(سبه‌ی):
دوای چه‌ند ساڵێك له به نهێنی تیرۆركردن و هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان، له ئێستادا ده‌سه‌ڵات به ئاشكرا هێرش ده‌كاته سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و جگه له ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا جه‌عفه‌ر مسته‌فای وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ئه‌حمه‌د میره‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ده‌كات، له‌ئێستادا ئه‌و بابه‌ته رۆژانه له میدیاكانه‌وه باس ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌زیره‌ی خۆی كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له رۆژنامه‌نوس ده‌كات.
ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین به سبه‌ی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه به ئێمه‌ی وت، له ته‌مه‌نی رۆژنامه‌وانی خۆمدا به مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌ی داده‌نێم"، وتیشی: "ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه وه‌زیرێك به ژماره ته‌له‌فۆنی خۆی و به ده‌نگ و زمانی خۆی و زۆر به‌ڕو قایمی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له من ده‌كات".
میره ئه‌وه‌شی وت: "زۆرێك له‌و قسانه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه به ئێمه‌ی وتوه، جنێوی زۆر ناشیرین بون و ته‌نانه‌ت پێمان شه‌رمه قسه‌كانی بڵێینه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌یه‌وێت ده‌توانێت بێت گوێ له قسه‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه بگرێت".
سه‌رنوسه‌ری لڤین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌وه‌ی زۆر بۆ ئێمه جێگه‌ی نیگه‌رانییه بێ هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كاك د.به‌رهه‌مه، كه 15 رۆژه به به‌ڵگه‌ی ده‌نگی قسه‌كانی وه‌زیره‌كه‌ی خۆیی لایه و هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوه".
سبه‌ی ئه‌م دوانگه‌یه‌ی كردۆته‌وه بۆ ئیدانه‌كردنی توندوتیژی و تیرۆر به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان، خوێنه‌ران ده‌توانن له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن...