سعودیە هاوکاری داعشی کردوە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی عێراق؟

نوسینی/ Patrick Cockburn
ئامادەکردنی/ (سبەی)

رۆژنامەنوسێکی ئیرله‌ندی، له‌ ساڵی 1979 ه‌وه‌ په‌یامنێری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی Financial Times بوه‌و له‌ئێستادا په‌یامنێری رۆژنامه‌ی The Independent ه‌. ئه‌م وتاره‌ی له‌ رۆژنامه‌که‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر گرنگی زانیارییه‌کانی ناو نوسینه‌که،‌ (سبه‌ی) وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ده‌یخاته‌ به‌رچاوی خوێنه‌ران.

سعودیه‌ تا چه‌ند رۆڵی هه‌بوه‌ له‌داگیرکردنی به‌شێکی به‌رچاوی باکوری عێراق و خۆشکردنی ئاگری ململانێکانی سوننه‌ و شیعه‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا؟
ماوه‌یه‌ک پێش 9/11 ئه‌میر به‌نده‌ر بن سوڵتان، که‌سایه‌تی به‌هێزی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌و باڵیۆزی وڵاته‌که‌ی‌ له‌ واشنتۆن و تا سه‌ره‌تای ساڵی 2014 سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه‌، لێدوانێکی چڕوپری هه‌ڕه‌شه ‌ئامێزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا (MI6)Sir Richard Dearlove  هه‌بو. به‌نده‌ر پێی ده‌ڵێت: "ریچارد له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ بوترێت: خوا یارمه‌تی شیعه‌ بدات، زیاتر له‌ ملیارێک سوننه‌ تاقه‌تیان لێیان چوه‌و گه‌یشتۆته‌ سه‌ر لوتیان".

ئه‌و کاته‌ دژواره‌ی‌ به‌نده‌ر باسی کرد ئێستا بۆ زۆربه‌ی شیعه‌ بۆته‌ واقیعێک، کاتێک که‌ سعودیه‌ رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌ چه‌سپاندن و خه‌ستکردنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌ به‌رێگه‌ی پشتگیریکردنی جیهاد دژ به‌ شیعه‌ له‌ عێراق و سوریا. له‌ ساتی گرتنی موسڵه‌وه‌ له‌لایەن داعشه‌وه‌ له‌ 10 حوزه‌یرانی 2014  ژماره‌یه‌کی زۆری ژن و منداڵ و خه‌ڵکی شیعه‌ له‌ گونده‌کانی باشوری که‌رکوک له‌ناوبراون، له‌ موسڵ مزگه‌وت و شوێنه‌ پێرۆزه‌کانی شیعه‌ ته‌قێنرانه‌وه‌ و له‌ شاری ته‌لعه‌فه‌ر نزیکه‌ی 4.000 خانوی تورکمانه‌ شیعه‌کان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ژیانی شیعه‌کان له‌ مه‌ترسیدایه‌ وه‌ک چۆن ژیانی جوه‌کان له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا که‌ که‌وتبونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی نازیه‌وه‌ له‌ چله‌کانی سه‌ده‌ی رابوردودا له‌ مه‌ترسیدابو.

له‌ هه‌فته‌ی یه‌که‌می ته‌موزی 2014،سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا  له‌ 1999-2004، له‌ پێشکه‌شکردنی وتارێک له  Royal United Services Institute  جه‌ختی له‌ گرنگی قسه‌کانی به‌نده‌ر کرده‌وه‌، به‌نده‌ر له‌ 2005 ه‌وه سکرتێری گشتی شورای ئاسایشی نیشتمانی سعودیه‌ بوه‌و سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری نێوان ساڵانی 2012-2014، ئه‌و دو ساڵه‌ی جیهادیه‌ سوننه‌کان له‌ سوریا و عێراق زۆر به‌هێز بون. دێرلۆڤ له‌درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا وتی: "کۆمێنته‌که‌ی به‌نده‌ر مه‌ترسیدار بو که‌ هیچ کات له‌ یادی ناکه‌م". دێرلۆڤ له‌وتاره‌که‌یدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ یارمه‌تی دارایی به‌رده‌وام و بنه‌ره‌تی له‌ سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌کانه‌وه‌ له‌ سعودیه‌ و قه‌ته‌ر بۆ جیهادیه‌کان ده‌چێت، حکومه‌ته‌کانی ئه‌و دو وڵاته‌ چاویان لێداخستوه‌، رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بوه‌ له هێرشه‌کان داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی عێراق، له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: ''کاری له‌و جۆره‌ هه‌رواو خۆڕسکانه‌ روناده‌ن". ئه‌م قسانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌ن که‌ سه‌رکرده‌ی هێز و گروپه‌ سوننه‌کان له‌ پارێزگاکانی سوننه‌نشین‌ له‌عێراق گوێرایه‌ڵی ئه‌وانه‌ ده‌بن له‌ ناوچه‌ی که‌نداو که‌ پاره‌یان پێده‌ده‌ن، زۆر نالۆژیکه‌ بێ ره‌زامه‌ندی پاره‌ده‌ره‌کان هاریکاری داعش بکه‌ن.

وتاره‌که‌ی دێرلۆڤ و جه‌ختکردنه‌وه‌ی له‌‌رۆڵی سعودیه‌ له‌به‌هێزبون و هێرشه‌کانی داعشدا سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ ئه‌وه‌نده‌ بایه‌خی پێنه‌درا. میدیاکان زۆرتر فۆکه‌سیان له‌ بابه‌تێک کرد که‌ دێرلۆڤ له‌ وتاره‌که‌یدا باسی لێکرد، ئه‌ویش مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر رۆژئاوا زۆر زلکراوه‌، چونکه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی قاعیده‌ی بن لادن کێشه‌کانی ئێستا له‌ بنه‌ره‌تدا کێشه‌ی موسڵمانانه‌ له‌ نێو خۆیاندا. چارەنوسی مه‌سیحیه‌کان له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونه‌ ده‌سه‌لمێنێت، جیاوازیه‌کی سه‌ره‌کی نێوان قاعیده‌ و داعش ئه‌وه‌یه‌ که‌ داعش زۆر باش و تۆکمه‌ خۆی رێکخستوه‌، ئه‌گه‌ر داعش له‌ ئێستادا په‌لاماری ئامانجه‌کانی رۆژئاوا نه‌دات، پێده‌چیت ئاکامه‌کانی هێرشه‌کانی که‌ کردویەتی کاریگه‌ری زۆریان هه‌بێت.

حکومه‌ته‌کانی رۆژئاوا له‌مێژه‌ له‌لایه‌که‌وه‌ خۆیان له‌په‌یوه‌ندی نێوان سعودیه‌ و وەهابیزم گێل ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها له‌ په‌یوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ به‌ جیهادیزم به‌ هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه‌ وه‌ک بن لادن و قاعیده‌ و ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی و داعش، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی سعودیه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ گروپانه‌ نهێنی نین: 15 که‌س له‌ 19 تیرۆریسته‌کانی 11 سێپته‌مبه‌ر سعودی بون، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ بن لادن و ئه‌وانه‌ی پاره‌یان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ به‌خشی بو سعودی بون.

هاوکات سیاسه‌تی سعودیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ جیهادیه‌کان لایه‌نێکی تریشی هه‌بوه‌، ئه‌ویش جیهادیه‌کانیان وه‌ک مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر پاشایه‌تی سعودیه‌ بینیوه‌‌. دێرلۆڤ بۆ رونکردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه‌ باسی له‌ سه‌ردانێکی خۆی له‌ گه‌ڵ تۆنی بلێر، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆ ریازی پایته‌ختی سعودیه‌ کرد دوای 11 سێپته‌مبه‌ر.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: "سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه‌ له‌ ئۆفیسه‌که‌ی خۆی ده‌یقیژاند: 9/11 وه‌ک ده‌رزیکردنێکه‌ به‌ رۆژئاوادا، له‌ مه‌ودایه‌کی نزیکدا وه‌ک‌ زنجیره‌یه‌ک تراژیدیای که‌سایه‌تی بۆ قوربانیه‌کان ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه‌ مه‌به‌ستیانه‌ له‌ناوبردنی ماڵی سعوده‌ و داڕشتنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌". سعودیه‌ هه‌ر دو سیاسه‌ته‌که‌ی پێڕه‌وکردوه‌، هانی جیهادیه‌کان ده‌دات وه‌ک ئامرازێکی سودبه‌خش بۆ وه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌و له‌ناو سعودیه‌ش جیهادیه‌کان وه‌ک مه‌ترسیه‌ک بۆ دۆخی خۆیان ده‌بینن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌.

مه‌یلی سعودیه‌کان بۆ دژایه‌تی سه‌ربازی شیعه‌کان له‌دۆکیومێنته‌ فه‌رمیه‌کانی ئه‌مەریکادا باسی لێکراوه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، هیلاری کلینتۆن، له‌ دیسه‌مبه‌ری 2009 له‌ راپۆرتێکدا که‌ دواتر ویکیلیکس بڵاوی کرده‌وه‌ نوسیویه‌تی: "سعودیه‌ وه‌ک بنکه‌ی سه‌ره‌کی پشتگیری دارایی قاعیده، تاڵیبان، له‌شکری تایبه‌ت له‌پاکستان و گروپه‌ تیرۆریسته‌کانی تر ماوه‌ته‌وه". ئه‌و کارانه‌ی‌ سعودیه‌ دژ به‌ قاعیده‌ کردونی په‌یوه‌ندیان به‌مه‌ترسی رێکخراه‌که‌ هه‌بوه‌ بۆ سه‌ر دۆخی ناوخۆی سعودیه‌. به‌لابردنی ئه‌میر به‌در وه‌ک سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی سعودیه‌ گۆڕانکاری تێدا بکرێت، وه‌ک دوای لابردنی ته‌مویلی دارایی که‌ناڵیکی ته‌له‌فیزیۆن له‌ میسر که‌ بۆ دژایه‌تی شیعه‌کان بو، راگیرا.

کێشه‌یه‌ک بۆ سعودیه‌کان ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروستکردنی به‌ره‌یه‌ک دژ به‌ مالیکی‌ و ئه‌سه‌دو هاوکاتیش دژ به‌ قاعیده‌و هاوشێوه‌کانی بێت شکستی ‌هێناوه. هه‌وڵدانی سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ لاوازکردنی مالیکی و ئه‌سه‌د سوننه‌ میانڕه‌وه‌کان سودیان لێنه‌کردوه‌، به‌ڵکو به‌قازانجی داعش شکاوه‌ته‌وه‌ که‌ توانی تا راده‌یه‌کی باش کۆنتڕۆڵی سوننه‌ له‌ سوریاو عێراق بکات، وه‌ک پێشوتر له‌ ره‌ققه‌ له‌موسڵیش ناره‌زا سوننه‌کان له‌ داعش چه‌ککران و ناچارکران تاعه‌تی خه‌لیفه‌ بکه‌ن و ئه‌وانه‌شی رەتیانکردەوە، کوژران.

ده‌بێت رۆژئاوا نرخی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سعودیه‌ و میرنشینه‌کانی که‌نداو بدات که‌ به‌رده‌وام شه‌یدای جیهادی سوننه‌کان بون وه‌ک بۆ دیموکراسی، نمونه‌یه‌کی زیندوی دوفاقه‌یی رۆژئاوا ده‌رکه‌وت کاتێک زۆرینه‌ی شیعه‌ له‌ به‌حره‌ین له‌ ئازاری 2011 خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی سازکرد، سعودیه‌ 1400 له‌ هێزه‌کانی خۆی نارد بۆ دامرکانده‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان به‌زه‌بری هێز. رۆژئاوا بیانوی بۆ ئه‌و کاره‌ هێنایه‌وه‌ گوایه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ دیالۆگ و ریفۆرمدایه‌. ئه‌م پاساوه‌ی رۆژئاوا به‌رگه‌ی نه‌گرت کاتێک له‌ سه‌ره‌تای ته‌موزی 2014 به‌حره‌ین گه‌وره‌ دیبلۆماتکارێکی ئه‌مەریکی  Tom Malinowksi، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، به‌هۆی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی شیعه‌، الوفاق، له‌ به‌حره‌ین ده‌رکرد.

هێزه‌کانی رۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌ناوچه‌که‌ زۆرجار له‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ رۆڵیان له‌ داگیرسانه‌وه‌ی پڵیته‌ی شه‌ڕ له‌ عێراق ده‌ربازبون، ئه‌مان به‌ راشکاوی و له‌ لێدوانه‌ تایبه‌تیه‌کانیاندا ما‌لیکیان گوناهبار کردوه‌ به‌چه‌وساندنه‌وه‌و په‌راوێزکردنی سوننه‌کان و به‌وشێوه‌یه‌ش هاندراون تا پشتگیری داعش بکه‌ن. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ راستی زۆری له‌خۆگرتوه‌، به‌ڵام هه‌مو چیرۆکه‌که‌ نیه‌. کاره‌کانی مالیکی سوننه‌کانی توڕه‌کرد، چونکه‌ مالیکی ده‌یویست ده‌نگده‌ره‌ شیعه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 30 نیسان ده‌نگی پێبده‌ن به‌و پاساوه‌ی ئه‌و پارێزه‌ری شیعه‌یه‌ دژ به‌ یاخیبونی سوننه‌کان. وێڕای هه‌ڵه‌ زۆر گه‌وره‌کانی مالیکی وه‌لێ شکستی مالیکی هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق نیه‌. یاخیبونی سوننه‌کان له‌ سوریا و کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌م یاخیبونه‌ له‌لایه‌ن جیهادیه‌کانه‌وه‌، که‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌ و قه‌ته‌ر و کووەیت و ئیماراته‌وه‌ یارمه‌تی دراون، هۆکاری سه‌ره‌کی نائارامی عێراقه‌. زۆر له‌ سیاسیه‌کانی عێراق رۆژئاوایان ئاگادار کردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی چاره‌نه‌کردنی شه‌ری ناوخۆی سوریا زو یا دره‌نگ ئاگره‌که‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه.

سیاسی و دیبلۆماتکارانی ئه‌مەریکاو به‌ریتانیا ئه‌و پاساوه‌ به‌کارده‌هێنن که‌ له‌پێگه‌یه‌کدا نه‌بون بتوانن کۆتایی به‌ شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بهێنن. به‌کارهێنانی ئه‌م ئه‌رگیۆمێنته‌ چه‌واشه‌کردنه‌، چونکه‌ ئه‌وان کاتێک پێداگریان ده‌کرد که‌ ده‌بێت دانوستانه‌کان بۆ ئاشتی به‌ رۆشتنی ئه‌سه‌د ببه‌سترێته‌وه‌ ده‌یان زانی ئه‌سه‌د زۆربه‌ی شاره‌کانی سوریای به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و سوپاکه‌ی له‌پێشوه‌چوندا بو، بۆیه‌ رۆشتنی مه‌حاڵه‌، به‌واتایه‌کی تر ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ده‌یان ویست به‌رده‌وامبونی شه‌ڕه‌که‌ مسۆگه‌ر بێت. گه‌وره‌ترین سودمه‌ند داعش بو، چۆن کورده‌کان له‌ سوریا و به‌ره‌ی نوسره‌ی روبه‌روی شه‌ر و ته‌حه‌دای گه‌وره‌ کردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ به‌رچاوی دنیاوه‌ به‌شێکی زۆری نه‌وتی سوریاشی کۆنتڕۆڵ کردوه‌.

سعودیه‌ وه‌حشێکی وه‌ک فرانکستاینی دروستکردوه‌ و زو کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ریدا لەده‌ستداوه، هه‌مان راستیش به‌کاره‌ بۆ تورکیا که‌ بنکه‌یه‌کی گرنگی پشتی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌یه‌ به‌رێگه‌ی هێشتنه‌وه‌ی 510 میلی سنور له‌گه‌ڵ سوریا به‌کراوه‌یی.

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه‌ که‌ دێرلۆڤ ناوی نه‌بردوه‌ و دوای 11/9 له‌ ریاز بینیویه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروستی بۆ مه‌ترسیه‌کانی گروپه‌ تیرۆریسته‌کان کردوه‌ که‌ ده‌بنه‌ مه‌ترسی بۆ‌ سه‌ر ئال سعودو له‌ بۆچونه‌کانی ئه‌میر به‌نده‌ر ئه‌و دۆخه‌ که‌وتۆته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ رونکردنه‌وەیه‌ک بێت بۆ لابردنی ئه‌م به‌پرسه‌ پاش ده‌یان ساڵ له‌ ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌دا بوه‌. ئه‌مه‌ ته‌نها خاڵی به‌هه‌ڵه‌داچونی به‌نده‌ر نه‌بو، سه‌رهه‌ڵدانی داعش روداوێکی خراپه‌ بۆ شیعه‌کانی عێراق، به‌ڵام هاوکات خراپتره‌ بۆ سوننه‌کان که‌ سه‌رکرده‌کانیان وه‌ک نه‌خۆشێک تینوی خوێن و توندوتیژین، جۆرێکن له‌ "کمێری سوری ئیسلامی" که‌ ته‌نها مه‌به‌ستیان شه‌رێکی بێ کۆتاییه‌.

خه‌لافه‌تی ئیسلامی ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ‌دابراوی هه‌ژار حوکم ده‌کات و تادێت خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ڵدێن، چه‌ند ملیۆن سوننه‌ له‌ به‌غدا و ده‌وروبه‌ری مه‌ترسی په‌لاماردانیان له‌سه‌ره‌ و سه‌دانیان لێ کوژراوه‌. له‌ مه‌دای دوردا داعش سه‌رکه‌وتو نابێت، له‌ ئێستادا فه‌ناتیک و رێکخستنی تۆکمه‌یه‌ تێکشکاندنی جومگه‌کانی زه‌حمه‌ت کردوه‌.

ئه‌میر‌ به‌نده‌ر وتبوی: "خوا یارمه‌تی شیعه‌ بدات"، بەڵام به‌شێکی به‌هۆی ئه‌م زاته‌وه‌یه‌ که‌ سوننه‌ په‌رته‌وازه‌بوه‌کانی عێراق و سوریا پێویستی زیاتریان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی شیعه‌کان پێویستیان پێبێت.

سەرچاوە: ئیندیپێندت


03/03/2015 بینین: 37096
 
بۆچی ژنان په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌که‌ن؟
بۆ هه‌ندێک له‌ ئافره‌تان له‌ عێراق و سوریادا، داعش شتێکیان پێشکەش دەکات هیچ کەسێکی تر ...
هه‌ده‌په‌ و ئاسایشی هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رموگوڕیه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی شایه‌نی گرنگی پێدانه‌ ئه‌و هێرشانه‌‌ بو له‌ چه‌ند ...
بۆچی پێویسته‌ دەستبەرداری وشەی ''تیرۆریزم'' بین؟
جه‌یمس م. دۆرسێی پێیوایه‌ که‌ دۆزه‌ره‌وه‌ی زۆرێک له‌ده‌وڵه‌تانی نوێی وه‌ک ئیسرایل، که‌ ده‌وڵه‌تێکی چالاکە لەشه‌ڕی دژه‌ تیرۆر‌و هاوپه‌یمانی ...
کاریگه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا ‌له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامیی چییه؟
جیهانی ئیسلامی چۆن ئازار ده‌چێژێت به‌ ده‌ست ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا و پوکانه‌وه‌ی ناخۆیی، ئاوه‌هاش گۆڕانکاری تێیدا ئه‌سته‌مه‌....
کۆچی پێچەوانە
لە نامەی دکتۆراکەیدا بە ناونیشانی "تەنها چیاکان هاوڕێن"، لینا ئێکلوند، ئه‌ندامی کارایی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لەزانکۆی...
ئاینی ئیسلام خێراترینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا له‌جیهاندا
به‌پێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئاینی ئیسلام خێراترین ئاینه‌ له‌ گه‌شه‌کردندا. سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پیو ماوه‌ی شەش ساڵە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن...
سه‌رکرده‌کانی‌ عێراق و رۆژئاوا له‌ شه‌ڕکردن دژ به‌ داعش چی فه‌رامۆشی ده‌که‌ن
جۆردان ئۆڵمستێد پێیوایه‌ هه‌تاوه‌کو عێراقییه‌کان ستراتیجییه‌ک دانه‌هێنن و جێبه‌جێی نه‌که‌ن بۆ پاراستنی سنوری وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سوریا، قۆناغی کۆتایی شه‌ڕه‌که‌یان دژ به‌ داعش درێژخایه‌ن و ئازاراوی ده...
نه‌خشه‌ی‌ ئیتنیكی‌‌و مه‌زهه‌بی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ نیشتیمانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌لایه‌ن ئیستیعماری‌ خۆرئاواوه‌ له‌دو سه‌ده‌ی‌ رابردودا دانراوه‌. ئه‌وه‌ی‌ ته‌ماشای‌ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ ...
ئاینده‌ی ئاژاوه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌و جۆره‌ ده‌وڵه‌ته‌ی ئێمه‌ پێی ئاشناین، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ لێواری ونبوندایه‌. ناکۆکی له‌ عێراق، سوریا، لیبیا و یه‌مه‌ن، ده‌ستێوه‌ردانی...
رۆڵی تورکیا وه‌ک یاریکه‌رێکی نا- تایفی له‌ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئابوری و سیاسه‌تی ناوخۆیی تورکیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشودا گۆڕانی دراماتیکی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ڕۆژ‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا....
روه‌که‌ی تری تیرۆریزم
ئێمه‌ له‌ وڵاتێکدا ده‌ژین که‌ ئامێزی بۆ دیموکراسی لیبڕاڵی، یه‌کسانی ره‌گه‌زی، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی تاک کردوه‌ته‌وه‌،...
مه‌ترسی گه‌وره‌ ‌بۆ ئەردۆگان و کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به‌ڕێوه‌یه
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی تورکیا کە مانگی 7-2015 ئەنجامدەدرێت، مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ پارتی حکومڕانی دادو گه‌شه‌پێدان...
له‌ چاوه‌ڕوانی خراپتربونی شه‌ڕی دڕندانه‌ی تایفی له‌ عێراقدا
جارێکی تر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌ستکه‌وته‌ کورتخایه‌نه‌کان هه‌ژمون به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ درێژ خایه‌نه‌کاندا ده‌سه‌پێنن. ...
به‌رخۆدانی پاڵه‌وانانه‌ی کورده‌کان دژ به‌ داعش
له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ له‌ سوریا، له‌و شوێنه‌ی که‌ سنوری عێراق و سوریا تێکه‌ڵ ده‌بێت، شه‌ڕه‌ڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) به‌ ...
جیهان له‌م هه‌فته‌یه‌دا؛ یه‌کسانی له‌ مافدا بۆ هه‌ندێک هێشتا فه‌راهه‌م نییه‌
(150) ساڵ دوای شه‌ڕی ناوخۆ له‌ئه‌مەریکادا، ژیان، ئازادی و گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ری لای ئه‌فریقییه‌ ئه‌مریکییه‌کان به‌رده‌وام له‌ مه‌تریسدایه‌ ....
کورد بڕیار له‌ چاره‌نوسی تورکیا ده‌دات
له‌ مانگی 6-2015 دا، تورکیا بیست و چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی خۆی ئه‌نجام ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مانی نوێ...
كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ داواكار به‌ بێ‌ به‌رهه‌م، یان كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ به‌رهه‌م هێن بۆ به‌دیهێنانی‌ داواكاریه‌كان
له‌به‌رانبه‌ر داواكاری‌ پشتگوێخستنی‌ به‌رهه‌م هێنان‌و چالاكی‌ به‌رهه‌م هێنان شه‌پۆلێكی‌ ناڕه‌زایی‌ توند وڵاتی‌ گرتۆته‌وه‌، چونكە‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌...
ئایا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌یه‌؟
روخانی‌ موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی‌ داعش له‌ حوزه‌یرانی (2014) روداوێكی دابڕێنه‌ری‌ مێژوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست بو كه‌ كاردانه‌وه‌كانی‌ نه‌ك له‌سه‌ر ئێستا،...
ئاکامی به‌هاری عه‌ره‌بی
پێشبینی دەکرا بەهاری عەرەبی ئاشتی، دیموکراسی و سەقامگیری نەک تەنها بۆ ئەو نەتەوانە بێنێت کە لێیەوە سەرچاوەی گرت...
هیوای‌ كورده‌كان بۆ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیا
به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌مێژوی‌ توركیادا ئه‌بێته‌ ئایرۆنی‌ ئه‌گه‌ر كورده‌كان رۆڵێكی‌ گرنگ ببینن له‌ دیموكراتیزه‌كردنی‌ توركیادا...
ئەردۆگان و کێشەی کورد؛ هەنگاوێک بۆ پێشەوەو دو هەنگاو بۆ دواوە
قسەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەییب ئەردۆگان سەبارەت بەوەی کە رایگەیاند: "شتێک نیە بە ناوی کێشەی کورد. ئەو شتە چیە ...
روناکیەکانی سەر سوریا ئاوابون، هەر وەک مرۆڤایەتی
رۆژئاوا خەریکی ئارامکردنەوەی دۆخی ئەسەدن، لەکاتێکدا ئەو هاوڵاتیانی سوریا کۆمەڵکوژ ئەکات و پەنای قەسابەکانی داعش ئەدات. هەمو ئەم شتانە بەناوی...
به‌رده‌وام به‌، رۆژه‌كه‌مم خراپكرد
به‌م قسه‌یه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین "هه‌ڵه‌كردن له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌، به‌خشین له‌ خوداوه‌نده‌وه‌" من ئه‌مه‌شی‌ بۆ زیاد ده‌كه‌م "نه‌زانی‌" زیاتر له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌گمه‌ن...
نا بۆ پرسی‌ كورده‌كان!
سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان وتی‌ "براكانم، هه‌رگیز گرفتێكیان نه‌بوه‌ وه‌ك پرسی كورده‌كان له‌م وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌جێنداكانمان كه‌ كاری‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ ئه‌كه‌ین"....
چی‌ چاوه‌ڕوانی‌ كورد ده‌كات؟
له‌ سه‌دهه‌مین ساڵڕۆژی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌مدا، كه‌ تائێستا یادی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ره‌نگه‌ گونجاو بێت له‌ ساڵیادی‌ دابه‌زینی‌ هاوپه‌یمانان له‌ ته‌نگه‌ی‌ ده‌رده‌نیل نزیك ببینه‌وه‌....
هەدەپە؛ بەشدارئەبێت یان بۆ دەرەوە؟
لەبەر رۆشنایی ئەو بابەتانەی ئەیزانین، گرنگترین پرسیاری هەڵبژاردنەکانی حەوتی مانگی حوزەیران ئەوەیە کە هەدەپە ئەتوانێت زیاتر...
لەدوای کۆبانی چی گۆڕا؟
کۆماری تورکیا لەسەر ناوبانگی عوسمانیەکان بنیات دەنرێتەوە، کە بە سەروەریەکان یان هەڵوەشانەوەی دەیان ساڵە...
كه‌ركوك گۆڕه‌پانی ململانێکانی دوای داعش
چاوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌مو له‌سه‌ر موسڵه، كه‌ پێده‌چێت هێزه‌كانی عێراق، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هێرشی بکەنەسەر. به‌ڵام دوای ئه‌و هێرشە...
سعودیە هاوکاری داعشی کردوە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی عێراق؟
رۆژنامەنوسێکی ئیرله‌ندی، له‌ ساڵی 1979 ه‌وه‌ په‌یامنێری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی Financial Times بوه‌و...
ئاو لەنەوت گرنگترە، با گرنگی پێبدەین
لەکۆتاییەکانی مانگی رابردو لە باشوری عێراق، زیاد لە (1500) كلیۆمەتر رێگامان بڕی، خەرمانەی زۆنگاوی گەورەمان دەهاتە پێش...
جەنگی سوریا.. شەڕێک بە سەرکردایەتی ئێران
لەگەڵ سەرهەڵدانی روداوەکانی سوریا، ئێران بە هەمو قورسایی خۆیەوە لە پشت رژێمی سوریاوە وەستا، بەڵێنیدا کە رێگە بە کەوتنی...
ئاو.. ستراتیژی‌ راوێژكردن، نه‌ك به‌فیڕۆدان‌ و هەڵگرتن
به‌هۆی‌ گۆڕانكاری‌ ئاووهه‌وا، ئه‌و پرۆژه‌ ئاودێریانه‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌ردو روباری‌ دیجله‌و فورات لێیانداوه‌، بڕی‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌...
سوپای عێراق؛ ئامادەیەکی نائامادە لە شەڕی داعشدا
لە شەڕی دژی داعشدا، دەنگی چەکی هەموان دەبیسترێت، بەڵام چەخماخەی چەکی عێراق ونە لەو شەڕەدا، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو سوپایە نزیکەی...
داعش له‌ زمانی خۆیانه‌وه‌ بناسه‌
ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ناوی راسته‌قینه‌ی (ابراهیم بن عه‌واد ئه‌لبه‌دری ئه‌لسامه‌رائیه‌) له‌ ساڵی 1971 له‌ شاری سامه‌را له‌ دایك بوه‌....
کوردو پەیدابونیان
زاراوەی میسری بلیمەتیێکی تایبەتی هەیە، ئەمە لەهەندێ گوزارشتیدا بەدیار دەکەوێت، کە زۆرجار چەند واتاو بەڵگەیەک لەیەک وشەدا کۆدەکاتەوە. لەڕاستیدا لەساڵی رابردو دەستمکرد بە هەڵچنینی هەندێ لەو وشە قوڵە جڵف...
ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت
قسه‌كردن ده‌رباره‌ی‌ عه‌لمانیه‌ت له‌چوارچێوه‌ی‌ بانگه‌وازی‌ چاكسازی‌ و دیموكراسیدایه‌، له‌سه‌روبه‌ندی‌ شۆڕشه‌كانی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌ و گه‌یشتنی‌...
مانای‌ سیاسه‌ت
مرۆڤ گیانله‌به‌رێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌: مه‌حاڵه‌ بتوانێت له‌گه‌ڵ غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانی‌ بژی‌ و به‌سه‌ر غه‌یری‌ هاوشێوه‌كانیشیدا بكرێته‌وه‌. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ...
گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر بارودۆخماندا نایه‌ت، تا دان به‌كه‌موكوڕی‌‌و كێشه‌كانماندا نه‌نێین
كه‌من ئه‌و گه‌ل‌و وڵاتانه‌ی‌ وه‌ك ئێمه‌ هۆكاری‌ كێشه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا، به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ ئاماده‌نین به‌رپرسیارێتی‌ کەموکوڕییەکانمان له‌ئه‌ستۆبگرین...
هەمومان پێکەوە ئەم رێگەیەمان بڕی
کۆماری تورکیا هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا هەنوکە زۆر بەزمی و نزمی سیاسی بە خۆوە بینیوە. ئەوەی کە لەهەمویان گرنگترە دەکرێت بە دەسەڵات...
عەبادی: تەنانەت ئەگەر تیرۆریشم بکەن!
ئایا نامەکە بۆ نەیارەکانی بو، یاخود هاوڕێک بۆ هاوپەیمانەکانی، کاتێک چەند رۆژێک پێش ئێستا بەڕونی وتی تەحەدایان دەکەم تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق