کردار شه‌رته‌، به‌ڵام کام کردار؟

د.گۆران عه‌بدوڵا‌

د. تاهیر ھەورامی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی ھەرێم، له‌ تازه‌ترین دیمانه‌یدا که‌ له‌ کوردستانی نوێی ژماره‌ 5313 رۆژی یه‌کشه‌مه‌ 24/10/2010 بڵاوبوه‌ته‌وه‌، تیشکی خستوه‌ته‌ سه‌ر کێشه‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی و هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی بۆ چاکسازی له‌ بواره‌که‌دا. به‌ باشمانزانی ئێمه‌ش دو قسه‌ له‌سه‌ر دیمانه‌که‌ بکه‌ین.

کردار شه‌رته‌:
دیداره‌که‌ به‌وه‌ ده‌سپێده‌کات که‌ گوایه‌ له‌ شوباتی ساڵی داهاتودا سیسته‌می ته‌ندروستی نوێده‌کرێته‌وه‌ و له‌ڕێی کۆنفرانسێکه‌وه‌ سیسته‌مه‌که‌ گۆڕانکاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت. ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێک له‌ کرداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم پیشاندراوه‌ و به‌ جێبه‌جێکردنی یه‌کێک له‌و وه‌عدانه‌ی له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا دراوه‌ به‌ هاوڵاتیان پیشاندراوه‌. سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بوترێت که‌ ئایا چۆنی کایه‌کی گه‌وره‌ و ئاڵۆزی وه‌کو سیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌کرێت به‌ یه‌ک کۆنفرانس چاک بکرێت؟ ئایا کیشه‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌وه‌نده‌ ئاسان و ساده‌ن‌ که‌ به‌ کۆنفرانسێکی چه‌ند رۆژی چاره‌سه‌ر بکرێن؟ ئه‌گه‌ر وایه‌، بۆچی هه‌تاوه‌کو ئێستا ئه‌م کۆنفرانسه‌ نه‌کراو و کیشه‌کانی ته‌ندروستی و سیسته‌می ته‌ندروستی له‌ کۆڵی خه‌ڵك بکرێته‌وه‌؟.
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ کوردستاندا که‌سی لێنه‌بێت که‌ تۆزێک شاره‌زایی له‌ سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌بێت، په‌نای بردوه‌ته‌ به‌ر کۆمپانیا و شاره‌زای بیانی بۆ چاککردنی سیسته‌می ته‌ندروستی. له‌ کاتێکدا که‌ نازانرێ چه‌ندێک پاره‌ دراوه‌ به‌و کۆمپانیا و شاره‌زایانه‌، ئه‌وه‌ی له‌م نا شه‌فافیه‌ته‌ خراپتر‌ و کاره‌ساتاویتره‌، په‌نابردنه‌ به‌ر کۆمپانیای ئه‌مه‌ریکیه‌ بۆ چاکسازی له‌ بواری ته‌ندروستیدا. ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌وه‌ بێئاگایه‌، که‌ له‌نێو و‌ڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کاندا، سیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریکا یه‌کێکه‌ له‌ خراپترین سیسته‌مه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌؟ ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌زانێت که‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ 27 هه‌مینی و‌ڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کاندا دێت له‌ باشی سیسته‌می ته‌ندروستیه‌که‌ی؟ ئایا له‌وه‌ بێئاگان که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا زۆرترین رێژه‌ی مه‌سره‌ف له‌ سیسته‌مه‌ ته‌ندروستیه‌که‌ی ئه‌کات، که‌ 16% کۆی به‌رهه‌می نیشتمانی ئه‌و وڵاتیه‌، به‌ڵام له‌ دابه‌شکردنی ته‌ندروستی به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی ئابوری له‌ به‌رده‌م هاوڵاتیانیدا بۆ گه‌یشتن به‌ خزمه‌تی ته‌ندروستی له‌ دوای دواوه‌ی وڵاته‌ سه‌رمایه‌داره‌کانه‌؟ ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ویه‌وێت به‌ به‌ستنی کۆنتراکت له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکیانه‌، سیسته‌مه‌که‌ی ئێمه‌ش وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا لێبکات و هه‌مو کایه‌کانی سیسته‌مه‌که‌ به‌ تایبه‌ت بکات و ئه‌و تۆزه‌ باشیه‌ش که‌ له‌ سیسته‌مه‌که‌دا هه‌یه‌ نه‌هێڵێت؟ ئه‌گه‌ر به‌ وردی ته‌ماشای لێدوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی بکه‌ین بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که‌ ئه‌وانه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌ئه‌به‌ن، وه‌کو منه‌ت باسی "به‌لاش"بونی خزمه‌ته‌ ته‌ندروستیه‌کان ئه‌که‌ن و ئه‌وه‌یان پێباش نیه،‌ که‌ خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌مدرامه‌ت له‌و خزمه‌ته‌ ته‌ندروستیه‌ به‌هه‌ره‌دار بن که‌ له‌ که‌رتی گشتیدا پێشکه‌ش ئه‌کرێت. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌وقیفه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌رئه‌که‌وێت ئه‌گه‌ر ئه‌و راستیه‌ له‌ پێشچاوبگرین که‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستیان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆخۆیان نه‌خۆشخانه‌ و نورینگه‌ و بزنیسی تایبه‌تیان هه‌یه‌ له‌ بازاڕدا. هه‌رئه‌و راستیه‌ به‌سه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ نهێنی په‌نابردنه‌ به‌ر کۆمپانیای ئه‌مه‌ریکی بۆ "چاککردنی" سیسته‌می ته‌ندروستی، چونکه‌ پێشنیار و پلانه‌کانی ئه‌و کۆمپانیانه‌ باشترین پلانن بۆ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر به‌ تایبه‌تکردن (خصخصه‌)کردنی سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان.

کاری تیم:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ رێی هێنانه‌وه‌ی ژماره‌ و رێژه‌ی نه‌گۆڕی ئه‌وتۆ که‌ له قاموسی هیچ سیاسه‌تێکی ته‌ندروستی نیه‌، خه‌ڵکیی قه‌رزاربار ئه‌کات و پێمان ئه‌ڵێت 95%ی "ئه‌رکه‌کانی" که‌وتوه‌ته‌ سه‌رشان. نازانین وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م ژمارانه‌ له‌ کوێ‌وه‌ ئه‌هێنیت. چی تۆێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی تۆکمه‌ی ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رونی بۆمان ده‌رکه‌وێت که‌ ئه‌و ژمارانه‌ی وه‌زاره‌ت پێشکه‌شی ده‌کات راست و دروستن؟ تاکه‌ شتێک که‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڕێز کۆکبین له‌ دیمانه‌که‌یدا ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ڵێ ئه‌رکی پاراستنی خه‌ڵک له‌ نه‌خۆشی و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ته‌ندروستی به‌ ته‌نها ناکه‌وێته‌ سه‌ر شانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌کانی تر و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و خه‌ڵك به‌ گشتی رۆڵ له‌م بواره‌دا ببینن. به‌ڵام ئایا له‌مه‌شدا کێ ده‌بێت ده‌ستپێشخه‌ر بێت؟ ئایا هه‌ر خودی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیه‌ که‌ ده‌بێت پلان و ستراتیژی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانی تردا؟ ئایا ناکرێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆردێکی راوێژکاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی تر و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دروستبکات بۆ گوێگرتن لێیان و پێشکه‌شکردنی پلانی هۆشیارکردنه‌وه‌ و خۆپاراستن و دنیابینینی وه‌زاره‌ت بۆ ته‌ندروستی؟ ئایا ناکرێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باتی ئه‌وه‌ی رازی نه‌بێت له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کۆببێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌یه‌کی وه‌کو به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی عیاده‌کان، کۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکخراوانه‌ ئه‌نجامبدات بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر کێشه‌ ته‌ندروستیه‌کان و نه‌هێشتنی گه‌یشتن به‌ قۆناغی ته‌قینه‌وه‌؟.

ژماره‌کان:
له‌ به‌شێکی تری دیداره‌که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیدا، ژماره‌یه‌ک داتا پێشکه‌شکراوه‌. دیاره‌ جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ یه‌که‌مجاره‌، زانستیانه‌ قسه‌ئه‌کات و لێدوان و چاوپێکه‌وتنه‌کان به‌ ژماره‌ و رێژه‌ی به‌سود پشت ئه‌ستور ئه‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆزێک له‌ سیاسه‌تی ته‌ندروستی شاره‌زایی هه‌بێت ئه‌زانێت که‌ ئه‌و ژمارانه‌ی وه‌زیری به‌ڕێز پێشکه‌شی کردون جگه‌ له‌ هه‌وڵێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی سیاسی، سه‌نگ و قورسایه‌کی زانستیان نیه‌. ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌ڕێز پیشانی داون، ژماره‌ی پزیشک و کارمه‌ند و نه‌خۆشخانه‌ و بنکه‌ی ته‌ندروستین، که‌ بۆ خۆیان ژماره‌گه‌لێکن ناکرێت وه‌زیرێک نه‌یزانێت و پیشاندانیان بکات به‌ ئامرازی میکاجێک بۆ نه‌زانینه‌ قوڵه‌کانی تری سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان. ئه‌وه‌ی له‌ سیاسه‌تی ته‌ندروستی له‌ ژماره‌ی پزیشک و کارمه‌ند و بنکه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ گرنگتر و به‌ئه‌رزشتره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا ئه‌و ژماره‌ی پزیشک و کارمه‌ند و نه‌خۆشخانه‌ و بنکه‌ی ته‌ندروستیانه‌ چیان کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ته‌ندروستبن و له‌ نه‌خۆشی به‌دوربن؟ ئایا ئه‌و هه‌مو پزیشک و نه‌خۆشخانانه‌ چی رۆڵێکیان هه‌بوه‌ له‌وه‌ی که‌ ژماره‌یه‌کی که‌متری منداڵان پێش ته‌مه‌نی 5 ساڵ بمرن؟ چیان کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی که‌متری دایک له‌ کاتی منداڵبوندا بمرن؟ چیانکردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مه‌زه‌نده‌ کراو له‌ کاتی له‌ دایکبوندا زۆرتربێت؟ چیان کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ گشتی دوربێت له‌ نه‌خۆشی و ته‌ندروستیان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن؟ چیانکردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌کانی شێرپه‌نجه‌ و شه‌کره‌ و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و فشاری خوێن که‌متربن؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ به‌ ژماره‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌رکه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، نه‌ک سنگده‌ڕپه‌ڕاندن به‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ کوردستاندا چه‌ن پزیشک و چه‌ند کارمه‌ند و نه‌خۆشخانه‌ و بنکه‌ی ته‌ندروستیمان هه‌یه‌. پێشکه‌شکردنی ئه‌و ژمارانه‌ به‌ته‌نها به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن رێژه‌کانی مردن به‌هۆی نه‌خۆشی و ته‌مه‌نی مه‌زه‌نه‌کراو و هۆکاره‌کانی مردن له‌ کوردستاندا چین، جه‌ختکردنه‌ له‌سه‌ر ته‌سکبینی سیاسه‌تی ته‌ندروستی ئێمه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشێ و چاره‌سه‌ر و نه‌ک هه‌وڵدان بۆ پاراستن. ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تێک نه‌زانێت له‌ 5 ساڵی رابوردودا بۆ نمونه‌ له‌ کوردستاندا هۆکاره‌کانی مردن چی بون و خه‌ڵکی به‌هۆی چیه‌وه‌ نه‌خۆش که‌وتوه‌، چۆن ئه‌توانێت له‌ رێی کۆنفرانسێکی چه‌ند رۆژییه‌وه‌، پلان بۆ 5 ساڵی داهاتو دانێت و بڵێت له‌ شوباتدا سیسته‌می ته‌ندروستی چاکئه‌که‌ین؟

کێشه‌ی ده‌رمانمان نیه‌؟
ره‌نگه‌ ‌ئه‌گه‌ر پرسیار له‌سه‌ر ده‌رمان له‌ که‌سێکی ساده‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ بکه‌ی، زۆر به‌ جوانی کیشه‌کانی ده‌رمانت بۆ رونبکاته‌وه‌ و رێگه‌چاره‌کانیش پێ بڵێت. به‌ڵام جه‌نابی د. تاهیر هه‌ورامی، به‌ رۆژی نیوه‌ڕۆ پێمان ئه‌ڵێت شتێک نیه‌ به‌ ناوی کێشه‌ی ده‌رمان له‌م مه‌مله‌که‌ته‌دا. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌رچی ده‌رمان ئیکسپایه‌ر و کواڵیتی نزمی هیند و پاکستان ...هتد هه‌یه‌ له‌ کوردستان نه‌بێت ساغناکرێته‌وه‌. وه‌زیری به‌ڕێز ئه‌ڵێت کێشه‌یه‌کمان نیه‌ به‌ناوی ده‌رمان و له‌وه‌ بێئاگایه‌ یا له‌بیری خۆی ئه‌باته‌وه‌ که‌ عه‌لاگه‌ ده‌رمان بۆ نه‌خۆش ده‌نوسرێت و وه‌کو نوقڵ و چه‌ره‌زات ده‌رمان به‌کارده‌هێنرێت. چۆن کێشه‌ی ده‌رمانمان نیه‌ ئه‌گه‌ر که‌س نه‌زانێت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی‌ دێنه‌ کوردستانه‌وه‌ له‌چی قوژبنێکی ئه‌رزه‌وه‌ هاتون و به‌ فلته‌ری چی کواڵێتی کۆنترۆڵێکدا تێپه‌ڕیون؟ چۆنیی کیشه‌ی ده‌رمانمان نیه‌ له‌ کاتێکدا که‌ به‌کتریا و ڤایرۆسه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رمانی خراپیان له‌ دژ به‌کارهاتوه‌، ره‌نگه‌ یه‌که‌مینی دنیا ده‌رچن له‌ به‌رگرییان بۆ ده‌رمان؟ ئه‌گه‌ر کێشه‌ی ده‌رمانمان نیه‌ ئه‌و هه‌مو عیاده‌ لاکۆڵانانه‌ چین که‌ وه‌کو سه‌وزه‌ و میوه‌ ده‌رمان ئه‌فرۆشن؟ ئایا وه‌زاره‌ت له‌وه‌ بێئاگایه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ساته‌ی بواری ده‌رمان وه‌کو کیمیابارانێکی ده‌مامکدار و له‌سه‌رخۆی لێهاتوه‌ و چاره‌نوسی خۆمان و نه‌وه‌کانی داهاتوی خستوه‌ته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌؟.

گه‌شتیاری ته‌ندروستی:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باتی ئه‌وه‌ی گرنگی به‌ پاراستن و خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشی و ده‌ستینشانکه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ته‌ندروستی له‌ پاک و خاوێنی و کوتان و ده‌ستشتن و ئاماره‌زه‌کانی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ به‌ گشتی بدات، هاتوه‌ باسی شتێکمان بۆ ئه‌کات، که‌ گه‌وره‌ترین قازانج بۆ بازرگانانی بواری ته‌ندروستی و که‌مترین سود بۆ خه‌ڵکی که‌مدرامه‌ت و هه‌ژاری کوردستان ئه‌کات، که‌ گه‌شتیاری ته‌ندروستیه‌. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بابه‌تێک ده‌کات به‌ ئه‌وله‌ویات و هه‌وڵ و هه‌ڵپه‌ی بۆ ده‌دات که‌ ته‌نها له‌ خزمه‌تی نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تکان و بزنسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستیدایه‌. پێمان ناڵێن ئه‌گه‌ر له‌ خه‌یاڵیشدا گریمان خه‌ڵکی ئوردن و ئێران بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن کێ سودمه‌ند ده‌بێت؟ ئایا خه‌ڵكی هه‌ژارو ئه‌نفالکراوی گه‌رمیان و کیمیابارانکراوی هه‌ڵبجه‌ لێی سودمه‌ند ده‌بن یا بازرگانه‌کانی بواری ته‌ندروستی؟ باشتر وایه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باتی ئه‌وه‌ی خۆی به‌م که‌مالیاتانه‌وه‌ سه‌ر‌قاڵبکات، پلانی هه‌بێت بۆ به‌رگریکردن له‌ کۆلێراو ئه‌نفله‌ونزای به‌راز و باڵنده‌ و تای خۆێنبه‌ربون وخه‌ته‌نه‌کردنی ئافره‌تان و پیسبونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و باشترکردنی باری نه‌خۆشخانه‌ گشتیه‌کان و بنکه‌ ته‌ندروستیه‌کان و ده‌ستی به‌ بازرگانی کردن به‌ ته‌ندروستی خه‌ڵکه‌وه‌ پیس نه‌کات.


له‌ کۆتاییدا ئه‌ڵێین، به‌م فه‌لسه‌فه‌ و دنیابینینه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، شوباتی داهاتو و شوباته‌کانی دوای ئه‌ویش سیسته‌می ته‌ندروستی نه‌ک چاکنابێته‌وه‌، به‌ڵکو ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر چاودێری وردی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و که‌سانی دڵسۆز نه‌بێت، دیسان بڵێین هه‌زار خۆزگه‌مان به‌ پار.


25/10/2010 بینین: 1905
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
کوردستان پێویستی بە بیمەی تەندروستی هەیە؟ نەخێرێکی گەورە و بەڵێیەکی بچوک...
ئاکامە تەندروستیەکانی قەیرانی دارایی و بەرپرسیارێتی وەزارەتی تەندروستی...
پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی یا رەتاندنەوەی هاوڵاتیان؟...
ئەزمونی وڵاتان لەجیاکردنەوەی کەرتی گشتی و تایبەتی تەندروستی: تورکیا بە نمونە...
پاڵنەرە تەندروستیەکانی گۆڕانکاری ئیداریی لە پارێزگای سلێمانیدا...
کوردستان ٢٠٢٠: دیدگا یا رەچەتەیەک بۆ کارەسات...
پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان...
٢٠١٣: ساڵێکی ناخۆش بۆ سیستمی تەندروستی...
چی لە تەندروستی بکەین؟: نەخشەڕێگایەک بۆ ریفۆرمی تەندروستی لە کوردستاندا ...
بۆچی گۆڕان وەزارەتی تەندروستی وەرگرێت؟...
دەرمان خەڵک کوێر ناکات خەڵکی گەندەڵ کوێری کردوین!...
خەمەکانی بودجەی تەندروستی ساڵی ٢٠١٣...
وەزیرێکی باش لە سیستمێکی خراپدا...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٩)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٨)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان (٧)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٦)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٥)...
هۆتێل یا نەخۆشخانە؟...
ئەیدز لە کوردستانە!...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٤-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٣-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان -2-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-1-...
رەنگ و بۆن و پلەی گەرمی وەزارەتی تەندروستی...
چۆن سەندیکایەک بۆ پزیشکان؟...
وەزارەتی کەرتی تایبەتی تەندروستی...
سەلاحەدین لە زەمەنی NDIدا...
تەندروستی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە...
لە پەراوێزی بودجەدا: میکانیزمێکی جیاواز بۆ خەمڵاندنی بودجەی تەندروستی...
بیمه‌ی ته‌ندروستی نه‌ک شۆفێری!...
که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ست له‌ کارده‌کێشێته‌وه‌؟...
خۆپیشاندانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی خۆپیشاندان...
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کامیان هه‌ڵده‌بژێرن: سیاسه‌ت یا پیشه‌؟...
ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ته‌ندروستی که‌مکرایه‌وه‌!...
بودجه‌ی ته‌ندروستی 2011...
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هی خه‌ڵکه‌!...
وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان!...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ خه‌به‌ری بوه‌وه‌!...
بڕیارێکی تری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ که‌ی‌ خه‌به‌ریئه‌بێته‌وه‌؟...
زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌روندروستن!...
گه‌ردونی ته‌ندروستی له‌ 7 مانگی رابوردودا...
بودجه‌ی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...