌بی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ نیشتیمانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌لایه‌ن ئیستیعماری‌ خۆرئاواوه‌ له‌دو سه‌ده‌ی‌ رابردودا دانراوه‌. ئه‌وه‌ی‌ ته‌ماشای‌ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ ...
ئاینده‌ی ئاژاوه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌و جۆره‌ ده‌وڵه‌ته‌ی ئێمه‌ پێی ئاشناین، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ لێواری ونبوندایه‌. ناکۆکی له‌ عێراق، سوریا، لیبیا و یه‌مه‌ن، ده‌ستێوه‌ردانی...
رۆڵی تورکیا وه‌ک یاریکه‌رێکی نا- تایفی له‌ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئابوری و سیاسه‌تی ناوخۆیی تورکیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشودا گۆڕانی دراماتیکی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ڕۆژ‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا....
روه‌که‌ی تری تیرۆریزم
ئێمه‌ له‌ وڵاتێکدا ده‌ژین که‌ ئامێزی بۆ دیموکراسی لیبڕاڵی، یه‌کسانی ره‌گه‌زی، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی تاک کردوه‌ته‌وه‌،...
مه‌ترسی گه‌وره‌ ‌بۆ ئەردۆگان و کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌ڕێوه‌یه
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی تورکیا کە مانگی 7-2015 ئەنجامدەدرێت، مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ پارتی حکومڕانی دادو گه‌شه‌پێدان...
له‌ چاوه‌ڕوانی خراپتربونی شه‌ڕی دڕندانه‌ی تایفی له‌ عێراقدا
جارێکی تر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌ستکه‌وته‌ کورتخایه‌نه‌کان هه‌ژمون به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ درێژ خایه‌نه‌کاندا ده‌سه‌پێنن. ...
به‌رخۆدانی پاڵه‌وانانه‌ی کورده‌کان دژ به‌ داعش
له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ له‌ سوریا، له‌و شوێنه‌ی که‌ سنوری عێراق و سوریا تێکه‌ڵ ده‌بێت، شه‌ڕه‌ڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) به‌ ...
جیهان له‌م هه‌فته‌یه‌دا؛ یه‌کسانی له‌ مافدا بۆ هه‌ندێک هێشتا فه‌راهه‌م نییه‌
(150) ساڵ دوای شه‌ڕی ناوخۆ له‌ئه‌مەریکادا، ژیان، ئازادی و گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ری لای ئه‌فریقییه‌ ئه‌مریکییه‌کان به‌رده‌وام له‌ مه‌تریسدایه‌ ....
کورد بڕیار له‌ چاره‌نوسی تورکیا ده‌دات
له‌ مانگی 6-2015 دا، تورکیا بیست و چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی خۆی ئه‌نجام ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مانی نوێ...
كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ داواكار به‌ بێ‌ به‌رهه‌م، یان كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ به‌رهه‌م هێن بۆ به‌دیهێنانی‌ داواكاریه‌كان
له‌به‌رانبه‌ر داواكاری‌ پشتگوێخستنی‌ به‌رهه‌م هێنان‌و چالاكی‌ به‌رهه‌م هێنان شه‌پۆلێكی‌ ناڕه‌زایی‌ توند وڵاتی‌ گرتۆته‌وه‌، چونكە‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌...
ئایا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌یه‌؟
روخانی‌ موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی‌ داعش له‌ حوزه‌یرانی (2014) روداوێكی دابڕێنه‌ری‌ مێژوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست بو كه‌ كاردانه‌وه‌كانی‌ نه‌ك له‌سه‌ر ئێستا،...
ئاکامی به‌هاری عه‌ره‌بی
پێشبینی دەکرا بەهاری عەرەبی ئاشتی، دیموکراسی و سەقامگیری نەک تەنها بۆ ئەو نەتەوانە بێنێت کە لێیەوە سەرچاوەی گرت...
هیوای‌ كورده‌كان بۆ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیا
به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌مێژوی‌ توركیادا ئه‌بێته‌ ئایرۆنی‌ ئه‌گه‌ر كورده‌كان رۆڵێكی‌ گرنگ ببینن له‌ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیادا...
ئەردۆگان و کێشەی کورد؛ هەنگاوێک بۆ پێشەوەو دو هەنگاو بۆ دواوە
قسەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەییب ئەردۆگان سەبارەت بەوەی کە رایگەیاند: "شتێک نیە بە ناوی کێشەی کورد. ئەو شتە چیە ...
روناکیەکانی سەر سوریا ئاوابون، هەر وەک مرۆڤایەتی
رۆژئاوا خەریکی ئارامکردنەوەی دۆخی ئەسەدن، لەکاتێکدا ئەو هاوڵاتیانی سوریا کۆمەڵکوژ ئەکات و پەنای قەسابەکانی داعش ئەدات. هەمو ئەم شتانە بەناوی...
به‌رده‌وام به‌، رۆژه‌كه‌مم خراپكرد
به‌م قسه‌یه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین "هه‌ڵه‌كردن له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌، به‌خشین له‌ خوداوه‌نده‌وه‌" من ئه‌مه‌شی‌ بۆ زیاد ده‌كه‌م "نه‌زانی‌" زیاتر له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌گمه‌ن...
نا بۆ پرسی‌ كورده‌كان!
سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان وتی‌ "براكانم، هه‌رگیز گرفتێكیان نه‌بوه‌ وه‌ك پرسی كورده‌كان له‌م وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌جێنداكانمان كه‌ كاری‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ ئه‌كه‌ین"....
چی‌ چاوه‌ڕوانی‌ كورد ده‌كات؟
له‌ سه‌دهه‌مین ساڵڕۆژی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌مدا، كه‌ تائێستا یادی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ره‌نگه‌ گونجاو بێت له‌ ساڵیادی‌ دابه‌زینی‌ هاوپه‌یمانان له‌ ته‌نگه‌ی‌ ده‌رده‌نیل نزیك ببینه‌وه‌....
هەدەپە؛ بەشدارئەبێت یان بۆ دەرەوە؟
لەبەر رۆشنایی ئەو بابەتانەی ئەیزانین، گرنگترین پرسیاری هەڵبژاردنەکانی حەوتی مانگی حوزەیران ئەوەیە کە هەدەپە ئەتوانێت زیاتر...
لەدوای کۆبانی چی گۆڕا؟
کۆماری تورکیا لەسەر ناوبانگی عوسمانیەکان بنیات دەنرێتەوە، کە بە سەروەریەکان یان هەڵوەشانەوەی دەیان ساڵە...
كه‌ركوك گۆڕه‌پانی ململانێکانی دوای داعش
چاوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌مو له‌سه‌ر موسڵه، كه‌ پێده‌چێت هێزه‌كانی عێراق، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هێرشی بکەنەسەر. به‌ڵام دوای ئه‌و هێرشە...
سعودیە هاوکاری داعشی کردوە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی عێراق؟
رۆژنامەنوسێکی ئیرله‌ندی، له‌ ساڵی 1979 ه‌وه‌ په‌یامنێری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی Financial Times بوه‌و...
ئاو لەنەوت گرنگترە، با گرنگی پێبدەین
لەکۆتاییەکانی مانگی رابردو لە باشوری عێراق، زیاد لە (1500) كلیۆمەتر رێگامان بڕی، خەرمانەی زۆنگاوی گەورەمان دەهاتە پێش...
جەنگی سوریا.. شەڕێک بە سەرکردایەتی ئێران
لەگەڵ سەرهەڵدانی روداوەکانی سوریا، ئێران بە هەمو قورسایی خۆیەوە لە پشت رژێمی سوریاوە وەستا، بەڵێنیدا کە رێگە بە کەوتنی...
ئاو.. ستراتیژی‌ راوێژكردن، نه‌ك به‌فیڕۆدان‌ و هەڵگرتن
به‌هۆی‌ گۆڕانكاری‌ ئاووهه‌وا، ئه‌و پرۆژه‌ ئاودێریانه‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌ردو روباری‌ دیجله‌و فورات لێیانداوه‌، بڕی‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌...
سوپای عێراق؛ ئامادەیەکی نائامادە لە شەڕی داعشدا
لە شەڕی دژی داعشدا، دەنگی چەکی هەموان دەبیسترێت، بەڵام چەخماخەی چەکی عێراق ونە لەو شەڕەدا، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو سوپایە نزیکەی...
داعش له‌ زمانی خۆیانه‌وه‌ بناسه‌
ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ناوی راسته‌قینه‌ی (ابراهیم بن عه‌واد ئه‌لبه‌دری ئه‌لسامه‌رائیه‌) له‌ ساڵی 1971 له‌ شاری سامه‌را له‌ دایك بوه‌....
کوردو پەیدابونیان
زاراوەی میسری بلیمەتیێکی تایبەتی هەیە، ئەمە لەهەندێ گوزارشتیدا بەدیار دەکەوێت، کە زۆرجار چەند واتاو بەڵگەیەک لەیەک وشەدا کۆدەکاتەوە. لەڕاستیدا لەساڵی رابردو دەستمکرد بە هەڵچنینی هەندێ لەو وشە قوڵە جڵف...
ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت
قسه‌كردن ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت له‌چوارچێوه‌ی‌ بانگه‌وازی‌ چاكسازی‌ و دیموكراسیدایه‌، له‌سه‌روبه‌ندی‌ شۆڕشه‌كانی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌ و گه‌یشتنی‌...
مانای‌ سیاسه‌ت
مرۆڤ گیانله‌به‌رێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌: مه‌حاڵه‌ بتوانێت له‌گه‌ڵ غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانی‌ بژی‌ و به‌سه‌ر غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانیشیدا بكرێته‌وه‌. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ...
گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر بارودۆخماندا نایه‌ت، تا دان به‌كه‌موكوڕی‌‌و كێشه‌كانماندا نه‌نێین
كه‌من ئه‌و گه‌ل‌و وڵاتانه‌ی‌ وه‌ك ئێمه‌ هۆكاری‌ كێشه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا، به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ ئاماده‌نین به‌رپرسیارێتی‌ کەموکوڕییەکانمان له‌ئه‌ستۆبگرین...
هەمومان پێکەوە ئەم رێگەیەمان بڕی
کۆماری تورکیا هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا هەنوکە زۆر بەزمی و نزمی سیاسی بە خۆوە بینیوە. ئەوەی کە لەهەمویان گرنگترە دەکرێت بە دەسەڵات...
عەبادی: تەنانەت ئەگەر تیرۆریشم بکەن!
ئایا نامەکە بۆ نەیارەکانی بو، یاخود هاوڕێک بۆ هاوپەیمانەکانی، کاتێک چەند رۆژێک پێش ئێستا بەڕونی وتی تەحەدایان دەکەم تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق