کورد بڕیار له‌ چاره‌نوسی تورکیا ده‌دات

که‌مال کیریسی
لە ئینگلزییەوە: ئاراز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د


له‌ داهاتودا، کورده‌کان له‌ سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی له‌ تورکیادا ره‌نگه‌ رۆڵی گرنگ بگێڕن.

له‌ مانگی 6-2015 دا، تورکیا بیست و چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی خۆی ئه‌نجام ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مانی نوێ. هه‌روه‌ک رۆژه‌کانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ نزیک ده‌بنه‌وه‌، بارودۆخی سیاسی تورکیا گه‌رم و گوڕی زیاتر به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت. یه‌کێک له‌ پێشهاته‌ نوێیه‌کان که‌ ده‌بێته‌ هۆکاری زیاترکردنی به‌نزین بۆ ئاگری هه‌ڵبژرادن، بڕیاری حیزبی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)یه‌ که‌ گه‌وره‌ترین پارتی کوردی-تورکییه‌ به‌ به‌شداریکردنی بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک پارتێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا.

هه‌ده‌په‌ پارتێکی چه‌پی سیاسییه‌ که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌ سه‌ر مافی که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ تورکیادا. هه‌ده‌په‌، پارتێکه‌ به‌ناو نه‌ک‌ نوێنه‌رایه‌تیکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیادا، هێزێکی سه‌ره‌کی نه‌بوه‌ له‌ کاروباری سیاسی تورکیادا. ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ ساڵی 2014 دا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات کاتێک سه‌رکرده‌ گه‌نج و کاریزماییه‌که‌ی، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، توانی ده‌نگێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو  و به‌ڕێژه‌ی 10% ده‌نگه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌ده‌ستبهێنێت.

پێش سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌میرتاش، هه‌ده‌په‌ و هاوپێشینه‌کانی ته‌نها ده‌یانتوانی له‌ %7 ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنن. به‌زانینی ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ تورکیا به‌رزترین ئاستی ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردندا په‌سه‌ند ده‌کات له‌ سه‌ر ئاستی جیهان که‌ ئه‌ویش بۆ هه‌ر پارتێکی سیاسی ده‌بێت له‌ %10 ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ته‌نها یه‌ک کورسی فه‌راهه‌م بکات له‌ په‌رله‌ماندا، ئه‌م ڕاستییه‌ یه‌کێک بوه‌ له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێگری کردن له‌ پێشکه‌وتنی مافی کورد له‌ تورکیادا.

سوپا ئه‌م به‌رزترین ئاستی ده‌نگ به‌ده‌ستهێنانه‌ی خزانده‌ ناو سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌ژێر ناوی سه‌قامگیری سیاسی کاتێک له‌ ساڵی 1980 دا به‌ کوده‌تا هاتنه‌ سه‌ر حوکم. هه‌رچه‌نده‌ بۆچو‌نه‌کان به‌و ئاڕاسته‌ن که‌ مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م یاسایه‌ ئه‌وه‌یه‌ وه‌ک میکانیزمێک به‌کاربهێنرێت بۆ که‌نارگیرکردنی کورد و کپ کردنی ئیسلامی سیاسی. به‌درێژایی ساڵانی ڕابردو، پارته‌ فه‌رمانڕه‌واکان و له‌ نێویشیاندا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئه‌که‌په‌)- که‌ له‌ڕابردو گیرۆده‌ی ئه‌م یاسایه‌ بو- به‌ڵێنی دابو به‌ لابردنی یه‌کجاره‌کی ئه‌م یاسایه‌ به‌ڵام هیچ له‌ پارت سیاسییه‌کان په‌یمانه‌که‌یان نه‌بردۆته‌‌ سه‌ر. هه‌ده‌په‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایی به‌ده‌ستهێنانی له‌ %10 ده‌نگه‌کان، پالێوراوه‌کانی خۆی وه‌ک پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ بۆ چونه‌ نێو په‌رله‌مان پێشکه‌ش کردوه‌.

ئه‌م یاسایه‌ بۆ پالێوراوی سه‌ربه‌خۆ کاری پێناکرێت. هه‌ر پالێوراوێکیش له‌ ساتی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی پێویست و بون به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌توانێت گرۆپێک بۆخۆی دروست بکات به‌ مه‌رجێک زیاد له‌ 20 ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ بێت. هه‌ده‌په‌ له‌ ئێستادا 27 ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌ په‌رله‌مانی تورکیادا هه‌یه‌ و پێشبینی ده‌کرێت 30 بۆ 35 کورسی به‌ده‌ست بهێنێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی 6-2015 دا، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌مان ڕێگه‌ی پالێوراوی سه‌ربه‌خۆ به‌کاربهێنێت. سه‌رکه‌وتنی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 2014 دا، بڕوای زیاتری پێبه‌خشیوه‌ بۆ گۆڕانکاری له‌ ته‌کتیکه‌کانیدا و ئه‌گه‌ری به‌شداریکردن وه‌ک پارتێکی یه‌کگرتو. ئه‌م بڕیاری به‌شداریکردنه‌ وه‌ک پارتێکی یه‌کگرتو، بڕیارێکی مێژوی و مه‌ترسیداره‌ چونکه‌ ئاکامی گه‌وره‌ به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت له‌ په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی دیموکراسی و سیاسی له‌ تورکیادا.

گومانی جدی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ هه‌ده‌په‌ ده‌توانێت ئه‌م یاسایه‌ تێپه‌ڕێنێت. له‌ ئه‌گه‌ری تیپه‌ڕاندنیدا، له‌ %20 ده‌نگه‌کانی ئه‌که‌په‌- که‌ له‌ ئێستادا 312 کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه‌- له‌ پارێزگا کورد نشینه‌کاندا ده‌ڕوات بۆ هه‌ده‌په‌. به‌م شێوه‌یه‌ش بێت ئه‌وا دۆڕانێکی سه‌خت چاوه‌ڕێی سه‌رۆکی تورکیا (سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشو) ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌، له‌ کاتێکدا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پارته‌که‌ی 367 کورسی په‌رله‌مان فه‌راهه‌م بکات و باڵاده‌ستی خۆی بسه‌پێنێ به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ده‌ستور، به‌بێ پێویستی به‌ پاڵپشتی پارته‌کانی تر یان ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.

ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ده‌ستورێکی نوێ بهێنێته‌ کایه‌وه‌ که‌ تورکیا له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی که‌ ڕێگه‌ی پێ بدات به‌ ویستی خۆی داواکارییه‌ سیاسییه‌کانی کورد گه‌ڵاڵه‌ بکات. زۆرێک بۆچونیان وایه‌ له‌ ڕژێمی سه‌رۆکایه‌تیدا، ئه‌ردۆغان ببێته‌ سه‌رۆکێکی دیکتاتۆر له‌وه‌ی زیاتر که‌ له‌ ئێستادا هه‌یه‌. دوابه‌ دوای سه‌رکه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی 2011 دا، ئه‌رده‌غان هه‌وڵیدا ده‌ستورێکی نوێ بناسێنێت به‌ڵام فه‌شه‌لی هێنا به‌هۆی نه‌بونی کۆده‌نگی پێویست. ئه‌که‌په‌ پێویستی به‌ 367 کورسی په‌رله‌مانی ده‌بێت بۆ گۆڕینی ده‌ستور. ڕاڤه‌کاران پێیان وایه‌ هه‌ده‌په‌ بتوانێت 55 بۆ 70 کورسی په‌رله‌مان فه‌راهه‌م بکات ئه‌گه‌ر خۆی له‌ %10 ده‌نگی پێویست بۆ یه‌ک کورسی قوتار بکات. کورسییه‌کانیش ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر حسابی ئه‌که‌په‌ بێت. ئه‌م دۆڕاندنه‌ش ده‌بێته‌ کارێکی ئه‌سته‌م بۆ ئه‌که‌په‌ هه‌تاوه‌کو بتوانێت 367 کورسی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها خه‌ونه‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ ڕژێمێکی ده‌سه‌ڵاتداری ناوه‌ندی له‌بارده‌بات.

ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ روبدات و هه‌ر پارتێکی سیاسی وه‌ک ته‌نها پارت فه‌شه‌ل بێنێت له‌ به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی %10 ده‌نگه‌کان بۆ ده‌ست خستنی کورسییه‌ک، ئه‌وا هه‌مو ده‌نگه‌کانی دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ دوه‌م ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا. وه‌ک دیاره‌ ئه‌که‌په‌ له‌ناوچه‌ کوردییه‌کاندا به‌ پله‌ی دوه‌م دێت له‌ڕوی شه‌عبییه‌ته‌وه‌ له‌ دوای هه‌ده‌په‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌که‌په‌ هه‌مو ده‌نگه‌کانی هه‌ده‌په‌ بۆ خۆی به‌رێت و ببێت به‌ هێزی سه‌ره‌کی و ڕه‌نگه‌ هیچ کاندیدێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌ده‌په‌ش نه‌چێته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.

ئه‌که‌په‌، هه‌رچه‌نده‌ خۆی وه‌ک پارتێک له‌ کۆندا هه‌وڵی ده‌دا ده‌نگی خۆی ببیسترێت، له‌ ئێستادا ده‌یه‌وێت به‌ هۆی یاسای به‌ده‌ستهێنانی له‌ %10 ده‌نگ، ده‌نگی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کپ بکات. به‌دیوه‌که‌ی تریشدا، هه‌ده‌په‌ مجازه‌فه‌ ده‌کات و ڕه‌نگه‌ ئه‌که‌په‌ هه‌مو ده‌نگه‌ به‌ده‌ست هاتوه‌کانی هه‌ده‌په‌ بۆ خۆی بچنێته‌وه‌. لێدوانه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ 17-3-2015 دا، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ هه‌رگیز کێشه‌یه‌ک نه‌بوه‌ به‌ناوی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا، وه‌ک خۆی وته‌نی "کورده‌کان هه‌مو شتێکیان هه‌یه‌"، واده‌کات مه‌ترسییه‌کانی هه‌ده‌په‌ له‌و سه‌رکێشیه‌دا ڕونتر ده‌ربکه‌وێت.

لێدوانه‌که‌ی ئه‌ردوغان، به‌ بێ ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمان بێت سه‌رنجی زۆری به‌لای خۆیدا ڕاکێشا، به‌ ته‌کتیکی ئه‌ردۆغان لێکده‌درێته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگده‌ره‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ بکات و ڕێگری له‌ ڕۆشتنی ئه‌و ده‌نگانه‌ بۆ پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیا (مه‌هه‌په‌) که‌ پارتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌په‌رستی سه‌ره‌کییه‌ له‌ تورکیادا. به‌ تێڕامان له‌ گوتاره‌ ڕه‌وانبێژییه‌ی، وا ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌ردۆغان بیه‌وێت یاری ڕاگرتنی هاوسه‌نگی بکات له‌ نێوان ده‌نگه‌ده‌ره‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان و کورده‌کانی تورکیادا.

هه‌ندێک له‌ چاودێرانی سیاسه‌تی تورکیا پێشبینی ده‌که‌ن ئه‌ردوغان بایه‌خی زیاتر به‌ کورده‌کان بدات به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌وڵی چاکسازی لیبڕاڵی بۆ کۆتایی هێنان به‌ ململانێی چه‌کداری له‌ نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) و ده‌وڵه‌تی تورکی که‌ له‌ ساڵی 1984 وه‌ ده‌ستی پێکردوه‌. ئه‌ردۆغان شانازی باشترکردنی مافه‌ کلتورییه‌کانی کوردی ده‌درێته‌ پاڵ و  ده‌ست پێشخه‌رییه‌که‌شی بۆ گفتوگۆی ئاشتیانه‌ له‌ گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رکرده‌ی زیندانی کراوی په‌که‌که، به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه‌ له‌ مێژوی تورکیادا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

له‌ کۆتایی مانگی 2-2015 دا، ئۆجه‌لان به‌ ره‌سمی داوای له‌ په‌که‌که‌ کرد کۆتایی به‌ خه‌باتی چه‌کداری بهێنن دژ به‌ تورکیا و هه‌وڵی گه‌یشتن به‌ رێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بده‌ن. ئه‌م داواکارییه‌ی ئۆجه‌لان ده‌ست که‌وتێکی گه‌وره‌ بو بۆ ئه‌ردۆغان به‌ تایبه‌ت له‌ کۆششه‌کانی بۆ کۆتایی هێنان به‌ نزیکه‌ی سێ ده‌یه‌ی پێکدادانی چه‌کداری. له‌ وه‌ڵامیشدا، ئه‌ردۆغان په‌نای برده‌وه‌ بۆ کورده‌کان به‌ پیشاندانی پێشنیازه‌کانی بۆ ده‌ستورێکی نوێ به‌له‌خۆگرتنی داخوازییه‌کانی کورد بۆ مافی هاوڵاتی بون و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.

گومانه‌کان هێشتا نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌ردۆغان پابه‌ند ده‌بێت به‌ به‌ڵێنه‌کانی خۆیه‌وه‌. له‌وانه‌ش گرنگتر، ئایا به‌ڵێنه‌کانی کیفایه‌تن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی کورده‌کان، که‌ زۆر ده‌مێکه‌ داخوازی ده‌که‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆی ئیداری ناوچه‌یی. ئه‌م نیگه‌رانیانه‌ شایه‌نی لێوربونه‌وه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌و کاته‌ی ده‌میرتاش هۆشداری دا له‌مه‌ڕ قه‌یرانی جدی سه‌باره‌ت به‌ دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورد، ئه‌گه‌ر ئه‌که‌په‌ به‌رده‌وام بێت له‌ که‌مته‌رخه‌می کردن له‌په‌یوه‌ست به‌ 10 رێگاچاره‌‌ پێشنیارکراوه‌که‌ی ئۆجه‌لان له‌ "ڕه‌شنوسی دانوستانی ئاشتی و دیموکراتی". ئه‌م رێگاچارانه‌ تا ڕاده‌یه‌ک ناڕونن به‌ هه‌بونی دانپێدانانی گشتی- له‌ نێوان دو هێڵدا- به‌ له‌ خۆگرتنی داواکاری بۆ فۆڕمێک له‌ سه‌ربه‌خۆیی.

سیاسه‌تی توکیا ره‌نگه‌ توشی بارگرژی بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رکێشی هه‌ده‌په‌ جێگای خۆی نه‌گرێت و ئه‌ردۆغان ده‌ستوره‌که‌ تێپه‌ڕێنێت و به‌رده‌وام بێت له‌ که‌نارخستنی کورده‌کان. مه‌ترسی جدی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ که‌نارگیرکردنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مان و له‌ ئه‌نجامدا تونڕه‌وه‌ی سیاسی که‌ ره‌نگه‌ سه‌ربکێشێت بۆ ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی و تاودانی ناکۆکییه‌کانی تورکیا بۆ ئاژاوه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ سه‌رکه‌وتو نه‌بو له‌ تێپه‌ڕاندنی یاسایی له‌ %10 ده‌نگه‌کان و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی کورد نه‌بێت له‌ په‌رله‌ماندا، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌ ئۆجه‌لان شه‌عبییه‌تی خۆی له‌ ده‌ست بدات، له‌ سه‌ره‌نجامیشدا له‌ کیس چونی تواناکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕه‌گه‌زه‌ توندڕه‌وه‌کان له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و په‌که‌که‌ دا. یاخود کۆماجفاکین کوردستان "که‌چه‌که"‌، ڕێکخراوێکه‌ له‌ لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ دامه‌زرێنراوه‌، ڕه‌نگه‌ به‌ مه‌به‌ست کار بکات بۆ پراکتیزه‌کردنی بیرۆکه‌ی "ده‌وڵه‌ت له‌ ناو ده‌وڵه‌ت،" هه‌روه‌ک په‌که‌که‌ خۆی له‌ ساڵانی 1990 دا هه‌وڵیدا به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت (1).

هه‌ندێک له‌ ڕاپۆرته‌کان ئاماژه‌ ده‌ده‌ن که‌ که‌چه‌که‌ پێشتر کاری کردوه‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی به‌ دانانی دادگایی جێگره‌وه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی باج و ته‌نانه‌ت خاڵی پشکنینی سه‌رپێی له‌و گوندانه‌ی که‌ ده‌که‌ونه‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیاوه‌، له‌و شوێنانه‌ی که‌ زۆرێنه‌ی هاوڵاتیان کوردنشینن. بێئومێد بون له‌ ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌ی ئاشتی مه‌ترسی ئه‌وه‌ زیاد ده‌کات که‌ ئه‌م کاره‌ی که‌چه‌که‌ فراوانتر بێت و سه‌ربکێشێت بۆ خه‌باتی چه‌کداری له‌ ئاکامیشدا په‌لکێشکردنی تورکیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ توندوتیژی به‌رده‌وام هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ دو ده‌یه‌ له‌مه‌وبه‌ر ده‌بینرا‌.

هه‌مو ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕۆن که‌ پرۆسه‌ی دیموکراسی نێوان کورد و تورک باشتر بێت، به‌مه‌رجێک هه‌ده‌په‌ ڕێژه‌ی له‌ %10 ده‌نگ تێپه‌ڕێنێت. به‌شداربونی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌بێته‌ هۆکاری پته‌و‌کردنی مافی که‌مایه‌تییه‌کان و یارمه‌تیده‌ریشه‌ بۆ به‌ربه‌ست دروستکردن له‌ هه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ چاره‌سه‌ریش بێت له‌ ئه‌گه‌ری هه‌بونی وه‌ڵامێکی ڕقاوی له‌ لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌(2). له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتندا بۆ په‌رله‌مان، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ده‌په‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌کاربهێنێت بۆ کاریگه‌رکردنی پرۆسه‌ی ئاشتی، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هه‌ده‌په‌ ڕوبه‌ڕو‌ دوڕیانێکیش بێته‌وه‌، واته‌: ئایا ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاریکاریکردن، دوای له‌ ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له‌ کاروباری ڕامیاری تورکیادا؟  

ده‌نگه‌ده‌رانی تورکیا ڕاڕا-ن له‌وه‌ی له‌ جیاتی ببن به‌ هێزێک که‌ بتوانن ڕێگربن له‌ پاڵنه‌ری ویستی‌ خۆسه‌پێنی ئه‌ردۆغان، له‌ولاوه‌ ده‌میرتاش له‌ پێناو پرسی ناڕونی ناسینی کورد بکه‌وێته‌ مامه‌ڵه‌یه‌کی میکیاڤیلیانه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر حسابی به‌رگریکردن له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی و دیموکراسی له‌تورکیادا. به‌ دانپێدانان به‌هه‌بو‌نی وه‌ها نیگه‌رانییه‌ک، ده‌میرتاش به‌ڕونی و راستی ڕایگه‌یاند که‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ نادات هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ خراپ به‌کاربهێنرێت به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی.

هه‌ده‌په‌ سه‌رقاڵی گره‌وێکی مه‌ترسیداره‌، به‌ بڕیاردان به‌ به‌شداریکردن وه‌ک پارتێکی سه‌ربه‌خۆ و به‌ بێ هه‌بونی هیچ دڵنیاییه‌ک له‌ فه‌راهه‌م کردنی ڕێژه‌ی له‌ %10 ده‌نگه‌کان. ده‌رئه‌نجامه‌که‌ هه‌رچۆنێک بێت، تورکیا ده‌بێته‌ وڵاتێکی زۆر جیاواز له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌وه‌- هه‌مو ئه‌وانه‌ش هۆکاری گره‌وی‌ پارتێکی سیاسی کوردییه‌. له‌ دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ په‌راوێزخستنی کورده‌کان له‌ ڕێڕه‌وی سیاسه‌تی گشتی، به‌ڕاستی سه‌یره‌ کورده‌کانی تورکیا له‌ ئێستادا رۆڵی بایه‌خدار ده‌بینن له‌ به‌ربه‌ست دانان له‌ داته‌پینی سیسته‌می په‌رله‌مانی که‌ ماوه‌ی 70 ساڵه‌ له‌ تورکیادا په‌یڕه‌ ده‌کرێت.

.........................................
(1) سوپای تورکیا ده‌ستی دایه‌ که‌مپەینێکی کوشنده‌ له‌ کاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر کۆششه‌کانی په‌که‌که‌، که‌ تیایدا پێشێلکردنی مه‌ترسیداری مافه‌کانی مرۆڤی تۆمارکرا. په‌که‌که‌ ناچار کرا پاشه‌کشه‌ بکات بۆ باکوری عێراق و له‌ ده‌رئه‌نجامیشدا ئۆجه‌لان به‌ بیانوی خیانه‌ته‌وه ‌ده‌ست به‌سه‌رکرا.

(2) ده‌میرتاش سه‌رکه‌وتو بو له‌ که‌مه‌ندکێشکردنی ده‌نگده‌ری غه‌یره‌ کورد، چونکه‌ کارنامه‌یه‌کی سیاسی په‌یڕه‌وکرد که‌ تیایدا ئه‌جێندایی مه‌یله‌ و چه‌پی له‌ خۆگرتبو به‌ له‌ئامێزگرتنی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئافره‌تانیش. رێگه‌ی تێده‌چێت له‌ په‌رله‌ماندا، هه‌ده‌په‌ ببێته‌ ده‌نگێکی نوێ له‌ پاڵپشتیکردنی سیسته‌می دیموکراتی لیبڕاڵی له‌ تورکیادا.


سه‌رچاوه‌: ناشناڵ ئینتیرێست


07/04/2015 بینین: 41676
 
بۆچی ژنان په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌که‌ن؟
بۆ هه‌ندێک له‌ ئافره‌تان له‌ عێراق و سوریادا، داعش شتێکیان پێشکەش دەکات هیچ کەسێکی تر ...
هه‌ده‌په‌ و ئاسایشی هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رموگوڕیه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی شایه‌نی گرنگی پێدانه‌ ئه‌و هێرشانه‌‌ بو له‌ چه‌ند ...
بۆچی پێویسته‌ دەستبەرداری وشەی ''تیرۆریزم'' بین؟
جه‌یمس م. دۆرسێی پێیوایه‌ که‌ دۆزه‌ره‌وه‌ی زۆرێک له‌ده‌وڵه‌تانی نوێی وه‌ک ئیسرایل، که‌ ده‌وڵه‌تێکی چالاکە لەشه‌ڕی دژه‌ تیرۆر‌و هاوپه‌یمانی ...
کاریگه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا ‌له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامیی چییه؟
جیهانی ئیسلامی چۆن ئازار ده‌چێژێت به‌ ده‌ست ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا و پوکانه‌وه‌ی ناخۆیی، ئاوه‌هاش گۆڕانکاری تێیدا ئه‌سته‌مه‌....
کۆچی پێچەوانە
لە نامەی دکتۆراکەیدا بە ناونیشانی "تەنها چیاکان هاوڕێن"، لینا ئێکلوند، ئه‌ندامی کارایی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لەزانکۆی...
ئاینی ئیسلام خێراترینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا له‌جیهاندا
به‌پێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئاینی ئیسلام خێراترین ئاینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا. سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پیو ماوه‌ی شەش ساڵە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن...
سه‌رکرده‌کانی‌ عێراق و رۆژئاوا له‌ شه‌ڕکردن دژ به‌ داعش چی فه‌رامۆشی ده‌که‌ن
جۆردان ئۆڵمستێد پێیوایه‌ هه‌تاوه‌کو عێراقییه‌کان ستراتیجییه‌ک دانه‌هێنن و جێبه‌جێی نه‌که‌ن بۆ پاراستنی سنوری وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سوریا، قۆناغی کۆتایی شه‌ڕه‌که‌یان دژ به‌ داعش درێژخایه‌ن و ئازاراوی ده...
نه‌خشه‌ی‌ ئیتنیكی‌‌و مه‌زهه‌بی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ نیشتیمانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌لایه‌ن ئیستیعماری‌ خۆرئاواوه‌ له‌دو سه‌ده‌ی‌ رابردودا دانراوه‌. ئه‌وه‌ی‌ ته‌ماشای‌ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ ...
ئاینده‌ی ئاژاوه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌و جۆره‌ ده‌وڵه‌ته‌ی ئێمه‌ پێی ئاشناین، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ لێواری ونبوندایه‌. ناکۆکی له‌ عێراق، سوریا، لیبیا و یه‌مه‌ن، ده‌ستێوه‌ردانی...
رۆڵی تورکیا وه‌ک یاریکه‌رێکی نا- تایفی له‌ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئابوری و سیاسه‌تی ناوخۆیی تورکیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشودا گۆڕانی دراماتیکی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ڕۆژ‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا....
روه‌که‌ی تری تیرۆریزم
ئێمه‌ له‌ وڵاتێکدا ده‌ژین که‌ ئامێزی بۆ دیموکراسی لیبڕاڵی، یه‌کسانی ره‌گه‌زی، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی تاک کردوه‌ته‌وه‌،...
مه‌ترسی گه‌وره‌ ‌بۆ ئەردۆگان و کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌ڕێوه‌یه
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی تورکیا کە مانگی 7-2015 ئەنجامدەدرێت، مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ پارتی حکومڕانی دادو گه‌شه‌پێدان...
له‌ چاوه‌ڕوانی خراپتربونی شه‌ڕی دڕندانه‌ی تایفی له‌ عێراقدا
جارێکی تر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌ستکه‌وته‌ کورتخایه‌نه‌کان هه‌ژمون به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ درێژ خایه‌نه‌کاندا ده‌سه‌پێنن. ...
به‌رخۆدانی پاڵه‌وانانه‌ی کورده‌کان دژ به‌ داعش
له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ له‌ سوریا، له‌و شوێنه‌ی که‌ سنوری عێراق و سوریا تێکه‌ڵ ده‌بێت، شه‌ڕه‌ڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) به‌ ...
جیهان له‌م هه‌فته‌یه‌دا؛ یه‌کسانی له‌ مافدا بۆ هه‌ندێک هێشتا فه‌راهه‌م نییه‌
(150) ساڵ دوای شه‌ڕی ناوخۆ له‌ئه‌مەریکادا، ژیان، ئازادی و گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ری لای ئه‌فریقییه‌ ئه‌مریکییه‌کان به‌رده‌وام له‌ مه‌تریسدایه‌ ....
کورد بڕیار له‌ چاره‌نوسی تورکیا ده‌دات
له‌ مانگی 6-2015 دا، تورکیا بیست و چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی خۆی ئه‌نجام ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مانی نوێ...
كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ داواكار به‌ بێ‌ به‌رهه‌م، یان كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ به‌رهه‌م هێن بۆ به‌دیهێنانی‌ داواكاریه‌كان
له‌به‌رانبه‌ر داواكاری‌ پشتگوێخستنی‌ به‌رهه‌م هێنان‌و چالاكی‌ به‌رهه‌م هێنان شه‌پۆلێكی‌ ناڕه‌زایی‌ توند وڵاتی‌ گرتۆته‌وه‌، چونكە‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌...
ئایا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌یه‌؟
روخانی‌ موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی‌ داعش له‌ حوزه‌یرانی (2014) روداوێكی دابڕێنه‌ری‌ مێژوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست بو كه‌ كاردانه‌وه‌كانی‌ نه‌ك له‌سه‌ر ئێستا،...
ئاکامی به‌هاری عه‌ره‌بی
پێشبینی دەکرا بەهاری عەرەبی ئاشتی، دیموکراسی و سەقامگیری نەک تەنها بۆ ئەو نەتەوانە بێنێت کە لێیەوە سەرچاوەی گرت...
هیوای‌ كورده‌كان بۆ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیا
به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌مێژوی‌ توركیادا ئه‌بێته‌ ئایرۆنی‌ ئه‌گه‌ر كورده‌كان رۆڵێكی‌ گرنگ ببینن له‌ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیادا...
ئەردۆگان و کێشەی کورد؛ هەنگاوێک بۆ پێشەوەو دو هەنگاو بۆ دواوە
قسەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەییب ئەردۆگان سەبارەت بەوەی کە رایگەیاند: "شتێک نیە بە ناوی کێشەی کورد. ئەو شتە چیە ...
روناکیەکانی سەر سوریا ئاوابون، هەر وەک مرۆڤایەتی
رۆژئاوا خەریکی ئارامکردنەوەی دۆخی ئەسەدن، لەکاتێکدا ئەو هاوڵاتیانی سوریا کۆمەڵکوژ ئەکات و پەنای قەسابەکانی داعش ئەدات. هەمو ئەم شتانە بەناوی...
به‌رده‌وام به‌، رۆژه‌كه‌مم خراپكرد
به‌م قسه‌یه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین "هه‌ڵه‌كردن له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌، به‌خشین له‌ خوداوه‌نده‌وه‌" من ئه‌مه‌شی‌ بۆ زیاد ده‌كه‌م "نه‌زانی‌" زیاتر له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌گمه‌ن...
نا بۆ پرسی‌ كورده‌كان!
سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان وتی‌ "براكانم، هه‌رگیز گرفتێكیان نه‌بوه‌ وه‌ك پرسی كورده‌كان له‌م وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌جێنداكانمان كه‌ كاری‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ ئه‌كه‌ین"....
چی‌ چاوه‌ڕوانی‌ كورد ده‌كات؟
له‌ سه‌دهه‌مین ساڵڕۆژی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌مدا، كه‌ تائێستا یادی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ره‌نگه‌ گونجاو بێت له‌ ساڵیادی‌ دابه‌زینی‌ هاوپه‌یمانان له‌ ته‌نگه‌ی‌ ده‌رده‌نیل نزیك ببینه‌وه‌....
هەدەپە؛ بەشدارئەبێت یان بۆ دەرەوە؟
لەبەر رۆشنایی ئەو بابەتانەی ئەیزانین، گرنگترین پرسیاری هەڵبژاردنەکانی حەوتی مانگی حوزەیران ئەوەیە کە هەدەپە ئەتوانێت زیاتر...
لەدوای کۆبانی چی گۆڕا؟
کۆماری تورکیا لەسەر ناوبانگی عوسمانیەکان بنیات دەنرێتەوە، کە بە سەروەریەکان یان هەڵوەشانەوەی دەیان ساڵە...
كه‌ركوك گۆڕه‌پانی ململانێکانی دوای داعش
چاوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌مو له‌سه‌ر موسڵه، كه‌ پێده‌چێت هێزه‌كانی عێراق، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هێرشی بکەنەسەر. به‌ڵام دوای ئه‌و هێرشە...
سعودیە هاوکاری داعشی کردوە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی عێراق؟
رۆژنامەنوسێکی ئیرله‌ندی، له‌ ساڵی 1979 ه‌وه‌ په‌یامنێری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی Financial Times بوه‌و...
ئاو لەنەوت گرنگترە، با گرنگی پێبدەین
لەکۆتاییەکانی مانگی رابردو لە باشوری عێراق، زیاد لە (1500) كلیۆمەتر رێگامان بڕی، خەرمانەی زۆنگاوی گەورەمان دەهاتە پێش...
جەنگی سوریا.. شەڕێک بە سەرکردایەتی ئێران
لەگەڵ سەرهەڵدانی روداوەکانی سوریا، ئێران بە هەمو قورسایی خۆیەوە لە پشت رژێمی سوریاوە وەستا، بەڵێنیدا کە رێگە بە کەوتنی...
ئاو.. ستراتیژی‌ راوێژكردن، نه‌ك به‌فیڕۆدان‌ و هەڵگرتن
به‌هۆی‌ گۆڕانكاری‌ ئاووهه‌وا، ئه‌و پرۆژه‌ ئاودێریانه‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌ردو روباری‌ دیجله‌و فورات لێیانداوه‌، بڕی‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌...
سوپای عێراق؛ ئامادەیەکی نائامادە لە شەڕی داعشدا
لە شەڕی دژی داعشدا، دەنگی چەکی هەموان دەبیسترێت، بەڵام چەخماخەی چەکی عێراق ونە لەو شەڕەدا، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو سوپایە نزیکەی...
داعش له‌ زمانی خۆیانه‌وه‌ بناسه‌
ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ناوی راسته‌قینه‌ی (ابراهیم بن عه‌واد ئه‌لبه‌دری ئه‌لسامه‌رائیه‌) له‌ ساڵی 1971 له‌ شاری سامه‌را له‌ دایك بوه‌....
کوردو پەیدابونیان
زاراوەی میسری بلیمەتیێکی تایبەتی هەیە، ئەمە لەهەندێ گوزارشتیدا بەدیار دەکەوێت، کە زۆرجار چەند واتاو بەڵگەیەک لەیەک وشەدا کۆدەکاتەوە. لەڕاستیدا لەساڵی رابردو دەستمکرد بە هەڵچنینی هەندێ لەو وشە قوڵە جڵف...
ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت
قسه‌كردن ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت له‌چوارچێوه‌ی‌ بانگه‌وازی‌ چاكسازی‌ و دیموكراسیدایه‌، له‌سه‌روبه‌ندی‌ شۆڕشه‌كانی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌ و گه‌یشتنی‌...
مانای‌ سیاسه‌ت
مرۆڤ گیانله‌به‌رێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌: مه‌حاڵه‌ بتوانێت له‌گه‌ڵ غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانی‌ بژی‌ و به‌سه‌ر غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانیشیدا بكرێته‌وه‌. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ...
گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر بارودۆخماندا نایه‌ت، تا دان به‌كه‌موكوڕی‌‌و كێشه‌كانماندا نه‌نێین
كه‌من ئه‌و گه‌ل‌و وڵاتانه‌ی‌ وه‌ك ئێمه‌ هۆكاری‌ كێشه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا، به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ ئاماده‌نین به‌رپرسیارێتی‌ کەموکوڕییەکانمان له‌ئه‌ستۆبگرین...
هەمومان پێکەوە ئەم رێگەیەمان بڕی
کۆماری تورکیا هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا هەنوکە زۆر بەزمی و نزمی سیاسی بە خۆوە بینیوە. ئەوەی کە لەهەمویان گرنگترە دەکرێت بە دەسەڵات...
عەبادی: تەنانەت ئەگەر تیرۆریشم بکەن!
ئایا نامەکە بۆ نەیارەکانی بو، یاخود هاوڕێک بۆ هاوپەیمانەکانی، کاتێک چەند رۆژێک پێش ئێستا بەڕونی وتی تەحەدایان دەکەم تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق