(سبه‌ی):
دوای به‌شداریكردنی به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 25-7-2009 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ده‌ركه‌وت، له‌و به‌رواره‌وه تائێستا گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارده‌كات.
گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنی رابردوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری( په‌یام و به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان)خسته‌ڕو، هاوكات سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێشێلكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات گۆڕان توانی 25 كورسی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت.
دواتر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به لیستێكی جیا به‌شداریكرد و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی (به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق) نوێی خسته‌ڕو بۆ به‌رده‌م ده‌نگده‌ران، هاوكات گۆڕان 8 كورسی له په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستهێنا.
له‌ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی كاریگه‌ره له هه‌رێمی كوردستاندا، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیشیه‌وه گۆڕان وا خۆی راگه‌یاندوه كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسییه كار بۆ گۆڕانكاری له سیستمی سیاسی ده‌كات به رێگای مه‌ده‌نی و ناتوندوتیژی و په‌رله‌مانی.
به‌ڕای تۆ:
1- دو ساڵ له ته‌مه‌نی گۆڕان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت، سه‌رنج و تێبینیت له‌سه‌ر كۆی كاره‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه چییه؟
2- له خۆ راگه‌یاندنییه‌وه تائێستا هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چی بوه؟
3- كاركردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له بواره‌كانی، سیاسی، راگه‌یاندن، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئۆپۆزسیۆن بون، په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان...، له رابردودا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
4-پێتوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاریگه‌ریگه‌ری هه‌بوه له وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ داواكردنی مافه‌كانی له ده‌سه‌ڵات و دركردن به گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری سیاسی و ئابوری... له هه‌رێمی كوردستان؟
4- گۆڕان له داهاتودا چی بكات؟
5- هه‌ر راو بۆچونێكی تر.....
تكایه راو سه‌رنجتان: