(سبه‌ی):
هەرچەندە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی (2011)ی هەرێمی كوردستان (5) مانگ دوای وادەی دیاریكراو لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە رەوانەی پەرلەمان كراوە، (16)ی ئایار، پەرلەمان یەكەم كۆبونەوەی لەسەر كرد، بەڵام لەدوای ئەو دانیشتنە، بەشێكی بەرچاوی پەرلەمانتاران لەو بڕوایەدان گرفت و كەموكوڕییەكانی هێندە زۆرن، كە پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت، یان لە پەرلەماندا هەمو گرفتەكانی چارەسەر بكرێن.
بودجەی ئەمساڵ وەك ساڵانی رابردو (پڕە لە هەڵەو كەموكوڕیی گەورەو نەیتوانیوە چارەسەری كێشەكان بكات.
بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی (2011) بریتیە لە (11) تریلیۆن و (80) ملیارد دینار، ئەوەش پاش دەركردنی نەفەقاتی سەروەریی. پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش، لەگەڵ ئەوەی جەخت لەوە دەكەنەوە؛ بەشێكی زۆری داهاتە ناوخۆییەكان ناڕونن، رەخنەی ئەوە دەگرن، كە (70%)ی بودجەكە بۆ بەكاربردن تەرخانكراوەو (30%)ی بۆ وەبەرهێنانە "ئەوەش زیانەكانی مەترسیدارن".
تەرخانكردنی بەشێكی سەرەكیی بودجە (بودجەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردو، زیاترە)، بۆ بەكاربردن كاریگەریی زۆر نێگەتیڤی دەبێت لەسەر هەڵاوسان و ژیانی ئەو هاوڵاتییانەی كەمدەرامەتن، لە عێراقدا كە (15) پارێزگایە، (60%)ی بودجەكەی بۆ بەكاربردنە، بەڵام لە كوردستان بە (سێ) پارێزگا، بودجەی بەكاربردن (70%)ی بودجە گشتییەكەیە.
بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم كوردستان 2 دو ترلیۆن 508 ملیار دینار زیاتره له بودجه‌ی ساڵی رابردو، به‌ڵام نه‌توانراوه سود له‌م زیاده‌یه وه‌ربگیرێت، چونكه 75% ئه‌م زیاده‌یه بۆ بودجه‌ی (به‌كاربردن) ته‌رخانكراوه‌و له‌و زیاده‌یه ته‌نها 25% بۆ بودجه‌ی (وه‌به‌رهێنان)ته‌رخانكراوه.
بودجه‌ی به‌كاربردن له ناوپرۆژه بودجه‌ی ئه‌مساڵ، زۆر خراپتره له ساڵی رابردو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌رجیه ناپێویستیهكانی وه‌ك (به‌خشین)، دو ئه‌وه‌نده له ساڵی رابوردو زیادكراوه؛ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری چاككردنه‌وه كه تایبه‌ته به وه‌زاره‌ته‌كان، دو ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی رابوردو زیادیكردوه.
ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی رابردوی ساڵی 2011 بكرێته پێوه‌ر، سودی كۆمه‌ڵایه‌تی زیادیكردوه؛ بۆ نمونه بۆ دامه‌زراندنی 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر 1 ترلیۆن و 588 ملیار دینار ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان 600 هه‌زار دیناریش بێت، ئه‌وا كۆی موچه‌كه‌یان ده‌كاته 90 ملیار دینار، هاوكات ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی كوردستان 100 هه‌زار دینار بخرێته سه‌ر موچه‌كه‌یان، هێشتا 1 ترلیۆن و 108 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش گوماناویه و نازانرێت چی لێ دێت.
بودجه‌ی (وه‌به‌رهێنان) له ناو پرۆژه بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، به‌شی زۆری بۆ پرۆژه‌كانی ساڵی رابردو ته‌رخانكراوه.
(داهات) له ناو پرۆژه‌كه‌دا زۆر گوماناویه‌و ئه‌و داهاته‌ی خراوه‌ته پێشچاو قابیلی باوه‌رپێكردن نیه ئه‌وه داهاتی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، چونكه له 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010، داهاتی كوردستان 316 ملیار بوه، به‌ڵام بۆ سه‌رجه‌م (داهات)ی ئه‌مساڵ له پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه به 400 ملیار دینار دراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردو بكرێته پێوه‌ر، پێویسته داهاتی هه‌رێمی كوردستان له ناو بودجه‌دا 632 ملیار بێت.
ئه‌گه‌ر بودجه به‌م شێوه‌یه تێپه‌ڕ بێت و بودجه‌ی به‌كاربردن زیاد بكات (به ئه‌ندازه‌ی ئه‌مساڵ كه نزیكه‌ی 1 ترلیۆن و 900 ملیار زیادیكردوه)، ئه‌وا پێویسته بودجه‌ی به‌كاربردن له 5 ساڵی داهاتودا ببێته 19 ترلیۆن دینار، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه.
بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن...
بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان...
سبه‌ی ئه‌م دوانگهیه به كراوه‌یی ده‌هێڵیته‌وه تا خوێنه‌ران راو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2011ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌ڕو...