(سبه‌ی):
به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ده‌بێت هه‌ردو ساڵ جارێك ئاڵوگۆڕ له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا بكرێت، له‌ئێستاشدا ماوه‌ی دو ساڵ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه‌وه تێپه‌ڕیوه، به‌و پێیه‌ش ده‌بێت ئه‌و پۆسته بدرێته‌وه به‌پارتی، هه‌ربۆیه مه‌سه‌له‌ی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر باس و خواس.
هه‌رچه‌نده به‌پێی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا پارتی و یه‌كێتی به ره‌سمی له كۆبونه‌وه‌كانیاندا باسی له ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌كردوه، به‌ڵام جه‌عفه‌ری ئیمینكی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دموكراتی كوردستان، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه: وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت مافی خۆمانه و كاندیدی سه‌ره‌كیشمان بۆ ئه‌و پۆسته كاك نێچیرڤان بارزانیه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان رایانگه‌یاندوه، كه ئه‌وان به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ن ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له سه‌رۆكی كابینه‌كه‌شدا بكرێت.
به‌ڕای تۆ:
1-ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت تا چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه؟
2-پێتوایه به پێدانی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت به پارتی، چ گۆڕانكارییه‌ك دێته كایه‌وه؟
3-دابه‌شكردنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ڕوی كاته‌وه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا به مانای قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات نایه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و دو حیزبه‌وه؟
4-ئایا پێدانه‌وه‌ی حكومه‌ت به پارتی، چاره‌سه‌ری دیارده‌ی دوئیداره‌یی ده‌كات؟
5- هه‌ر را و سه‌رنجێكی تر له‌و باره‌یه‌وه...