(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه (ی.ن.ك – پ.د.ك) به ته‌قه وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران درایه‌وه و 10 شه‌هید و زیاتر له 400 برینداری لێ كه‌وته‌وه، دوای 62 رۆژ خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی هاوڵاتیانی شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی و سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ری پارێزگای هه‌ولێر به زه‌بری هێز، له ئێستادا به چه‌كدار و چه‌ك و... شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌ندراوه و له‌بری یاسا چه‌كی حیزب حوكمی هه‌رێم ده‌كات.
جگه له به‌كارهێنانی هێز یه‌كێتی و پارتی سه‌دانی كه‌سی ده‌زگا ئه‌منییه حیزبییهكانیانیان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه بۆ سه‌ركوتكردن و چاوترساندنی خه‌ڵك له شاره‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه.
شاره‌زاییان پێیانوایه ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له 19ی نیساندا كردی هاوشێوه‌ی ئه‌وه بو كه پارتی له 17ی شوبات و رۆژانی دوای له سلێمانی و هه‌ندێك ناوچه كردی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌ردو حیزب له روانگه‌ی هێز و توندوتیژییه‌وه ده‌ڕوانێته یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان.
به‌ڕای تۆ:
1- ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ئه‌یكه‌ن جه‌ماوه‌ر بێ ده‌گ ده‌كات، یان تا كه‌ی ئه‌توانن پێڕۆی سیاسه‌تی سه‌ركوتكه‌رانه بكه‌ن و چاره‌نوسی خۆیان چی ده‌بێت؟
2- له هه‌رێمی كوردستان ده‌زگای ئاسایش و هێزی چه‌كداری نیشتمانی بونی هه‌یه؟
3- دوای ئه‌و شێوازه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكانی خه‌ڵك، پێتوایه یه‌كێتی و پارتی توانای خۆگونجاندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه و بیری نوێ و نه‌وه‌وی نوێی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی؟
4- دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كان كراون به سه‌ربازگه‌ی حیزبی، خه‌ڵك چۆن به‌رده‌وامی بدات به داواكانی خۆی؟
5- هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان چ شێوازێك له خه‌بات بگرنه‌به‌ر؟
6- هه‌ر رایه‌كی تر سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای هه‌رێم...