کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کامیان هه‌ڵده‌بژێرن: سیاسه‌ت یا پیشه‌؟

د.گۆران عه‌بدوڵا‌

ئاماده‌سازیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ کۆنگره‌یه‌کی دواکه‌وتو، چه‌ند راستیه‌کی تاڵی به‌رجه‌سته‌بوی ژیانی رێکخراوه‌یی و سیاسی کوردستانی به‌بیرهێناینه‌وه‌. سه‌ڕه‌رای ئه‌و راستیه‌ی که‌ هه‌ڵبژاردن مه‌شقێکی گرنگی هه‌نگاونانێکی پڕ متمانه‌یه‌ به‌ره‌و دیموکراسی، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ هه‌رگیز بێ خه‌وش و هه‌وراز و نشێو نابێت. هه‌ر دوێنێ بو مامۆستایانی کوردستان وانه‌یه‌کیان فێرکردین که‌ هیواده‌خوازین وه‌کو ئه‌و زانسته‌ی فێری نه‌وه‌کانی کوردستان ده‌کرێن هه‌ر زو له‌بیر بکرێن و تاریککه‌ره‌وه‌ی رێگای دیموکراسی نه‌بێت له‌م هه‌رێمه‌دا. ئه‌وه‌ی جێگای ئه‌سه‌فه‌، کارمه‌ندانی ته‌ندروستی خه‌ریکه‌ ئه‌و وانه‌یه‌ وه‌کو خۆی دوباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و کۆمه‌ڵگای کوردستان و سیستمی ته‌ندروستی له‌ دیموکراتیزه‌کردن و به‌ پیشه‌یی کردن دورتر و به‌م چه‌مکانه‌ نامۆترده‌که‌ن. به‌شێک له‌ کارمه‌ندانی ته‌ندروستی وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ کلاسێکی ترادسێونالی قوتابخانه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن مامۆستاکانی دوێنیه‌وه‌ ده‌رسیان پێوترابێته‌وه‌، له‌ تاقیکردنه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆیاندا به‌بێ به‌کارهێنانی تێڕامان و عه‌قلێکی ره‌خنه‌گره‌وه‌، کتومت له‌ ده‌فته‌ری تاقیکردنه‌وه‌که‌دا وه‌کو خۆی وانه‌که‌ بۆ سیستمی ته‌ندروستی ئه‌نوسنه‌وه‌.

ئاوێته‌کردنێکی روکه‌شی ئامرازه‌کانی دیموکراسی له‌ کایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو ته‌ندروستیدا، گرنگیی دیالیکتیکی سیاسه‌ت و ته‌ندروستیمان به‌ رۆشنی بۆ ده‌رده‌خات. له‌ لایه‌که‌وه‌، کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌سه‌ر چه‌ند جه‌مسه‌رێکی سیاسی و ئایدۆلۆژی دابه‌شبون و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ململانیه‌ سیاسیه‌کان کارتێکردنێکی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر کارمه‌ندانی ته‌ندروستی داناوه‌ که‌ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که‌ی له‌بیر بردونه‌ته‌وه‌ و وای لێکردون له‌ بازنه‌یه‌کی به‌تاڵدا بخولێنه‌وه‌. ئه‌م کارلێکردنه‌ی سیاسه‌ت و ته‌ندروستی کۆپییه‌کی ره‌نگاوڕه‌نگی کایه‌ی سیاسی کوردستانی له‌ نێو سیستمی ته‌ندروستیدا دوباره‌کردوه‌ته‌وه. کایه‌یه‌کی‌ سیاسیه‌ی که‌ به‌لایه‌وه‌ ئاساییه فیگه‌ر و یاریزانه‌کانی فێری خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بۆ سزادانی پیشه‌یی بکات، رێگه‌یانده‌دات نه‌یار و ئه‌وانه‌ی وه‌کو ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وه‌ نه‌قڵ و فه‌سڵ و داوای یاساییان له‌سه‌ر به‌رزبکاته‌وه‌.

سیاسه‌ت و ململانێ سیاسیه‌کان که‌ توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کارده‌هێنێ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی به‌ختی خۆی و ناسینی ئاستی جه‌ماوه‌ریبونی له‌ناو ئه‌و توێژه‌دا، ئامانجه‌کان له‌ بیری توێژه‌که‌ ده‌باته‌وه‌ و دنیابینینیان بۆ داهاتو لێڵده‌کات و ئه‌یانگۆڕێ بۆ مه‌قاشێکی سیاسی ساده‌. دابه‌شبونی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو لیسته‌ سیاسیه‌، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌کراوی ئه‌و کارتێکردنه‌ کاره‌ساتاویه‌ی سیاسه‌ته‌ له‌سه‌ر نه‌گه‌یشتنی گروپ و توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ ئامانج و داواکاریه‌ ره‌واکانی، به‌ڵام به‌ته‌نها ئه‌وه‌ سیاسیه‌کان نین که‌ به‌راوردێکی مه‌شروع له‌نێوان ده‌ستکه‌وته‌ سیاسیه‌ هه‌نوکه‌یه‌کانی خۆیان و داواکاریه‌ ستراتیژیه‌کانی توێژێک ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان به‌لاوه‌ گرنگتره و هه‌ڵیئه‌بژێرن‌. به‌ڵکو ئه‌وه‌ خۆ به‌که‌مزانین و ئه‌رزشدانه‌نانه‌ به‌هێزی خود و توانا ده‌سته‌ جه‌معیه‌کان‌ له‌لای "پێشڕه‌وانی" توێژێکی کاریگه‌ر و ژیاریی وه‌کو کارمه‌ندانی ته‌ندروستیه‌ که‌ ئیراده‌ پیشه‌یه‌کانی خۆیان هه‌واڵه‌ی دابه‌شبون و جه‌مسه‌راندنێکی سیاسی ره‌قوته‌ق ده‌که‌ن و له‌ پرۆسه‌که‌دا تۆێژه‌که‌ و داواکانیان له‌ بیر ده‌کرێن. ئه‌م دابه‌شبون و جه‌مسه‌راندنه‌ دواجار پێمان ده‌ڵێت مرۆڤی کوردی سیاسه‌ت له‌ پێناوی سیاسه‌ت ده‌کات و مانا جه‌وهه‌ریه‌کانی سیاسه‌تی وه‌کو ئه‌مرازێک بۆ گه‌یشتن به‌ دنیایه‌کی باشتر له‌ بیرکردوه‌ هه‌ر ته‌نها خۆشی زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کیه‌ له‌م هاوکێشه‌ پڕ له‌ ئیشکالیه‌ته‌دا.

پرسیاره‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، ئایا دابه‌شبونی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌سه‌ر چه‌ند لیستێکی سیاسیدا چ ئه‌رزش و سودێکی بۆ سیاسه‌تی ته‌ندروستی په‌یوه‌ند به‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌؟. ئایا ئه‌م دابه‌شبونه‌ هیچ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر داوا ره‌واکانیان به‌ هه‌بونی ده‌رماڵه‌ی ته‌واو و یه‌کسان به‌ پزیشکانه‌وه‌ ده‌بێت؟ داخۆ چۆنی ئه‌م دابه‌شبونه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌بونی پله‌به‌ندی پیشه‌یی و سه‌رکه‌وتنی کارمه‌ندان به‌ پله پیشیه‌کاندا؟ چۆنی ئه‌م دابه‌شبونه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ئه‌وتۆیان بۆ زامن ده‌کات که‌ هه‌م له‌ناو سیستمی ته‌ندروستی و هه‌میش له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیستمه‌که‌ هاوڵاتی نمره‌‌ دو نه‌بن؟ ئایا هه‌بونی لیسته‌ زه‌رد و سه‌وز و نیللی و قاوه‌یی و سوره‌کان یه‌کسانه‌ به‌و رۆشناییه‌ ئه‌کادیمیه‌ی رێگای زانستی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ره‌و داهاتو روناکده‌کاته‌وه‌؟.
 
هه‌وڵدان و هاندان بۆ دابه‌شنه‌بونی توێژه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی سیاسی و گرنگیدان به‌ هاوبه‌شیه‌ پیشیه‌کان نه‌ک لێکترازاندنه‌ سیاسیکان، له‌ ژینگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ کوردستاندا هه‌یه‌ ره‌نگه‌ خه‌ونێکی یۆتۆپی خۆش بێت و دوای چه‌نده‌ها مه‌شقی دیوکراتیانه‌ بێته‌ دی، به‌ڵام ده‌کرێت هه‌نگاوه‌ یه‌که‌مه‌کانی ئه‌و ئامانجه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستپێبکه‌ین و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی وانه‌یه‌کی ناوازه‌ فێری پزیشکان و رۆژنامه‌نوسان و ته‌نانه‌ت حیزبه‌ سیاسیه‌کانیش بکه‌ن له‌ دیموکراسیدا. وانه‌یه‌ک که‌ مامۆستایان سه‌رکه‌وتو نه‌بون له‌ فێرکردنی نه‌وه‌کانی داهاتو پێیان. دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نوێنه‌رانی کۆنگره‌ هه‌لێکی زێڕینه‌ بۆ چاوپێخشاندنێکی جیددی له‌ میکانیزم و ئامرازه‌کانی گه‌یشتنی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ ئامانجه‌کانیان. ده‌کرێت کارمه‌ندانی ته‌ندروستی رازی نه‌بن به‌وه‌ی سه‌ندیکاکه‌یان ببێت به‌ ئامانجێکی سیاسی له‌ جیاتی بون به‌ ئامرازێک بۆ گه‌یشتنیان به‌ ئامانجه‌ پیشه‌یه‌کان. ئه‌گه‌ر ره‌شبینبین به‌وه‌ی ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی خۆیان له‌ده‌وری حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان کۆکردوه‌ته‌وه‌ به‌م تێگیشتنه‌ جیاوازه‌ له‌ کاری پیشه‌یی رازیبن، ئه‌وا ده‌کرێت کارمه‌نده‌کانی "ئۆپۆزۆسێون" دابه‌شبونه‌ سیاسیه‌که‌یان نه‌بێت به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وه‌نده‌ چاویان له‌ رێکخراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌ خه‌ریکه‌ خۆشیان کتومت له‌وانه‌ی دوایی ده‌چن. داخۆ ناکرێت کارمه‌نده‌ گۆڕانخواز و ئیسلامی و سه‌ربه‌خۆ و کۆمۆنیسته‌کان جیاوازیه‌ ئایدۆلۆژی و سیاسیه‌کانیان به‌لاوه‌ نێن و له‌م ململانێه‌دا پیشه‌ییانه‌ بیربکه‌نه‌وه‌؟ پرسیارێکه‌ وه‌ڵامه‌که‌ی کاریگه‌ری نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر سیستمی ته‌ندروستی، به‌ڵکو له‌سه‌ر ته‌واوی سیستمی سیاسی کوردستانیش ده‌بێت.


16/12/2010 بینین: 2655
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
کوردستان پێویستی بە بیمەی تەندروستی هەیە؟ نەخێرێکی گەورە و بەڵێیەکی بچوک...
ئاکامە تەندروستیەکانی قەیرانی دارایی و بەرپرسیارێتی وەزارەتی تەندروستی...
پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی یا رەتاندنەوەی هاوڵاتیان؟...
ئەزمونی وڵاتان لەجیاکردنەوەی کەرتی گشتی و تایبەتی تەندروستی: تورکیا بە نمونە...
پاڵنەرە تەندروستیەکانی گۆڕانکاری ئیداریی لە پارێزگای سلێمانیدا...
کوردستان ٢٠٢٠: دیدگا یا رەچەتەیەک بۆ کارەسات...
پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان...
٢٠١٣: ساڵێکی ناخۆش بۆ سیستمی تەندروستی...
چی لە تەندروستی بکەین؟: نەخشەڕێگایەک بۆ ریفۆرمی تەندروستی لە کوردستاندا ...
بۆچی گۆڕان وەزارەتی تەندروستی وەرگرێت؟...
دەرمان خەڵک کوێر ناکات خەڵکی گەندەڵ کوێری کردوین!...
خەمەکانی بودجەی تەندروستی ساڵی ٢٠١٣...
وەزیرێکی باش لە سیستمێکی خراپدا...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٩)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٨)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان (٧)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٦)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٥)...
هۆتێل یا نەخۆشخانە؟...
ئەیدز لە کوردستانە!...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٤-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٣-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان -2-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-1-...
رەنگ و بۆن و پلەی گەرمی وەزارەتی تەندروستی...
چۆن سەندیکایەک بۆ پزیشکان؟...
وەزارەتی کەرتی تایبەتی تەندروستی...
سەلاحەدین لە زەمەنی NDIدا...
تەندروستی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە...
لە پەراوێزی بودجەدا: میکانیزمێکی جیاواز بۆ خەمڵاندنی بودجەی تەندروستی...
بیمه‌ی ته‌ندروستی نه‌ک شۆفێری!...
که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ست له‌ کارده‌کێشێته‌وه‌؟...
خۆپیشاندانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی خۆپیشاندان...
ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ته‌ندروستی که‌مکرایه‌وه‌!...
بودجه‌ی ته‌ندروستی 2011...
کردار شه‌رته‌، به‌ڵام کام کردار؟...
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هی خه‌ڵکه‌!...
وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان!...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ خه‌به‌ری بوه‌وه‌!...
بڕیارێکی تری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ که‌ی‌ خه‌به‌ریئه‌بێته‌وه‌؟...
زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌روندروستن!...
گه‌ردونی ته‌ندروستی له‌ 7 مانگی رابوردودا...
بودجه‌ی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...