دوانگه‌ی سبه‌ی

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان

(سبه‌ی‌):
له‌ ئێستادا یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی‌ ناو میدیای‌ كوردی‌ و قسه‌ و باسی‌ شه‌قامی‌ كوردی‌، خانه‌نشینكردنی‌ په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ به‌ موچه‌یه‌كی‌ زۆر، خه‌ڵك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م خانه‌نشینكردنه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ئاینده‌دا بڕێكی‌ زۆر له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ خانه‌نشینی‌ په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌ خانه‌نشینه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت.
له‌ئێستادا سێ‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان (د.شاهۆ سه‌عید – د.جه‌عفه‌ر عه‌لی‌ – د.زانا ره‌ئوف) پڕۆژه‌ یاسایه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌نیازن پێشكه‌شی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینكردنی‌ په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان رابگیرێت و رێوشوێنێكی‌ یاسایی بۆ دابندرێت، هاوكات ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ كه‌مپه‌ینێكی‌ پشتیوانی‌ بۆ رێكخراوه‌.

سبه‌ی‌ ده‌قی‌  پرۆژه‌كه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ په‌رله‌مانتاره‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ تا خوێنه‌ران بتوانن  رای‌ سه‌رنجی‌ خۆیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بنوسن، هاوكات رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه‌ ([email protected]) ده‌توانن پشتیوانی‌ خۆتان بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ده‌رببڕن.


ده‌قی پرۆژه‌ یاساكه‌:
پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق
ماده‌ی یه‌كه‌م: مانای زاراوه‌و گوزراشته‌كان:
1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عیراق
2. حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق
3. په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق
4. ئه‌ندامی په‌رله‌مان: ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق
5. وه‌زیر: وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق
ماده‌ی دووه‌م: هه‌موو ئه‌و یاساو نیزام و رێكارانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌ كه‌ میكانیزمی خانه‌نشینی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، له‌ناویاندا یاسای خانه‌شینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق ژماره‌ 13 ساڵی 1999 له‌گه‌ڵ هه‌مواره‌كانیدا.
ماده‌ی سێیه‌م: به‌هیچ جۆرێك ئه‌ندامی په‌ر‌له‌مان و وه‌زیر، دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان، خانه‌نشین ناكرێن ته‌نها له‌ دوو حاڵه‌تدا نه‌بێ:
1. كاتێ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ واده‌ی یاسایی خانه‌نشینی، كه‌ به‌ شه‌ست و سێ ساڵی مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێ، به‌بڕی 50%ی ئه‌و ئیمتیازه‌ مادییه‌ خانه‌نشین ده‌كڕێ كه‌ پێشتر له‌ په‌رله‌مان یان له‌ حكومه‌ت وه‌ریگرتووه‌.
2. كاتێ كۆچی دوایی ده‌كات موچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه‌ به‌بڕی 50%ی ئه‌و ئیمتیازه‌ مادییه‌ی كه‌ پێشتر له‌ په‌رله‌مان یان له‌ حكومه‌ت وه‌ریگرتووه‌.
ماده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر، پاش ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان، ئه‌گه‌ر خۆیان ئاره‌زو بكه‌ن ده‌‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی كه‌ پێش سوێندخواردنیان وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان یان وه‌زیر هه‌یانبوه‌، ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت به‌ مه‌به‌ستی سه‌رموچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ له‌و وه‌زیفه‌یه‌یدا بۆ ئه‌ژمارده‌كرێ كه‌ پێش هه‌ڵبژاردنی بۆ په‌رله‌مان یان یان پاڵاوتنی بۆ وه‌زاره‌ت هه‌یبوه‌.
ماده‌ی پێنجه‌م: ئه‌ندام په‌رله‌مان یان وه‌زیر له‌ كاتی ئه‌ركیان له‌ په‌رله‌مان یان وه‌زاره‌ت خه‌ڵاتێكی مانگانه‌یان پێده‌به‌خشرێ كه‌ له‌ ئاستێكی شیاودا بێت بۆ پۆسته‌كانیان تا به‌ رێكوپێكی و به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. هیچ موچه‌و خه‌ڵاتێكی تریان پێنابه‌خشرێ جگه‌ له‌و خه‌ڵاته‌ی كه‌ وه‌ك هه‌مو هاوكاره‌كانیان به‌یه‌كسانی له‌ په‌ر‌له‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ریده‌گرن. ئه‌م ماده‌یه‌ به‌ رێكاری تایبه‌ت له‌لایه‌ن پار‌له‌مان و حكومه‌ته‌وه‌ رێكده‌خرێ و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
ماده‌ی شه‌شه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی و بڕیارێك ناكرێ كه‌ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت.
ماده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ماده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رچونیه‌وه‌ كاری پێده‌كرێ.
هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی‌ ئه‌م یاسایه‌:
به‌و پێیه‌ی كاری ئه‌ندام په‌رله‌مان یان وه‌زیر ئه‌ركێكی سیاسی و یاسایی كاتییه‌، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ڵبژاردنیه‌وه‌ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ یان متمانه‌به‌خشین پێی وه‌ك وه‌زیر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌و پێیه‌ی یاساكانی راژه‌ی مه‌ده‌نی میكانیزمی خانه‌نشینبوونی فه‌رمانبه‌ری گشتی رێكده‌خات كه‌ وه‌زیفه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر موچه‌یه‌ك كه‌ له‌ بودجه‌ی گشتی بۆی ته‌رخانده‌كرێت به‌وه‌ش پابه‌ند ده‌بێ به‌ حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینییه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌پێناو پاراستنی ماڵی گشتی و به‌فیڕۆنه‌دانی ئه‌م یاسایه‌ رێكخرا.

مشروع قانون إلغاء تقاعد أعضاء البرلمان و الوزراء في إقليم كوردستان-العراق
المادة الأولى: يقصد بالمصطلحات والتعابير الآتية المعاني المبينة ازاءها:
1. الإقليم: إقليم كوردستان-العراق
2. البرلمان: برلمان كوردستان-العراق
3. الحكومة: حكومة إقليم كوردستان-العراق
4. عضو البرلمان: عضو برلمان كوردستان-العراق
5. الوزير: وزير حكومة إقليم كوردستان-العراق
المادة الثانية: تلغى جميع القوانين والأنظمة والتعليمات التي تنظم آليات تقاعد أعضاء برلمان كوردستان ووزراء الاقليم، ومن ضمنها قانون تقاعد أعضاء المجلس الوطني لكوردستان-العراق رقم 13 لسنة 1999 وتعديلاته.
المادة الثالثة: لا يجوز بأي حال من الأحوال احالة عضو البرلمان والوزير الى التقاعد عند انتهاء مهامهما في البرلمان او الوزارة الا في حالتين:
1. عند بلوغه السن القانوني للتقاعد، ويقدر بالثالثة والستين من العمر، فيخصص له راتب تقاعدي بنسبة 50% من امتيازاته الشهرية التي كان يتقاضاها قبل ذلك في البرلمان والحكومة.
2. عند الوفاة ويخصص لذويه راتب تقاعدي بنسبة 50% من امتيازاته الشهرية التي كان يتقاضاه قبل وفاته.
المادة الرابعة: يعاد عضو البرلمان والوزير الى وظيفته التي كان يشغلها قبل ادائه اليمين القانونية كعضو في البرلمان او كوزير اذ رغب في ذلك، وتحتسب مدة مهامه في البرلمان والوزارة لأغراض العلاوة والترفيع في الوظيفة التي كان يمارسها قبل انتخابه في البرلمان أو توليه الوزارة.
المادة الخامسة: يمنح عضو البرلمان والوزير اثناء مهمامه في البرلمان والوزارة مكافئة شهرية تتناسب مكانته وأداء مهامه باستقامة ومهنية، ولا يجوز منحه اي راتب او مكافئة اضافية سوى ما يخصص له اسوة بزملائه في البرلمان أو مجلس الوزراء، وينظم ذلك بتعليمات من البرلمان ومن مجلس الوزراء وينشر نصها في الجريدة الرسمية.
المادة السادسة: لا يعمل بأي نص قانوني أو قرار يتعارض وأحكام هذا القانون.
المادة السابعة:  على البرلمان ومجلس الوزراء والجهات ذات العلاقة تنفيذ أحكام هذا القانون.
المادة الثامنة:  ينفذ هذا القانون من تاريخ إصداره.
الأسباب الموجبة
بما أن ممارسة عضو البرلمان أو الوزير لمهامه تعد مهمة سياسية وقانونية مؤقتة توكل اليه مرهونة بانتخابه من قبل الشعب أو نيله ثقة البرلمان كوزير في مجلس الوزراء، وطالما أن قوانين الخدمة المدنية تنظم آليات تقاعد الموظف العام الذي تُعهد اليه وظيفة دائمة في ملاك الحكومة لقاء راتب يتقاضاه من الميزانية العامة وبذلك يكون خاضعاً لأحكام قانون التقاعد، وبغية الحفاظ على المال العام وعدم إهداره، فقد شرع هذا القانون.


Sunday, June 26, 2011
 
بیروڕا
123
tawfiek arian
  هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمان و وەزیرەكان بە گەورەترین چاكسازی دەزانم و پەسەندكردنی ئەو بڕیارەش بە ستەمێكی ترسناك بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان دەزانم، بۆیە پشتگیری لە داواكەتان دەكەم
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, June 29, 2011
hiwa shwany
 به‌راستی‌ پێشنیازێكی‌ زۆر جوانه‌ شایه‌نی‌ باسه‌و خواسو قسه‌ له‌ سه‌ركردنه‌ نابێ‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بهێڵن ئاوا به‌ ئاسانی‌ بكرێت چونكه‌ خراپی‌ بۆ دواڕۆژی‌ كوردستان ده‌بێت.‌
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, June 29, 2011
سەرتیپ سەعید سۆفی
 من پێم با شە یاسەیەکی تر دابنرێ ، یاخود بە هەموو لایەک ئەوەی هە یە باش بکرێ وبگۆڕدرێ ،خۆ مەرج نی یە هەڵبوشینرێتەوە. یاسا دەگۆڕدرێ بە گوێرەی کات و سەردەم ،بە پێی پێداویستی و خواستی سەردەم و پێشکەوتنی کۆمەڵگە. لە فینلەنداو سوید سەردەمێك ( وەختێك) وابوون، کە لە خوارەوە بە جیا بۆ هەر ووڵاتێکیان دەیاننووسم ، ئیترئێستا گۆڕاون؟! نە گۆڕاون؟! ،نازانم: فینلاندا: ئەگەر دوو خولی پەرلەمانی یاخود کەمترین ماوە، ٧ ساڵ ئەندام پەرلەمان بویتایە ئەوا هە ق و مافی خانە نشینیت هەبوو، بەڵام چ جۆرە خانە نشینیەک لە ڕووی ئاستەوە!؟ من ووردەکاریم لە بیر نەماوەو لا نی یە بەڵام باوە ڕم وا نی یە کە لە %١٠٠ و %٨٠ مووچە ی پەرلەمانتاری و لەم بابەتانە. لە سوید: کەمترین ماوە هەشت ساڵ بوو بۆ ئەندام پەرلە مان کە مافی ئەوەی هەبێ داوای خانە نشینی بکات،جۆری خانە نشینیەکە ناوی (کەمترین خانە نشینی)ە واتە بە کەمترین ڕێژە نەك ٨٠% و لەم بابەتانە،خانەنشینی تەواو(پڕ=فوول) لە تەمەنی ٦٥ ساڵی یاخود لە حاڵەتی دەگمەن ١٥ ساڵ بەردەوام کاری سیاسیت کردبێت وەک پیشەو "دامەزرێنراوێك،دامەزراوێك". هەر کۆمەڵگەوووڵاتێك یاسای تا یبەت و گونجاو بە خۆی دائەنێ.٢ ساڵ و ٤ ساڵ کەمە بۆخانەنشین کردنی ئەندام پەرلەمان یان وەزیر بۆ هەتا هەتایی.بەڵام دەکرێ بۆ کاتێکی دیارکراو وسنوردار پاداشتی لە ٨٠ % ی مووچەی خۆی بدرێتێ بۆ نموونە ساڵێک. جارێک ئەندامپەرلەمانیکی کوردستان بە ڕاشکاوی و ڕاستگۆیانە پێی گووتم : %١٠٠ ی ئەندامپەرلەمان بۆ پارە بۆتە ئەندام پەرلەمان. بە داخە وە،ئەگەر ئەندام پەرلەمان تەنهابۆ پارە و ناوو ئیمتیازبووبێت بە ئەندام پەرلەمان،خۆی ئەبێ بۆ ئەوەی کە شیاوەولێهاتووە و بە حەزو ویست وزۆر پەرۆشی بۆ کاری پەرلەمانی بووبێت بە ئەندامپەرلەمان .لە حاڵێکدا کە وابێت کە بۆ پارەو شتی وا بوو بێت ،چۆن دەتوانرێ و چاوەڕێ دەکرێ یاسایەک، بە گۆڕینەکەی کە لە بەرژەوندی زۆربەی هەرە زۆری ئەندام پەرلەمانان دەدات،بگۆڕدرێ و هەڵبوەشینریتەوە؟؟!! کە بڕیار و گۆڕین لە دەست ئەندام پەرلەمانان بێت ،هەموومان دەزانین بە بڕیارو ویستی زۆرینە دەگۆڕدرێ و یا هەڵدەوەشینرێتەوە. مووچە زۆری ئەندامپەرلەمان،ئەگەر کۆمەڵگە تواناو و سامانی پێویستی هەبێ گیروگرفت نی یە،گیروگرفت لەوەدایە کە زۆر بە زوویی ئەندام پەرلەمان خانەنشین بکرێ بە %٦٠ و%٨٠ تا دوایی و دوای ماوەی وا کورت وەک یەك ساڵ و ٢ ساڵ و ٤ ساڵ. ئەمڕۆ هەڵەو تاوان و بەرپرسیارێتی لەو کەسە نی یە،جا ئەوکەسە لە هەر فراکسیۆنێک بێت، کە ئەگەر خۆی خانەنشین بکات،بە پێی یاسا، یاسا بواری پێبەخشیوەو داوە.هەڵە کە لە یاساکە دایە بەو شیوەی کە هەیە،یاسا یاسایە،پێویست ناکات کەس کەس تاوانباروسەرزەنشت بکات مادام یاسا یەك هەیە ودانراوە،گرنگ ئە وەیە ئەگەر بتوانرێ یاساکە باش بکرێ و بگۆڕدرێ. لە کۆتاییدا ئەڵێم: بەڕیزان: ئەندام پەرلەمانانی کوردستان بڕیارودەنگ لە دەستی ئێوەدایە و لێپرسراوێتی لە ئەستۆی ئیوە دایە بۆباشکردن و گۆڕینی ئەو یاسایەی کە هەیە وکەم وکورتی هەیە و پێوستی بە باشکردن وگۆڕینە.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, June 29, 2011
barez omer
 ده‌ستتان خۆش بێت، به‌ڵام هه‌قوایه ‌له‌پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه‌ بكرێت به‌: 1- هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ پێشتریش بگرێته‌وه‌ كه‌ به‌و پلانه‌ خانه‌نشین كراون. 2- كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ پارله‌مانتار‌و وه‌زیر‌و به‌راوردبكرێت به‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر ‌و ده‌خلی‌ تاكه‌ كه‌س له‌كۆمه‌ڵگادا. 3- ئه‌و خه‌ڵاته‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێ‌ كراوه‌ لاببرێت، چونكه‌ خۆی‌ موچه‌ی‌ هه‌یه‌‌و پێویست به‌و ه‌ڵاته‌ زیاده‌ ناكات.
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 28, 2011
هیمداد قادر احمد
 ده‌ستی ئه‌و 3 ئه‌ندام پارله‌مانتارانه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاساکه‌ ده‌ده‌ن هه‌ر زیندو بن چونکه‌ من ئه‌مه‌ به‌ خزمه‌تێکی گه‌وره‌ ده‌زانم بۆ هاوڵاتیانی کوردستان
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 28, 2011
Polat
 Dastan xosh bet am kariki zor pewsita ka bkret ,bo awy chitr samani milatakam bahadar narwat. bo komala kasanek ka hichiyan nakrduwa tanha la parlaman danishtun bale qurbaniyan wtuwa.
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 28, 2011
سەرتیپ لە سوید
 بە بۆچوونی من بە سێ کەس یاسایەک دانانرێ،ئەگەر داشبنری هەڵەیە،یاسادانان پڕۆسەیەکی دوروودریژە لە ماوەیەکی دیاریکراوی پێویست و زۆر کەس و بوار دەیهینە بەرهەم- لە پرۆژەوە تا دەبێتە یاسا- ئەو پرۆژە یاسایە کەم و کورتی زۆرە،بۆ نموونە ئە ی چی لەو کەسە بکرێ کە هەموو تەمەنی،رەنگە ٣٠ سال، پێشمەرگە بووە وئیستا وەزیرە یا ئەندام پەرلەمانە!!!!؟؟؟ ئە بێ شونیش لە یاسا کە بۆ حاڵەتی لەو جۆرانە هەبیت و بکریتەوە،ئە مە ئەگەر یاساکە تایبەت بێت بە وەزیرەکان و ئەدام پەرلەمانەکان چارەسەر :.خۆی یاسایەک دانری بۆ خانە نشینی کە هەموو تاکێکی کۆمەڵ بگریتەوە،بیگومان هەر تاکە و پێشەیەکی هەیە. با شتیکی تریش بڵێم: ئەم یاسایەی کە ئێستا هەیە،زۆرینە دایناوە و ویستی زۆرینەیە ،ئێ بیگومان هەر بە زۆرینە و ویستی زۆرینە ش هەلدەوەشینریتەوە.تۆ پێت هەلەیە یان نا ،هەقە یا ناهەقە،دادپەروەرانەیە یا نا.زۆرینە ئەیگۆڕێ و هەڵی دەوەشتنیتەوە،نەک ٣ ئەندام پەرلەمان و کەمپین و ٢٥ و ٣٠ ئەندام پەرلەما ن و تەنانەت نەك ٥٥ ئەندام پەرلەمانیش.ئەرک و لیپرسراوێتی زۆرینە یە،خراپ باش ئە بی زۆرینە پەرپرسیار بێت وبەرپرسیاریتیەکە لە ئەستۆی زۆرینە یە. لە سوید یەک یاسای خانە نشینی هەیە کە بۆ هەموو کەسێکە و هەموو کەس دەگرێتەوە،یاسای خانە نشینی تایبەت بە پەرلەمانتاران نی یە. ئەوەندەی من لە سوید ژیاوم یەکجار سیستێمی خانە نشین کردن گۆڕدراوە،جونکە سیستیمە کە مابوا کۆمەلگە ئیمکانیەتی نەدە بوو مافە کە دەستەبەر بکات.ئەو پرۆژە یاسایە کەم و کورتی زۆرە.ئەمهەویرە ئاو زۆر ئەکێشێ و سویدی گووتەنی خاڵیک،نوقتە(٠)یەك دائەنێم
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, June 28, 2011
rezhwan
 mn nawm rezhwan xallky dafary soranm lagal rez u sllawm bo am kampinaya baw pary xosh 7alliawa pshtiwani dakam lagal rezm da botan
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 27, 2011
asaad ismail
 من وەكوو ڕۆژنامەنووسێك هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمان و وەزیرەكان بە گەورەترین چاكسازی دەزانم و پەسەندكردنی ئەو بڕیارەش بە ستەمێكی ترسناك بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان دەزانم، بۆیە پشتگیری لە داواكەتان دەكەم.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 27, 2011
کوێخا-کۆریای باکور
 کاره‌ساته‌، ووڵاتێک سه‌راپا باساخته‌ کاری و فه‌رهود کردنی قوتی خه‌ڵک ئه‌ڕوا به‌ڕێوه‌،ئه‌م ژماره‌ بێشوماره‌ی وه‌زیرو گزیرو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ساختانه‌ و بگره‌ هه‌زارانی تریش به‌ پله‌ سه‌ربازیه‌کان خانه‌ نشین بکرێن وجیاوازیه‌کی گه‌وره‌ی چینایه‌تی وجۆری ژیانی خستوه‌ته‌ ناو کۆمه‌ڵگاوه‌، ئه‌م وه‌حشی گه‌ریه‌،ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌، ئه‌م زه‌لکاوه‌ دواکه‌وتوییه‌، ئه‌م شارستانیه‌ته‌ قێزه‌ونه‌، به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵات و حزبی ناسیونالیزمی کوردیه‌ له‌م ناوچه‌یه‌کۆماڵگایه‌ک سه‌راپا پڕله‌ ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، یاخود غاباتێک دڕنده‌کان ژیانی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی بێده‌سه‌ڵاته‌کان ئه‌گوزه‌رێنن، لینین ئه‌ڵێت، زوری له‌به‌رهه‌م هێنان و ناڕێکی له‌دابه‌ش کردندا کۆمه‌ڵگای بورژوازیه‌، که‌ له‌ کاره‌سات زیاتر هیچی بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار لێ به‌دی ناکریت. ئه‌م بێ سه‌روبه‌ریه‌ی وا له‌ کوردستان هه‌یه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران کاسانی ئینتیهازی لێی سوودمه‌ند بن،کۆنه‌ جاش، قه‌ڵه‌م فڕۆش، بێویژدان، پاره‌په‌رستان، و هیت و هیتر، له‌ کۆماڵگای کوردیدا که‌ ده‌ریآێيه‌ک له‌ خۆێنی ڕشت، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی ده‌سکه‌وێ که‌ شیاوی ئینسان بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عشایه‌ر و جاسووسی ووڵاتنی ده‌روه‌ بونه‌ قوربانی، میدیا به‌ هه‌زاران دولاری لێسه‌رف ئه‌کرێت، له‌ کاتێک نه‌بوونی باشتره‌و که‌سانێک کردوویانه‌ به‌ بژێوی ژیان و خۆ پێتێر کردن، هه‌روه‌ک و چۆن که‌سانێک له‌پاڵ خواپه‌رستیه‌وه‌ به‌کار هێنانی خوایان کردوه‌ به‌ئه‌داتێک بۆ بژێوی ژیان و هیچ کام له‌مانه‌ش هیچ کارێک ناکه‌ن بۆ کۆ وولات وکاریشیان پێناکرێت.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 27, 2011
Baxan
 le rastida mn be prozhyaky ser kawtuy azanm bo yasay xananshin krdn dastan xosh be her ser kawtu bn wa enshalla prozhya zor bashtru karatr bxan ber dast le penaw parastny mullky millat
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 27, 2011
سڵاح مه‌لا خالید_ئۆته‌بۆری_سوید
 به‌ڕاستی پێشنیارێکی جوان و به‌ جێیه‌،هیوادارم نه‌ک له‌ ئستا به‌ دواوه‌ بگره‌ ئه‌وانه‌ی پێشویش بگرێته‌وه‌،وه‌ چاو به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌یشا بخشێندرێته‌وه‌ که‌ به‌ قانونی دارستان له‌ ئه‌وروپاوه‌ گه‌ڕێنرانه‌وه‌و به‌ پله‌ت بریکاری وه‌زیر امین عام وه‌ یاخود به‌ پله‌ی سه‌ربازی به‌رز خانه‌نشین کران له‌ سه‌ر حیسابی خاڵکی ڕه‌شو ڕوتی کوردستان.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 27, 2011
پیران ڕه‌سوڵ
 ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات واتا پارتی ویه‌کیه‌تی هه‌رچیه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندابێت جێبه‌جێی ده‌که‌ن وحسابیش بۆ که‌س ناکه‌ن. سه‌ره‌تا من وام ده‌زانی دوای هه‌ڵبژاردنی 25 ی ته‌موزی 2009 هێزێکی ئۆپۆزسێنی وادێت ته‌نگ به‌ده‌سه‌لات هه‌ڵده‌چنێت به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی راست ده‌رچوو. ئۆپۆزسیۆنێکی لاواز وبێبه‌رنامه‌ هاته‌مه‌یدان، دیاره‌ده‌سه‌لاتیش هه‌رئه‌مه‌ی ده‌ویست، ئه‌گیان سه‌دان که‌س له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌رده‌نگدانیان به‌وان له‌سه‌رکارلابران و نانبڕاوکران، به‌ڵام هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌نده‌کاریگه‌رنه‌بوو که‌بتوانن مافه‌کانیان بۆ وه‌ربگرنه‌وه‌، نه‌مان بیست کوتله‌کانی ئه‌وان سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تو په‌رله‌مان ناچاربکه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی نابڕاوه‌کان وله‌په‌رله‌مان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌و بایکۆتی بکه‌ن. زۆر سه‌یره‌ ئێستا سێ په‌رله‌مانتار دێنه‌ده‌ره‌وه‌ وهه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، ئه‌ی ئه‌وانی تر چ کاره‌ن، خه‌ڵک ده‌نگی بۆ ئه‌وه‌ نه‌دانی بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بکه‌نه‌وه‌، کوا به‌رگریان له‌ گۆڕان وا بۆ چه‌ند مانگ ده‌چێت بودجه‌یان بڕیون و هیچ هه‌ڵوێستێکیان نییه‌، له‌مه‌ زوڵم زیاتر چیان ده‌وێت، تکایه‌ بان ودوو هه‌وامان که‌گه‌ڵ مه‌که‌ن، گه‌ر ئاوا په‌رله‌مانتاری بکه‌ن بچنه‌ ماڵه‌وه‌ زۆر باشتره‌ وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بیری له‌که سانی تر بکاته‌وه‌ گه‌لێک باشتره‌. له‌کۆتایدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و سێ په‌ورله‌مانتاره‌ هیچ له‌مه‌سه‌له‌که‌ ناگۆڕێت.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 27, 2011
مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین
 فیکره‌یه‌کی زۆر باشه‌. به‌ر ئه‌گرێ له‌ به‌ فیڕۆچونی سامانی گشتی و توانای به‌رهه‌مهێنانی گه‌نجه‌کان. به‌ڵام زۆر رادیکاڵییه‌. به‌ بڕوای من که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ته‌جره‌به‌ی گه‌لانی پێشکه‌وتو گرنگه‌. هۆڵندییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ خانه‌نشینی وه‌زیر و ئه‌ندام پارله‌مان قانونێکی باشیان هه‌یه‌. من هه‌ر له‌ سبه‌ی دا له‌سه‌ر ئه‌م قانونه‌م نوسیوه‌. کاتی خۆی داومه‌ به‌ به‌شێک له‌ ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی گۆڕان یش. هیوادارم که‌ڵکی لێوه‌ربگرن. مه‌به‌ستمه‌ بڵێم: له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ موچه‌کانیان ببڕدرێن، دوای وازهێنان یان ته‌واوکردنی خولی کار، به‌ قانون ماوه‌یه‌ک دیاری بکرێ، له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌یه‌کی دیاریکراو له‌ موچه‌که‌ی یان یارمه‌تییه‌که‌ی وه‌ربگرێ، ئینجا لێی ببڕدرێ. له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئه‌وه‌ به‌ نوقسان ئه‌زانم که‌ داوا ئه‌کا یه‌کسه‌ر موچه‌که‌ی ببڕدرێ. وا ئه‌زانم ئه‌مه‌ جۆرێک بێ له‌ کاردانه‌وه‌ بۆ ئه‌و قانونه‌ زۆر زۆر خراپه‌ی له‌ کوردستان بۆ خانه‌نشینکردنی وه‌زیر و ئه‌ندام پارله‌مان و پله‌ به‌رزه‌کان هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌، ئه‌مڕۆ، 27/6/2011 پارله‌مانی به‌ناو کوردستان له‌باتی ئه‌وه‌ی ئه‌و قانونه‌ خراپه‌ هه‌موار بکا، بۆ هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێک دوو پاسه‌وانی کرده‌ دیاری و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێک خانه‌نشین ئه‌کرێن‌. من بڕوام وایه‌ ئه‌و قانونانه‌ی پارله‌مان بۆ به‌خشینی مافی زیاتر به‌ ئه‌ندامانی پارله‌مان ده‌ریان ئه‌کا، گومان له‌ قانونی بونیان ئه‌کرێ. ئه‌وه‌ له‌ عه‌ره‌بیدا پێی ئه‌وترێ (تألية: به‌ خۆدا کردن). پارله‌مان ده‌زگایه‌که‌ بۆ دانانی قانون به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک نه‌ک دانانی قانون بۆ ئیمتیازاتی زۆر بۆ ئه‌ندامه‌کانی خۆی. ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌ مه‌هزه‌له‌ و یاریکردن به‌ قوتی خه‌ڵک و به‌فیڕۆدانی به‌رده‌وامی سامانی گشتی.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 27, 2011
هیرۆ كریم
 ده‌ستان خۆش كۆل نه‌ده‌ن تا هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای ده‌زیكیبه‌یاساكراوه‌ له‌ میلله‌ت "به‌لام ده‌بیت ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خوله‌كانی تریش بیت وه‌ وه‌زیری كابینه‌كانی تری چونكه‌........ئه‌وانن ئه‌م یاسایان بۆخۆیان داناوه‌ .
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 27, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -3- په‌ڕه‌
123
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :

بیروڕا :
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
بودجه‌ی‌ 2011
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ