(سبه‌ی):
کاندیده کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی (یه‌کشه‌ممه) 12-6-2011ی تورکیادا سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه، به جۆرێک که زیاد له نیوه‌ی پاڵێوراوه‌کانیان توانیان سه‌ربکه‌ون و 36 كورسی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ده‌ستهێنا.
شه‌رافه‌دین ئاڵچی، کاندیدی سه‌رکه‌وتوی به‌ره‌ی ره‌نج و ئازادی و دیموکراسی له لێدوانێکیدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌م ئه‌نجامانه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره و گرنگن بۆ گه‌لی کورد، ئێمه‌ش ده‌زانین مافی گه‌ل چییه و داوای چی ده‌که‌ن، که داواکارییان ئازادی و زمانی دایک و به‌ڕێوه‌بردنی خۆیانه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تێده‌کۆشین.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی کارکردنی به‌ره‌ی ره‌نج له په‌رله‌ماندا ئاڵچی وتی: یه‌که‌م خاڵی گرنگی ئێمه له په‌رله‌مانی داهاتوی تورکیادا، کارکردنه بۆ گۆڕینی ده‌ستور و جێکردنه‌وه‌ی مافه‌کانی کورد تێیدا، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی خۆشمان، که ئۆتۆنۆمی دیموکراسیه و گه‌ل داوای ده‌کات.
ئه‌وه‌شی وت: پێویسته له په‌رله‌ماندا به جۆرێک کار بکه‌ین که پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پرۆژه‌که‌مان قبوڵ بکات، که ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنه بۆ گه‌لی کورد.
به‌ڕای تۆ:
1- هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا چۆن ده‌بینیت، ئایا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كورده‌كان به‌ده‌ستیان هێنا چ ئاماژه‌یه‌كی گه‌یاند؟
2- كورد له توركیادا له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه چ سیاسه‌تێك بگرێته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌ی "ئۆتۆنۆمی دیموکراسی"؟
3- پێتوایه كورد له باكور چ رێگه‌یه‌ك بگرێته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی خۆیان؟ خه‌باتی پارله‌مانی یان شۆڕش؟
4- ئایا له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه پێویسته په‌كه‌كه چ سیاسه‌تێك بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به توركیا؟ لهكاتێكێدا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری په‌كه‌كه رایگه‌یاندوه كه دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په.
5- هه‌ر را و سه‌رنجێكی تر سه‌باره‌ت به خه‌باتی كورد له توركیا...