ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ته‌ندروستی که‌مکرایه‌وه‌!

د.گۆران عه‌بدوڵا‌

که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق له‌ 102 تریلێون دیناره‌وه‌ بۆ 92 تریلێون، ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی که‌مبونه‌وه‌ی بودجه‌ی گشتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش. دیاره‌ له‌ کاتی که‌مبونه‌وه‌ی بودجه‌دا، سه‌ره‌ڕای لێدوانه‌کانی به‌رپرسان به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ باڵاکانی حکومه‌ت، به‌ڵام به‌ دڵنیایه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوانیشدا، بودجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ ته‌ندروستی، که‌مئه‌بنه‌وه‌. ئه‌م وتاره‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ ده‌ستخستنه‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه‌ی که‌ ده‌کرێت بگیرێنه‌به‌ر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ره‌ خراپه‌کانی دابه‌زینی به‌شه‌ بودجه‌ی ته‌ندروستی له‌ کوردستاندا.

به‌شێویه‌کی گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌توانێت کۆمه‌ڵه‌ هه‌نگاوێکی گرنگ بهاوێت بۆ زۆرترکردن و فراوانکردنی ده‌ستکه‌وتی ته‌ندروستی له‌ڕێی مه‌سره‌فکردنی هه‌مان ئه‌و پاره‌یه‌ی حاڵی حازر بۆ ته‌ندروستی له‌ بودجه‌ی گشتیدا مه‌سره‌ف ده‌کرێت. سێ له‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به‌ شێوازی مه‌سره‌ف له‌ ده‌رماندا بێت. ئاشکرایه‌ که‌ له‌ کوردستاندا پاره‌یه‌کی زۆر چ له‌ لایه‌ن حکومه‌ت و چ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ بۆ کڕینی ده‌رمان مه‌سره‌ف ده‌کرێت. ده‌شێت ئه‌م مه‌سره‌فه‌ که‌مبکرێته‌وه‌ و سودێکی زۆرتر به‌ پاره‌یه‌کی که‌متر به‌ ته‌ندروستی هاوڵاتیان پێشکه‌ش بکرێت. له‌مه‌ڕ ده‌رمانه‌وه‌ ده‌کرێت ئه‌م سێ هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌کیه‌ بهاوین:

له‌ڕوی دروستکردنه‌وه‌ دو جۆر ده‌رمان هه‌یه‌؛ جۆری یه‌که‌میان "Branded Drugs"ه‌ که‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ن بۆ یه‌که‌م جار دروستکراون و جۆری دوه‌م پێ ده‌وترێت "Generic Drugs" ئه‌و جۆره‌یه‌یان ئه‌وه‌یه‌ که‌ دوای تێپه‌ڕینی ماوه‌ی یاسایی نه‌توانینی دروستکردن له‌ لایه‌ن کۆمپانیاکانی تره‌وه‌ دروستده‌کرێت و هه‌مان کواڵیتی و کاریگه‌ری جۆری یه‌که‌می هه‌یه،‌ به‌ڵام هه‌رزانتره‌. ده‌کرێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لای خۆشمان هه‌وڵێ کڕینی زیاتر جۆری دوه‌می ده‌رمانه‌کان بدات وه‌ک له‌ جۆری یه‌که‌م. ده‌کرێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌کی رێکخراو نرخی ئه‌و ده‌رمانانه‌ بۆ هاوڵاتیان بڵاوبکاته‌وه‌ و ئاگادرایان بکاته‌وه‌ له‌ هه‌ر گۆڕانێک له‌ نرخه‌کان. هه‌روه‌ها ده‌بێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌وڵی هاندانی پزیشکان بدات بۆ زیاتر به‌کارهێننای جۆری دوه‌می ده‌رمانه‌کان و میکانیزمی ئه‌وتۆ بهێنێته‌ کایه‌وه‌ بۆ به‌راورد کردنی نرخ و جۆر و کواڵیتی ده‌رمانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی کڕینی ده‌رمان له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی بێت.

به‌کارهێنانی ده‌رمانی خراپ و کوالیتی نزم نه‌ک ته‌نها مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان دروست ده‌کات، به‌ڵکو له‌ هه‌مانکاتدا ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی داهاتێکی زۆر به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ئاکام و ماکه‌ خراپانه‌ی به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌که‌ توشی که‌سه‌که‌ی ده‌کات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵدان بۆ هه‌بونی کۆنترۆلی جۆری له‌سه‌ر ده‌رمان یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ کاریگه‌رترین ئامرازه‌کانی که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌سره‌ف له‌ سیستمی ته‌ندروستی و هه‌بونی خزمه‌تێکی باشتر له‌ڕێی پاره‌یه‌کی که‌متره‌وه‌. بۆ گه‌ره‌نتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ که‌ رێنمایی نوسراو بۆ سه‌رجه‌م پێشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تی ته‌ندروستی هه‌بێت که‌ پابه‌ندبون پێیانه‌وه‌ یه‌کێکه‌ بێت له‌ ده‌ستنیشانکه‌ره‌کانی ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن.

هه‌بونی پاڵنه‌ری ئابوری له‌ پشت نوسینی ده‌رمان له‌ لایه‌ن پێشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تی ته‌ندروستی یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ترین هۆکاره‌کانی به‌کارهێنانی ده‌رمانێکی زۆره‌وه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م میکانیزمه‌ ئابوریانه‌ (وه‌کو شه‌ریکایه‌تی له‌ نێوان پێشکه‌شکاری خزمه‌تی ته‌ندروستی و خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌کان) له‌ که‌رتی تایبه‌تدا زیاتر هه‌ستی پێده‌کرێت، به‌ڵام ئاکامه‌ خراپه‌کانی له‌ لایه‌ن که‌رتی گشتی ته‌ندروستیه‌وه‌ باجه‌که‌ی ده‌درێت. بۆیه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چالاکیه‌کانی نوسین و فرۆشتنی ده‌رمان جیابکاته‌وه‌ و شه‌ریکایه‌تی نه‌مێنی له‌ نێوان پزیشکان و ده‌رمانسازاندا.

له‌ هه‌مان کاتدا، هه‌نگاوگه‌لێکی تر هه‌ن که‌ په‌یه‌وه‌ندیان به‌ ته‌واوی سیستمی ته‌ندروستیه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌کرێت رێگه‌چاره‌یه‌ک بن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌سره‌ف له‌ سیستمی ته‌ندروستی و باشترکردنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان له‌ڕێی هه‌مان ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستا مه‌سره‌فی ده‌که‌ین. زۆربه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ چۆنێتی مه‌سره‌ف له‌ تاقیکردنه‌وه‌ و ته‌کنه‌لۆژیای ته‌ندروستی و چۆنێتی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ له‌لایه‌ن پێشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا قسه‌ی لێبکه‌ین، شێوازی دانی موچه‌یه‌ به‌ پزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی‌ له‌ سیستمی ته‌ندروستی کوردستاندا. ئه‌و شێوازه‌ چ له‌ که‌رتی گشتی و چ له‌ که‌رتی تایبه‌تیش، هه‌ڵگری پاڵنه‌ری ئابوری نین بۆ باشترکردنی خزمه‌ته‌که‌ و گه‌یاندنیان به‌ زۆرترین ژماره‌ی هاوڵاتیان. هه‌روه‌ها شێوازه‌که‌ بوه‌ته‌ هۆی هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌کی زۆر و له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ده‌ستنه‌هێنانی قازانجێکی ئه‌وتۆی ته‌ندروستی.پاداشتی پزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ که‌رتی گشتی ته‌ندروستیدا، باپه‌نده‌ به‌ شێوازی موچه‌یه‌کی چه‌سپاو که‌ له‌ سه‌ری مانگاندا ده‌درێت به‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. ئه‌و موچه‌یه ته‌نها له‌ گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی پیشه‌یی که‌سه‌که‌ ده‌گۆڕێت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک باشی و خراپی و ئاستی کواڵیتی ئه‌و خزمه‌ته‌ له‌ پێش چاو ناگرێت که‌ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ پێشکه‌شی ده‌کات. جگه‌ له‌وه‌ی که‌ موچه‌ی پزیشکان و کارمه‌ندان بۆ خۆی که‌مه‌ و پێوێستی به‌ چاوپێخشاندن و زیادکردن هه‌یه‌، ئه‌م که‌میه‌ش ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی پاره‌یه‌کی زۆری حکومه‌ت به‌ هۆی که‌می ئاماده‌یی پێشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تی ته‌ندروستی له‌به‌ر که‌می موچه‌که‌یان. بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌و قازانجه‌ی که‌ حکومه‌ت له‌ڕێی به‌رزکردنه‌وه‌ی موچه‌ی پێشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تی ته‌ندروستی ده‌یکات زۆر زیاتره‌ له‌و زه‌ره‌ره‌ی که‌ به‌هۆی به‌رزکردنه‌وه‌که‌وه‌، بودجه‌ی گشتی ده‌یکات.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، پیشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تی ته‌ندروستی له‌ که‌رتی تایبه‌تدا له‌ڕێی میکانیزمێکی جیاوازه‌وه‌ پاداشتی ئابوری وه‌رده‌گرن که‌ ئه‌وه‌یش به‌ پێی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کانیان ده‌گۆڕێت و هه‌ڵئه‌کشێت. واته‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ که‌رتی تایبه‌تدا کارده‌که‌ن، پاڵنه‌ری ئابوری به‌هێزیان هه‌یه‌ بۆ بینینی زۆرترین ژماره‌ی نه‌خۆش له‌ که‌مترین کاتدا. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پێشکه‌شکه‌رانی خزمه‌تی ته‌ندروستی بۆیان هه‌یه‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ له‌ بازاڕدا ده‌یانبینن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ گشتیه‌کان بکه‌ن، ئه‌وا له‌ ده‌رئه‌نجامدا، ژماره‌یه‌کی زیاتری نه‌خۆشی بازاڕ ره‌وانه‌ی که‌رتی گشتی ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش بارقورسیه‌کی گه‌وره‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی و حکومه‌ت دروستده‌کات. پێم وایه‌ که‌رتی تایبه‌تی ته‌ندروستی حاڵی حازر له‌ ئاستێکدایه‌ که‌ بتوانێت خۆی مشوری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بخوات که‌ له‌ بازاڕدا ده‌بینرێن و پێویسته‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌ بازاڕدا ده‌بینرێن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ گشتیه‌کان نه‌کرێن و به‌ڵکو له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌کاندا به‌خه‌وێنرێن و نه‌خۆشه‌ گشتیه‌کان ته‌نها بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بن که‌ له‌و نه‌خۆشخانانه‌دا ده‌بینرێن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هه‌نگاوی یه‌که‌می جیاکردنه‌وه‌ی که‌رتی گشتی و که‌رتی تایبه‌تی ته‌ندروستی له‌ کوردستاندا که‌ یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ هۆکاره‌ گرنگه‌کانی دواکه‌وتنی ته‌واوی سیستمه‌که‌ و سودنه‌بینینی ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیان له‌ خزمه‌ته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سیستمه‌که‌.

رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ دوا راپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌وا 20-40% ته‌واوی تێچوی ته‌ندروستی له‌ وڵاتاندا به‌ هه‌ده‌ر ده‌ڕوات. وڵاتانیش ده‌توانن هه‌نگاوی شوڕشگێرانه‌ بگرنه‌به‌ر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ده‌ره‌ی له‌ بودجه‌ی گشتی و گیرفانی هاوڵاتیاندا له‌ ده‌ستده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی ته‌ندروستی بتوانێت به‌ که‌مترین تێچون باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ زۆرترین ژماره‌ی هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت. که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمیش، هه‌رچه‌نده‌ نابێت ببێته‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی ته‌ندروستی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کارێکی ئاوهاش کرا ده‌بێت بیر له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌سره‌ف به‌ شێوازێک بکرێته‌وه‌ که‌ ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌که‌ به‌رزتربکرێته‌وه‌ و به‌هه‌ده‌ردان که‌متر.


06/12/2010 بینین: 2442
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
کوردستان پێویستی بە بیمەی تەندروستی هەیە؟ نەخێرێکی گەورە و بەڵێیەکی بچوک...
ئاکامە تەندروستیەکانی قەیرانی دارایی و بەرپرسیارێتی وەزارەتی تەندروستی...
پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی یا رەتاندنەوەی هاوڵاتیان؟...
ئەزمونی وڵاتان لەجیاکردنەوەی کەرتی گشتی و تایبەتی تەندروستی: تورکیا بە نمونە...
پاڵنەرە تەندروستیەکانی گۆڕانکاری ئیداریی لە پارێزگای سلێمانیدا...
کوردستان ٢٠٢٠: دیدگا یا رەچەتەیەک بۆ کارەسات...
پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان...
٢٠١٣: ساڵێکی ناخۆش بۆ سیستمی تەندروستی...
چی لە تەندروستی بکەین؟: نەخشەڕێگایەک بۆ ریفۆرمی تەندروستی لە کوردستاندا ...
بۆچی گۆڕان وەزارەتی تەندروستی وەرگرێت؟...
دەرمان خەڵک کوێر ناکات خەڵکی گەندەڵ کوێری کردوین!...
خەمەکانی بودجەی تەندروستی ساڵی ٢٠١٣...
وەزیرێکی باش لە سیستمێکی خراپدا...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٩)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٨)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان (٧)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٦)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٥)...
هۆتێل یا نەخۆشخانە؟...
ئەیدز لە کوردستانە!...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٤-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٣-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان -2-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-1-...
رەنگ و بۆن و پلەی گەرمی وەزارەتی تەندروستی...
چۆن سەندیکایەک بۆ پزیشکان؟...
وەزارەتی کەرتی تایبەتی تەندروستی...
سەلاحەدین لە زەمەنی NDIدا...
تەندروستی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە...
لە پەراوێزی بودجەدا: میکانیزمێکی جیاواز بۆ خەمڵاندنی بودجەی تەندروستی...
بیمه‌ی ته‌ندروستی نه‌ک شۆفێری!...
که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ست له‌ کارده‌کێشێته‌وه‌؟...
خۆپیشاندانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی خۆپیشاندان...
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کامیان هه‌ڵده‌بژێرن: سیاسه‌ت یا پیشه‌؟...
بودجه‌ی ته‌ندروستی 2011...
کردار شه‌رته‌، به‌ڵام کام کردار؟...
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هی خه‌ڵکه‌!...
وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان!...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ خه‌به‌ری بوه‌وه‌!...
بڕیارێکی تری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ که‌ی‌ خه‌به‌ریئه‌بێته‌وه‌؟...
زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌روندروستن!...
گه‌ردونی ته‌ندروستی له‌ 7 مانگی رابوردودا...
بودجه‌ی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...