(سبه‌ی):
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای سلێمانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری میواندارییهكیان كرد له شاری سلێمانی .
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌که‌وه، له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: پێشتر سه‌رۆکی هه‌رێم داوای بینینی نه‌وشیروان مسته‌فای کردبو، له‌به‌رامبه‌ردا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا پێیانباشبو ئه‌و دیداره ئه‌نجامبدرێت.
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌شی وت: به‌بۆنه‌ی ئه‌و دیدار و سه‌ردانه‌یه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێواره‌خوانێکی بۆ مه‌سعود بارزانی و وه‌فده یاوه‌ره‌که‌ی سازکرد و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا، سه‌رۆکی هه‌رێم و رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌کی دو قۆڵیان ئه‌نجامدا.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سبه‌ی، له‌کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌سعود بارزانیدا، باس له‌باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کرا.
سبه‌ی ئه‌م دوانگهیهی تایبه‌ت كردوه بۆ وه‌رگرتنی راو سه‌رنجی خوێنه‌ران له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا (رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) و مه‌سعود بارزانی (سه‌رۆكی هه‌رێم - سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان)...