(سبه‌ی):
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌ریه‌كه له حكومه‌تی ئێران و توركیا ناوه‌ناوه به‌بیانوی بونی گه‌ریلاكانی پژاك و په‌كه‌كه، ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌و بیانوه هه‌ندێكجار سنوری هه‌رێم ده‌به‌زێنن و له‌شكركێشی ده‌كه‌ن.
له‌ئێستاشدا تۆپخانه‌كانی ئێران رۆژانه ناوچه سنورییه‌كان بۆردومان ده‌كات، هاوكات به‌پێی زانیاری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هێزه‌كانی ئێران سنوری هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندوه و هاتونه‌ته خاكی هه‌رێمه‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه دانیشتوانی چه‌ندین گوند ئاواره‌بون، هاوكات زیانێكی مادی زۆریش به دانیشتوانی ئه‌و ناوچه سنورییانه گه‌یشتوه، هه‌ر له سوتانی ره‌ز و باخ و له‌وه‌ڕگاوه... تا روخانی خان‌و ماڵه‌كانیان.
ئه‌وه‌ی تۆپبارهنهكانی ئێران له جاره‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی هاككردنی ئیمه‌یڵه‌وه دزه‌یكرده ناو میدیاكان، كه باس له هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئێران له بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كاندا.
شێرزاد كه‌مانگه‌ر، ئه‌ندامی كوردناسیۆنی پژاك رایگه‌یاندوه كه هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی له رێگه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی خانه‌نشینه‌وه هاوكاری ئێران ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر پژاك. له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه هاوكاری ئێران بكه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر پژاك و راشیگه‌یاند: "ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی نابین و نه هاوكاری ئێران ده‌كه‌ین و نه هاوكاری گه‌ریلاكانی پژاكیش".
به‌ڕای تۆ:
1- هۆكاری تۆپباران و له‌شكركێشی توركیا و ئێران بۆ ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چییه؟
2- هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
3- سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی باڵای كورد به‌رامبه‌ر ئێران چۆن ده‌بینیت؟
4- چی بكرێت بۆ وه‌ستاندنی له‌شكركێشی و تۆپبارانی دراوسێكانی هه‌رێم؟
5- هه‌ر رایه‌كی تر له‌وباره‌یه‌وه...